Skip to Content

Thursday, October 1st, 2020

تیپی ئوكسترای سوپای كوردستان…بەبێ مۆسیقا…..حەمەلاو

Be First!
by February 26, 2008 گشتی

 بۆ بینینی تیپی ئۆکسترای کوردستان به‌ ڤیدیۆ کلیکی ئێره‌ بکه‌ن

 
 لەگەڵ ئەوەش تخوبەكانی چواردەوری هەرێم پڕن لە كەلەگورگ ئێمە لەسەر مەسەلە سیاسی و عەسكەریەكانمان جدی نین…هێزی پێشمەرگەی كوردستان جگە لەئوتافات و مارشی سەركەوتن ئەوەتا لەخۆشیان گۆرانیمان بۆ دەچڕن لەگەڵ ئەوەش ئامادەن سێ مانگ جارێك موچە وەربگرن …ئەگەرچیش گۆرانیەكەیان بەبێ مۆسیقایە بەڵام ئیقاعی لەگەڵە ئەویش دەنگی تۆببارانی ڕژیمی توركیایە بۆسەر ناوچە سنوریەكانمان…!!!نزیكەی هەژدە ساڵ پاش تەجروبەی دیموكراسی و ڕشت بوون لەسەر فیدرالی و مادەی 140و ناوچە تەعریبكراوەكانمان لەسایەی خوێنی شەهیدان ئەوەتا سوپایەكمان وەدەست هێناوە ئامادەن لەگشت بۆنەو ئاهەنگەكاندا شایی و هەڵپەڕكیمان بۆ بگێڕن..دیارە تەجروبە سیاسیەكانی ئەوماوەیەی كە بەسەر هەرێمی كوردستان دا هاتووە هەر هەمووی پرۆگرامی داڕیژراو بووە هیچیان لەچوار چێوەی داواكانمان بەرجەستە نەبووە..ئیدی بۆیە شتە جدیەكانمان لەبیر چۆتەوە سیاسەت بۆتە لەعابەیەك كە كۆنترۆلەكەی لەدەست خۆمان نی یە .بەڵام دەتوانین بەكەیفی خۆمان گۆرانی بڵێین بەبێ مۆسیقا !!!بۆیە داواكارین لەحكومەتی هەرێم كەچەند ئامێرێكی مۆسیقایان بۆ دابین بكەن بۆ ئەوەی بتوانن لەنزیكەوە بەرگری لە كوردستان بكەن و زیاتر دڵخۆشمان بكەن بەگۆرانیە ڕەسەنەكانمان….
 
 
 

Previous
Next

Leave a Reply