Skip to Content

Tuesday, January 26th, 2021

تیێگه‌ یشتن له‌ تیرۆر… له‌ نێوان ڕیشه‌ی تیۆری و كرداریدا

Be First!
by August 16, 2012 گشتی

 

*ئه‌وه‌ی زۆری له‌باره‌وه‌ وتراوه‌و كه‌م لێی كۆڵراوه‌ته‌وه‌ زاراوه‌ی “تیرۆر”ه‌ كه‌به‌شێكی خه‌ڵكی ئێمه‌ ،وایان لێهاتووه‌ ته‌نها ئیسلامیه‌ ڕیشنه‌ كان یان كورته‌شه‌رواڵ له‌پێكان و ئه‌وانه‌ی فیدائی و یان  دژی ده‌وڵه‌ت و حكومه‌ته‌كانن به‌ تیرۆریست بزانین ،به‌ڵام ڕاستیه‌كه‌ی  به‌ وجۆره‌ نیه‌ ،بۆیه‌ بیریشم له‌م نووسینه‌ كرده‌وه‌ له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌ دوای ڕووداوی <11>ی سێپته‌مبه‌ره‌وه‌ بۆته‌ جێی مشت ومڕ و وشه‌ یه‌كیش نیه‌ له‌بری تا  هه‌موومان له‌ سه‌ری كۆك بین و دودڵیمان نه‌مێنێت له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و به‌ كارهێنانه‌ساده‌له‌وحیانه‌ی  كه‌له‌ ژیانی رۆژانه‌ دا ، بۆدوژمنه‌ كان به‌كاردێت ….له‌ م باره‌یه‌وه‌ باگه‌شتێك به‌ ڕیشه‌ كه‌ی دا بكه‌ین له‌ڕووی تیۆری و زمانه‌وانیه‌وه‌ :

1/ تیرۆر له‌ فه‌ رهه‌نگه‌ جیهانیه‌كاندا :

یه‌ كه‌م /له‌ زمانی عه‌ره‌بی دا/

-پێكهاتووی وشه‌ی (ارهاب) له‌كرده‌ی (ارهب) وه‌ هاتووه‌ كه‌ ده‌وترێت (ارهب خلال) كه‌زۆرتر له‌ خۆف نزیكه‌ .-هه‌روه‌ها ده‌لاله‌ ته‌ له‌ كرده‌یه‌كی لاواز <رهب>.واته‌ (ارهاب) به‌ مانای (تعدی) ش دێت بۆ سه‌ رشتێك…له‌ قورئاندا رَێك به‌ مانای <ارهاب> نه‌هاتووه‌ به‌ڵام هاو مانای زمانه‌وانی هاتووه‌ “چه‌ندجارێك “جار (یرهبوب),(فارهبون), (تراهبون), (استرهبوهم), (رهبه‌), (رهبا),له‌ سووره‌ته‌كانی  (اعراف),(بقره‌), (الخل), (انفال),(الحش),(الانبیا‌و),(الرهبان-التوبه‌ 34),(رهبانا-المائده‌), (رهبانیه‌-الحدید) هاتوون. 

2/ له‌ زمانی ئینگلزی دا/

Terror به‌ مانای”فزع= ترس یان تۆقین ” وه‌یان به‌مانای ” رعب=ترس یان په‌روا = تۆقین ” وه‌یان به‌مانای ” هول=قورس وگران =ترس” هه‌روه‌ها زاراوه‌ی  terrorize  = یرهب هاتوون .ده‌بێت ئه‌وه‌ش بووترێت كه‌ ژێرده‌ری ئه‌م زاراوه‌یه‌ بۆ شۆڕشی  فه‌ ره‌نسی له‌ كۆماری جاكۆبی ساڵی (1973-1974) دژی هاوپه‌یمانێتی مه‌له‌كی و بۆرژوازیه‌كان ،به‌كارهاتووه‌ له‌  ئه‌نجامی” ارهاب” ه‌وه‌، ئه‌و قۆناغه‌ ده‌ گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ{ reignof trror  = عهدی تیرۆر}، كه‌ زیاتر له‌ (300000)  كه‌س له‌ سێداره‌ درا به‌بێ‌ دادگایی. ئه‌مه‌ ش یه‌كێكه‌ له‌وانه‌كانی تیرۆر .

-ڕیشه‌ی ئه‌م زاراوه‌ یه‌ له‌ مێژوودا /

*نووسه‌ری یۆنانی (زێنه‌ فۆن-xenophon ) (349-430) ق.م،باوه‌ڕی وایه‌ كه‌( جه‌نگ وتیرۆر)  كاریگه‌ری ده‌روونی و ڕۆشنبیری ،له‌سه‌ر گه‌ل داده‌نێت  .

– حاكمه‌ ڕۆمانیه‌كانی وه‌كوكالیگۆلا (Tiberius Caligula     )  ( 14  -37م)  توندوتیژی وئیرهابیان به‌كارهێناوه‌ و ئیسپانیه‌كان دژی موسوڵمانه‌كان و پاشتریش نازیه‌كان  وسۆڤییه‌تیه‌كان  و قاعیده‌ و صدام وبوش و ئۆباماو ئه‌سه‌د و هتد وزۆری تریش ….ئه‌م زاراوه‌ یه‌ به‌كاردێنن بۆ مه‌به‌ست ومه‌رامی جیاواز.

3/تایپه‌ كانی ارهاب وپێناسه‌ی  نزیك له‌ ڕێكه‌وتنه‌كان:

ئه‌لێكیس شمید schmid له‌ كتێبكدا ده‌رباره‌ی <تیرۆری سیاسی> 1983 مانیفێستی ئه‌وه‌ی كردووه‌ و توێژینه‌وه‌ی پسپۆری كردووه‌ له‌ بواری دیاری كردنی  مه‌فهومی تیرۆردا. كه‌ ئێمه‌ی گه‌یاندۆته‌ ئه‌م به‌ره‌نجامانه‌:-

-چه‌مكێكی په‌تی ودیارینه‌ كراوه‌.

-پێناسه‌ی تاكه‌كه‌ سی به‌ كارنایه‌ت بۆ ئه‌م زاراوه‌یه‌.

-زۆرله‌پێناسه‌ كان جیاوازن له‌ توخمه‌ به‌شداره‌كاندا.

-مانای تیرۆر ده‌وره‌دراوه‌ به‌ ئامانج و قوربانی.

*جۆناشان وایت <1991> له‌ ده‌روازه‌ یه‌كدا ده‌رباره‌ی تیرۆر پێمان ده‌ڵێ‌:- كه‌ كۆمه‌ ڵناسی له‌م بایه‌خدارترینیانه‌ له‌و” په‌رێزه‌- سیاقه‌” دا. وه‌دژی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ پێمان وابێت یه‌ك جۆر تیرۆر هه‌یه‌و كۆمه‌ڵێك تێگه‌یشتن  ده‌خاته‌ ڕوو وه‌كو هه‌وڵ بۆپێناسه‌ی تیرۆر :- 

1/به‌ مانای توندوتیژی و ته‌ هد ید دێت و ئامانج لێی درووست كردنی ترس و گۆڕانی  سلوكی یه‌ (ئه‌م پێناسه‌یه‌ ساكار وئاسایی)یه‌.

2/تایپی قانونی تیرۆر واته‌تووند وتیژی وتاوان وهه‌ڵوه‌ شاندنه‌وه‌ی یاساو پابه‌ند بوون به‌ سزای ده‌وڵه‌ت. 

-پێناسه‌ی شیكاری ارهاب,واته‌ هۆكاری سیاسی و كۆمه‌ ڵایه‌تی دیاریكراو كه‌ هه‌ ڵوه‌سته‌یه‌كه‌ له‌سه‌ر هه‌ر سلوكێكی ارهابی.

-تعریفی چاودێرانی  بواری ارهاب: به‌ مانای ڕێگاكانی به‌ كارهێنانی وڵاتان بۆ هێرش كردنه‌ سه‌روڵاتی تر.

-تایپی تیرۆری ده‌وڵه‌ت ، به‌مانای به‌كارهێنانی ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ت بۆ تیرۆركردنی  هاوڵاتیه‌كانی خۆی..

ماوه‌ته‌وه‌ بڵێًم :ئه‌م زاراوه‌یه‌ وانه‌یه‌كی زۆر گرنگی تیایه‌ ،ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ من بۆی زیاد ده‌كه‌م له‌به‌رئه‌ نجامی ئه‌وه‌ی پێی گه‌یشتووم ،تیرۆر به‌مانای حوكم دان به‌بێئاگاداركردنه‌وه‌ یان بێ دادگایكردن وهه‌ڵسه‌نگاندن و خوێندنه‌وه‌و حساب كردن بۆبه‌رامبه‌ر …چاوسوركردنه‌وه‌و تۆقاندن و له‌ پرۆژه‌ خستن و به‌ چاوی سووك و خه‌ته‌ر ته‌ماشاكردنی ئه‌وی تر ..كه‌به‌ڕای من ئه‌مه‌ ده‌گاته‌ئه‌وه‌ی بڵێم : نۆ له‌ ده‌ی ئێمه‌ تیرۆریستین …!!!!                                      

*تێبینی :

بۆ زانیاری زیاتر پێشنیار ده‌كه‌م بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ ( ئیسلام ئۆن لاین )… له‌م باره‌یه‌وه‌ كۆمه‌ڵێك بابه‌تی گرنگ و په‌پێزی تیایه‌ .

 ئاماده‌كردنی : ڕێبازمحمد جزا

Previous
Next

Leave a Reply