Skip to Content

Sunday, February 28th, 2021

تێكەڵە شیعر…….ئیدریس شەیداهۆ

Be First!
by November 24, 2008 ئەدەب

 تێكەڵە شیعر
  ئیدریس شەیداهۆ

 
 (1)
 كاتآ ئادەم
 لەبەرى دارە حەرامەكەى خواى خوارد
 خوا وەك زانایانى ئاینى حیلەى شەرعی نەكرد
 زەوى بۆ پڕ كرد لەمیوە
 
 (2)
 زەوى بۆیە غیرە لەئاسمان دەكاو شینایی لێ دەدزآ
 چونكە هەر خۆى دەزانآ
 شەوان ئەستێرە چەند تاوانى زەوى دەنووسنەوە..!
 
 (3)
 بۆیە ئاگرو با دژ بەیەكن
 چونكە ئاگر هەمیشە عەشق دەسووتێنآو
 با –ش نامەى دڵدارى دەگەیەنآ..!
 (4)
 ناچارم هەورم خۆشبوآ، چونكە بەو ناشیرینیەى خۆیەوە
 تەڕم دەكا..
 (5)
 دەبآ مرۆڤ چەند قەرزارى (خۆر) بآ
 قەرزی گەرما بداتەوە یا هی رووناكی..!
 (6)
 بۆچی رقم لێت بێتەوە ئەى مرۆڤ
 خۆمن هەموو گوناهەكانى تۆم لەبەرە
 (7)
 كیسەلأ كەقەدرى قاچی نەزانى
 خوا كردی بەسەیارەى سیباق..!
 (8)
 گەر حەشری ئاخیرەت بدەینە دەست چۆلەكەیەك
 یەك مرۆڤ ناچێتە بەهەشت.
 (9)
 وەرزی هاتنى (ترآ) چەند جوانە
 بەر لەوادەى بە (بەرسیلە) ریكلام دەكا
 (10)
 شێتەكان هیچیان لەمرۆڤ زیاتر نییە
 عەقلأ نەبآ..
 (11)
 دونیا سەفەرێكی ناچارییە
 گومان پەساپۆرتێتى..
 (12)
 پاكیزەییت هێندە لەپەپوولە دەچآ
 ماچیشت كەم دەستنوێژم ناچآ
 (13)
 چەند گێل بووین بۆ ئاوی سازگارى كانى
 سوپاسێكی خوامان نەكرد
 ئێستا بەئاوی مۆدێرنە
 غوسلیشمان دەرناچآ..!
  (15)
 بەسەرچوو نەعلەتى شمشێرو
 سەفەر لەگەلأ كۆتران
 درەنگە بۆ پیاسەیەك لەگەلأ هەورو
 بەیەك نوكەى مۆبایل دێمە ژوان..!
 (16)
 كوا شینایی ئەوئاسمانەى
 لەچاوانتا هەڵتگرتبوو، بەكێت فرۆشت
 ئەمڕۆ سەردەمى خاك فرۆشتنە
 (17)
 ئەو تەوقە دەسكردە لابەرە
 من تاڵە مووى قژى خاوت دەپەرستم
 ئەو ناوە حزبیەت لابەرە
 من بەناوى سەربێشكەتەوە مەستم
 (18)
 كامە نیشتمان هەیە بۆ كرآ
 من پیاوێكی موفلیسم
 نیشتمان هەیە، لەم كەلاوەیە هەرزانتر..!!
 كامە كۆڵان بۆمن شیاوە
 كۆڵان هەیە، لەم كۆڵانە
 بآ دیشداشەو بآ عەگالو عەرەب زیاتر..!
 (19)
 بۆچى نامكەن بەخەلیفەى پێنجەم
 خۆمن عەربەتو عرووبەم هەیە..!
 (20)
 گلۆبالیزم
 عەشقی لەرۆحەوە بۆ كەرەستە گواستەوە
 ئێستا من جوانترین عاشقی سەردەمی گلۆبالیزمم
 عەشیقەكەم كارەبایە..!
 
 (21)
 سروشت خەتاى نییە، پایز رەنگی زەردە
 پایز لەتاو مەرگی گەڵا
 زەرد هەڵگەڕاوە
 (22)
 جاران بەرووتبوونەوەى پرتەقالأ ئیغرا دەبووین
 ئێستا باینجانیش بۆتە ئەكتەرى عەرزی ئەزیا
 بۆیە بامیەى هەوەسمان
 بە غازی بایەعیش ناكوڵێ.!
 (23)
 من هەمیشە زۆر دەڵێم
 تۆش بەردەوام بآدەنگ بە
 سبەى مێژوو من بەجوانترین لالأو
 تۆش بەفشەكەرترین كەس دەناسێنآ.!
 (24)
 كەتۆ ئۆكسجینى پاك هەڵدەمژى
 دووەم ئۆكسیدێكی پیس فڕآ دەدەى
 بەڵام رەگی گەڵایەك پیسی هەناسەت لێوەردەگرآو
 ئۆكسجینێكی لۆكت دەداتآ
 ئەى بۆ رێزی دار ناگرىو دەیبڕیەوە ئەى مرۆڤـ..؟
 ئەگەر یەك رۆژ دارودرەختى باخەكەى تۆ هەناسە نەدەن
 تۆ ئۆكسجین لەكوآ دێنى..؟
 كەوابآ ئەو هەموو نازو فیزە چیە بەسەر ئەم گەردوونەدا دەكەى ئەى مەسوول..!
 (25)
 پرێمز، گەورەترین دەلاقەیە
 كەلێیەوە ئافرەت بیانووى خۆكوشتن بدۆزێتەوە
 ئامارى یەك مانگی ئافرەتى بەپرێمز سووتاو
 بەقەد ژمارەى سپلیتى
 وەزارەتى ئەوقافو مافی مرۆڤە..!
 (28)
 چەند تاڵە عەشق
 لەڕشانەوەى سەرخۆشێكی شەرقی دەچآ
 لەكەتافەى تۆز لێ باربووی سەربازێكی شكاو دەچآ..!
 هەر كتو مت، لەئاژاوەى سیاسەتى ئێستا دەچآ..!
 
 

Previous
Next

Leave a Reply