Skip to Content

Friday, March 29th, 2024
تەكنیك و ئاین !؟

تەكنیك و ئاین !؟

Closed
by July 28, 2008 گشتی

  Asolm2002@yahoo.com

 ئایا تا چ رادەیەك ئاین توانیویەتی لەگەڵ تەكنیك و شێوازە نوێكان و پەرەسەندنەكانی گلۆبالیزم و سەردەمی مۆدێرندا خۆی بگونجێنێ؟ ئایا ئاین بۆ ناتوانێت هاوشانی تەكنیك رێبكات لەكاتێكدا ئەوترێت لە ناو كتێبە ئاسمانیەكاندا تەكنیكیش جێگای خۆی هەیە؟ ئایا بەراست تەكنیك پەیوەندیەكی بە ئاینەوە هەیە؟ ئەی ئایا وەك چۆن ئاین شوناسە تەكنیكیش بۆتە شوناسێك؟
  لێرەدا تەكنیك وەكو هونەر بەكار نایەت ئەوەندەی وەك شوناسێكی گەردونی بەكاری دەهێنم بە مانای تەكنەلۆژیا كە ئێستا لە شێوەی شوناسێكدا دەركەوتووەو كەوتۆتە ململانێ لەگەڵ كولتورو ئاینەكاندا، چونكە ئێستا زۆربەی گەلانی پێشكەوتوو ئەوەی كە شانازی پێوە دەكەن شوناسە نەتەوەیی و زمانی و كولتوری و ئاینیەكەیان نیە ئەوەندەی شوناس لەم ووڵات و گەلانەدا كورت و چڕ بۆتەوە لە تەكنیك و ئەفراندنە زانستی و تەكنەلۆژیەكاندا، تەكنیك و تەكنەلۆژیاو بانكی زانیاری و مانگی دەستكردو جیهانگیری لە دیارترین ئەو شوناسە گەورەو جێنتڵمانیانەن كە دەوڵەتە پیشەسازیە گەورەكان شانازی پێوە ئەكەن و ئەم شوناسە ئێستا لە زۆربەی فێڵدو بوارە جۆراو جۆرەكانی ژیانیاندا رەنگی داوەتەوەو لە كێبركێیەكی زانستی قورسدان لەگەڵ یەكترو گەلان و دەوڵەتانی دیكە، تەنانەت لە رووی سیاسی و ئابوریشەوە سودمەندن لەم شوناسەو بەهۆی ئەم شوناسە تەكنیكی و پرۆفشناڵەوە كۆنترۆڵی هەموو جیهانیان كردووەو ئەگەر تەنها نمونەگەلی وەك مایكرۆسۆفت و كۆمپانیای یاهوو و هۆتمەیل و گۆگڵ و شۆفراێت و فۆرد وەرگرین ئەبینین تەكنیك و ئیمپراتۆریەتی زانیاری لای ئەم كۆمپانیایانە بۆتە جۆرێك لە ئەفسوون و وەك دەوڵەتیان لێهاتووە لە جیهاندا و كۆنترۆڵی هەزاران دامودەزگایان كردوە و نهێنی ملیۆنان مرۆڤیان لایەو لە رێگەی جۆرەها مافیای كۆمپیوتەری و هاكەرزەكانیانەوە بوونەتە ئەمری واقیع و چاودێر بە سەر كۆی تاكەكانی ئەم كەونەوە، ئەم شوناسەی كە ئێستا زۆرێك لە دەوڵەتە پیشەسازیە زەبەللاحەكان بەكاری دەهێنن شۆڕبۆتەوە بۆ ململانێ سیاسی و ئابوری و سەربازی و فیكری و ئاینی و مەزهەبیەكان و جەنگی گەورە گەورەی پێ ئەكەن و هەندێ جار ئەرواتە بۆتەی ململانێی شارستانیەتەكان و ململانێی بازارو بیزنس و ململانێ فكری و مەعریفیەكانی وەك عەلمانیەت و ئاین و رۆژهەڵات و رۆژئاواو رەش و سپی و كوفرو ئیلحاد، لەناو هەموو ئەم ململانێ گەورانەدا ئەوەی كە سەری دەرهێناوەو باڵابەرزی هەمویانە تەكنیك و كۆمۆنیكاسیۆن و تەكنەلۆژیای زانیاری و دونیای ئەلیكترۆنە كە ئەمیش دابەش بوون بەسەر چەندین پۆل و بلۆك و كۆمپانیاو گروپی جۆراو جۆردا كە دنیایان كردوە بە شوشەیەكی كریستاڵی و ئەمسەرو ئەوسەری بە ئاسانی ئەبینن، ووڵاتێكی وەك ئەمریكا ئێستا بە هۆی مانگە دەستكردەكان و سەرچاوەكانی زانیاری و تەكنیكی جەنگی و پەیوەندیە ئەلەكترۆنیەكانەوە جەنگی سیخوڕیانەو پۆلیسیانەی خۆی ئەكات و هەر ئامانجێك بیەوێت بە شێوەیەكی ماتماتیكی و ووردبینی ئەیپێكێ، ئەمە جگە لەو فرۆكە جاسوسیە بێ فرۆكەوانانەی كە دروستیان كردووەو جیهانیان سەراسیمە كردووە هەر لە رێگەی تەكنیك و كارەكتەرەكانیەوە بە ئاسانی دەتوانن زانیاری كۆبكەنەوە، ماوەیەك لەمەو پێش كۆمپانیایەكی گەورەی ئەمریكی وەك یاهو بەرنامەیەكی نوێی راگەیاند كە بەكارهێنەر ئەتوانێت لە رێگەی مۆبایلەكەی دەستیەوە هەر پێگەیەك بیەوێت كاری لەسەر بكات و بیدۆزێتەوە بە شێوەیەكی ئازادو كراوە كە ئەچێتە خانەی یەكبوونێكی نێودەوڵەتیەوە لە نێوان ئەو كەسانەی كە مۆبایل لە رێگەی ئەنتەرنێتەوە بەكار دەهێنن،" وفى سیاق مختلف تعتزم یاهو الإعلان عن خگوە جدیدە تقوم على سیاسە المشغل المفتوح بما یتعلق بخدمات ێفحات الموقع التی تقدم عبر الهواتف المحمولە، تتیح للمبرمجین المستقلین إجراو التعدیلات الخدمیە التی یرغبون بها بحریە تامە" تەنانەت پرسی شوناس و سەروەری ووڵاتان لە رێگەی تەكنیك و مۆبایل و زانستە نوێكانەوە پەریوەتەوە بۆ باس و خواس و دیالۆگی نوسەران و توێژەرانی سیاسی و ئاینی و هەریەك بە جۆرێك لێی ئەروانن و جیهانی ئیسلامی و ئەوەی كە ناو ئەبرێت بە جیهانی سێهەم زۆر خۆپارێزی ئەكەن لەسەر ئەم باسەو بە غەزو یان هەژمونێكی رۆژئاوایی ئەزانن دژ بە ئاین، لایان وایە بڵاوكردنەوەی ئەم شوناسە زیان بە كولتوری ئاینی و مۆراڵ و شوناسی موسوڵمانێتی ئەگەیەنێت و بە جۆرێك لە جۆرەكان بەربەستی فكری و عەقائیدی دروست ئەكەن بۆ بڵاوكردنەوەی شوناسی تەكنەلۆژیای رۆژئاوایی كە لە راستیدا بەرهەمی مرۆڤایەتی و گەشەی عەقڵی و فكری مرۆڤایەتی و قۆناغی مۆدێرنەو رێنیسانسە پێش ئەوەی داهێنانی خودی رۆژئاوابێت، بیریار "د. محمد عابد الجابری" لە ووتاری "شوناس و جیهانگیریدا" بە ووردی باس لەو حاڵەتە ئەكات و ئاماژەش بەو غەزوو هەژموونە ئەكات لەكاتێكدا بیریارێكی رۆشنگەرەو باوەری بە تازەكردنەوەو ریفۆرمی ئاینی و دەستكاری دەقەكان هەیە  "وهو غزو یتجاوز مستوى السلع والاقتێاد لأنها تستهدف الپقافە وبالتالی الهویە والكیان" بێگومان ئەم شوناسەو كاركردنی رۆژئاوە لە رێگەی ئەم شوناسەوە بۆ ئەوەیە دەستگیری جیهان بێت و كیانێكی یونڤرساڵ چێكات و لە راستیشدا هێڵ و سكێچی ئاین و كاریگەریەكانی بەسەر كۆمەڵگاوە كەم بكاتەوە، ئەمەش كاردانەوەی زۆری هەبووە لەسەر جیهانی رۆژهەڵات و زاناو توێژەرەكانیان و هەندێكیان ئەیگەرێننەوە بۆ بیرۆكەی هەبوونی ململانێی رۆژهەڵات و رۆژئاوا "عەلی عزت بیكۆڤیج" لە (الاسلام بین الشرق والغرب) باسی ئەكات و هەندێكیش ئەیگەرێننەوە بۆ عەلمانیەت و ئیسلام و بگرە عەلمانیەت بە دینێكی نوێ و داهێنانێكی رۆژئاوایی ئەزانن و واش ئەزانن كە تەكنەلۆژیا هەڵگری خەونی عەلمانیزەكردنە، "عەلی عیزەت بیكۆڤیج" باسی ئەم دۆخە ئەكات و ئەڵێ: الإسلام لیس مجرد دین أو گریقە حیاە فقگ، وإنما هو بێفە أساسیە مبدأ تنڤیم الكون، فكما أن الإنسان هو وحدە الروح والجسد، فالإسلام وحدە بین الدین والنڤام الاجتماعی.ئەمە لە كاتێكدا بیكۆڤیج رای وایە قورئان ئەتوانێت كاریگەری هەبێت بۆ پێشخستنی زانست و زانیاری و كۆمەكی مرۆڤ بكات بۆ دەستخستنی زانیاریەكان و بگرە تەبایە لەگەڵ تەكنەلۆژیاشدا بەتایبەتی لەم چەرخەداو دەبێت مرۆڤ بەدەمیەوە بچێت و دژی نەوەستێتەوە وەك هەندێك لە جیهانی ئیسلامیدا رەفزی ئەكەن و باوەریان بە دیالۆگ نییە لەم بوارەدا و رەدی هەموو بیرۆكەیەكی پێشكەوتنخوازی ئەكەنەوەو نەفی هەموو جوانیەكانیش ئەكەن كەواتە بیكۆڤیج رای وایە كە" لە ناو كتێبە ئاسمانیەكاندا تەكنیكیش جێگای خۆی هەیە" و پێویستە نەترس بین، " لا یحتوی القرآن على حقائق علمیە جاهزە، ولكنه یتچمن موقفا علمیا جوهریا… اهتماما بالعالم الخارجی، وهو أمر غیر مألوف فی الأدیان، یشیر القرآن إلى حقائق كپیرە فی الگبیعە، ویدعو الإنسان للاستجابە إلیها"كەواتە هەر گەل و نەتەوەیەك دەتوانن بەپێی ئەو رێبازو ئاینەش كە هەیانە بە شوێن زانست و زانیاریەكاندا برۆن و شوێن داهێنانەكان بكەون و زانست بكەن بە شوناسی كاركردن و پەیرەوی كاری خۆیان و گەل و ووڵات و نەتەوەكەیانی پێ سەربخەن وەك چۆن رۆژئاوا لە رێگەی زانست و تەكنەلۆژیاوە هەموو دونیای رۆشن كردۆتەوە.
 
 سەرچاوەكان
 1- (شاری تەكنەلوژیا)
  http://www.tech-city.net
 2-  (الاسلام بین الشرق والغرب) علی عزت بیكۆڤیج
 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.