Skip to Content

Sunday, May 9th, 2021

تەنیایی….. دریتا كۆمۆ

Be First!
by January 6, 2013 ئەدەب

 

 

 

 

زەنگی تەلەفۆنێكە هەمیشە لێدەدا

دەنگی غەریبەیەكە، لەناومندا بۆكەسێكی تر دەگەڕێ‌

یەك شەممەیەكی كڕوكپە، ئاسمانەكەی هەورەو زەڕەیەك هەتاو دیارنیە

وشەگەلێكی شێواوە خۆی دەكێشێ‌ بەئارامیمدا.

 

تەنیایی، ..

تێرامانە لەشەو،كاتێ‌ لەپشت پەنجەرەوە تێ‌ دەپەرێ‌ 

بیركردنەوەیە لەشەقامێك، كەسانێك حەزكەن پیاسەی تێدابكەن

كەسانێك كەدەچنەوە ماڵ، لەسەرتەختەكە دەخەون و

چاویان دادەخەن ، ئەما خەون نابینن,

كەسانێك بەرگەی گەرمی ماڵەوەناگرن و 

نیوەشەو دەچنە دەرەوە.

 

تەنیایی…

دڵسپاردنە بەكەسێك، كەخۆشی ناوێیت

كەسێك كەهەرگیز گوڵت بۆ ناهێنێ‌

كەسێك هیچ بۆی گرنگ نیە، رۆژانە لەپشت پەنجەرەی

ژورەكەیەوە دەیبینی.

 

تەنیایی…

تەلەفۆنێكی زیادەیە لەماڵەوە، كەهیچ كات ئیشت پێی نابێ‌ 

ئەوماڵەی كە ئیتر هی تۆنیە 

لەوماڵەدا ژورێكی بچوك بۆتۆ زۆرە. 

 

تەنیایی…

ئەو یادەوەریانەیە هەموو رۆژێ‌ ئازارت دەدەن

ئەو یادەرەوەریانەی وەختێ‌ چاوت دادەخەی هێرشت بۆدێنن. 

 

تەنیایی..

چركەی كاتژمێرێكە، كاتێك سەیری دەكەیت هیچ ناجوڵێ‌

تەنیایی، چاوەروانكردنی تۆیە كاتێ‌ دیارنیت

ئەوكاتانەی كەتۆ رۆشتویتەوە بۆ ماڵ

ئەوكاتانەی تەلەفۆن زەنگ لێدەدات و 

غەریبەیەكیش بەشوێن كەسێكی تردا دەگەڕێت

ئەوكاتانەی لەپشت پەنجەرەكەوە هەمووشەوێك

دەیبینی لەگەڵ شەودا دەڕوات.

 

” دریتا كۆمۆ “

وەرگێڕانی : نەبەز گۆران ” 

 

تێبینی: دریتا كۆمۆ بیست و سێ‌ ساڵ ژیا. خەڵكی ئەلبانیا بوو، نەخۆشی ژێرپەنجەی هەبوو. ئەوساتەی مرد. كەس لەلای نەبوو. دایكی چوبوو بۆ كار و تاهاتەوە دریتا مردبوو. ئیدی كەس لەلای نەبوو تا ئارامی بكاتەوەو بزانێت دواساتەكانی ژیانی چی وتوە..

 

 

Previous
Next

Leave a Reply