Skip to Content

Thursday, September 24th, 2020

جادووی بێ تەئسیر….. فەرەیدون موشیری

Be First!
by May 20, 2008 ئەدەب

  وەرگێڕانی: د. ناێح قەرەداخی
 
  پڕیكە پێك
 كەئەم  ئاوە  ئاگرینە
 ماوەیەكە  چارەی  حاڵی  بەدم  ناكا
 ***
 ئەم  پێكانەی  كە یەك یەك  خاڵی  ئەبنەوە
 دەریای  گڕن  دەرژێنە  ناخ
 تۆفان  دێنن  كەچی  ئەمن  ئاو  نامبا
 ***
 من بە ئەسپی  سەركەش و  جادوویی شەراب
 تا  جیهانی  بێ كەناری  خەیاڵ  رۆشتووم
 هەتا  دەشتی  پڕ ئەستێرەی  ئەندێشەی  گەرم
 تا  سنووری  نەزانراوی  مەرگ  و ژیان
 هەتا  باخچەی  بیرەوەرییە  سركەكانم
 هەتا  شاری  یادەكانم
 چیتر  شەراب
 ئەولاتری  كەناری  جێی  خەوم  نابا!
 ***
 ئەی هەڵۆی عیشق
 لەسەر پۆپەی لوتكەی تەماویی دوورەوە
 بفڕە بۆ پێدەشتی خەماویی عومری من
 بمبە بۆ ئەو شوێنەی كەوا شەراب نامبا
 ***
 ئەو بێ ئەستێرەیەم كەوا هەڵۆش نامبا!
 ***
 لەڕێی ژینا
 بەم هەموو هەوڵ و ئاوات و تینوێتییەوە
 هەرچەند بەدڵ ناڵە ناڵمە: ئاو…. ئاو!
 چیتر فریو تووشی سەرابێكم ناكا!
 ***
 پڕیكە پێك…
 
 *****
 
 
 

Previous
Next

Leave a Reply