جه‌نگ یان زه‌مه‌نی كوشتنی جوانییه‌كان!
_ ڕامانێك له شانۆگه‌ری كۆمه‌لێك له سه‌ر ڕێگه‌ی مه‌رگدا_
له ژیاندا،هیچ كارێك به قه‌د سه‌ربازی،ئیڕاده‌ی مرۆڤه‌كان ناڕوخێنێت‌وخه‌ون‌وخۆزگه‌كانیان ناكوژێت.ئه‌گه‌ر سه‌ربازیكردن بۆ مرۆڤه‌كان،به‌دیوێكدا وانه یه‌ك بێت بۆ دیسپلین‌وپابه‌ندبوون به یاسا‌و ڕێساكان‌وجێبه‌جێكردنی كار‌و فه‌رمانه‌كان له كاتی دیاریكراوی خۆیدا،به‌و پێیه‌ی مرۆڤ له سه‌ربازی فێری هه‌مووئه‌و كارانه ده‌بێت،ئه‌وادواجار نابێ ئه‌وه‌شمان له بیربچێت، كه سه‌ربازی مرۆڤێكی(خه‌سیو)مان بۆ به‌رهه‌م ده‌هێنێت.خه‌سیو به‌مانا بایۆلۆژی‌وسێكسیه‌كه‌ی نا،به‌ڵكو به‌مانا ڕوحی‌وده‌روونیه‌كه‌ی.چونكه شه‌ڕمرۆڤه‌كان دائه‌ماڵێت،له‌هه‌موو جۆره سۆزوخۆشه‌ویستی‌وبه‌زه‌یی‌ومیهره‌بانییه‌ك.ئه‌گه‌ر وانیه،مرۆڤه‌كان چۆن ده‌توانن له‌شه‌ڕدا یه‌كتری بكوژن؟چۆن ده‌توانن لوله‌ی تفه‌نگه‌كانیان، ئاراسته‌ی هاوڕه‌گه‌ز‌وهاوشوناس ودۆست‌وهاوڕێیانیان بكه‌ن؟بۆ ئه‌وه‌ی شه‌ڕبه‌رده‌وامی هه‌بێت،ده‌بێ به‌لێشاو مرۆڤه‌كان بچنه به‌ره‌كانی جه‌نگ.بۆئه‌وه‌ی جه‌نگاوه‌رانیش به‌رده‌وام بن له سه‌نگه‌ر گرتن‌وشه‌ڕوسه‌ركه‌وتن‌وكوشتن‌وبه‌دیل گرتن،ده‌بێ به‌ته‌نیا خه‌یاڵ‌وبیركردنه‌وه‌یان،لای چه‌ك‌وفیشه‌كدانه‌كانیان بێت.ئه‌وان ده‌بێ له به‌ره‌كانی شه‌ڕدا،ڕق هه‌ڵبژێرن‌وپشت بكه‌نه خۆشه‌ویستی.ده‌نا مه‌حاڵه بتوانن وه‌ك جه‌نگاوه‌رێك،درێژه به شه‌ڕه مان‌ونه‌مانه‌كانیان بده‌ن.بێگومان ئه‌مه به‌و مانایه نییه،كه سه‌ربازه‌كان وه‌ك مرۆڤ هه‌ست‌وسۆز‌وخۆشه‌ویستیان نه‌بێت،به‌پێچه‌وانه‌وه،به‌ڵام ئه‌مه ڕێسای جه‌نگه.له شه‌ڕدا یان ده‌بێ بكوژیت، یان ده‌كوژرێیت!.له سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕدا،گوڵ نابه‌شرێته‌وه،به‌ڵكو ئه‌وه‌ی هه‌یه،ده‌نگی بۆمب‌وبۆنی باڕووت‌وته‌رمی مردووه‌كانه.هه‌موو ئه‌م بارودۆخانه‌ش پێویستیان به مرۆڤێك هه‌یه،كه خۆشه‌ویستی له ناخی خۆی فرێبدات.ئه‌گه‌ریش نه‌یتوانی ئه‌وا به گولله‌یه‌ك كۆتایی به ژیانی خۆی دێنێت.وه‌ك ئه‌وه‌ی ده‌یان جار گوێبیستی ئه‌و چیرۆكانه بووینه،له كاتی شه‌ڕه‌كاندا…
بێگومان له شه‌ڕدا،په‌یوه‌ندی نێوان مرۆڤه‌كان،په‌یوه‌ندی نێوان دوو كه‌س نییه،كه‌وه‌ك یه‌ك مرۆڤن‌وخاوه‌ن هه‌ست‌وسۆزو بیركردنه‌وه‌ن.به‌ڵكو په‌یوه‌ندی نێوان چه‌وساوه‌و چه‌وسێنه‌ر،جه‌لادو قوربانی سته‌مكار‌و سته ملێكراوه.له سه‌ربازیدا،ئیڕاده‌و شوناسی مرۆڤه‌كان،له ده‌ست خودی خۆیان نییه،به‌قه‌د ئه‌وه‌ی له ده‌ست فه‌رمانده‌كاندایه.له سه‌ربازیدا،له‌بڕی پرسیار،جێبه جێكردن‌وله بڕی گفتوگۆ، به جێگه یاندن هه‌یه.به‌داخه‌وه له سه‌ربازیدا مرۆڤ وه‌ك كۆیله‌ی لێدێت،به‌ڵام كۆیله‌ی ده‌ستی كۆیله.چونكه هه‌موو ئه‌و فه‌رماندانه‌ی فه‌رمان به سه‌ر سه‌ربازه‌وه،ده‌كه‌ن له بنه‌ڕه‌تدا خۆشیان فه‌رمان پێكراون.ئه‌وان به‌رله‌وه‌ی كه‌سێك بچه‌وسێننه‌وه،خۆیان چه‌وساوه‌ن(وه‌ك عه‌ریف له شانۆگه‌ریه‌كه‌دا).ده‌شێ هه‌ر برواشیان به‌و ئه‌رك‌و فه‌رمانه‌وه نه‌بێت.وه‌لێ چی بكه‌ن كه ئه‌وان خۆشیان فه‌رمان پێكراون.لێره‌وه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی دۆخی شه‌ڕ به‌رده‌وامی هه‌بێت،ئه‌بێ هه‌میشه چه‌وسانه‌وه‌ی ئه‌ویتر‌وفه‌رمان پێكردن هه‌بێت.ده‌نا مه حاڵه شه‌ڕ به‌رده‌وامی هه‌بێت. ده‌بێ وه‌ك عه‌ریف وته‌نی،تا ئه‌زه‌ل ئه‌و جل‌وبه‌رگه سه‌ربازیانه دانه‌كه‌ن‌وئه‌وه دواچاره‌نووسی ژیانیانه.ئیدی چه‌ند به‌رگه‌ی ده‌گرن،چه‌ند له گه‌ڵی ڕادێن،ئه‌مه گرفتی خۆیانه!.
شانۆگه‌ری،(كۆمه‌ڵێك له سه‌ر ڕێگه‌ی مه‌رگدا)*،وێنا كردنی ساته تراژیدیه‌كانی شه‌ڕه.گوزارشتكردنه له بار‌و دۆخێك،كه مرۆڤه‌كان له سه‌روبه‌ندی سه‌ربازی‌ودۆخی شه‌ڕدا تیایدا ده‌ژین.ده‌شێ له په‌راوێزی دیمه‌نه‌كانی نماییشكردنی ئه‌و شانۆگه‌رییه‌وه،هه‌موومان له ماهیه‌تی ڕاسته قینه‌ی شه‌ڕ بگه‌ین.له‌وچه‌ند چركه ساتانه بگه‌ین،كه فه‌رمانده‌یه‌ك فه‌رمان به سه‌ر سه‌ربازیه‌كانیه‌وه ده‌كات‌وشانازی به جه‌لادبوونی خۆیه‌وه ده‌كات.ناوه‌رۆكی ئه‌م شانۆگه‌ریه،باس له چه‌ند سه‌ربازێك ده‌كات،كه له سه‌رووبه‌ندی جه‌نگی جیهانی دووه‌م‌ودوای وه‌ستانی شه‌ڕه‌كه،باس له بارودۆخی ژیانی خۆیان ده‌كه‌ن.عه‌ریفێك‌وچوارسه‌رباز،له نێوبێشه‌ڵانێكدا،به دیاربلێسه‌ی كزی ئاگرێكه‌وه،دانیشتوون‌وباس له نه‌هامه‌تیه‌كانی دوای جه‌نگ ده‌كه‌ن.ئه‌وان دوور له‌ویست‌وخواستی خۆیان،كراونه‌ته سووتماكی شه‌ڕێك،كه خۆشیان نازانن بۆ چیه‌و له پێناو چیه؟بۆیه هه‌ست به نائومێدیه‌كی قوڵ ده‌كه‌ن‌وده‌كه‌ونه گفت‌و گۆ له نێو خۆیانه‌وه.ئه‌وان هه‌ست به په‌شیمانیه‌كی گه‌وره ده‌كه‌ن،له ده‌ره‌نجامی به شداریكردنیان له شه‌ڕێك،كه دوور له خواستی ئه‌وان هه‌ڵگیرساوه.دیاره كاریگه‌ریه‌كانی شه‌ڕ،هه‌رته‌نها له‌و كاته‌دا,ده‌رناكه‌وێت كه شه‌ڕه‌كه‌ی تیادا هه‌ڵده‌گیرسێت،به ڵكو دوای زه‌مه‌نێكی درێژیش،وێنه تراژیدیاكانی شه‌ڕویاده‌وه‌ریه تاڵه‌كانی ئه‌و شه‌ڕه هه‌ر ده‌مێنن.شه‌ڕ عه‌ریف‌وهه‌ر چوار سه‌ربازه‌كه‌ی خستۆته‌بارودۆخێكی ده‌روونی هێنده ئاڵۆزه‌وه،كه ته‌نانه‌ت دوای شه‌ڕه‌كه‌ش نه‌توانن له ژێر كاریگه‌ریه‌تیه‌وه ده‌ربچن.بۆیه به رده‌وام له نێو خۆیان،له گفتوگۆ‌و باسكردنی شه‌ڕه‌كه‌ن.عه‌ریف به ئه‌ندازه‌یه‌ك،كه‌وتۆته ژێر كاریگه‌ریه‌تی شه‌ڕه‌كه‌وه،كه ته‌نها فه‌رمان به سه‌ر سه‌ربازه بێده‌سه‌ڵاته كان ده‌كات‌وهاوشێوه‌ی ڕۆبۆتێك نه‌ك مرۆڤ،مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كات.بۆیه دوای ئه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كان ده‌گاته تینیان،ئیدی عه‌ریف ده‌كوژن.به‌ڵام ئه‌م كاره‌ش نه‌ك هه‌ر ئاسووده‌یان ناكات،بگره هه‌ست به جۆرێ له په‌شیمانبوونه‌وه‌ش ده‌كه‌ن.ئه‌م دیمه‌نه ڕووداوه‌كانی نێو نۆڤلێتی(حه‌ساروسه‌گه‌كانی باوكم)ی چیرۆكنووس‌وڕۆماننووسی دیاری كورد(شێرزاد حه‌سه‌ن)ی بیر خستمه‌وه. به‌وه‌ی كه كاتێ منداڵه‌كان باوكیان ده‌كوژن،ئیدی له بێ باوكی‌دا،هه‌ست به بۆشایه‌كی گه‌وره‌ی ده‌روونی ده‌كه‌ن.بۆیه براگه‌وره‌كه‌یان ده‌یه‌وێت،هه‌مان ئه‌و ڕۆڵه‌ی باوك بگره به شێوه‌یه‌كی توندوتیژتریش،ببینێته‌وه.واته به‌بێ باوك ناژین.بۆیه له شانۆگه‌ریه‌كه‌شدا،كاتێ یه كێ له سه‌ربازه‌كان،عه‌ریف ده‌كوژێت،سه‌ربازێكی ترده‌ڵێت:_له‌مه‌ودوا من عه‌ریفم.واته خودی سه‌ربازه‌كان،به بێ عه‌ریف ناژین.ئه‌مه‌ش به‌شێكه له یاساورێساكانی شه‌ڕ،كه مرۆڤه‌كان فێری شه‌ڕخوازی‌وده‌سه‌ڵاتخوازی‌وفه‌رمانخوازی ده‌كات.بۆیه ده‌بینین كێشه‌ی سه‌ربازه‌كان،ته‌نانه‌ت به كوشتنی عه‌ریفیش كۆتایی نایه‌ت.چونكه كێشه‌كه ،كێشه‌ی كاره‌كته‌ره‌كان نییه.به‌ڵكو گرفته‌كه له‌و عه‌قڵیه‌ته شه‌ڕخوازیه‌دایه،كه سه‌ربازه‌كان پێیه‌وه په‌روه‌رده‌و گۆشكراون.
له‌ڕاستیدا،ئه‌وه‌ی بۆمن وه‌ك بینه‌رێكی شانۆگه‌ریه‌كه،جێگه‌ی دڵخۆشی‌وهه‌ڵوه‌سته‌كردن بوو،ئه‌و ڕۆڵه هونه‌ریه جوان‌وبه‌رزه‌بوو،كه ئه‌كته‌ره‌كان به گشتی‌وبه‌تایبه‌تیش كاره‌كته‌ری(عه‌ریف/ده‌ربازدلشاد) به رجه‌سته‌ی كرد.توانایه‌كی هونه‌ری شاراوه‌و به‌رزم له‌و كۆمه‌ڵه گه‌نجه به‌دیكرد،كه ئه‌گه‌ر زه‌مینه‌ی كاركردنی زیاتریان بۆ بڕه‌خسێت‌وپاڵپشتی دارایی‌وهونه‌ری بكرێن،ده‌توانن كاری له‌وه جوانتریش بكه‌ن.كاره‌كته‌ره‌كان به گشتی جوان ڕۆچوونه نێو ڕۆڵه‌كانیان.چ له بواری هه‌ڵسوكه‌وت‌وجوله‌ی جه‌سته،چ له بواری دیالۆگ‌وزمانی ده‌ربڕین‌وئاماژه‌و گه‌یاندن.ئه‌وه‌ی له كاره‌كته‌ری عه‌ریف به‌دیمكرد،وێنه‌یه‌كی ڕاسته قینه‌ی عه‌ریفێك بوو،كه له سه‌ربازیدا به‌و په‌ڕی دڵڕه‌قیه‌وه،فه‌رمان به سه‌ر سه‌ربازه‌كانه‌وه ده‌كات.عه‌ریف ئه‌گه‌رچی له سه‌ره‌تای ده‌ركه‌وتنی‌و هاتنی بۆ سه‌ر ته‌خته‌ی شانۆ،جۆرێك له په‌شۆكاویی‌وهه‌ناسه سواری پێوه دیاربوو،به‌ڵام دواتر ورده ورده بارودۆخی ده‌روونی ئاسایی بوه‌وه،توانی به شێوه‌یه‌كی جوان ڕۆڵه‌كه‌ی به رجه‌سته بكات.چ له ڕووی جوله‌ی جه‌سته یه‌وه،چ له ڕووی تۆنی ده‌نگه‌وه،كه به شێوه‌یه‌ك بوو هه‌موومان تێی ده‌گه‌یه شتین.وه‌لێ به بۆچوونی من وه‌ك بینه‌رێك،دوو له كاره‌كته‌ره‌كان(كه به‌داخه‌وه ناوه‌كانیانم بیر نه‌ماوه)تۆنی ده‌نگیان نزم بوو،به‌مه‌ش نه‌ده‌توانرا،بینه‌رانی دواوه‌ی هۆڵه‌كه،كه خۆم یه‌كێك بووم له‌وان،به ئاسانی له دیالۆگی نێوانیان بگه‌ین.دیاره شانۆ،پێچه‌وانه‌ی كاری هونه‌ری دیكه،مایكی تیادا به كارناهێنرێت،بۆیه ده‌بێ ئه‌كته‌ره‌كان،هه‌مووتواناوپشت به ستنێكیان به تۆنی ده‌نگیانه‌وه بێت.واته به گشتی ئه‌و ئه‌كته‌رانه‌ی ڕۆڵ له كاری شانۆگه‌ری ده‌بینن،ده‌بێ ده‌نگێكی به‌رز،تیژ‌وسه‌رنج راكێشیان هه‌بێت.تاكو بتوانن ئه‌وه‌ی ده‌ر یده‌بڕن،بینه‌ران گوێبیستی بن.بۆیه ده‌كرێ ئه‌و ئه‌كته‌رانه،له ئه‌زموونه‌كانی داهاتوویاندا,ڕه‌چاوی ئه‌م تایبه‌تمه‌ندیه بكه‌ن.واته له كاتی پرۆڤه كردن‌دا،راهێنانی زیاتر به تۆنی ده‌نگیانه‌وه بكه‌ن.لایه‌نه هونه‌ریه‌كانی دیكه‌ی شانۆگه‌ریه‌كه،وه‌ك: ڕووناكی،مۆزیك:سینۆگرافیا،جلوبه‌رگ‌ومكیاژو..تد،به شێوه‌یه‌كی جوان كاریان تێدا كرا،كه جۆره هارمۆنیاوتێكه‌ڵبوونێكی هونه‌ری جوانم،له‌و لایه‌نانه‌ی شانۆگه‌ریه‌كه بینی.به‌كۆی گشتی وه‌ك بینه‌رێك،شانۆگه‌ریه‌كه‌م به‌لاوه‌جوان‌وجێگه‌ی ره‌زامه‌ندی بوو.دواجار ده‌مه‌وێ ئاماژه به‌وه بكه‌م،كه ده‌بێ سوپاسی (ناوه‌ندی سۆرانی رێكخراوه دیموكراتییه‌كانی/ی.ن.ك)بكه‌ین،كه له ئاماده‌یی‌و به به‌رچاوی ده‌یان سه‌نته‌ر‌وگروپی هونه‌ری‌و رۆشنبیری‌وفه‌رمانگه‌ی سه‌ربه‌وه‌زاره‌تی رۆشنبیرییه‌وه!ئه‌ركی تێچوونی نماییشكردنی شانۆگه‌ریه‌كه‌یان له ئه‌ستۆگرت. به هیوام به‌ده‌ر له ئه‌ركه حزبیه‌كانیان،به‌رده‌وام بن له پالپشتی‌وهاوكاریكردنی چاڵاكی هونه‌ری‌و ڕۆشنبیری له ده‌ڤه‌ره‌كه.هه‌روه‌ها ئه‌و ئاماده بوونه‌ی بینه‌رانیش بۆ شانۆگه‌ریه‌كه،ده‌ریخست،كه شانۆ له سۆراندا،بینه‌ری تایبه‌تی خۆی هه‌یه،جیا له هه‌موو چاڵاكییه هونه‌ریه‌كانی تر،كه ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی بۆچوونی زۆر له هونه‌رمه‌ندان ده‌كه‌وێته‌وه…
*تێبینی/ئه‌م بابه‌ته له ژماره(37)ی رۆژی 15/4/2013هه‌فته‌نامه‌ی نسێی ئه‌ده‌بی بڵاوكراوه‌ته‌وه…
رواندز/5ئازاری/ 2013