
جه‌ژنه‌زا…. ستار ئه‌حمه‌د
0
Be First!
لهشههوهتی بادا
باران گریا
جاوی ئاسمان ئاوسبوو
هه‌نارێك ستیانی داكه‌ند
كۆرپه‌ی رۆژی له‌نێو مستبوو
چۆله‌كه‌یه‌ك ده‌نووكی
له‌خوێنی گوڵ وه‌ردا
لانه‌ی چڵێك به‌ده‌م زریانه‌وه
دوا نیگای گڵی هه‌ڵوه‌ران
باخچه تێر بوو له‌نیگای تۆ
رووتبووهوه
خۆی خسته‌به‌ر
شه‌هوه‌تی ئه‌سرینی باران
هه‌ر گه‌ڵابوو
ده‌بووه چه‌تر بۆ هه‌ڵاڵه
ئه‌ستێره ده‌ڕژایه ده‌ریاو
با فووی ده‌كرد
له‌دواساتی ماڵاوایی
تاریكی ژێر نوێنه‌كه‌م
شهوگارگلێنهی هه‌ڵوه‌ری
دابارییه سه‌ر وێنه‌كه‌م
ئاسمان سترانی ده‌ووت و
با چه‌پڵه‌ی خۆشی لێئه‌دا
تۆش له باخه‌ڵی بارانا
چێژی شه‌هوه‌ت دهیگریانی
به‌یانی له سنگی بادا
چهندیَ كیژۆڵه‌ی شیعرم بوون
سكیان پڕبوو به گۆرانی