Skip to Content

Friday, March 29th, 2024
جه‌ژن …. عه‌لی حه‌مه‌ره‌شید به‌رزنجی

جه‌ژن …. عه‌لی حه‌مه‌ره‌شید به‌رزنجی

Closed

 

 

ئه‌مڕۆ جــــه‌ژنه‌ منداڵان

با ئه‌مساڵیش وه‌ك ساڵان

جلی جوان  بكــــه‌ینه‌ به‌ر

هه‌مـــوو له‌ ماڵ بێینه‌ ده‌ر

یاری بكــــــه‌ین دڵخۆشین

شــــادی و خۆشی بنۆشین

ده‌ڕۆین پێكــــه‌وه‌ هه‌موو

به‌ دڵی پرَ ئــــــــاره‌زوو

بۆ ئــــــه‌و باخ و بن داره‌

دیمـــــــــــه‌نێكی نازداره‌

ڕازاوه‌ی گــــــــوڵی جوانه‌

پڕ له‌ هیوای  ژیـــــــــانه‌

تاوێك گـــــــــۆرانی وتن

تاوێك دیلانێ‌ كــــــــردن

تاوێك یاری چاو شه‌ركێ‌

تاوێك شایی و هه‌ڵپه‌ڕكێ‌

تاو تاوێكیش شه‌ڕه‌ ئـــاو

ئاو پرژێنی ده‌م و چــــــاو

هه‌ر منداڵێك ماندوو بــوو

داده‌نیشێت بۆ پشــــــــوو

ئاره‌زووی له‌ هه‌رچی كــرد

ده‌یكڕێ‌ به‌ ده‌سـت وبــــرد

چون جــه‌ژنانه‌ی  له‌ ماڵێ‌

هێناوه‌ گشــــــــت منداڵێ‌

…………

 

 

 

 

 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.