جه ژنی مه رگ ….جه لال عه بدولا پینجوینی
له په نجه ره ی مه را قه وه
ژیان که سه یری تۆ ئه که م
شه رم ئه مگرێ مرۆڤم .
ئه بینم مه لێ لا ڵه ناتوانێ که
له سه ر لقی دره ختی عاتیفه وه ک جاران بخوینێ
له داخا ته نها به باڵ سه ما ئه کا و
غوربه ت به با ئه دا
ژیان حورمه تی جوانیت له لام هیچ ما نا ێێ نادا هیچ .
که ئه بینم دارستان چا وه رێی ڕه حمه تی هه وره
باران عاجزه له سا مال بۆیه نایه وێ
نم نم به سه ر شان و ملی یا دا کا
که ئه بینم ما سی هێنده ئا زار ئه چێژێ
وه ک سه تڵێ ئا و
رۆحی ئه که وێته به ر پێی
تا سه به ته یه ک گه را
له که نار ده ریا دا ئه نێ
که چی له نا کا و له لای لابه لا وه
لا فا و به په له په ل هێرشی بۆ دێنێ
هه ر ئه لێی زریان ڕاوی ئه نێ
که س نا زانێ
گه را به ره و کاملا و
بۆ کام به شی نیشتمانی ئوقیا نووس ڕای ئه ما ڵێ
ئیتر بێزار ئه بم لێت ژیان
ئه مه وێ ڕاکه م له ده ستت تا ئه و دیوی سنووره کانی جه هه نه م .
ئه مه وێ هه ڵبێم لێت
وه ک هه ڵها تنی هه نگێ به دوکه ڵی سووتا نی له نا کا وی باخێ .
ئاخ ژیان ئاخ که ئه تبینم
وه ک سه ر پۆشه که ی نه نه خاتون
رۆژ له دوای رۆژ شی ئه بیته وه بێزم لێت ئه بێته وه .
که ئه تبینم ژیان وه ک له چکه که ی دایه (حه وا)
ئیسفه نج ئا سا ی کاڵ بوونه وه هه ڵئه مژی و
خۆره ی مه رگ پێت فێر بووه
له دا خا نا چاوم ئه چێته ژوو سه رمه وه .
زه ما نێ کا تێ ئه بینم
به ره به یان له ما ڵی ئا سما نه وه
به بۆنه ی گه را نه وه ی فه سڵی به ها ره وه
چه خما خه نا مه ی هه ور ئه نێرێ بۆ زه وی
ژیان تۆ ئا سوو ده یم پچر پچر ئه که ی
نا یه ڵی گوێ بگرم و بزانم هه ور فه ر ما یشی چی را ئه گه یه نێ .
زه ما نێ ئاخ ژیان ئاخ زه ما نێ که ئه تبینم
به لۆری یه شکا وه که ی خۆته وه سه رت جه نجا ڵه و
له م نیشتمانی غوربه ته وه بۆ ئه وی که
هه زا ره ها مه ردم سوار ئه که ی و
دوو هێنده ش دا ئه به زێنی و
پیلانی زاوزێ و زۆربوون دا ئه رێژی و
سه ر زه وی ژه هراوی ئه که ی
به گه رای سیحراویت
بێزارم ئه که ی بێزار
نا چارم ئه که ی به ئه ندا زه ی
کۆڵوا نه یه ک زه ر ده په ر
ئیتر حه و سه له م نه خه مه کا ر له گه لت .
تۆ سه یری خۆت کردووه ژیان چۆن شه ها مه تت
به نرخی چه قه نه یه ک هه راج کردووه .
که ئه بینم گوڵه به رۆژه مه سته
به هه ڵمژینی هه نا سه ی هه تا وه وه
هه ر به ما وه ی مژی جگه ره یه ک
گوێزانی با ملی ئه په رێنێ و
تۆ د ڵت دا نا خورپێ بڕیار ئه ده م ئیتر
هێنده ی مشتی مندا ڵێ ئومێدم پێت نه مێنێ .
ئاخ ژیان ئاخ
هه ر وا سه رنج ئه ده م و ئه بینم
به لوره لور ره شه با ی مه ر گ
کۆڵا نه و کۆڵان
له م دارستا نه وه بۆ ئه و ی که
گه لاکا نی ته مه ن ئه نفال ئه کا تۆش
وه ک به فری سه ر لقی دره ختێ بێ باکیت
ئیتر بریار ئه ده م
به قه د ته مه نی وه نه وو شه ێ
دڵم پێت خوش نه بێ .
زه ما نیێ که ئه بینم
چیا ی زه مه ن به نا چاری
له سه ر پشکوی بورکانی مه رگ دا ئه نیشێ و
هه ور هیلا که به ده ست دڵنه وایی لوتکه وه
که چی کاتێ که چیا ناڵه ئه کا و
ئه ته قێ وه ک بلووری چرا
ئا خ ژیان که تۆش بێ ئا بڕوانه پێ ئه که نی
ئیتر حه و سه ڵه م له گه لتا
چون چۆنی خۆی ئه گرێ و
چۆن وه ک دیواری جه هه نه م ها ره نا کا.
ژیان که تۆ وه ک قوما شی فه تاح پا شا
که جا ران باوکم ئه یکرد به ستار خانێی بۆ خه ڵکی
کاڵ بوو یته وه و ئه نیشکه کانت ده ر چوو له قۆلی مه ینه تی
ئیتر جوانیت له له ش دا ئه مرێ و
بۆنی بێزاری ئه تگرێ و
ئه بێ له به رت دا که نرێ .
کاتێ پێڵا و ی ته مه ن
ته نگ بوو به پێی ژیان
ئه بێ فرێ بدرێ .
کا تێ ژیان تۆ وه ک عه ماری گه نم
مۆر یا نه تێی دای
باشتر وایه بگه رێته وه بۆ نا و مه خلوقاتی زه وی
بخرێ یته وه نا و ده ر یا ی له بیر چونه وه وه .
کاتێ ژیان گۆره وی زه مه ن بۆ گه نی کرد
له قا چیی تۆ دا
پێم نا ڵێی چییه چاکی ما نه وه ت ؟
کا تێ ژیان تۆ چه شنی مه ر کا نه ئا سا ی
دڵۆپه ت ده ست پێ کرد
ئه مرۆ بێ یان سبه ی
وه ک دیواری غوربه ت ها ره ئه که ی
وه ک میزڵدانی ئه جه ل ئه ته قێی
ئیتر گه مژه ییه خه فه ت خواردن له دوای فرێ دانت .!
کا تێ ژیان بویته سه عا تی درۆ و
هه ڵواسرای به دیواری رۆژگاره وه
ئیتر به قه د بۆنی چڵه ریحا نه ێ
حور مه تت لا م نا مینێ .
به قه د هه نا سه ی چۆله که ێێ
به قه د پرچی په لکه ژێرینه ێێ
جوانیت تیا به دی نا کرێ .
ک تێ تۆ ژیان کرمی ته مه ن له گشت لا وه تێت ئا لابێ
ئیتر ( ئا ده م ) ی ئه مرۆ چۆن دڵی خۆش بێ به (حه وا) ی سبه ینێ .
ژیان هه له ت کرد سواری پشتی خۆتت کردم
ئه رێ پێم نا ڵێی به ره و کا م هه ڵدێری رۆژگار ئه به ی؟
ژیان هه ر وه کوو پێست و له ش
چه سپی ووم به سه ر پشتی تۆوه
که ی ئه وه حاڵه
تا خۆری قیامه تم هه ڵدێ
ئه بی سلا وات له دیا ری درۆ بده م .
له به رتۆ ژیان له ئاست پا کی کۆترێکد ا ئه بێ سه رم شۆر که م .
ئه بی له حوزوری لقێ گیا د ملم که چ که م .
ئه بێ خۆڵی ژێر پێی ژنێ ما چ که م
تا پاک ببمه وه له گوناهه گه وره کانی عاتیفه .
ئه بێ ده ست نوێژ بگرم به ئاوی چاوی وه نه و شه وه
تا سروشت لێ بورده یی له تا وانم قو بول بفه رموێ .
ژیان کاتێ ڕه نگی جوانیت
کا ڵ کاڵ و شی شی بووه وه
وه ک سه ر پوشه که ی سه ری دایه (حه وا)
ئیتر واده ی لێک ترازانه
ئیتر سبه ینێ جه ژنی (مه ر گ) ه و جێت ئه هێڵم .
خه تات فه ر موو ژیان
به بێ پرس سواری پشتی خۆتت کردم
به کا ل بوونه وه ی ره نگت شادم
ئازاد ئه بم ئازاد
ئیتر سبه ی جه ژنی ( مه رگ) و لێک ترازانه
جه ژنی مه رگی ژیانه .
جه لال عه بدولا پێنجووینی
Reisha j565@gmail.com