جوانیناسیو شكست ململانێ له‌نێوان بینراو و نهبینراوهكاندا….شاخه‌وان سدیق
جوانیناسیو شكست ململانێ له‌نێوان بینراو و نهبینراوهكاندا
(ئه‌و شته‌ی سه‌یری ده‌كه‌م، هیچ كاتێك ئه‌و شته نییه به ئاواتی دیتنیهوهم)
(ژاك لاكان)
شاخه‌وان سدیق
به‌ر له هه‌موو شتێك مه‌به‌ستم له‌م نووسینه كۆكردنه‌وه‌و خستهإووی چه‌ند سهرنجو تێزێكه ده‌رباره‌ی چه‌مكی جوانی، پاشان چاو روانینێكی خێرایه به كتێبه پإ بایه‌خه‌كه‌ی (موراد فه‌رهاد پور) كه (مه‌نسور ته‌یفوری) وهریگێإاوه بۆ زمانی كوردی‌و له‌لایه‌ن (به‌ختیار عه‌لی)یه‌وه پێشه‌كی بۆ نووسراوه، كه دیاره ئه‌م كتێبه یه‌كێكه له باشترین ئه‌و كتێبانه‌ی له‌ماوه‌ی پێشوودا چاپ كراوه‌و پێكهاتووه له كۆمه‌ڵه وتارێك ده‌رباره‌ی چه‌مكی جوانیناسانهو هه‌وڵدان بۆ خوێندنه‌وه‌ی ململانێ‌و شكسته‌كانی له‌نێوان بینراو و نهبینراوهكاندا، كه دیاره قسه‌كردن له سه‌ر جوانیی یه‌كێكه له‌پێشترین ئه‌و پرسانه‌ی به درێژایی مێژووی نووسین‌و فه‌لسه‌فه به‌تایبه‌ت، قسه‌ی ده‌رباره كراوه‌و هه‌میشه‌ش بیروإای جیاواز ده‌رباره‌ی ئه‌م چه‌مه‌كه هه‌بووه، چونكه ئه‌وه‌ی كه له سروشت‌و ژیانی رۆژانه‌دا چاوی مرۆڤ ده‌یبینێت مه‌رج نییه خودی حه‌قیقه‌تی جوانییه رههاو (موتڵه‌قییه)كه‌ی خۆی بێت وه‌ك (ئه‌فڵاتون) ده‌ڵێت: "ده‌بێت له سه‌ره‌تای بوونی هه‌موو جوانییه‌كه‌وه جوانییه‌كی هه‌وه‌ڵی هه‌بێت، كه ئه‌و شتانه جوان ده‌كات پێیان ده‌وترێت جوان‌و ته‌نها به ئاماده‌بوونی ئه‌و جوانییه ئه‌وه‌ڵییه به هه‌ر جۆرێك بێت ئه‌م شتانه جوان ده‌بن "، به‌و پێیه‌ی هونه‌ر به درێژایی مێژووی كاركردنی خۆی ئیشی له‌سه‌ر جوانیی كردووه ده‌بینی زۆرترین قسه‌و باسه‌كان ده‌رباره‌ی ئه‌م چه‌مكه كه تا ئێستا كراوه به‌جۆرێك له جۆره‌كان گرێدراوه به هونه‌ره‌وه، چونكه مرۆڤ هه‌میشه هه‌وڵیداوه به‌هۆی توانستی بیركردنه‌وه‌یه‌وه خاسیه‌تی جوانییه راسته‌قینه‌كان بدۆزێته‌وه‌و له یه‌كیان جیابكاته‌وه، چونكه مه‌رج نییه ئه‌و خاسیه‌ته فۆإم ته‌نها هۆكاریی سه‌ره‌كیی دروستبوونی جوانییه‌كه‌ی بێت وه‌ك (جۆرج بێرگلی)ده‌ڵێت: "زانراوه كه خاسیهتو حاڵه‌تی شته‌كان جودا له یه‌كتریی بوونیان نییه، به‌ڵكو له‌گه‌ڵا یه‌كدا تێكه‌ڵن هه‌موویان له یه‌ك بابه‌تدا ئاوێته بوون، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی مێشك توانستی ئه‌وه‌ی هه‌یه كه له هه‌ر خاسیه‌تێك له یه‌ك بابه‌تدا جیا له‌وانی تر خوردبێتهوه ئه‌وا ئه‌و توانستهشی هه‌یه كه بیری ئهپستراك دروست بكات (ئایدیای جوان)یش یه‌كێكه له‌و بیره ئهبستراكانه"، لێره‌وه ده‌بێت له‌وه تێبگه‌ین كه بیركردنه‌وه له جوانی په‌یوه‌ست نییه به روئیای فه‌نتازیی ئامێزی خودی فۆإمهكانهوه ره‌نگه هه‌ندێكجار چاو درۆزنترین شت بێت له بینینی حه‌قیقه‌تی راسته‌قینه‌ی فۆإمێكدا، چونكه بینین له‌گه‌ڵا لێوردبوونه‌وه‌دا جیاوازه ناشێ تاك لایه‌ن سه‌یری روویه‌كی فۆإمهكه بكرێت‌و ده‌بێت بزانرێت هه‌موو فۆإمێك چه‌ند گۆشه‌یه‌كی بینینی جیاوازی هه‌یه وه‌ك چۆن لای سێزانو دواتر بیكاسۆو تعكیبییهكان سه‌یركردنی فۆإم له چه‌ند گۆشه‌یه‌كی جیاوازه‌وه مه‌رجی سه‌ره‌كیی كاركردن بوو. ئه‌وه‌تا (هوتشون)ده‌ڵێت: "ئه‌گه‌ر ئێمه له خۆماندا هه‌ستی جوانیناسیمان نه‌بوایه ئه‌وا ده‌شیا خانوو و باخ‌و جلوبه‌رگ ببینین‌و به‌كه‌ڵكیان بزانین، به‌ڵام هه‌رگیز نه‌مان ده‌توانی به جوانیان بزانین"، كه‌واته ورد بینین‌و بإیاردان له جوانیی‌و حه‌قیقه‌تی راسته‌قینه‌ی بینراوه‌كان له‌پێشترین كردارێكه كه مرۆڤ له هه‌ڵسه‌نگاندنی فۆإمدا پێویسته بیكات هه‌روه‌ك سپینۆزا پێیوایه كه "ده‌بێت له‌ژێر شێوه‌ی نه‌مریدا سه‌یری شتهكانو بابهتهكان بكرێت" لێره‌وه ئه‌گه‌ر پرسیارێك ده‌رباره‌ی ههڵسهنگاندنو بإیاردان له‌سه‌ر جوانیی بخهینهإوو كه ئایا چۆن بتوانین بابه‌تێك یان فۆإمێك وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌یه چاولێبكهین یاخود چۆن ده‌توانین به‌دوای پێناسه‌یه‌كی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌دا بگهإێین بۆ ئه‌م چه‌مكه ئه‌وا ده‌توانین سوود له بیروإایهكی (كانت) وه‌ربگرین كه نووسه‌ر له‌م كتێبه‌دا ئاماژه‌یه‌كی دیاری پێداوه كانت پێیوایه "جوانیی چه‌ك نییه جوانیی به‌پێی concept ناپێورێ، له‌به‌ر ئه‌مه‌شه كه جوانیی پهیإهوی تهزاو چه‌كی ئه‌رستۆیی ناكات، جوانیی ئه‌و ئه‌زموونه‌یه كه له رێگای چه‌مكه‌وه ده‌رك ناكرێت كه‌وابوو ناكرێت پێناسه‌یه‌كی چه‌مكییانه‌ی جوانیی به‌ده‌سته‌وه بدرێت‌و بوترێت ئه‌م بابه‌ته جوانه یان جوان نییه یان ئه‌مانه نموونه‌و خاڵه تایبه‌تییه‌كانی جوانین "ئه‌ی ئه‌گه‌ر نه‌مان توانیی به‌دوای واتا‌و پێناسه‌یه‌كی تایبه‌ت به جوانیدا بگهإێین ده‌بێت چۆن به‌رهه‌مێكی هونه‌ری یان فۆإمێك له ده‌ره‌وه‌ی كاره‌هونه‌رییه‌كان هه‌ڵسه‌نگێنین له كاتێكدا ده‌زانین كه مه‌رج نییه ئه‌وه‌ی ده‌یبینین حه‌قیقه‌تی جوانیی فۆإمهكه بێت دیسانه‌وه كانت ده‌ڵێت: "له هه‌ڵسه‌نگاندنی كارێكدا ده‌بێت واز له هه‌موو ویست‌و ئاواتێكی خۆمان بهێنینو به‌بێ مه‌به‌ست سه‌یری بابه‌تی جوان بكه‌ین كه ئه‌م بێمه‌به‌ستییه جیهانی ئه‌خلاقیش ده‌گرێته‌وه"، نووسه‌ر له‌م كتێبه‌دا جوانیی له هونه‌ر ده‌باته ده‌ره‌وه له رێگای تئویل كردن‌و شرۆڤه‌كردنی شیعره‌وه ده‌مانباته‌وه ناو جوانیی ده‌قه‌كان له‌ناو ئه‌ده‌بدا كه سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كیی ئه‌م جوانییه‌ش ره‌نگه زمان بێت، چونكه لێره‌دا زمان ده‌بێته تاكه ئامإازی دهربإو هه‌ڵده‌ستێت به ته‌واوكردنی ئه‌ركی دووه‌می چاو له‌دوای پرۆسه‌ی بینینه‌وه، چونكه زمان پردی نێوان واتا‌و هه‌ڵسه‌نگاندنی واتایه‌و ده‌بێت له شێوه ساده‌كه‌یدا جوانیی وشه‌كان دهربإێت وه‌ك (بوركهارت) ده‌ڵێت: "له ئاستی به‌رزو ئایدیالدا زمانی ئاخافتنی كۆمه‌ڵایه‌تیی ده‌بێ وه‌ك شیشه‌ی په‌نجه‌ره بێ، واته نابێ به‌وه بزانین كه زمان په‌رده‌یه‌كه له‌نێوان ئێمه‌و واتادا كه له‌پشتی زماندایه ئاماده‌یه"، چونكه زمان دهربإی راسته‌قینه‌ی واتایه له سه‌رجه‌م كایه‌و ژانه‌ره‌كانی ئهدهبو هونه‌رداو دووباره ماناكردنهوهیه به به‌ر ده‌رخه‌ری جوانییه راستهقینهكاندا كه هه‌ندێكجار ئاشكرا‌و هه‌ندێكجاریش نادیارن، هه‌رچه‌نده چه‌ند بیروإایهكی جیاواز ده‌رباره‌ی شێواندنی جوانییه راسته‌قینه‌كان هه‌یه كه سروشته له‌لایه‌ن مرۆڤه‌وه‌و هه‌ندێك له بیریاران پێیانوایه كه مرۆڤ هه‌موو شته‌كانی ژیانی له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆیدا قۆرغكردووهو ده‌ستكارییه‌كی ئێجگار گه‌وره‌ی سروشتی كردووه ئه‌مه‌ش بۆ ده‌رباز بوون بووه له شكسته‌كانی له‌ناو سروشتداو هه‌میشه هه‌وڵیداوه لاسایی فۆإمو بابه‌ته ئاساییه‌كانی ناو سروشت بكاته‌وه به‌تایبه‌ت له رێگای هونه‌ری شێوه‌كارییه‌وه كه تا راده‌یه‌ك له هونه‌ره‌كانی تر كۆنترهو مێژووه‌كه‌ی دهگهإێتهوه بۆ مێژووی هه‌وڵه‌كانی مرۆڤ بۆ ده‌رباز بوون له شكست له رێگای دروستكردنی په‌یوه‌ندییه‌كی رهسنتری به‌هێزترو گشتگیرتر له‌نێوان ئه‌و شته‌دا كه دهینوێنێتهوهو ئه‌و شته‌دا كه ده‌نوێنرێته‌وه هه‌ر وه‌ك چۆن (ساموئێل بێكێت) ده‌ڵێت: "هونه‌رمه‌ند بوون واته شكستهێنان ئه‌ویش شكستێك كه هیچ كه‌سێكی دیكه ناوێرێت ئه‌زموونی بكات، ئه‌م شكسته جیهانی ئه‌وه واته هه‌ڵهاتن له به‌ره‌ی جه‌نگ واته هونه‌ر نوێنیو ماڵدارییه باشترین شێوه، واته ژیان "، بۆیه هه‌میشه گهإانی هونه‌رمه‌ند به‌دوای جوانییه راستهقینهكاندا وای كردووه ببنه قوربانیی له به‌رژه‌وه‌ندییه تایبه‌تییه‌كانی خۆیان، به‌ڵام له‌گه‌ڵا ئه‌مانه‌شدا هونه‌رو جوانیی شتێك به هونه‌رمه‌ند ده‌به‌خشێت كه ده‌بێته خاوه‌نی بینینی جیاواز هه‌ستكردن به جوانیی جیاواز كه له هونه‌ری ده‌دۆزنه‌وه وه‌ك (ئه‌دۆرنۆ) له تۆإی جوانناسییانهدا ده‌ڵێت: "كاری پهیكهرسازهكان ئه‌وه‌یه پارچه‌و تهلزمه زیاده‌كان له به‌رده‌كان بكه‌نه‌وه واته به‌رهه‌م خۆی هه‌ره پێشه‌وه له مه‌تریاڵدا هه‌یه‌و هونه‌رمه‌ند به ته‌نیا یارمه‌تیی ئاشكرابوونی شێوه راسته قینه‌ی به‌رهه‌مده‌دات". لێره‌وه دهگهإێمهوه سه‌ر گرنگیی ناوهإۆكی ئه‌م كۆمه‌ڵه وتاره‌ی له دوو توێی ئه‌م كتێبه‌دا كۆكراوه‌ته‌وه كه وه‌ك به‌ختیار عه‌لی له پێشه‌كییه‌كه‌یدا ده‌ڵێت: "ئه‌م كتێبه یه‌كێكه له‌و كتێبانه‌ی كه جیهان له دیوه ئاڵۆزییهكهیدا دهگرێتو زمان له ئاسته قووڵه‌كه‌یدا بهكاردههێنێتو بیركردنه‌وه به ئاڕاسته‌ی جێگا پإ گرێ‌و دیمه‌نه پإ پرسیاره‌كان راده‌كێشێت نه‌وه‌ك به لای لاساییكردنه‌وه‌دا"، نووسه‌ری ئه‌م كتێبه تا جێگا دووره ده‌سته‌كان به‌دوای جوانیدا گهإاوه ئه‌وه‌تا به‌ختیار ده‌ڵێت: "خوێندنه‌وه‌ی فه‌رهاد پور بۆ
ئه‌وانه نییه كه ده‌یانه‌وێت شتێك فێربن، به‌ڵكو بۆ ئه‌وانه‌یه كه ده‌یانه‌وێت به‌سه‌ر ئه‌و شتانه‌دا بچنه‌وه كه فێری بوون"، چونكه ئه‌م كتێبه ته‌ئویل كردن‌و راڤه‌كردنی فۆإمو لێكدانه‌وه‌ی واتاكانی جوانییه له مانا قووڵهكانیدا، چونكه گهإانو وردبوونه‌وه له واتا راسته‌قینه‌كانی جوانیی بێگومان كارێكی هێنده سانا‌و ئاسان نییه بۆیه (نیچه) ده‌یوت:
"په‌یوه‌ندیی جوانیی‌و حه‌قیقه‌ت ترسی پیرۆزی هه‌موو ژیانم بووه".
Shazi83.kurdblogger.com
Shaxi83@yahoo.com