جوتیار و خه‌یار … لیۆ تۆلستۆی
ڕۆژیك جوتیارێك بۆخه‌یار دزین چوه نیو بێستانێكه‌وه له به‌ر خۆیه‌وه گوتی: ( ئه‌م فه‌رده خه‌یاره ده‌به‌م ده‌یفرۆشم. به‌پاره‌كه‌ی مریشكێك ده‌كڕم مریشكه‌كه هێلكه ده‌كا و له سه‌ریان كڕ ده‌كه‌وێ ڕه‌وه‌یه‌ك جوجكه‌ی لێ پاش ده‌كه‌وێ. دانیان ده‌ده‌مێ تا گه‌وره ده‌بن دواتر ده‌یانفرۆشم و كوده‌ڵه به‌رازێكی پێده‌كڕم و به‌خێوی ده‌كه‌م تا گه‌وره ده‌بێ دواتر له‌گه‌ڵ به‌رازێكی نێر جوتی ده‌كه‌م و دواتر ده‌زێ و كۆمه‌ڵێك به‌رازی لێ پاش ده‌كه‌وێ. دواتر ده‌یانفرۆشم و به‌و پاره‌یه‌ش ماینێك ده‌كڕم دواتر ماینه‌كه ده‌زێ و جوانوی ده‌بن. دواترجوانوه‌كان په‌روه‌رده ده‌كه‌م و ده‌یانفرۆشم. به‌و پاره‌یه‌ش خان‌و و باخێك ده‌كڕم و خه‌یاری لێ ده‌چێنم و ناهێڵم یه‌ك خه‌یار چیه بیدزن. زۆرباش پاسه‌وانی ده‌كه‌م . پاسه‌وانیكی بو َبه‌كرێ ده‌گرم و هه‌ر كاتێ ویستم بچمه شوێنێك ، هاوار ده‌كه‌م: هێی باش ئاگاداری باخچه‌كه به.
كابرای جوتیار هێنده به‌قوڵی له فكران ڕاچوبو ، ئاگای له خۆی نه‌مابو و نه‌یده‌زانی چۆته نیو باخێكی تر و به كه‌یفی خۆی هاوار ده‌كات و به هۆی هاتوهاواری ئه‌وه‌وه كابرای پاسه‌وان
ئاگادار بۆته‌وه.ٍ كاتێك به‌خۆی زانی كوته‌كێكیان سره‌وانده بناگوێی.
سه‌رجاوه سایتی دیباچه
له فارسیه‌وه: ئازاد نجم/ رانیه