جیاوازیه‌كانی نێوان دادگایكردنی حوسنی موباره‌ك و سه‌دام حسین له‌چیدایه !
ریبوار عارف
rebwar.arif@hotmail.com
ئه‌م ڕۆژانه سێهه‌مین دانیشتنی دادگایكردنی حوسنی موباره‌ك سه‌رۆك كۆماری پێشوی میسر ئه‌نجامدار، ده‌ركه‌وتنی موباره‌ك به‌و شێوه زه‌لیلانه‌ی كه بینیمان، دوو په‌یامی جیاوازی نه‌ك هه‌ر بۆ خه‌لكی میسر به‌لكو بۆ هه‌موو خولاتی ناوه‌ست نیشاندا . خه‌لكی كریكارو زه‌حمه‌تكێش و خوێندكار‌و شۆڕشگێرو ڕاپه‌ڕیوی ئه‌م ولاتانه به‌بینی ئه‌و قه‌فه‌زی كه موباره‌كی تێدا به زهلیلانهترین شێوه بینیه‌وه هه‌ستیان به‌وپه‌ڕی توانا‌و ڕاوه‌ستانه‌وه‌و لێوه‌شاوه‌ی خۆیانكردو ئه‌م هه‌نگاوه به یه‌كێك له مه‌زنترین خاڵه پرشنگندارهكانی شۆرش و ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵكی میسر دێت و سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌یه بۆ ئه‌وه شۆڕشه‌ی كهئیستهش تارمایهكهی به‌سه‌ر ئاسمانی میسره‌وه له‌گه‌شت وگوزهردایه.
هاوكات بینینه‌وه‌ی موباره‌ك بۆ دهسهلاتدارانێك كه دووێنێ له ته‌نیشت ئه‌و فرعهونه لهقهفهزكراوهی میسردا هه‌نگاویان ده‌نا به‌سه‌ر فه‌رشی سووردا ئه‌مڕۆ نیگه‌رانی و دڵه‌ڕاوكه‌یه‌كی گه‌وره دهیانلهرزێنێت، ئاخه‌ر ئه‌وان زۆرباش له‌و ڕاستیه حاڵی ده‌بن كه ئه‌گه‌ر بۆ ڕۆژگارێكیش ئه‌و دۆخه هێمن بێته‌وه گه‌شانه‌وه‌ی ئاگری ژێر خۆله‌میش نه‌رمه‌بایه‌كی به‌سه كه مه‌حاله ڕێگه پێگرتنی .
دادگایكردنی له‌و چه‌شنه‌ی موباره‌ك ده‌كرێ یللین یه‌كه‌مین ئه‌زموونی بینینه‌وه‌ی یه‌كێك له دیكتاتۆره‌كانی خۆرهه‌لاتی ناوه‌ڕاسته كه‌به‌شێوه‌یه‌كی جیاواز له قه‌فه‌زی تاوانباریدا دهبینریتهوه، كه ئه‌مه ته‌نیا به‌رئه‌نجامی ده‌خاله‌ت و ڕاپه‌ڕین و شۆڕشی خه‌ڵكی به‌شمه‌ینه‌تی میسره. هه‌قیقه‌ت ئه‌وه‌یه كه ئه‌م دادگایكردنه هیچ شتێك نیه له‌نیشاندانی پارسه‌نگی هێزه‌كان و قورسای پێگه‌ی خه‌لكی كرێكار‌و زه‌حمه‌تكێش و به‌ره‌ی شۆڕشگێری میسر نه‌بێت كه‌هێشتا ئومێدێكی گه‌وه‌ره‌یان هه‌یه بۆ یه‌كلای كردنه‌وه‌ی ئه‌و دۆخه له‌به‌رژه‌وندی ئازادی وبه‌رابه‌ری وعه‌داله‌تی كۆمه‌لایه‌تیدا.گه‌لێك هه‌وڵ وتهقهلادرا بۆ ئه‌وه‌ی كه حوسنی موباره‌ك له‌ڕه‌حمه‌تی دادگایكردن بپارێزن، گه‌لێك به‌هانه‌و سه‌ربادان و ڕاوه‌ستانه‌وه ئه‌نجام درا بۆ نه‌چوونه پای دادگایكردنی سه‌رۆكی پێشوی میسر. له به‌هانه‌ی زه‌لیل بوونی ئه‌م سه‌ركرده دیكتاتۆره‌وه بگره وه‌ك پیاویكی نه‌خۆشی لاكه‌وته، تا هه‌ڵڕشتنی ملیۆنه‌ها دۆلار له‌لایه‌ن پادشای سعودهیهوه بۆ ڕیًگرتن له‌م دادگایكردنهو ته‌نانه‌ت تهقلایهكی زۆری ئه‌مریكا. به‌لام وه‌ك بینیمان مه‌حاله پاشه‌كشه پێكردن به‌م ده‌نگه ڕاپهریوهی شه‌قام و له‌ماوه‌یه‌كی زۆر كورتدا له‌مڕۆژانه شاهیدی بینینه‌وه‌ی سێهه‌مین دانیشتی دادگایكردنی موبارك بووین.
ڕه‌نگه پێداگرتن له‌وه‌ی كه ئه‌مه یه‌كه‌مین ئه‌زموونی دادگایكردنی سه‌رۆكێكی دیكتاتۆری خۆرهه‌لاتی ناوه‌راست بێت ئه‌و پرسیاره به‌دوای خۆیدا په‌لكیش بكات، كه ئاخۆ دادگایكردنی سه‌دام حسین وسه‌رانی به‌عس چۆن لێكده‌درێته‌وه‌و بۆ ده‌بێ ئه‌ویدیان به یه‌كه‌مین دادگای هه‌ر ناسراوترین دكتاتۆره‌كانی خۆرهه‌لاتی ناوه‌راست نه‌بێت ؟ به‌رله هه‌رشتێك دان به‌و ڕاستیه‌دا ده‌نێم كه دادگایكردنی موباره‌ك خالیه له هه‌ر بنه‌مایه‌كی دادگاییه‌كی عادلانهوه ئینسانی كه بتوانێت ته‌واوی كارنامه‌ی سیاسی نه‌ك هه‌ر موباره‌ك به‌لكو سه‌رپای سیسته‌می سیاسی و ده‌سه‌لاتداریه‌تی ده‌یان ساله‌ی میسر نیشان بدات. به‌لام ئه‌وه‌ی كه ئه‌م دادگاییه له دادگاكردنهكهی سه‌دام حسین جیا ده‌كاته‌وه ئه‌وه‌یه كه دادگایكردنه‌كه‌ی موباره‌ك ته‌نیاو ته‌نیا به‌رئه‌نجامی ده‌خاله‌ت وگوشاری خواره‌وه‌و خه‌ڵكی كرێكار‌و زه‌حمه‌تكێشی میسره‌و دادگایه‌كه‌ی سه‌دام حسین و سه‌رانی به‌عسیش ته‌نیا و ته‌نیا ته‌سفیه حسابی سه‌ره‌وه‌ی ئاراسته‌كانی ئه‌مریكا بوو له‌گه‌ل ڕابردوی به‌عس و ئایندهی ده‌سه‌لاتداریه‌تی عیراقدا‌و دووربوو له هه‌رجۆره ده‌خاله‌ت وبه‌گه‌ڕخستنی ئیراده‌ی شۆڕشگێڕانه‌ی خه‌لكی عیراق به‌كوردستانیشه‌وه. هه‌ر هه‌مان توانا‌و پتانسێڵی شۆڕشگێرانه‌ی خه‌ڵكی میسر بوو كهبووته هه‌وێنی نمایش كردنه‌وه‌ی دوو جه‌مسه‌ری شۆڕشگێرو دژی شۆرشی نێو شه‌قامی سیاسی میسر‌و مه‌یدانی تحریری قاهیره، هه‌رهه‌مان جولانه‌وه شۆرشیگرانیه كهئهمڕۆژانه ده‌یان هه‌زار كریكاری لهكارخانهو محهلهو شوێنی ژیانی خۆیاندا هێناوه‌ته‌وه مه‌یدان بۆ داكۆكیكردن له‌ماف و ئازادیه‌كانی خۆیان، بۆیه تائێسته‌ش ده‌ڵین شۆڕشی میسر به‌رده‌وامه. نه‌بوونی ئه‌م فاكتۆره كارا‌و شۆڕشگیرانه له‌سه‌ر شانۆی سیاسی ڕووداوه‌كانی نێو عیراق و ده‌خاله‌ت و له‌شكركێشی ئه‌مریكا ئه‌و دۆخه مه‌ترسیدارو پڕ كاره‌ساته‌ی خولقاندوه كهدههموومان به گۆشت وئیسقانی خۆمانه‌وه هه‌ستی پیدهكهین. ههقیهقت ئه‌وه‌یه كه‌خه‌لكی عیراقی ته‌نیا له‌ماف و ئازادیه‌كانی خۆی بێبه‌ش نه‌كراوه به‌ڵكو له‌راستیدا ئه‌و دۆخه جۆرێك له ده‌سه‌لاتداریه‌تی به‌رهه‌مهێناوه كه كۆمه‌لگای عیراقی تیدا به‌سه‌ر هۆزو ئاین و قه‌وم و قه‌بیله‌دا دابه‌شكردوه‌و له‌لایه‌كی تریشه‌وه به‌رهه‌می ئه‌و ده‌خاله‌ت و له‌شكركێشیه بووته هه‌وێنی به‌هێزبوونی پێگه‌و نفوزی سیاسی ئیران و ئه‌مڕۆ عیراق ڕووبه‌رو پانتای مه‌یدانی ئه‌و شهترهنجهیه كه نه‌ك هه‌ر پاشا‌و وه‌زیرو گزیرهكانی له‌لایه‌ن جمهوری ئیسلامی ئیرانه‌وه دیاری ده‌كرێ، به‌لكو به‌كرده‌وه عیراق بووته به‌هیزترین سه‌نگه‌ری پر ده‌سكه‌وتی حكومه‌تی ئیسلامی ئیران. له‌م ڕوانگه‌وه به‌راوردكردنی جۆری دادگای كردنی حوسنی و حسین جیاوازیه‌كی یه‌كجار گه‌وره‌و دژ به‌یه‌كیان هه‌یه كه ڕه‌نگه خاڵی هاوبه‌شی هه‌ردووكیان نه‌بوونی ئه‌و ئه‌ندازه له عه‌داله‌ت وئازادی بیت كه‌تیدا به‌هیچ جۆریك ده‌ست نه‌بریت بۆ ڕیشه‌كێشكردنی كارنامه‌و كاره‌سات و كاره‌كته‌ره سه‌ره‌كیه‌كانی به‌رهه‌مهینانی ئه‌م جۆره له ده‌سه‌لاتداریه‌تی له‌م میسر‌و عیراقدا. به‌لام بوونی ئه‌و جیاوازیه گه‌وره‌یه‌و ئه‌و جولانه‌وه شوڕشگێڕانه‌یه لهمیسرو به پێچه‌وانه‌وه نه‌بوونیشی له عیراقدا ئه‌و دۆخه‌ی خولقاند كه سه‌دام حسین وه‌ك قاره‌مانی ناسیونالیزمی عه‌ره‌ب خۆی تیدا نمایش بكات و داستانی دادگایكردنی خۆی بكاته مه‌یدانی دادگایكردنی داوه‌رو ده‌سه‌لاتداریه‌تی حكومه‌تی دروستكراوی عیراق. ئه‌وه‌ی له هه‌رشتێك ئاشكراتره، كوشتنی عدی و قوسی و له‌سیداره‌دانی باوكیان زیاتر له هه‌رشتێك سیناریۆیه‌ك بۆ شاردنه‌وه‌و له‌گوڕنانی هه‌زاران نهێنی و زینده باچالكردنی ده‌ریایه‌ك له‌و هه‌قیقه‌تانه‌ی كه مێژووی كۆمه‌لگای عیراق به‌ده‌ستیه‌وه دهنالن.
بێ ده‌لیل نه‌بوو سه‌دام حسین له‌گه‌ل هه‌موو راوه‌ستانه‌وه بهرگریكردنیكی له‌خۆیدا بووه ڕه‌مزی راوه‌ستانه‌وه بویری و موباره‌كیش له‌نیو ئه‌و قهفزی تاوانباریهدا بیه‌ویت زه‌لیلی ولاواز بوونی خۆی بكاته ده‌ستمایه‌ی دواخستنی دادگایكردن.به‌لام ئه‌وه‌ی كه ده‌كرێ بۆ هه‌موومان جێگه‌ی تیارمانێكی جدی بێت بێدنگی سه‌دام حسین بوو به‌رامبه‌ر سه‌رانی ناسیونالیستی كورد‌و ته‌نانه‌ت به‌پێچه‌وانه‌وه تا دواین ساته‌كانیش هیوای به هه‌ڵوێستگرتن و ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕینی سه‌رانی ناسیونالیزمی كورد كه به‌لكو ریگه له مه‌رگی ئه‌و دیكتاۆره بگرن. ئاخه‌ر له‌خۆرا نه‌بوو جه‌لال تاله‌بانی سه‌رباری ئیمزانهكردنی له‌سیداره‌دانی سه‌رۆكۆماری پیشوو، هاوكات لهگهرماوگهرمی ئه‌و ڕۆژانه‌دا كه سه‌دام دادگای ده‌كرا لهچاوپیكهوتنیكدا ده‌لێ (( ئێمه له‌گه‌ل مالی سه‌دام حسیندا تێكهلاویهكیهكی دیرینمان هه‌یه…)) به‌لی دۆستایه‌تی سه‌رانی ناسیونالیزمی كورد له‌گه‌ل سه‌رانی به‌عسدا تا ئهوڕادهییه كه له‌پال هه‌موو تووڕه‌یه‌كی تارق عزیزیدا به‌لام ستایش و ڕێزیكی گه‌وره‌ی هه‌یه بۆ مسعود به‌رزانی و جه‌لال تاله‌بانی .
تۆبلی گه‌ر ته‌ها یاسین ڕه‌مه‌زان ده‌رفه‌تێكی بۆ بڕه‌خسایه له‌باتی په‌یامی سهرخۆشیكردن له‌كۆچی دوای دایكی مسعود به‌رزانی، راسته‌خۆ له پرسه‌كه‌ی دایكی سه‌رۆكدا به‌شداری نه‌كردبا ؟ به‌ڵی هه‌موو ئه‌مانه‌و گه‌لیك فاكتۆریتر به‌رهه‌می ئه‌و جیاوازیه گه‌وره‌یه‌ی بوون ونه‌بوونی ده‌خاله‌تی شۆڕشگیرانه‌ی جه‌ماوه‌ری سته‌مدیده‌ی ئه‌م دوو كۆمهلگایهیه له ژیان وئاینده‌ی خۆیاندا بۆیه نه‌ك هه‌ر جیاوازی له‌جۆری دادگایكردنه‌كه‌ی ئه‌م دوو دكتاتۆرهدا به‌ڕۆشنی به‌دیده‌كه‌ین، به‌ڵكو دووجۆر ئالوگۆڕی به‌ته‌واوی مانا جیاواز له‌م دوو كۆمه‌لگایه‌دا خۆی نمایشكرد له یه‌كێكیاندا كۆمه‌لگای گه‌ڕانده‌وه بۆ باوه‌شی ده‌یان ساڵ لهمهوبهرو عیراقی خسته خانه‌ی گه‌نده‌لترین ولاتی دنیا، له‌وی تریشیاندا ئومید به ئالوگوڕێكی شۆڕشگیرانه بووته ده‌ستمایه‌ی گۆرانكاریه‌كی یه‌كجار گه‌وره‌و كه ده‌توانێت هه‌وێنی سه‌ركه‌وتنیكی گه‌وره‌تربێت بۆ هه‌موو خۆرهه‌لاتی ناوه‌راستدا .