Skip to Content

Friday, March 29th, 2024
جێگاى جەنگى غەزە لەئیستراتیژى جەنگخوازانەى ئیسرائیلدا

جێگاى جەنگى غەزە لەئیستراتیژى جەنگخوازانەى ئیسرائیلدا

Closed
by January 26, 2009 گشتی

 جێگاى جەنگى غەزە لەئیستراتیژى جەنگخوازانەى ئیسرائیلدا
 فاتیحى شێخ
 وەرگێرانى لەفارسییەوە: خەسرەو سایە

 
 ئیسرائیل بەدرێژەدانى جەنگ و بردەنەسەرەوەى تاوانە جەنگىیەكانى، جێگاى ئەم جەنگەى لەئیستراتیژى خۆى بۆ دەورەى داهاتوو بەڕۆشنى خستۆتەڕوو. هەموو ئەو وەحشیگەریە شەو ورۆژانەیەى كە سوپاى ئیسرائیل لەدژى خەڵكى غەزە بەرچاو كەوتووە و هاتۆتە ڕوو، تەنانەت ئەوەى كە لە لێدوانەكانى وەزیرى دەرەوەى ئیسرائیلدا دەركەوتووە و بەڕۆشنى خۆى نیشانداوە، بەتایبەتى كاتێك كەلەبەرامبەر فشارى ڕاگرتنى جەنگدایە، ئەوە ڕادەگەیەنێت كە ئیسرائیل گوآ بەقسەى كەس نادات جگە لەخودى خۆى. ئەم قسانە دووبارە كردنەوەى هەمان كاریكاتۆرى ڕەنگ گرتووى دەربڕینە لوتبەرزەكانى بۆشە لەسەردەمى جەنگدا لەدژى عیراق، كەدەیەوێت جارێكى ترخۆى دووپات بكاتەوە. 
 قوربانیەكانى سىَ هەفتەى ڕابردووى جەنگ لەغەزە هاژینەرە: زیاترلەهەزاركەس كوژراو ونزیكەى پینج هەزارى تریش بریندار، كەیەك لەسەرسآى كوژراوەكان ولەسەدا چوارى برینارەكانیش منالانێكن كەلە لەنێوماڵ ولەپەناگاو وەیا لەڕیزى وەرگرتنى"نان"دا ڕاوەستاون، كوژراو و برینداربوون.
 پشتێنەى غەزە كەیەكێك لەبالاترین ناوچە پرلە دانیشتوانەكانى جیهانە و شوێنى نیشتەجآ بوونى یەك ملیۆن و نیو ئینسانى ستەمكیشە، لەماوەى سآ هەفتەى جەنگدا گۆڕدرا بە وێرانەیەكى گەورە. پاساوى دەوڵەتى ئیسرائیل ئەوەیە كە حەماس خەڵك وماڵى خەڵكى خستۆتە بەردەم كردەوەكانى خۆیەوە، بەلام ج كەسێك جەنگى هێناوەتە بەردەم ماڵى خەڵك و بردویەتیە سەر قوتابخانەو پەنگاى هەرئەوخەڵكە؟( كۆمارى ئیسلامى ئێران لەجەنگە دڕندانەكەیدا لەدژى خەڵكى شۆرشگێرى شارى سنە، لەبەهارى 1981دا لەهەمان مەنتقى فاشیستانە سودى وەرگرت). دەوڵەتى ئیسرائیل موشەك هاوێژەرانى غەزەى كردۆتە بەهانەیەك بۆجەنگ، بەلام ئەوە كآیە كەنەزانێت ئەم جەنگە بەو هەموو قوربانیانەیەوە كەلەخەڵكى وەرگرتووە، دیسانەوە دەبێتە هۆى زیادبوونى ژمارەى دروستكەران وهاوێژەرانى موشەكەكانى حەماس و جیهاد؟ دەوڵەتى ئیسرائیل سەرەڕاى جەنگێكى قورسى سآ هەفتەیى، كەچى هێشتا نەیتوانیوە بەر بەڕێرەوەى موشەك هاوێژەرانى غەزە بگرێت. ئەمە سەرەڕاى ئەوەى كەئەم جەنگە نفوزى سیاسى حەماسى بردۆتە سەرەوە.   هەروەك و ئەوەى كەدوو ساڵ لەمەوبەر لەجەنگى دا لەدژى لوبنان نەیتوانى گورزێك لەوجودى چەكدارانەى حزبوللا بوەشێنێت و حزبوللا قازانجێكى گەوەرى كرد و هێزى زۆرترى لەجەنگ برد، تاڕادەى ئەوەى كەبەئیحتمالى زۆر بتوانىَ لەهەڵبژاردنەكانى داهاتووى لوبناندا ەسەلاتەكانى خۆى لەدەولەتى لوبناند، بباتە سەرەوە. ئا لەم وێنایەدا ئیسرائیل دەیەوێت چى بكات؟ ئایا دەیەوێت دووبارە جەنگێكى تر بەبەهانەى حیزبوللاوە لەدژى خەڵكى لوبنان بەڕآ بخاتەوە؟. دەولەتى ئیسرائیل بەم هەموو ئەم واقعیەتانەوە و بەم حاڵەوە جەنگى غەزەى درێژە پێداوە، چونكە ئەمە جەنگى غەزەیە، بەلام ئامانجەكانى زۆرزیاتر وفراواترە لەغەزە و مەسەلەى فەلەستین. چوارچێوەى جەنگى دەوڵەتى ئیسرائیل هەمان چوارچێوەى شكست خواردووى "ڕۆژهەلاتى گەورە"ى دەوڵەتى جۆرج بۆشە.
 سوربوونى دەوڵەتى ئیسرائیل لەسەر درێژەكێشان و فراوان كردنەوەى جەنگى ئێستا بەدواى بڕیارنامەى ئەنجومەنى ئاسایش بۆ ڕاگرتنى جەنگ، ئەوەمان بۆ ئاشكرا دەكات كەدەوڵەتى ئیسرائیل گەرەكیەتى"كارە ناتەواوەكەى دەوڵەتى بۆش" لەڕۆژهەلاتى ناوەڕاستدا بەسەرەنجام بگەیەنێت. ئیستراتژى پشت بەستنى ئیسرائیل بەجەنگخوازى، لەڕاستیدا درێژەو جێگرتەى ناوچەیى هەمان ئیستراتیژى میلیتاریستى ئەم دوو دەیەى ئەمریكایە، ئەمە بەو جیاوازییەوە كە ئاڵوگۆرى گرنگ لەجیهاندا و گۆرانكارى گەورە لە هاوكێشە جیهانى و ناوچەیى یەكانى ئەم دوودەیەى دوایدا كەڕوویانداوە، جێگاو ڕێگاى ئەمریكاو ئیسرائیلى بەتوندى گۆریوە وبەزیانى ئیستراتیژی ئەم دوودەوڵەتەیە. نە ئەمریكا ئێتر لەمەوقعیەتی بانگەشەكەرى یەكە  زیلهێزى جیهان، ماوەتەوە و نەئیسرائیلیش لەمەوقعى یەكە ملهوڕى ڕۆژهەلاتدایە. چارەنوسى ئیستراتیژى ملهوڕى سەربازى ئیسرائیل ناتوانىَ شتێكى جیاواز وباشتربێت لەچارەنوسى ملهوڕى میلیتاریستى ئەمریكا. جەنگ فرۆشى ئیسرائیل زوتر لەوەى كە دەستەى دەسەلاتدارانى ئیسرائیلى بیرى لێدەكەنەوە، مەحكوم بەشكستە.
 جەنگى ئیسرائیل لەغەزە دروست لەسەر بنەماى ترۆپك بینینى نێوان دوو دەورەى كۆن و نوآ ولەجەرگەى ئالۆگۆرو هاوكێشە جیهانى وناوچەییەكانى ڕۆژهەلاتدا بەرپاكراوە. بڕیاربوو دەوڵەتى فەلەستین لەساڵى ڕابردوودا بەپآى  بڕیارەكانى كۆنفرانسى ئەناپۆڵس، دابمەزرآ. ئیسرائیل بەبەزادانیكى عەمدى بەسەر چارەسەرى كێشەى فەلەستیندا، ئاسۆى  پێكهێنانى دەوڵەتێكى فەلەستینى خستەلاوە ولەهەمانكاتدا ڕەوەندێكى تر، كە وادێتە پێشچاو، لەساڵى ڕابردووەوە دەستى پێكردبێت، یانى ئەوەى كە ئاشتى لەگەڵ دەوڵەتانى عەرەبى هاوسێدا لەسەر بناغەى پێشنیارى پاشاى ئەردەن، مەلیك عەبدوولا دابمەزرێت. ئیسرائیل ناچاربوو  ئەم  ئیستراتیژیە كۆنەى خۆى بەدرێژەكێشانى داگیركارى و جەنگ لەدژى خەڵكى فەلەستین ودووبارە دوژمانایەتى كردنى ولاتانى عەرەبى، بخاتە لاوە، بۆ ئەوەى بتوانىَ لەبەرامبەر هەڕەشەكانى كۆمارى ئیسلامى ئێران و هێزە نزیك و وابەستەكانى لەناوچەكەدا،  ڕابوەستێتەوە. بەلام هەڵبژاردنەكانى ساڵى ڕابردووى ئەمریكا بۆ ئیسرائیل بووە  ساڵێكى چاوەڕوانى و خۆئامادەكردن. دووبارە كردنەوەى بەردەوامى هەڕەشە وپەلامارى سەربازى بۆسەر ئێران یەكێك لەتاكتیكەكانى ئیسرائیل بوو لەم دەورە چاوەڕوانیەیدا، ئەمە بەو حاڵەوە كە ئیستراتیژیە كۆن بووەكەى  گرێدراو بەئیستراتژیە تازەكەیەوە ڕابگرآ. 
 لەگەڵ هەڵبژاردنى ئۆباماو ئەو ئالوگۆڕانەى كەبەرئەنجاى  قەیرانى ئابوورى جیهانین، دەستەى دەسەلاتدارانى ئیسرائیل، بڕیاریاندا كەلەماوەیەكى زەمەنیدا وتاهاتنە سەركارى ئۆباما، هێزى سەربازى خۆى بهێنێتە مەیدانەوە. ئامانجى ئیسرائیل ئەوەیە كەنەتەنها لە هاوكێشە و سازانەكانى داهاتووى هەردوو ڕەوەندى پێكهێنانى دەوڵەتى فەلەستین و ئاشتى كردن لەگەڵ دەوڵەتانى دراوسآیدا لەمەوقعیكى بەهێزەوە دەست پێبكات، بەڵكو لەڕەوەندى دووبارە دابەشكردنەوەى جیهان كەبەهۆى قەیرانى ئابوورى جیهانەوە توندو خێرا بۆتەوە، تێدەكۆشیت تا جێگاو ڕێگاى هێزێكى گەورە لە ڕۆژهەلاتدا بۆخۆى بەدەست بهێنآ. ئیسرائیل پێویستى بەجەنگێكە، بەلام ئەم جەنگە لەگەڵ سوریا وحزبوللا، وەیا لەگەڵ كۆمارى ئیسلامى ئێراندا پر كێشەو زەرى زۆرترە. جەنگى غەزە كەناڵێكى بەڕێوەبردنى ئەم پێویستیەى دەوڵەتى ئیسرائیلە بەجەنگ. حەماس و موشەك هاوێژەكانى جگەلە بەهانەیەك، شتێكى زیاتر نییە. ئەم بەهانەیە لەوپەڕى واقعی بوونی خۆیدا پێویستى بەدەسبردن بۆ ئاوەها جەنگێكى  قورس و زیانبار هەیە.  بەلام خودى ئەم جەنگەو ئەم نمایشە وەحشیگەریە و ئەم ملهوڕى و شەڕەنگیزیە بابەنبَكى  پێوبستى دەستەى دەسەلاتدارانى ئیسرائیلە، كە دیارە لەم ڕێگایەشدا پشت گەرمە بەپشتیوانى ئەمریكاو ئەوروپا. خودى ئەمە چەند ڕۆژێك لەمەوبەر لەلایەن وەزیرى دەرەوەى ئیسرائیلەوە، وا ڕاگەیەندرا، كە "كۆمەڵگاى نیونەتەوەیى تواناو مۆڵەتى درێژەپێدانى جەنگى بەئێمە داوە" ئەم قسەیەش واقعیەتى هەیە.
 "كۆمەلگاى نیونەتەوەیى" سەرەڕاى دوو هەفتە مۆڵەت كەبەر لەدەرچوونى بڕیارنامەى ئەنجومەنى ئاسایش بۆ درێژەدان بەجەنگى ئیسرائیل لەغەزە درا، دواتر ودواى بڕیارنامەكەش دیسانەوە مۆڵەتەكەیان درێژكردەوە و بەكردەوە تواناى بەئیسرائیل بەخشى تا جەنگ و كاولكارى وتاوانە جەنگىیەكانى تا هاتنە سەركارى بەڕەسمى ئۆباما درێژە پێبدات. ئامانجى ئەم جەنگەى ئیسرائیل حەرەكەت كردنە لەهەڵوێستێكى ملهوڕانەى سەربازییەوە لەنێو كێشمەكێشەكانى داهاتووى ڕۆژهەلاتدا. ئەم جەنگە پێویستى بەئاوەها كات وزەمەنێك هەیە كەلەلایەن ئەمریكاو دەوڵەتانى هاوپەیمانى عەرەبى و ڕۆژئاوایىیەوە خرایە بەردەستى ئیسرائیلەوە. 
 ئەم حساب بۆكردنەو ئەم ئیستراتیژیە میلیتاریستیە، هاوشێوەى حساب بۆكردن و ئیستراتیژى دەوڵەتى بۆش مەحكوم بەشكستە. بەلام خودى جەنگى غەزە لەخویدا تاوانێكى گەورەیە لەدژى خەڵكى فەلەستین و كۆمەلگاى بەشەرى، كەدەبىَ دەستبەجآ ڕابگیرێت. ئەم جەنگە فاشیستییە ویژدانى بەشەریەتى ئازادیخوازى هەژاندووە وناڕەزایەتى گەورەى ڕوو بەڕووى خۆى كردۆتەوە. شەپۆلى نەفرەتى گشتى خەڵك لەم جەنگە خۆى تێكەڵ بەنەفرەت كردن لەئاكامە زیانبارەكانى قەیرانى ئابوورى كردووە. چینى كرێكارو كۆمۆنیستەكان دەتوانن بەهەڵبڕینى ئالاى ڕۆشنى خۆیان لەدژى جەنگ، لەڕیزى پێشەوەى ئەم ناڕەزایەتییە كۆمەلایەتیە ڕابوەستن و لەبەرامبەر سود وەرگرتنى كۆنەپەرستى دەوڵەتان و ڕەوتە ناسیونالیستى و ئیسلامیەكاندا، دیوارێكى پتەو دابڕێژن. خواستى ڕاگرتنى دەستبەجآى جەنگ، مەحكوم كردنى ئەم جەنگە و بەگشتى مەحكوم كردنى هەموو شەڕەنگێزى و تاوانەكانى ئیسرائیل، ڕاگەیاندنى ئەم تاوانانە بەوێنەى تاوانێكى ئاشكرا لەدژى بەشەریەت، خواستى كردنەوەى خێراى خاڵەكانى پەڕینەوەى سەرسنور(مەعبەرەكان) و كۆتایی پێهێنانى بنەڕەتى بەگەمارۆى ئابوورى سەر خەڵكى غەزە، خواستى پێكهێنانى  دەستبەجآى دەوڵەتى فەلەستین، وەك ڕێگایەكى سیاسى بۆ كێشەى فەلەستین. هەوڵدان لەپێناو دورخستنەوەى سودوەرگرتنى دەوڵەتان و ڕەوتە ناسیونالیستى و ئیسلامیەكان لە دەردو مەینەتى خەڵكى فەلەستین.. ئەمانە بەش وخواستەكانى ژیر سایەى یەك ئالاى سیاسى رۆشن و ئازادیخوازانەوە وڕادیكاڵى بزوتنەوە نارەزایەتىیەكانى دژى جەنگى ئیسرائیلە لەغەزە.      
 
 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.