Skip to Content

Friday, January 15th, 2021

حه‌زی سه‌فه‌ر …. عه‌لی حه‌مه‌ره‌شید به‌رزنجی

Be First!

 

بۆ یه‌كه‌م جار به‌ كلیلی زه‌رده‌خـــــــه‌نه‌ به‌ پێكه‌نین

ده‌رگای دڵمت خسته‌ سه‌ر پشت بۆ به‌رنامه‌ی عه‌شق و ئه‌وین

بۆ په‌یبردن به‌ كیشوه‌ری بێســـــــــنوری حه‌زو تاسه‌م

بۆ ناسین و ئاشنا بوون به‌ گه‌رده‌لوولی هه‌ناســـــــــه‌م

بۆ چوونه‌ ناو ده‌ریــــــای خۆزگه‌ی ناخی ده‌روونی به‌كوڵم

بۆ خوێندنه‌وه‌ی وشه‌كانی فه‌رهه‌نگه‌كه‌ی شــــــاری دڵم

پێم بڵێ بۆ به‌ چرپه‌وه‌ ئه‌و شتانه‌ت هه‌مــــــوو دركاند

له‌ روبه‌ری دڵی مندا شــــــــــــا نه‌مامی حه‌زت رواند

كه‌ ده‌تزانی بێباكـــــــــانه‌ رێگای دووری ده‌گریته‌ به‌ر

منت له‌ بیر ده‌چێته‌وه‌ له‌ پێناوی حه‌زی ســـــــــه‌فه‌ر

 

Previous
Next

Leave a Reply