Skip to Content

Saturday, April 20th, 2024
حەب …پشكۆ ناكام

حەب …پشكۆ ناكام

Closed
by May 21, 2013 گشتی

 

 

 

 

 

برادەرانی پارتی، لەوەتی هەن هەر خۆیان بەسەرکردە و سەرکردایەتی زانیوە، تەنانەت لە (هەرس) و (تێکشکان)یشدا هەر ئەوان بەتەنیا سەرکردایەتی بون، ئەمڕۆش ئەیانەوێت بەهەمان حسابی جاران لێبخوڕن، بۆیە بونی موعارەزە سەری لێ تێکداون و نازانن چۆن مامەڵەی لەگەڵدا بکەن، لەبەرئەوەی نەفێرن کەس بەرامبەریان بخوێنێ، نەوایش چاوەڕوان بون رۆژێک بێ خەڵکی تر، راستگۆتر، شیاوتر، لێزان تر ئامادەن بۆ گرتنەبەری دەسەڵات، گەر سەر لێتێکچون نەبێ، چۆن برادەرانی پارتی ئەڵێن: موعارەزە هەرچی سەریەشەی بۆ دەسەڵات تیابێ، پەنای بۆ دەبەن! ئەی بە تەئکید وایە، خۆ موعارەزە بۆ ئەوە دروست نابێ چەپڵە بۆ دەسەڵات لێبات، لەکوێی دونیا موعارەزە دانی خێری ناوە بە دەسەڵاتدا! تا لە هەرێم موعارەزەش وابێ، بەتایبەتی بەرامبەر ئەم دەسەڵاتە کوردییە!

برادەرانی پارتی باس لەوە ئەکەن، موعارەزە توشی سەریەشەی کردون، بەڵام پێمان ناڵێن بۆ (حەب)ێکی سەریەشە ناخۆن و سیحەتیان باش بێ؟ یان ئەوەیە خۆیشیان لەترسی ئەوەی ئەو (حەبی سەریەشە)یەش قاچاخ بێ و وەک ئەوەی هەولێر موزاعەفاتی هەبێت…

دەسەڵات و موعارەزە ململانێیە، گەر دەسەڵات و بەتیابەتی پارتی لەگەڵ ململانێ رانەهاتوە، ئەبێ خۆی فێر بکات و تەمرین بکات، ئێستا سەردەمی هۆکی تۆکی و رایات و (سەروەری بنەماڵە) نییە، خەڵک و وڵاتانی تر وازیان لە مانگ هێناوە و بەدوای شوێنی ترا ئەگەڕێن، ئێمەش تازە بەتازە هەرهەمان دەموچاون هەرهەمان حیزبن، هەمان رێباز! حوکمان بکات و بۆمان نەبێ بڵێین ئیتر بەسە؟

پارتی سەریەشەی بۆ هەمو خەڵکی کورد دروستکردوە، کەچی کەس بۆی نەبێ باسی بکات و لەبەرامبەریا بوەستێ یا ئەو هەمو ئەزمە و گرفت و نەگبەتیەی پارتی و دەسەڵات توشی خەڵکی کردوە، چۆن خەڵک ئەتوانێت لێی بێدەنگ بێ و نەڵێ (سەرم یەشێ)، ئەوە موعارەزە نیە کە نەوت ئاودیو ئەکا و داهاتەکەی لە (سجلە سەوز و زەردەکان) دایە و لەگەڵ مالیکی تێکیداوە، خەریک بو کار بگاتە ئەوەی بودجە لە خەڵکی داماوی هەرێم ببڕێت، سەبارەت بە دزینی نەوت و فرۆشتنی، موعارەزە نەبو چو بۆ بەغداو مەسەلەی مادەی 140 خرایە بەرامبەر چوار ملیار دۆلار!

ئەمەی پارتی و دەسەڵات ئەیکات، نەک سەریەشە، خەڵکی توشی سەرەتانی ئەقڵ و متمانە کردوە، سەریەشە ئەوەیە رۆژێک مالیکی دیکتاتۆرە و بەتەمایە هەرێم بە (F16) بۆردومان بکات و رۆژێکی تر (کاکە مالیکی) لەکێشەکان تێ ئەگات و بەمزوانە لە هەولێر میوانە! سەریەشە ئەوەیە رۆژێک بە (pkk) ئەڵێن شەڕفرۆشە و ئاسایشی هەرێم رەچاو ناکەن، رۆژێکیش ئەڵێن بۆ (ئاشتی) بۆیان نیە تەنانەت بچنە چیاکانی کە موڵکی کەس نیە جگەلە لە خەڵکی کورد! سەریەشە ئەوەیە کەسێک سەیری تەلەفیزیۆن ئەکا، لەپڕ (تەشویش) لێی تێک ئەیا، سەریەشە ئەوەیە کە تۆ خۆت پێشتر بڕیارت دابێ موعارەزە بەپێی مواسەفاتی تۆ بێت، وەک خەیات تۆ قوماش و دورینەکە هەڵبژێری، گریفانیشی نەبێ، نەبادا ئەها…! زۆریش بچێتە ئاو بەڵکو زو بچوک بێتەوە! نوکتەی ئەم دەسەڵاتە ئەوەیە ئەڵێت؛ موعارەزەی تەندروست! دیارە ئەو موعارەزەیە پێشتر ئەبێ لە وەزارەتی سەحە فەحسی بۆکرابێت، لەکام وڵاتی دونیا موعارەزە بەدڵی دەسەڵات رەفتار ئەکات، کەوایە بۆ دروست بوە و بۆ نابێ بە بەشێک لە دەسەڵات و لەترسی حەبی قاچاخ دەسەڵات و برادەرانی پارتی توشی سەریەشە نەکەن، …دیموکراتی بۆ تاکڕەوەکان سەریەشەیە، چارەسەرەکەی حەبێکە دورت ئەخاتەوە لەوەهمی (خۆ بە سەرکردەزان).

 

 

 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.