خاتوونه‌كه‌م میهره‌بانیت باش … ره‌نج ساڵه‌یی
نوسینه‌وه‌ی ساڵێك هێند سانا نیه ئه‌زیزم، لێ گه‌ڕێ… زۆر سه‌رقاڵم، ده‌مه‌وێت وشه‌یه‌كت بۆ بهێنمه ماڵه‌وه به‌جۆرێك تا ساڵێكی دیكه‌ش بیخوێنیته‌وه بێتاقه‌ت نه‌بیت، هه‌ست بكه‌ی هه‌میشه سه‌رم ناوه به سوچی ده‌رگای ژووره‌كه‌ت و گوێم بۆ گرتووی، لێ ئه‌مسه‌ر و ئه‌وسه‌ری ماڵتان ده‌كه‌م و گوێ له گۆرانی ده‌گرم نه‌وه‌ك له پڕێكدا با‌نگم بكه‌ی و هیچ ئاوازێكم پێ نه‌بێت تا بیكه‌م به خه‌ڵوز و خۆمان گه‌رم بكه‌ینه‌وه.
خاتونه‌كه‌م منێك كه به‌ده‌ست كۆچه‌ریی بوونی خۆمه‌وه گیرۆده‌م فه‌رامۆشمكه، له‌به‌رئه‌وه‌ی كه نازانم چۆن ژیان پێكه‌نینی ئه‌به‌دی هه‌ڵده‌بژێرێت، نازانم چۆن ئه‌م ناسینه‌ی تۆم لێ بووه به چه‌ند خوله‌كێك، نازانم بۆ ئه‌وه‌نده ئه‌م شاره‌م خۆش‌ویست، هه‌ر له‌به‌رئه‌وه فه‌رامۆشمكه، گه‌وره‌ی تۆ به‌جۆرێك ئه‌بینم كه داوات لێ ناكه‌م بمبه‌خشی، به‌رده‌وامبه له ژماردنی خاڵه‌كانی پشتی خاڵخاڵۆكه تا ئه‌و كاته‌ی ته‌واو ئه‌بم له باسكردنی میهره‌بانی پێكه‌نینه‌كانی به‌ر ده‌رگا له ئێواره‌ی رۆژانی پشوو، شوێن پێیه‌كان، رۆینه‌كان، بانگكردنه‌كان، چاوه‌نواڕی كردن، ئاواتی به‌یه‌ك گه‌یشتنه‌وه، ئه‌مانه ده‌مخه‌نه پێكه‌نین، ئێستا پێم بڵێ ئه‌توانم خۆشبه‌ختت بكه‌م؟ پێویستم به فرمێسه‌كانته، بۆیه خه‌ریكم هه‌ندێك وشه‌ت بۆ ریز بكه‌م…
یادگاریه‌كانت هه‌میشه ئازارن ئازار، لێ یادگاریه‌كانت نه‌بوونایه من چیم به‌سه‌ر ده‌هات…؟!، ئازاره‌كانیشت ده‌مخه‌نه پێكه‌نین، ئه‌وه‌ی تا مردن نغرۆی كردووم، جێهێشتنی تۆیه به نیازی گه‌یشتنت به‌خۆشبه‌ختی، ره‌نگه بۆنی گوڵم له خاڵه‌كانی پشتی خاڵخاڵۆكه‌كه زیاتر كردبێت، هه‌میشه‌ش ته‌نیا بووم و به‌دوای رووناكی گه‌ڕاوم، به‌كراسێكی ره‌ش و پانتۆڵێكی ره‌ش و پیڵاوێكی ره‌شه‌وه ئه‌گه‌ڕێم و ده‌رگای ژووره‌كه‌شم ره‌ش كردووه و به‌هه‌موو كچه‌كانیشم وتوه ره‌نگی ره‌ش بپۆشن، تۆ ته‌ماشاكه چۆن خه‌ریكه دڵیشم ره‌ش ئه‌بێته‌وه و به‌رده‌وامیشه له‌گه‌ڕان به‌دوای ره‌نگی سپی.
ئه‌ز ده‌زانم كه‌سێك هه‌یه هه‌میشه بیرم ئه‌كات و هه‌مووكاتێكیش دوای پێكه‌وه بوون پێم ده‌ڵێت ئاگات له‌خۆت بێت، هه‌ر ئه‌وكاتیش پێم ئه‌ڵێت خۆم ئاگام لێت ئه‌بێت، چیم له‌ده‌ست دێت كه هه‌میشه له‌به‌هاردا بۆنی تۆم كردبێت و ئه‌وانه‌ی رق نه‌بێت هیچ نازانن رێگای ماڵی ئێوه‌م لێ ون بكه‌ن، خاوه‌نی نازناوی شا، ئێستا رقم له به‌هار ئه‌بێته‌وه، پارساڵ هرهه‌ب و ئه‌مساڵیش هه‌سته‌كه‌م تۆ رێگای ته‌نیاییم پێ ئه‌ژمار ده‌كه‌ی، رێگاكه‌م دووره و رێگه‌مبه با بڕۆم و جێت بهێلم…
ئێواره بوو ده‌مه‌و رۆژ ئاوابوون، نیوه‌ی خۆر پرته‌قاڵی ئه‌ینواند و ره‌نگی منیش زه‌رد، پێت وتم به‌رله‌وه‌ی ئه‌و تیشكه ئاوابێت من ده‌بێت بگه‌ڕێمه‌وه، كه‌چی تۆ نه‌رۆیشتی و من ئێستا جێت ئه‌هێلم به‌جۆرێك ده‌مه‌وێت پێ نه‌خه‌مه‌وه شاره‌كه‌ی تۆ، لێ ئه‌ز چاك ده‌زانم درۆیه‌كی گه‌وره‌یه كه من نیشتیمان جێبهێلم، هه‌میشه وا راهاتووم بیرت لێ بكه‌مه‌وه و پێت بڵێم له‌بیریكه چیتر ناتوانین شه‌ربه‌تی هه‌نار له‌ناو یه‌ك په‌رداخدا پێكه‌وه بخۆین و چیتر ناتوانین بچینه لای گوڵفرۆشه‌كه‌ی شار و من پێی بڵێم نوێترین گوڵم ئه‌وێت و تۆش پێی بڵێیت گوڵێكم بدێ بۆنی بگاته خه‌یاڵه‌كان و چیتر ئه‌م كوڕه نه‌توانێت بۆنی گوڵی سه‌رمێزی رازاوه بكات، خاتوونه‌كه‌م چیتر هیچم پێ مه‌ڵی و فه‌رامۆشمكه، من به ئازاره‌كانم ئه‌تپارێزم و به رۆحم ئه‌تپۆشم بۆیه ئه‌توانی هیچ له‌به‌ر نه‌كه‌یت كاتێك له‌ده‌رگا ره‌شه‌كه‌ی ژیانم ئه‌ده‌یته‌وه.
ریكۆردی ئۆتۆمبێله‌كه‌م پێ كردووه و گوێ له‌یه‌كه‌م گۆرانی ئه‌گرم و سه‌یری وێنه‌كه‌ت ئه‌كه‌م و خێراتر له‌جاران ئه‌ڕۆم و زیاتر له‌جاران بیرت لێ ئه‌كه‌مه‌وه و په‌یمانت بۆ دووباره ئه‌كه‌مه‌وه و زیاتر له‌جاران لێت ئه‌پرسمه‌وه، به‌رده‌وامیش ئه‌و ترسه له‌دڵمدا زیاتر ئه‌بێت رۆژێك بێمه‌وه شاره‌كه‌ت و ملپێچی غه‌ریبێكت له‌مل بێت و وێنه‌ی هه‌ر ئه‌و غه‌ریبه‌شت له ژووره‌كه‌ت له‌شوێنی وێنه‌كه‌ی من هه‌ڵواسیبێت، هه‌ر به‌رده‌وامیشم و ئه‌ڕۆم و زیاتر لێت دوور ئه‌كه‌ومه‌وه و چیتر ناتوانم وه‌كو جاران بۆنت بكه‌م، تۆ ته‌ماشاكه ژیان چی لێكردین.
ئه‌وێ بۆنی تۆی لێ نایات، هیچ شوێنێك نیه له‌وێ بۆنی تۆم تێدا كردبێت، ئێره‌بوونیش هیچ مانایه‌ك نابه‌خشێت كه نه‌توانم تاڵ به‌تاڵی قژه درێژه‌كه‌ت به‌په‌نجه‌كانم ئاشنا بكه‌م و ته‌ماشای نێو چاوانت بكه‌م، زۆر سه‌رقاڵم هه‌ر ئه‌مه‌وێت پشكۆیه‌كی نه‌كوژاوه‌ت بۆ بهێنمه ماڵه‌وه تا شه‌وانی زستان به بێ من سه‌رمات نه‌بێت، ره‌نگه من نه‌متوانی بێت هه‌موو نیگه‌رانیه‌كانتم دڵخۆشكردبێت و داوای پاكبوونه‌وه‌م له یه‌زدان كردبێ و به مردنم وتبێ “چاوه‌ڕێكه من له‌مێژه ئه‌و ده‌ناسم، ساڵێكه خه‌ون ده‌بینم، خه‌ونێك بۆ هێنانه ماڵه‌وه‌ی مانگ و ساڵێكیش بۆ له‌بیرچوونه‌وه‌ی ناوی نیشتیمان، مردن لێگه‌رێ با سه‌عاتێكی دیكه‌ش بیناسم، ئاخر عه‌شقی ئێمه لێره‌وه ده‌ست پێده‌كات……!
Ranj_salayi@yahoo.com