خالقی و سالار نابنه هه‌ولێریی و سلێمانی
دوو وێنه‌ی له‌یه‌كچوو.. له‌یه‌كچوو له‌زۆر روودا له‌یه‌كده‌چن ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌ولێر كه پارتی دیموكراتی كوردستان به پله‌ی سه‌ره‌كی حوكمی تیا ده كات رێگا به هونه‌رمه‌ندێكی بواری په‌یكه‌رسازی كورد ناده‌ن په‌یكه‌ری هونه‌رمه‌ند مه‌زهه‌ری خالقی له ناو شاری هه‌ولێر دابنێت, له شاری سلێمانیش ده‌سه‌لاتدارانی سیاسی ئه‌مشاره كه یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستانه ڕێگایان نه‌دا له‌ناو باخی گشتی ئه‌م شاره په‌یكه‌ری هونه‌رمه‌ند ئه‌حمه‌د سالار دابنرێت.
هه‌ڵبه‌ت هه‌ریه‌ك له‌م دوو هونه‌رمه‌نده نه‌ك به‌ته‌نیا دوو ناوی گه‌وره‌ی ناو هونه‌ری كوردین وكاریگه‌ریان له‌سه‌ر نه‌وه‌كانیش هه‌یه به‌ڵكو هێنده به‌قووڵی له‌ناو یاده‌وه‌ری ئێمه‌دا بوونیان هه‌یه تا ڕاده‌ی ئه‌وه‌ی وه‌ك سیماكانی هونه‌ری كوردی ده‌ركه‌وتوون پارتیه‌كانی هه‌ولێر به نه‌نگی ده‌زانن په‌یكه‌ری مه‌زهه‌ری خالقی له‌ناو هه‌ولێر بێت ئاخۆ هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌یاده‌كانی ئه‌م حزبه گۆرانی نه‌وتووه ئه‌وان بێ‌ئاگا له‌وه‌ی خالقی گه‌وره‌ترین هونه‌رمه‌ندی كورده گه‌وره‌بوون نه‌ك وه‌ك بانگه‌شه‌یه‌كی ئایدیۆلۆژی گه‌وره‌یی وه‌ك هه‌ست و هونه‌رو جوانی كه ئه‌و ته‌لیسمه سه‌یره‌ی ئه‌و مرۆڤه له ده‌نگ ئه‌گه‌ر له‌هه‌ر وولاتێك بوایه ئێستا په‌یكه‌ری له‌ناو هه‌مووشاره‌كانی كوردستان ده‌بوو به‌دووریشی مه‌زانن له‌به‌رده‌م وه‌زاره‌تی رۆشنبیریی گه‌ر په‌یكه‌ری خالقی دانرا حاله‌تێكی هێنده سرووشتیه، چونكه وه‌ك ره‌مزێكه بۆ هونه‌ری كوردی, به‌ڵام ئه‌و ده‌مه‌ی ڕێگا نادرێت په‌یكه‌ری ئه‌و هونه‌رمه‌نده له شارێكی وه‌كو هه‌ولێر دابنرێت به‌هه‌مووان ئه‌لێین ئێمه كۆمه‌لگایه‌كی چه‌ند حزبین وچه‌نده هونه‌رمه‌ندی ده‌ره‌وه‌ی حزب له‌خۆمان ئه‌كه‌ینه ده‌ره‌وه هه‌لبه‌ت ئه‌وه له شارێكدا كه پایته‌ختی كوردستان و په‌رله‌مان و حكومه‌تی تیایه گه‌وره‌ترین ده‌نگه بۆ ئه‌وه‌ی پێمان بلێن هونه‌رمه‌ندی ده‌ره‌وه‌ی حزب له ده‌ره‌وه‌ی ژیان و كایه فه‌رهه‌نگی و كولتوریه‌كانی شاره‌كانیشه.
له‌لایه‌كیتره‌وه هێنده ئاساییه كه ده‌سه‌لاتدارانی سیاسی له شاری سلێمانی كه یه‌كێتیه‌كان وبه پایته‌ختی رۆشنبیریی ناوی ده‌به‌ن وبه‌رێوه‌ی ده‌به‌ن كاتێ ڕێگا نه‌درێت له باخی گشتی ئه‌م شاره په‌یكه‌ری هونه‌رمه‌ند ئه‌حمه‌د سالار دابنرێت، هه‌لبه‌ت ده‌شێ پرسیاری ئه‌وه‌مان رووبه‌روو بكرێته‌وه بۆچی به ئاسایی ناوی ده‌به‌ین به دلنیاییه‌وه ئاسایی بوون به‌نده به‌و تێگه‌یشتنه‌وه كه ئه‌و دوو هێزه له بنه‌ماكانی پێكهاته له‌یه‌ك ده‌چن بۆیه ئه‌وه‌ی ئه‌و به‌لایه‌وه قه‌بوولنه‌كراوه هه‌ڵبه‌ت بۆ ئه‌وه‌ی تریش هه‌ر وایه بۆیه مامۆستا سالار كه ڕێگا به په‌یكه‌ره‌كه‌ی نادرێت له سلێمانی بێت یه‌كێتیه‌كان وه‌ك ئێمه بیر ناكه‌نه‌وه ئه‌گه‌ر یاده‌وه‌ری ئێمه بریتی بێت له خوله‌ی چه‌خماخه وته‌نه‌كه‌و پالتۆو لالۆ میرزا ئه‌وا یاده‌وه‌ری حزب بریتیه له‌وه‌ی ئه‌حمه‌د سالار رۆژێك له رۆژان ئه‌ندامی په‌رله‌مان بووه له‌سه‌ر لیستی پارتی كه‌واته نابێت په‌یكه‌ره‌كه‌ی له سلێمانی بێت.
حزبی كوردی به‌م ره‌فتاره هاوشێوه‌ییه‌ی له‌هه‌ولێرو سلێمانی بۆخۆی یه‌ك راستیمان پێ ئه‌ڵێت ئه‌ویش ئه‌وه‌یه مه‌زهه‌ری خالقی و ئه‌حمه‌د سالار نابنه حزبی نابنه هه‌ولێریی و سلێمانی ئه‌وان دوو هونه‌رمه‌ندی كوردن بۆ ئه‌به‌د وه‌ك دوو هونه‌رمه‌ندی گه‌وره‌و داهێنه‌ری ئێمه ده‌مێننه‌وه، بۆیه پێشنیار ده‌كه‌م ئه‌و دوو په‌یكه‌ره‌ی سلێمانی و هه‌ولێر نه‌یانتوانی بیگرنه خۆیان هه‌ردوو په‌یكه‌ره‌كه بهێننه شاری كه‌ركوك په‌یكه‌ره‌كه‌ی مامۆستا سالار له‌ده‌روازه‌ی شار له ره‌حیماوه دابنرێت و په‌یكه‌ری مامۆستا خالقیش له‌گه‌ره‌كی شۆریجه له‌لای ئه‌و چایخانه‌یه‌ی به‌رده‌وام سه‌لاح داوده‌ی لێ دائه‌نیشت تاوه‌كو رۆحی سه‌ڵاح داوده به په‌یكه‌ره‌كه‌ی خالقی دڵشاد بكه‌ین ئه‌و ده‌مه‌ی ئه‌بینین داهێنه‌ره‌كان له شاره‌كان جێگایان نابێته‌وه له‌شاری ئێمه‌و له‌لای ماڵی حه‌بێ خانه‌كه‌ی داوده ئه‌بێته مه‌نزلگا ئه‌و ده‌مه‌ی له ره‌حیماوه سواری ته‌كسیه‌ك ئه‌بین ئه‌چین بۆ سلێمانی سڵاو له‌په‌یكه‌ره‌كه‌ی مامۆستا سالار ئه‌كه‌ین و ئه‌لێین ئێمه وا ئه‌رۆین بۆ شار ئه‌زانین په‌یكه‌ری تۆ نابێت له‌وێ بێت به‌لام ئه‌رۆین تا هه‌والی نالی له خه‌ونێكی ئه‌رخه‌وانیت بۆ بێنین ئه‌چین بزانین جزیری چ وانه‌یه‌كی داوه به سه‌لما و ئاخۆ هه‌لۆ ئێستاش به‌رز ئه‌فرێت.
نوسینی: نیهاد جامی