Skip to Content

Thursday, December 2nd, 2021

خه‌وی شاعیرێک….به‌ندی عه‌لی

Be First!
by April 18, 2009 هۆنراوە

به‌ندی عه‌لی .. ئه‌پریلی 2009

خه‌وی شاعیرێک

ئاسمان ڕما
ئه‌ستێره‌ بریسکاویه‌کانی
به‌دوی یه‌کدا
یه‌ک یه‌ک وه‌رین
مانگ خلیسکاو
که‌وته‌ گۆمێکی مه‌نگه‌وه‌
هه‌ور خۆی له‌سێداره‌دا
وه‌شت له‌بارچوو
ده‌شتیش سنگی خۆی به‌چه‌قۆی
 داخ و حه‌سره‌ت
له‌ت وپه‌ت کرد
ڕووبار گریا
گوڵاڵه‌سووره‌کان نامه‌ی
په‌شیمان بوونه‌وه‌یان نووسی
له‌شه‌هید بوون
چیای بڕواش
وه‌ک ئه‌وه‌ی ڕووی خوای بینیبێ
بوو به‌قه‌قنه‌س
نیشتیمان چوو بۆ پرسه‌ی خۆی
دووه‌م ڕۆژی وه‌رزی هه‌ره‌س
به‌ڵێ گیانه‌
سه‌ر .. به‌خۆ .. بوون
سه‌رخه‌وێکی شاعیرانه‌

Previous
Next

Leave a Reply