خوداكان به‌رهه‌می دوای قۆناغی گۆشتخۆریی مرۆڤ بوون
پێویسته سه‌ره‌تا بیرمان فراوان بكه‌ین و دووربكه‌وینه‌وه له‌وه‌ی كه ئاده‌م و خێزانه‌كه‌ی وه‌ك یه‌كه‌مین مرۆڤی تایبه‌ت دروستكراون و له‌سه‌ره‌وه‌ی هه‌ر ئاژه‌ڵێكی تره‌وه بوونیان هه‌یه(1) ، ئه‌گه‌ر وانه‌بێت هه‌رله‌یه‌كه‌م هه‌نگاوی فیكریه‌وه زانست هه‌نگاومان له‌گه‌ڵ هه‌ڵناگرێت، هه‌روه‌ك پێویستی به گه‌ڕانه‌وه‌یه‌كی ئه‌وه‌نده‌ش دوورنییه له‌به‌ر ڕۆشنایی زانست‌دا، ئه‌وه نزیكه‌ی حه‌وت ملیۆن ساڵ به‌رله ئه‌مڕۆیه، بونه‌وه‌رێكی توكنی به‌ناو نیمچه‌مرۆ(2) له بارودۆخێكی ته‌واو سروشتی‌دا ده‌ژێت، واته هێشتا نه به‌ئاسانی له‌سه‌ر دوپێ ده‌ڕوات، هه‌روه‌ك زۆرێك ئه‌ندامی هه‌رساده بۆكاری ساده‌بوو، كه‌له ئه‌مڕۆدا په‌ره‌ی سه‌ندووه له‌ئه‌نجامی كاره‌جیاوازه‌كانی، ئه‌و كلكیشی نه‌بوو! وه‌ك ئه‌وه‌ی مه‌لایه‌كی ئه‌م وڵاته لێی ببو به‌پرسیار كه كلكمان چی لێهاتووه؟(3)، ته‌نانه‌ت توانای ئاخاوتنیشی نییه تا خودای هه‌بێت، مێژووی توانای ئاخاوتنی مرۆڤ له‌گه‌ڵ ده‌ركه‌وتنی مێژووی مرۆڤدا نزیكه‌ی یه‌ك له‌سه‌ر شه‌شی هه‌موو ته‌مه‌نێتی وه‌ك ڕه‌گه‌زی سه‌ربه‌خۆی خۆی، واته توانای ئاخاوتنی زۆر نزیكه به‌به‌راورد به ته‌مه‌نی درێژی، ئه‌و مرۆ سه‌ره‌تاییه قه‌باره‌ی مێشكی ته‌نانه‌ت كه‌متره له شامپانزه‌یه‌كی ئه‌مڕۆیی و زۆربه‌ی ژیانی له‌سه‌ر داره‌كانه و خواردنی ته‌نها ڕوه‌ك و به‌روبومه‌كه‌یه‌تی، ئه‌و نه كه‌ڵبه‌ی دڕنده‌كانی هه‌یه بۆ لاشه پارچه‌كردن و نه چڕنوكی لێگیركه‌ری هه‌یه بۆ گرتنی پێسته‌ی ئاژه‌ڵان و نه توانای ڕاوكردنی هه‌یه چ بۆ هه‌ڵمه‌ت بردنی وه‌ك لایه‌نی جه‌سته‌یی و چ وه‌ك به‌رهه‌مهێنانی ئامرازی كوشته‌ر(ئامرازه‌بكوژه‌كان هه‌رله‌سه‌ره‌تاوه له‌ئه‌نجامی گۆشتخۆرییه‌وه مرۆڤ دروستی كردوون، واته چه‌ك سه‌ره‌تا پێویستی گۆشتخۆریی بووه بۆ كوشتنی ئاژه‌ڵان نه‌ك بۆ ڕكابه‌رایه‌تی نێوان مرۆڤه‌كان) ئه‌و له‌باوانێكه‌وه هاتووه به‌ته‌واوی ڕوه‌كخۆره، هه‌روه‌ها سه‌ره‌تا كه‌هێشتا ده‌سته‌كانی ئه‌وه‌نده په‌ره‌ی نه‌گرتووه كه ئامرازی خوازراو بۆ كوشتن دروستبكات هه‌روه‌ك ئه‌قڵی به‌و ئه‌ندازه‌یه گه‌شه‌ی نه‌سه‌ندووه تا بیر له‌دروستكردنی ئه‌م ئامرازانه‌ش بكاته‌وه، ئه‌و ته‌نانه‌ت هێشتا نه‌یده‌توانی سود له‌ئاگر وه‌ربگرێت، چونكه له‌لایه‌ك هیچ پێویستی پێنه‌بوو چونكه ئه‌و ڕوه‌كخۆرێكی سروشتی بوو، واته ڕوه‌كی زیندوو وه ڕه‌گبه‌ره‌كانی ده‌خوارد به‌بێ كوڵان و سوتان و برژان، له‌لایه‌كی تر گۆشتخۆری ناسروشتی نه‌بوو تا پێوستبكات لاشه‌ی هاوڕێكانی ببرژێنێت و له ڕووی ئه‌سڵی خۆی بیگۆڕێت و ئینجا بتوانێت بیخوات، چونكه هیچ ئاژه‌ڵێكی گۆشتخۆری سروشتی به‌م شێوه‌یه گۆشت ناخوات، گۆشتخۆره‌كان تینوی خوێنن و نێچیره‌كانیشیان خۆیان ڕاوی ده‌كه‌ن و هه‌ربه‌كاڵی خۆیانی لێتێرده‌كه‌ن و ئێسكه‌كانیشی ده‌كرمێنن، به‌ڵام كوشتن و بینینی خوێن بۆ مرۆ ترسێنه‌ر بوو، چونكه ئه‌وه سروشتی بوو كه، بونه‌وه‌رێكی ئارامه، ئه‌و مرۆیه كه سه‌ره‌تاییترین ده‌ركه‌وته‌ی باپیره‌ی گه‌وره‌ی ئێمه‌ی ئه‌مڕۆییه، له ئه‌فریقای باشور ده‌ژیا له‌نێو جه‌نگه‌ڵه‌كاندا، ساڵی 2002 که‌له‌ی ئه‌م مرۆڤه‌یان دۆزییه‌وه، له‌ناوه‌ندی ئه‌فریقا، ئه‌م كه‌له به‌به‌ردبووه کۆنترین هه‌ڵکۆڵراوی باپیری مرۆڤمان نیشانده‌دات كه ته‌مه‌نی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ 7 ملیۆن ساڵ (سه‌رده‌می میۆسین)، تائێستا ئه‌مه‌یه‌كه‌مین جۆری ناسراوی مرۆڤه له زنجیره‌ی سه‌رهه‌ڵدانی مرۆڤدا، ئه‌م جۆره‌ی مرۆڤ ژیانیان له نێو دارستانه‌كاندابووه و بژێویان له ڕێگه‌ی به‌روبوومه ڕوه‌كییه‌كانه‌وه بووه، هه‌رچه‌نده بۆشایی مێشكی كه‌متره له‌مێشكی شه‌مپانزی و گۆریلاو ئۆرانگ، به‌ڵام ددانی مرۆڤی هه‌بوو، (دانیاڵ لیبه‌رمان) پسپۆڕی بواری مرۆڤناسی له زانكۆی هارڤارد، له‌پرسی ئه‌م جۆره‌ی مرۆڤدا و له‌توێژینه‌وه‌كانی سه‌باره‌ت به به‌به‌ردبووی ئه‌م مرۆڤه، ئه‌وه‌ده‌خاته ڕوو كه ئه‌مه ده‌بێت ئه‌وسه‌ره‌تایه بووبێت مرۆڤه‌كان له‌خاڵی سه‌ره‌تاییدا له‌گه‌ڵ مه‌یموونی شامپانزی جیابووبێتنه‌وه، بۆ زانینی ئه‌وه‌ی كه ئه‌م پاشماوه‌یه مرۆڤه یان مه‌یموونی شامپانزی یان گۆرێلا، لیبه‌رمان به وردی پشكنینی كردووه و ئه‌وه‌ی بۆ ده‌ركه‌وتووه، كه جگه‌له شێوه‌ی كه‌له‌ی، هه‌روه‌ها ددانه‌كانیشی ئه‌وه نیشانده‌ده‌ن كه، مرۆڤ بێت، نه‌ك هه‌رمه‌یموونێكی تر.
یه‌كه‌مین هه‌نگاوه‌كانی مرۆڤ له‌قۆناخی جیابونه‌وه‌ی و سه‌ربه‌خۆیی ڕه‌گه‌زی، مرۆڤ نه‌ك ئایین، ته‌نانه‌ت له‌سه‌ردوپێش نه‌رۆشتوه تا زمانیشی هه‌بوبێت، به‌ڵك و له‌دوا هه‌نگاوه ناسروشتێكانیدا دوای ملیۆنان ساڵ، مرۆڤ ڕوو له‌گۆشتخۆریی ده‌كات، پرسی گۆشتخۆریی ته‌نها په‌یوه‌ست به خواردنێكی دروست و ناته‌ندروسته‌وه نییه، یان ته‌نها په‌یوه‌ستنییه به به‌به‌زه‌یی و تاد، بێگومان ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ره‌تای مرۆڤ ناسی تێگه‌یشتون یان ماوه‌ی بیركردنه‌وه‌یان بۆ ئه‌م پرسه هه‌بووبێت ئه‌وه ده‌زانن، خواردنی گۆشت هه‌موو ژیانی مرۆڤی گۆڕی، چونكه ئه‌و بوونه‌وه‌رێكی گۆشتخۆرنییه و سه‌لماندنی ئه‌مه زۆر ساده‌یه و ته‌نها به ڕوانینێكی زۆرساده‌ش له‌خۆت ئه‌وه ده‌زانیت، كه لێكچونی مرۆ و گۆشتخۆره سروشتیه‌كان چه‌ند و چۆنه…، وه‌ك فریدیك ئه‌نگڵس ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر گۆشتخواردن نه‌بوایه مرۆڤ نه‌ده‌بوو به مرۆڤ. گرنگه كه دوای نزیكه‌ی 6 ملیۆن ساڵ له یه‌كه‌م ده‌ركه‌وتنییه‌وه مرۆڤ گۆشتخۆر نه‌بووه و به‌ته‌واوی ڕوه‌كخۆربووه، هه‌روه‌ها تائه‌وساته‌ش و زیاتر له‌وه مرۆڤ هیچ خودایه‌كی نه‌بووه، چونكه له‌سروشتدا هیچ ئاژه‌لێك پێویستی به خودا نییه، خودا ده‌رئه‌نجامی لاڕێی هه‌نگاوه ناسروشتییه‌كانی قۆناخی گۆشتخۆریی مرۆڤه كه سه‌رئه‌نجام له‌چه‌ند ڕه‌مزێكی ساده و سه‌ره‌تاییانه‌وه ئه‌و هه‌موو خودایه بۆخۆی دروستده‌كات و ناهه‌موار به‌بیری ئایینیش هه‌ر له‌وساتانه‌وه نابودی مرۆڤ ده‌ستی پێكردووه كه وێنای ئه‌مڕۆی بۆ ئه‌و نابودییه‌ی دوێنێی حاشاهه‌ڵنه‌گره، بۆیه یه‌كێك له‌خراپترین به‌رهه‌مه‌كانی گۆشتخۆریی دروستبوونی خوداكانن، كه تا ئه‌مڕۆش مرۆڤ خه‌ریكی باجدانێتی چ به‌قوربانی جه‌سته‌یی خۆیی چ به نائاگاكردنی هاوبیران كه‌سه‌رده‌كێشێت بۆ دواكه‌وتوویی و ڕق و كوشتار و لێكترازاندنی كۆمه‌ڵگاكان تا ده‌گاته سه‌مه‌ره‌ی قوربانیكردنی ئاژه‌ڵان بۆ ڕازیكردنی خالقی ڕه‌ها!
به‌ڕێز مه‌لا عومه‌ر! له‌ناوكۆمه‌لگایه‌كداین زۆرینه‌ی موسوڵمانی نه‌ریتیه، گونجاوتره به نوسین له‌سه‌ر ئه‌م پرسه بدوێین نه‌ك هه‌ر ڕێگه‌یه‌كی تر كه، كه‌سانی نه‌خوێنده‌وار گوێبستی بن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر تۆ ئاماده‌نیت ( ئاماده‌یی ئه‌وه‌ت تێدانییه ) به نوسین وه‌ڵام بده‌یته‌وه تا كه‌سانی خوێنه‌ر بڕیار له‌سه‌ر لۆژیكی و زانستی بیروباوه‌ڕمان بدات! ئه‌وه من له‌ئێستاوه ده‌تخه‌مه ژێر پرسیاره‌وه ئه‌گه‌ر له‌كه‌مترین ماوه‌دا كاتی ئه‌و ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌یه پێشنیاز نه‌كه‌یت، هه‌رچه‌ند جێی سه‌رنجه كه پیاوی ئاینێك كه نرخی مرۆڤ له‌ئایینه‌كه‌یدا نییه له‌سه‌ر پرسی مافی ئاژه‌ڵ و سروشتی به‌شه‌ری به‌رگری له‌دیینه‌كه‌ی ده‌كات! بۆیه ئه‌م خواستی ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌یه‌ت ته‌نها (باپیڤــ)ـه.
به‌و لۆژیكه نا كه مرۆڤ گۆشتخۆر نییه، كه‌واته ئه‌وه‌ی گۆشتخۆربێت مرۆڤ نییه، چونكه له‌هه‌ر ساتێك‌دا مرۆڤ ده‌توانێت بیربكاته‌وه و ڕاستی بزانێت، به‌ڵام به‌لای كه‌م نیمچه مرۆڤێكه یان مرۆڤێكی ناته‌واوه، هه‌موومان له ڕواڵه‌تدا مرۆڤین، به‌ڵام له ناوه‌ڕۆكدا نا، جا لای مرۆڤێكی ئاسایی و دكتۆرێك و ڕۆشنبیرێك و په‌یامبه‌رێك هیچ جیاوازییه‌كی نییه، له زۆر ڕوه‌وه مرۆڤێكی ئاسایی لێی قبول ده‌كرێت به‌ڵام هیچ كات له كه‌سانی به‌ناو خاوه‌ن سروش كه چۆنیتی ژیانی خه‌ڵكی ئاساییان ئاراسته‌كردووه به‌ناوی دروستكاره‌كه‌یه‌وه! ناتوانرێت چاوپۆشی بكرێت، له‌سه‌روشیانه‌وه سه‌رجه‌م به‌ناو ڕۆشنبیر و ئازادی خوازه‌كان و ئه‌و په‌یامبه‌رانه‌ی هۆكاری مانه‌وه‌ی ئه‌م نه‌ریته ناسروشتی و نامرۆڤانه‌یه‌ن و محمدی په‌یامبه‌ری ئیسلام چونكه دواهه‌مین بوو.
ڕوه‌كخۆربوونی مرۆڤ له‌بنه‌چه‌دا په‌یوه‌ندی به‌به‌زه‌ییه‌وه نییه، مه‌گه‌ر بۆكه‌سێك زانیاری نه‌بێت، جا دیسانه‌وه پێتده‌ڵێم: ڕوه‌كخۆر به‌رله‌وه‌ی به‌زه‌یی به ئاژه‌ڵاندا بێته‌وه، به‌زه‌یی به‌مرۆڤێكدا دێته‌وه ئه‌وه‌نده ناهۆشیاره له‌م سه‌رده‌مه‌دا، پێی وایه خودا پێویستی به قوربانی خوێن و كوشتنی ئاژه‌ڵانه، ئێوه خوداتان له ئینسانیه‌تتان بچوكتر كردۆته‌وه، ته‌نانه‌ت ئه‌و وه‌ك مرۆڤێكی ئاساییش نابینن، ئه‌وتانكردووه به دێوێك ئاره‌زووی كوشتن و خوێن ده‌كات!(4)
ته‌نها به‌ڵگه‌یه‌ك نییه ئه‌و بونه‌وه‌ره‌ی ناوی مرۆڤه گۆشتخۆربێت، به‌هیچ پێوه‌رێك ناتوانرێت ئه‌وه بسه‌لمێنرێت مرۆڤ گۆشتخۆره، ته‌نها به‌ڵگه‌یه‌ك كه موسوڵمانان پێیانه ده‌قه پیرۆزكراوه‌كانن، ئه‌مه‌ش بۆ مرۆڤی نائاگا، نازانستی، نه‌خوێنده‌وارێك نه‌بێت نابێته به‌ڵگه، ئه‌ڵبه‌ت ئه‌م نه‌خوێنده‌واره ئه‌وه‌ش ده‌گرێته‌وه كه ته‌نها خوێنده‌واری سنوری ئایینه‌كه‌یتی!
جنێودانه‌كه‌ت هیچ پاساوێكی بۆ نییه(5) و له ئه‌نجامی بێ به‌ڵگه‌ییته‌وه‌یه به‌ڕێز مه‌لا عومه‌ر! چونكه ئه‌گه‌ر به‌ڵگه‌یه‌كی ئه‌قڵیت هه‌بوایه ئه‌وكاته پڕبه‌بایه‌خه‌ی به‌و جنێودانه‌وه بۆمن ته‌رخانتكرد له كه‌ناڵێكی وه‌هادا، به خستنه ڕووی ئه‌و به‌ڵگانه‌وه سودت لێوه‌رده‌گرت، من له‌سه‌ره‌تادا وتم مرۆڤ له‌ئه‌سڵی خۆی دابڕاوه له‌ئه‌نجامی گۆشتخۆرییه‌وه، جا به‌م پێوه‌ره مرۆڤی گۆشتخۆر نا ئه‌سڵ زاده‌ن، بۆیه له نائه‌سڵزاده‌یه‌كیش ده‌ربڕینی وا چاوه‌ڕوان كراوه، هه‌رچه‌ند ئه‌و ئادابه(كوشتنی كات به جنێو) به‌شێكه له‌ناو ئایینه‌كه‌تدا جا ئه‌گه‌ر كه‌میش بێت، چ به‌ڕاسته‌وخۆ(جنێودان) یا ناراسته‌وخۆ(نامرۆڤایه‌تی) بێگومان تۆ ڕێزدارتر جنێوت داوه! نه‌ك له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌قورئاندا به ئێمه‌ومانان(بێبڕوواكان به ئیسلام) ده‌لێت: مانگا، سه‌گ، كه‌ر و هه‌تا جنێوی تر، چونكه زۆرن ئه‌وانه‌ی كه‌ری شوبهێنراو له سێبه‌ری گوێیاندا پاڵیان داوه‌ته‌وه! هه‌رگیز ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌ی ناویان وه‌ك جنێو بۆ بێبڕواجیاوازه‌كان هاتووه له‌قورئاندا، كۆمه‌ڵكوژی یه‌كتریان نه‌كردوه و هیچ ده‌ستور و یاسایه‌كی ناسروشتیشیان نییه به‌ناوی ئه‌نفال! ژنی یه‌كتر زه‌وت ناكه‌ن و هیچ یه‌كیشیان كۆیله‌ی ئه‌وی تریان نین، كه‌سه‌رجه‌می ئه‌مانه و زۆر زیاتریش له‌مه له‌ئایینه‌كه‌ی تۆدا به‌شه‌رع چه‌سپاوه! چۆنه بیرت له‌وه نه‌كردۆته‌وه كه هه‌رگیز هیچ ئاژه‌ڵێك نه‌بوه‌ته پێخه‌مبه‌ر و هه‌ربه‌سروشتیش بێ گرفتن، به‌ڵام مرۆڤ جگه‌له‌وه‌ی گوایه هه‌زاران پێخه‌مبه‌ری بۆ هاتووه تا ئاقڵیان بكات و نه‌بوون، ته‌نانه‌ت ئه‌م مرۆڤه جێنشینی خودایشه! چۆنه كۆمه‌ڵگای هه‌ڵبژێردراو و جێنشینانی خودا ڕۆژێكی به‌بێ خراپكاری و نابودكاری به‌سه‌رنابات؟ تا بیكه‌ینه جه‌ژن و ئه‌و ڕۆژه ناوبنێین رۆژی باڵایی جێنشینی خودایی و شانازی پێوه‌بكه‌ین له‌به‌رامبه‌ر ئاژه‌ڵاندا و بڵێین ئێمه خودا تایبه‌ت دروستیكردوین و جێنشینین!
بێگومان سه‌رجه‌م ئه‌وه‌ی ئیسلام و ئاینانی تریش له‌باره‌ی تایبه‌تمه‌نكردنی مرۆڤ خستویانه‌ته روو له‌به‌رامبه‌ر بونه‌وه‌رانی تر، جگه‌له ساو‌یلكه‌یی بیر و تێنه‌گه‌یشتوییان شتێكی ترنییه، بۆیه چ ئه‌قڵ و چ زانست ئه‌مه ناسه‌لمێنن، زانست پێمان ده‌ڵێت مرۆڤ به‌رله حه‌وت ملیۆن ساڵ ڕه‌گه‌زی سه‌ربه‌خۆی خۆی وه‌ك مرۆڤ ده‌رخستوه و پێشتریشی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ باوانێك كه ئێمه‌و شامپانزیشی له‌خۆگرتووه و دورترله‌وه‌ش ئێمه‌و هه‌ربونه‌وه‌رێكی تر یه‌ك پێشینه‌مان هه‌یه.
دواجار به‌هه‌مووپێوه‌رێكی ئه‌قڵی و دوورله وه‌همی ئایینی، ئه‌سڵی مرۆڤ ڕووه‌كخۆره و قوربانیش یه‌كێكه له زه‌قترین دواكه‌وتووییه‌كانی ئایینی ئیسلام، (پێشتر بابه‌تێكم له‌سه‌ر پرسی قوربانی خستبوه‌ڕوو)(6)
هه‌روه‌ها پێویسته ئه‌وه به‌بیربێنینه‌وه كه ته‌نانه‌ت توانای ئه‌و ده‌ربڕین و جنێودانه‌ی تۆ له ئیمڕۆدا، هۆكاری سه‌ره‌كی ئه‌و ناسروشتیی بونه‌یه‌بووه كه مرۆڤی سه‌ره‌تایی له‌پێناوی ژیاندا گۆشت خواردنی هه‌ڵبژاردووه، چونكه ئه‌گه‌ر گۆشت خواردن نه‌بوایه ئه‌م مرۆڤه پاوانخواز و خۆپه‌سه‌نده‌ش نمونه‌ی تۆ نه‌ده‌بوو، ئه‌وكات نه‌سروشت وه‌ها تێكده‌چوو نه مرۆڤیش خودای ده‌خوڵقاند، ئه‌وكاتیش الله بوونی نه‌ده‌بوو تا به‌ناوی خالقه‌وه مرۆڤی وه‌ك تۆ به‌رهه‌م بهێنێت بۆ به‌رگری لێكردنی نابودیه‌ت بڵاوبكاته‌وه.
شۆڕش شه‌ریف زاده
——————————–
1- (له‌قورئاندا ناوی یه‌كه‌م ژن كه به حه‌وا ناسراوه نه‌هاتووه و هه‌ربه ژنكه‌ی ئاده‌م ناوی هاتووه(وقلنا ياآدم اسكن أنت وزوجك الجنة.. گوتمان: ئه‌ی ئاده‌م! خۆتوو ژنه‌كه‌ت له به‌هه‌شتدا نیشته‌جێ ببن) البقرة:٣٥ وه الأعراف:١٩. بۆیه هه‌ربه‌و شێوه نوسیم تا خوێنه‌رانی موسوڵمان هه‌ڵوه‌سته‌یه‌ك بكه‌ن، هه‌روه‌ها ده‌بێت هه‌موولایه‌ك دان به‌وه‌دابنێین كه ئاینه‌كان و ئیبراهیمیه‌كان به‌تایبه‌تی له‌وه‌دا شكستێكی گه‌وره‌یان خواردووه كه پرسی دروستبوونی مرۆڤ ه‌گه‌ڕێننه‌وه بۆ ئه‌و چیرۆكه ده‌ساوده‌ستكه‌ره‌ی دروستكراوێكی تایبه‌تمه‌ند به‌ناوی مرۆڤ)
2- من پێم وایه مرۆڤ خراپترین جۆری بونه‌وه‌ری سه‌ر زه‌وییه له‌و كاته‌وه‌ی ڕووی له خواردنه ناسروشتییه‌كان كردووه، چونكه هه‌رله‌وكاته‌وه ئه‌م مرۆڤه‌ی ئه‌مڕۆ به‌رهه‌م هاتووه كه نزیكه ته‌واوی ژیان خراپ بكات نه‌ك ته‌نها خودی خۆی، بۆیه ناوی نیمچه مرۆڤ به‌كاردێنم هۆكاره‌كه‌ی هه‌رئه‌وه‌یه كه مرۆڤ خۆی ناسروشتییه و به‌وپێوه‌ره‌ش ناوهێنانی به نیمچه مرۆڤ له‌و شوێنه‌دا باڵاتره له مرۆڤێك ئه‌مڕۆ ده‌یناسین.
3- (مه‌لایه‌ك به گاڵته‌جاڕیه‌وه له‌وتارێكیدا وتی ئه‌گه‌ر داروین ڕاست ده‌كات مرۆڤ له‌مه‌یموونه‌وه هاتووه ئه‌ی كوا كلكمان؟! (ئه‌مه په‌یوه‌ندی به زانستی مرۆڤ ناسیه‌وه هه‌یه‌و مه‌لا و ئه‌م زانه‌سته‌ش زۆر دوورن له‌یه‌كتری، ئه‌و به‌پێوه‌ری ئایینه‌كه‌ی ناتوانێت مێژووی مرۆڤ بۆ زیاتر له چه‌ند هه‌زاره‌یه‌ك بگه‌ڕێنێته‌وه و ئه‌مه‌ش دوره له‌ڕاستی زانسته‌وه جگه‌له‌وه‌ی ئه‌و مێژووه كورته‌شی شێواندووه) هه‌روه‌ها مرۆڤ له‌مه‌یموون نه‌بووه چونكه مه‌یموون ناوێكی گشتیه و هه‌زاران جۆر ده‌گرێته‌وه بۆیه بۆ كه‌سانی ئاسایی له‌م باسه‌دا لێك جیاناكرێنه‌وه له‌پێشیانه‌وه نه‌خوێنده‌واره‌كان كه من گومانم له نه‌خوێنده‌واری مه‌لاكان نییه و نه‌بووه، هه‌روه‌ها له فه‌رهه‌نگی زمانه‌كانی كوردی و عه‌ره‌بی و فارسیشدا مه‌یموون(monkey ) و ئه‌یپ(ape) لێك جیاناكه‌نه‌وه و ته‌نها ناوێك به‌كارده‌هێنن و پێیان ده‌ڵێن مه‌یموون! جا ڕاستییه‌كه‌ی هه‌ربه‌و ده‌ربڕینه هه‌ڵه‌یه كۆمه‌ڵێك له به‌ناو مه‌یموونه‌كان هه‌ن كه له ئێستادا كلكیان نییه له‌وانه‌ش گۆرێلا و شامپانزه و…تاد، كه سه‌ربه‌یه‌ك خێزنی گه‌وره‌ن له‌گه‌ڵ مرۆڤ.
4- ئه‌م جنێودانه‌ی مه‌لا عومه‌ر بۆ ئه‌م بابه‌ته‌بوو: http://xwdakan.com/xwdakan/index.php/shorsh-sharifzada/3167-0.html
5- دره‌نگێك پێیان وتم وه‌ڵامێكی زانستیانه‌ی! نوسینه‌كه‌ت دراه‌وه‌ته‌وه له‌لایه‌ن مه‌لا عومه‌ره‌وه، بۆیه وا پێڕاگه‌یه‌شتم كه ئه‌م په‌یامه بۆ خۆیی و هاوبیرانی بگه‌یه‌نم و وه‌بیریشی بهێنمه‌وه خۆشحاڵم به دیداری ڕاسته‌وخۆ له‌سه‌ر ئه‌م پرسه چ بۆ خۆی چ بۆ هه‌ر مه‌لاو بانگخوازێكیان.
6- http://xwdakan.com/xwdakan/index.php/shorsh-sharifzada/3162-0.html