Skip to Content

Thursday, March 28th, 2024
خوێندنەوەیەكی بابەتیانە بوَ درامای ( كانی غەریبان )….محەمەد عەدنان

خوێندنەوەیەكی بابەتیانە بوَ درامای ( كانی غەریبان )….محەمەد عەدنان

Closed
by November 10, 2008 سینەما

 خوێندنەوەیەكی بابەتیانە بوَ درامای ( كانی غەریبان )
  محەمەد عەدنان
 

 دیارە هەر لەدوای نمایشكردنی درامای (كانی غەریبان) لە كەناڵی ئاسمانی زاگروَسەوە پێم خوَش بوو خوێندنەوەیەك بوَ ئەم كارە هونەرییە بكەم كە لە ووڵاتی نیوزلەند بەرهەم هێنراوە و لە دەرهێنانی هەنەرمەند (برزوَ ئیسماعیل) ە بەتایبەتیش لە ڕووی ئەو واتایانەی كە دەرهێنەر دەیەوێت لە كارێكی وەهادا بەرجەستەی بكات , بێگومان لەم درامایەدا هونەرمەند توانیویەتی لەچەند ڕوویەكەوە باس لەو نەهامەتییانە بكات كە غوربەت بەسەر مروَڤەكانی ئێمەیدا هێناوە لەوێشەوە بیانبەستێتەوە بەو چارەنووسە نادیارانەی كە مروَڤ گەلێكی زوَر پێوەی دەناڵێنن , نەهامەتییەك كە وای لە ئێمە كردووە هەمیشە بەرەو مەنفا هەنگاو بنێین بێ ئەوەی بزانین لەودیو بانێژەكانەوە چ هەیە؟!
 كێشەی چوونە دەرەوە بوَ دەرەوەی ووڵات و جێهێشتنی ئەو یادگاریانەی كە ساڵانێكی زوَر لەگەڵیدا ژیاوین ئەو شتەیە كە هەرگیز ناتوانین نزیكی بكەینەوە لە گوَڕانی سروشتی خوَمان , بابەتێكی سەرەكی ناو دراماكەیە , ئەو خەڵكانەی كە خوازیاری ئەوەن ووڵات بەجێ بێڵن و بچنە هەندەران لەسەرەتادا بەشێوەیەك بیردەكەنەوە وەك ئەوەی كە ئیدی دەرەوە ئەو بەهەشتە بێت كە وێنەی نییە بەڵام بە تێپەڕبوونی زەمەن هەمووان دەگەنە ئەو دەرئەنجامەی كە ئێمە پەروەردەی خاكێكین و هەرچوَنێك بمانەوێت ناتوانین وەك خەڵكانی ئەوێ بیركردنەوەی خوَمان بگوَڕین , بوَ ئەمەش كەسێتی ( كەریم ) كە (عەلی حسێن ) بەرجەستەی كردووە لەسەرەتای سەفەرەكەیدا بوَ دەرەوە گەلێك خوَشحاڵە و بەڵام دواجار ناچار دەبێت كە كوڕەكانی جێبهێلێت و بگەڕێتەوە بوَ كوردستان , لەهەمان كاتیشدا باس لە دوو كەسێتی تر دەكات سەد و هەشتا پلە لەیەكەوە جیاوازن كە ئەوانیش كەسێتی ( گوڵچین ) و (نازدار) ە كە هەریەك لە (سەرنج بورهان ) و (سەركاو بورهان ) بەرجەستەی ئەكەن , كەسێتی (گوڵچین) یەكێكە لەو ژنانەی كە بەتەواوی لەژێر كوَنتروَڵی پیاو سالاریدایە و لەلایەن هاوسەرەكەیەوە كە كەسێتی (نادر) ە و (سەركەوت كەمال) بەرجەستەی دەكات , هەموو شتێكی لێ حەرام كراوە و بەتەنها لە چوار دیواری ماڵەوەدا ئەركی منداڵ بەخێو كردنی پێ سپێردراوە , هەرچی نازداری هاوڕێشییەتی بەپێچەوانەوەیە و كەسێكە كە ئازادییەكی ڕەهای هەیە؟!
 كەسایەتی (حەلیم) یش كە (پەری خان) بەرجەستەی ئەكات باس لە دایكێك ئەكات كە كوڕەكەی كوژراوە لە نزیك یەكێك لە ڕووبارەكانی كوردستان و پێش ئەوەی بَیتە دەرەوەی ووڵات هەمیشە چوَتە سەر ئەو شوێنەی كە تەرمی كوڕەكەیی لێ دوَزراوەتەوە بەهەمان شێوەش لە دەرەوە دڵی بەو كانییە دەكرێتەوە كە هەمان مانا لەلای ئەو دەگەیەنێت؟! لە كوَتایشدا دەستخوَشی لە هونەرمەند (برزوَئیسماعیل) ئەكەم بەهیوای كاری زیاتر  .
 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.