Skip to Content

Wednesday, October 28th, 2020

خۆزگه‌ قه‌ره‌ج بام …. حیات مجید په‌رخی

Be First!
by April 17, 2012 هۆنراوە

 

خۆزگه‌ قه‌ره‌ج بام       
هه‌موو ده‌می ئێواره‌یه‌ک ده‌ستم ئه‌گرتی
تا شل شل ئه‌بووین له‌ سه‌ما   
خۆ هیچ نه‌بێ وه‌ک لاو لاو 
سێبه‌رمان لێک ئه‌ئاڵاند     
جوانیمان ئه‌به‌خشی به‌ ئێواران 
   ئای چه‌ند تامه‌زرۆم قه‌ره‌ج بام 
تا له‌به‌رده‌م مزگه وتێکدا   
هه‌موو هه‌ینیه‌ک      
ته‌سبیحێک ماچ و  سه‌به‌ته‌یه‌ک سێوم
ئه‌به‌خشی          
ئه‌مه‌یه‌ به‌خشنده‌ی قه‌ره‌ج   
بۆیه‌ نه‌ک خۆم خۆزگه‌م ئه‌خوارد
تۆش قه‌ره‌ج بای   

Previous
Next

Leave a Reply