Skip to Content

Thursday, September 24th, 2020

خۆشه‌ویستی

Comment
by July 22, 2008 گشتی

 که‌ژاڵ ئیسماعیل
 8 – یولی- 2008
 هۆڵندا
 
 له‌یه‌کێک  له‌ڕیکخراوه‌کانی مناڵادا  پرسیارێک ئاڕاسته‌ی کۆمه‌ڵێک مناڵ کراوه ، پرسیاره‌که ده‌رباره‌ی تێگه‌شتنی ئه‌وان یان بۆچونی ئه‌وان ده‌رباره‌ی  خۆشه‌ویستی ، هه‌ریه‌ک له‌مناڵه‌کان  له‌ڕوانگه و به‌بۆچونی له‌دیدگای خۆیه‌وه وه‌ڵامیان داوه‌ته‌وه و کۆمه‌ڵێک وه‌ڵامی جوراوجۆرو سه‌یر ، له‌و وه‌لامانه‌ی که‌زیاتر سه‌رنجی منیان ڕاکێشا ئه‌م وه‌ڵامانه بوون ؛
 
 خۆشه‌ویستی چییه ؟
 
 ڕیبیکا ته‌مه‌نی هه‌شت ساڵه‌و ئه‌ڵێت
 کاتێک نه‌نکم توشی هه‌ڵاوسانی ماسولکه‌کانی بوبو نه‌یئه‌توانی  بچه‌مێته‌وه و په‌نجه‌کانی قاچی ڕه‌نگ بکات ، باپیرم هاوکاری ئه‌کردو به‌درێژایی چه‌ن ساڵێک ، ته‌نانه‌ت دوای ئه‌وه‌ی باپیریشم توشی هه‌مان نه‌خۆشو بوو ، به‌رده‌وام بوو له هاوکاری کردنی نه‌نکم ، ئه‌مه‌یه خۆشه‌ویستی لای من .
 
  بیلی  ته‌مه‌ن چوار ساڵ ئه‌ڵێت
 کاتێک که‌سێک خۆشی ئه‌وێێ هه‌ست ئه‌که‌ی ناوه‌که‌ت له‌سه‌رزاری جیاوازه له‌که‌سانی دیکه ، هه‌ست ئه‌که‌ی ناووت ئارامه له‌نێو ده‌می ئه‌ودا
 
 
 کریس شه‌ش ساڵه
 
 که له‌گه‌ڵ که‌سێک  ئه‌چیته ده‌ره‌وه به‌شه په‌تاته‌که‌ی خۆتی ئه‌ده‌یتبێ ئه‌وه‌ی  داوای لێبکه‌یت به‌شی خۆیت باتێ
 
 
 کارلی پێنج ساڵ خۆش‌هویستی زۆر جوان ئه‌بینێت و پێێ وایه
 خۆشه‌ویستی ئه‌وه‌یه ، ژنێک بۆنی خۆش له‌جه‌سته‌ی خۆی ئه‌دات  و پیاوێک دوای ڕیش تاشین کۆڵۆنیا له ده‌م وچاوی ئه‌دات
 پێکه‌وه ئه‌چنه ده‌ره‌وه و بۆنی یه‌ک ئه‌که‌ن
 
 تیری چوار ساڵان پێێ وایه
 خۆش‌‌ویستی ئه‌وه‌یه که زه‌رده‌خه‌نه بخاته سه‌رلێوت چه‌ن ماندوش بیت
 
 
  دانی حه‌وت ساڵه
 خۆشه‌ویستی ئه‌وه‌یه که دایکم قاوه بۆ باوکم دائه‌نێت به که‌وچک که‌مێک ئه‌خاته ناو ده‌می تابزانێت تامی خۆشه
 
  ئایا هیچ کات له‌خۆمان پرسیوه خۆشه‌ویستی مانای چی ؟ یان خۆشه‌ویستی چییه ؟ بێگومان زۆرو زۆرجاریش و هه‌ریه‌ک له ئینسانه‌کان بۆچون و وه‌سف و پێناسی تایبه‌تی هه‌یه به‌رابه‌ر ئه‌و  ووشه بچوکه‌ی که هێن به‌رینی دونیا مانا ئه‌به‌خشێت ، خۆشه‌ویستی هێزێکی داگیرکه‌ره ، توانایه‌کی له‌بن نه‌هاتووی ئینسانه ، خه‌سڵه‌تێکی هه‌میشه زیندووی مرۆڤایه‌تییه و بێ بوونی له ناخدا ئینسان ئه‌مرێت ، مردن به‌واتای چونه ژێر کڵ نا به‌واتای مردنی جه‌سته ، ڕۆح ، توانای به‌رده‌وامی ، له‌دههستدانی به‌های به‌ئینسان بوون چون ئینسان گه‌ر سه‌ره‌تا له‌خۆیه‌وه ده‌ست پێنه‌کات و خودی خۆی خۆش نه‌وێت  ناتوانێت ته‌نانه‌ت پیتێکیشی خۆش بوێت ،
 دیاره هه‌موو بوونه‌وه‌رێک  دوو دیوی جیاوازی هه‌یه ، دوو ڕووی جیاواز ، باش وخراپ ، ڕه‌ش وسپی ، خێرو شه‌ڕ ،  به‌ڵام بۆ خۆگونجاندن له‌گه‌ڵ سروشت و به‌رده‌وام بوون له‌گه‌ڵ ژیان هه‌ریه‌ک له‌دیوه‌کانی به‌جۆرێک به‌کاردێنێت وله‌کات وشوێنی تایبه‌تدا ، وێرای ئه‌وه‌ی تواناکانی ئینسان  باڵان به‌سه‌ر توانای هه‌موو بونه‌وه‌راندا و خه‌سڵه‌ته‌کانی زیاتر و جوانیرن ، به‌ڵام له‌هه‌موویان  گه‌وره‌ترو جوانتر خۆشه‌ویستییه
 هه‌ڵبه‌ت بۆ دروست بوون و گه‌شه‌سه‌ندنی خۆشه‌ویستی مرۆڤ به‌درێژایی قۆناغه‌کانی ژیانی پیویستی به تازه‌کردنه‌وه و قوڵکردنه‌وه‌ی مانای خۆشه‌ویستی هه‌یه ، هه‌ڵبه‌ت خۆسه‌ویستی ئینسان بۆ گووڵێک ، باڵنده‌یه‌ک ، ووشه‌یه‌ک ، دیمه‌نێک ،، هه‌رخۆشه‌ویستییه‌و به‌و مانایه نییه که ئێمه ی لێ حاڵی کراوین ، که خۆشه‌ویستی ته‌نها خۆشه‌ویستی نێوان دوو ئینسانه‌ ، دیاره به‌گوێره‌ی بارودۆخی کۆمه‌لایه‌تی وفیکری و ڕۆشنبیری له‌که‌ بۆ که‌سێکی دیکه و له کۆمه‌ڵگه‌یه‌ک بۆ کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی دیکه ئه‌گۆڕێت و په‌روه‌رده‌کردن  ڕۆڵی گرنگی هه‌یه و کاریگه‌ری راسته‌و خۆی هه‌یه له‌سه‌ر خۆشه‌ویستی ، پێشکه‌وتنو شارستانێت و گه‌شه‌سه‌ندنی کۆمه‌ڵایه‌تی و په‌ره‌رده‌کردنی فیکری ئینسان له قۆناغی مناڵیدا کاریگه‌ری گه‌وره‌ی هه‌یه له هه‌مبه‌ر موتوربه‌کردنی خۆشه‌ویستی و ده‌ربڕینی ئه‌و هه‌سته جوانه
 ئێمه که‌بتوانین به ووشه‌یه‌ک خۆمان جوان بکه‌ین و سروشت جوانترو به‌ئینسان بوونی خۆمان گه‌وره‌تر بکه‌ین بۆ خۆشه‌ویستی نه‌که‌ین به ڕه‌مزێک بۆ به‌رده‌وامی و خۆشبه‌ختی ژیان ، با به‌خۆشه‌ویستی هاوکارو هاوغه‌می یه‌ک بین و ناوی یه‌ک له‌سه‌رزارمان شیرینتر بکه‌ین ، با دارو باران و شیعرو گووڵ و مناڵ و باڵنده‌و پشیله‌مان وه‌ک یه‌ک خۆش بوێت ، دڵ که ئه‌و لانه بچوکه‌یه و کراوه به‌ڕه‌مزی خۆشه‌ویتی بیکه‌ینه گه‌وره‌ترین بێستانی خۆشه‌ویتی و فراوانترین ده‌ریا بۆ په‌روه‌رده‌کرنی گه‌رای خۆشه‌ویتی  ، باخۆمان خۆش بوێت  ئه‌وکات هه‌موو دونیامان خۆش ئه‌وێت و نه‌سلێکی موتوربه‌کراو به‌خۆشه‌ویتی دوای خۆمان بۆ ژیان جێ بهێڵین
 
 سه‌رچاوه  ،، ته‌نها رای مناڵان
 tp://www.arabvolunteering.org/corne
 تێبینی ؛ ئه‌م بابه‌ته له لاپه‌ڕه  چواری  ڕۆژنامه‌ی ئاسۆی گه‌نج بڵاوبۆته‌وه
 
 

Previous
Next

Leave a Reply