خۆ دۆزینه‌وه له تاریكییدا
مرۆ له‌و كاته‌وه‌ی پێی ناوه‌ته سه‌ر ئه‌م زه‌وییه، هه‌میشه بۆ ناسینی بوونه‌كانی ده‌ورووبه‌ری پرسیاری كردووه. هه‌میشه ده‌گه‌ڕانێكی به‌رده‌وامدا بووه بۆ ئه‌وه‌ی نه‌ك هه‌ر ماهیه‌تی بوونه‌كانیتر بزانێت. به‌ڵكوو ماهیه‌تی بوونی خۆیشی بزانێت. گه‌ڕان به‌دوای خوددا مێژوویه‌كی دوور و درێژی هه‌یه، هه‌ر له فه‌یله‌سووفانی سه‌ره‌تا و هاتنی ئایینه‌كان، هه‌موو ئه‌مانه هه‌وڵی مرۆ بوونه بۆ خۆدۆزینه‌وه. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ده‌یان ڕێبازی فه‌لسه‌فی و تیۆری فه‌لسه‌فی و ئایینیی دروستبوونه. یێكێك له‌و ڕێگایانه‌ی كه مرۆیه‌كان بۆ خۆ دۆزینه‌وه، یان وه‌رامدانه‌وه‌ی پرسیاره‌كانی بوون، ژیان ده‌یگرێته‌به‌ر نووسینه. نووسین هه‌وڵێكه بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ئه‌و كه‌لێنه‌ی كه ده‌ناخی نووسه‌ردا دروستده‌بێت، له‌ئه‌نجامی وه‌ده‌ستنه‌كه‌وتنی وه‌رامی پرسیاره‌كانی مێشكی، ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه نییه كه هه‌موو نووسه‌رێك هه‌مان كێشه‌ی هه‌بێت. نووسه‌رگه‌لی زۆرمان هه‌ن، لێ ئه‌و پرسیاره خۆی قووتده‌كاته‌وه، ده‌قی چه‌ند له‌و نووسه‌رانه‌مان كار له‌خوێنه‌ر ده‌كات، چه‌ندێك له‌و نووسه‌رانه ده‌بن به‌نووسه‌ری جددی و پرسیاری بوون و ژیان لای خوێنه‌ر دروستده‌كه‌ن.
سادقی هیدایه‌ت، ئه‌و نووسه‌ره ئێرانییه‌ی كه به‌به‌رهه‌مێكی كه‌م توانی په‌یامی گه‌وره‌ی مرۆیایه‌تی بگه‌یه‌نێت. له‌به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌م نووسه‌ره هه‌میشه پرسیاره گه‌وره‌كان ئاماده‌ییان هه‌یه، خوێنه‌ر ناتوانێت له‌ئاست ده‌قه‌كانیدا ڕانه‌مێنێت و دانه‌مێنێت. ئه‌م چیرۆكنووسه چ ده‌نێو به‌رهه‌كانیدا، یان له‌ژیانی ڕۆژانه‌یدا ده‌گه‌ڕانێكی به‌رده‌وامدا بووه بۆ دۆزینه‌وه‌ی خوودی خۆی، خۆی چ وه‌كوو مرۆ، چ وه‌كوو به‌شێك له‌بوونه گه‌وره‌كه كه گه‌ردوونه. ئه‌گه‌ر سه‌یری ژیانی ئه‌م چیرۆكنووسه بكه‌ین، هه‌رچه‌ند به‌ڕای بونیادگه‌ره‌كان به‌نموونه ” ڕۆلان بارت” بۆ ڕاڤه و ڕه‌خنه‌گرتن له ده‌ق هیچ پێویست ناكات بگه‌ڕێینه‌وه بۆ ژیان و باری دروونی نووسه‌ر، چونكوو ئه‌وان پێیان وابوو ته‌نیا ده‌بێ مامه‌ڵه ده‌گه‌ڵ ده‌قدا بكرێت، هه‌رچه‌نده دواتر بارت له بیروڕایه‌ی پاشگه‌زبوویه‌وه. لێ ئه‌وه گومانی تێدا نییه كه ژیان و ده‌ورووبه‌ری نووسه‌ر به‌جۆرێك له‌جۆره‌كان كاریگه‌ری له‌سه‌ر به‌رهه‌می نووسه‌ر هه‌یه. ئه‌م چیرۆكنووسه له‌بنه‌ماڵه‌ی “محه‌مه‌د ره‌زای په‌هله‌وی” بووه خاوه‌نی گوند و ڕه‌ز و باخ بوونه، واته كه‌سێكی هه‌ژار نه‌بووه، لێ هه‌میشه له‌و ژیانه ڕایكردووه، به‌ته‌نیا چووه بۆ پاریس و له‌وێ ژیانی به‌سه‌ر بردووه، دواتر گه‌یشته ئه‌و بڕوایه‌ی كه خۆی بكوژێت. چیرۆكی ” تاریكخانه” چیرۆكێكی ناوبراوه، ده‌توانین بڵێین ژیانی واقیعیی نووسه‌ره، لێ له چوارچێوه‌یه‌كی ئێستێتیكیدا من لێره‌دا نامه‌وێت باسی ڕووداوه‌كانی نێو چیرۆكه‌كه بكه‌م، چونكوو ئه‌وه به‌ئیشی ڕه‌خنه‌گر و لێكۆڵه‌ر نازانم.
ناونیشانی چیرۆكه‌كه، ناونیشانێكه خوێنه‌ر بۆ لای خۆی كێش ده‌كات،به‌و مانایه‌ی پرسیار لای خوێنه‌ر دروستده‌كات ، لێ ئایا به‌ڕاستی شوێنێك هه‌یه ناوی تاریكخانه بێت؟ چونكوو هه‌ر وشه‌یه‌ك پاشگری “خانه” یان”گه”ی پێوه بێت مانای شوێنێكه مرۆی تێدا ده‌ژی، وه‌كوو ماڵ، یان شوێنێكه مرۆیه‌كان بۆ چه‌ند كاتێك تێدا كۆده‌بنه‌وه وه‌كوو: قومارخانه، مه‌یخانه، چایخانه…تاد. لێ هه‌ر شوێنێك تاریك بێت، ڕه‌نگه هه‌ر له تاریكی‌دا وای پێبلێن وه‌كوو: تاریكستان. ده‌سپێكی چیرۆكه‌كه ساده‌یه، باس له كه‌سێك ده‌نێو ماشێن‌دا ده‌كات كه سه‌رنشێنێك سرنجی ڕاده‌كێشێت، لێ به‌ره‌به‌ره ده‌گه‌ڵ ڕێكردنی ڕووداوه‌كاندا ده‌كه‌وینه ناو فه‌زایه‌كی جوانی گێڕانه‌وه. له‌م چیرۆكه‌دا دوو گێڕه‌ره‌وه بوونیان هه‌یه، گێڕه‌ره‌وه‌ی دووه‌م جڵه‌وی گێڕانه‌وه له گێڕه‌ره‌وه‌ی یێكه‌م وه‌رده‌گرێت، بۆ جوڵاندنی خوێنه‌ر.
وه‌كوو پێشتریش باسمكرد، ئه‌م چیرۆكه ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ژیانی چیركنووسه. چیرۆكنووس له وڵاتی خۆی ڕاده‌كات له‌ده‌ست هه‌موو واقیع و ڕۆتینیاتێكی خه‌ڵكی. له پاریس له ماڵێك ده‌گیرسێته‌وه. ئه‌م ڕاكردنه‌ی ده‌نێو خه‌ڵك و ناسیاوانی هه‌وڵدانێكه بۆ دۆزینه‌وه‌ی خوودی خۆی ” من قه‌ت شه‌ریكی كه‌یفی خه‌ڵك نه‌بووم هه‌میشه هه‌ستێكی سه‌خت یان هه‌ستێكی چاره ڕه‌شانه به‌ری گرتووم- ده‌ردی ژیان گیروگرفتی ژیان به‌ڵام له‌هه‌موو ئه‌م گیروگرفتانه گرنگتر جوڵانه‌وه ده‌گه‌ڵ خه‌ڵكه شه‌ڕی كۆمه‌ڵی گه‌نیو شه‌ڕی خۆراك و پۆشاك هه‌مووی ئه‌وانه هه‌میشه به‌رگری له وه‌خه‌به‌رهاتنی بوونی ڕاسته‌قینه‌ی ئێمه ده‌كه‌ن” كاتێك سه‌یری ئه‌م چه‌ند دێره‌ی سه‌ره‌وه ده‌كه‌ین له‌وه تێده‌گه‌ین، چیرۆكنووس له‌ده‌ست هه‌موو ئه‌و ڕۆتینانه‌ی ژیان هه‌ڵاتووه، چونكوو ئه‌و له بنه‌ماڵه‌ی پاشا بووه، ئه‌م چینه باڵایه‌ش ته‌نیا جل و خواردن و پله و پایه‌یان به‌لاوه گرنگ بووه، خه‌ڵكی سڤیلیش له‌وپه‌ڕی ناخۆشی ژیاندا ژیاون، ئه‌م نادادپه‌روه‌رییه وای له چیرۆكنووس كردووه به‌دوای خوودی خۆیدا بگه‌ڕێت، لێ ئه‌وان كه‌سیان ئه‌م گه‌ڕانه‌یان به‌لاوه گرنگ نه‌بووه. مرۆ تاكوو خۆی نه‌دۆزێته‌وه په‌ی به ڕاستیه‌كان، یان دۆزینه‌وه‌ی بوونه‌كانیتر نابات .ئه‌و گوته‌یه‌ی سوقرات كه ده‌لێَت:”خۆت بناسه” زۆر له جێی خۆیه‌تی. خۆت بناسه به‌و مانایه‌ی خۆت بدۆزه‌ره‌وه ، دۆزینه‌وه‌ی خۆد، یان گه‌ڕان به‌دوای وه‌رامی پرسیاره‌كانی وه‌كوو: من كێم؟ بۆ ده‌ژیم؟ بۆئاوام؟ ، هه‌وڵدانه بۆپڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و بۆشاییه‌ی كه درووست بووه.چونكوو تاكوو ئێستاش ئه‌و پرسیارانه وه‌رام نه‌دراوه‌نه‌ته‌وه .
هه‌ڵاتنی كه‌سایه‌تی سه‌ره‌كی چیرۆكه‌كه وخۆشاردنه‌وه ده‌نێو ژوورێكی تاریكدا، هه‌ست ده‌كه‌ین ئه‌و كه‌سه ئازارێكی قوولی هه‌یه، ئازارێكی جه‌سته‌یی ن، به‌ڵكوو ئازارێكی ده‌روونی بۆیه له هه‌مووخه‌ڵك هه‌ڵدێت ئه‌م هه‌ڵاتنه‌ی بۆ ئه‌وه‌بوو تاكوو شوێنێك بۆخۆی دابین بكات تێیدا هه‌ست به ئارامی بكات، ئه‌مه ڕێك كه‌سایه‌تی ڕۆمانی “ده‌عاجان”ی كافكامان بیرده‌خاته‌وه”گریگۆر سه‌مسا”. “كاتێك مرۆڤ هه‌ست ده‌كات كه كه‌سه نزیكه‌كانی خۆی چیتر كۆمه‌كی ناكه‌ن به‌مجۆره بوونی مرۆڤ مانای نامێنێته‌وه دواجاریش برینێكی قوول به‌ناو رووحی مرۆڤدا ته‌شه‌نه ده‌كات” ئه‌م خۆدابرینه‌ی مرۆیه‌كان له كۆمه‌ڵگاو خه‌ڵك ڕێَگایه‌كه بۆخۆ ئازادكردن له‌ده‌ست هه‌موو ئه‌و نادادپه‌روه‌ریانه‌ی كه ده‌كرێت، یان خۆدزینه‌وه له‌ده‌ست هه‌موو ئه‌و پرسیاره وه‌رام نه‌دراوانه‌ی كه ناتوانێ وه‌رامیان بداته‌وه، یان ناتوانی ئه‌و واقیعه بگۆرێت.
ناخی مرۆ كۆمه‌لێ بابه‌تی جوانی و ناشرینی تێدایه، به درێژای ژیان مرۆ ده‌توانی په‌ره به یێكێك له‌و لایه‌نانه بدات جا، یان ده‌بێت به‌كه‌سێكی چاكه‌كار یان مرۆیه‌كی شه‌ڕخواز كه‌واته ئه‌و چه‌مكه جوانانه‌ی ده‌نێو ناخی مرۆدا بوونیان هه‌یه پێویستیان به دۆزینه‌وه‌و ده‌رهێنان هه‌یه. ئه‌م كه‌سایه‌تییه ڕێك له كه‌سایه‌تی تاكی كورد ده‌چێت. تاكی كورد ئێستا تاكێكه هه‌میشه له دڵه‌ڕاوكێدایه ،چونكوو ناتوانێت وه‌رامی ئه‌و پرسیارانه له‌واقیعی خۆیدا بدۆزێته‌وه ،بۆیه هه‌میشه هه‌ڵدێت بۆ دروست كردنی ژوورێكی تایبه‌ت به خۆی. سه‌دان گه‌نجمانی بینی ڕوویان له تاراوگه كرد هه‌رچه‌نده هۆكاری زۆره لێ ئه‌و شته‌ی ئه‌و ده‌یویست لێره نه‌یده‌توانی ده‌سته‌به‌ری بكات. بۆیه ئێره به نیشتمانی خۆی نه‌ده‌زانی و خۆی لێره به په‌ناهه‌نده ده‌زانی بۆئه‌وه‌ی خۆی بدۆزێته‌وه، وه‌رامێكی بۆئه‌و پرسیارانه ده‌ست بكه‌وێت كه‌هه‌میشه له خۆی ده‌كات. هه‌وڵی چێكردنی ژوورێك ده‌دات بۆئه‌وه‌ی تێیدا به‌ئاسوده‌یی بیربكاته‌وه. تاكی كوردكاتێك سه‌یری ده‌ورو و پشتی خۆی ده‌كات هه‌ست به نامۆیی ده‌كات ئه‌مه‌ش تووشی قه‌یرانی ده‌كات، چونكوو هه‌ست ده‌كات هیچ ده‌سه‌ڵاتێكی نیه ده‌به‌رابه‌ر كۆمه‌ڵگا، داب‌و نه‌ریت. بۆیه بۆشاییه‌كی گه‌وره له ناخیدا دروست ده‌بێت هه‌ر ئه‌مه‌شه وای لێده‌كات هه‌وڵی ڕاكردن بدات. “من نه‌مده‌توانی خۆم بكه‌مه هاو ژیانی خه‌ڵك هه‌میشه به‌خۆم ده‌گوت: ڕۆژێك له كۆمه‌ڵگه ڕاده‌كه‌م و له دێیه‌ك یان شوێنێكی دوور ده‌بمه دووره په‌رێز”ئه‌م هه‌ستكردنه به نامۆییه به‌رابه‌ر خه‌ڵكیتر له‌چییه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت. چیرۆكنووس هه‌ست ده‌كات هه‌موو شته‌كان دووپاته‌ن چونكوو ئه‌و ده‌یه‌وێت به‌كه‌س نه‌چێت ،خۆی دان به‌وه‌داده‌نێت كه لاسایی خه‌ڵكی كردۆته‌وه به‌و مانایه‌ی وه‌كوو ئه‌وان ژیاوه لێ هه‌ستی كردووه فێلی له‌خۆی كردووه بۆیه باشترین ڕێگه بۆخۆ جوداوازكردن كۆچكردنه، كۆچكردن به‌هه‌موو ماناكانیه‌وه چ گۆڕینی شوێن بێت، یان كۆچكردن له ژیانێكی ڕۆتینی و دووپاتبوویه‌وه بۆ ژیانێكی تایبه‌ت به خۆی و له‌كه‌س نه‌چوو. كاتێك مرۆ گوێ له‌ناخی خۆی ده‌گرێت هه‌ستده‌كات ده‌بێت جوداواز بێت. بۆ ئه‌م جوداوازییه‌ش هه‌میشه په‌نا بۆ ته‌نیایی و تاریكایی ده‌بات، چونكوو له‌وێدا ده‌توانێت به ئازادی بیربكاته‌وه.
كاتێك مرۆ هیچ وه‌رامێكی ده‌ستناكه‌وێت، ته‌نانه‌ت له‌و ژیانه ته‌نیا و تاریكه‌ی كه خۆی باوه‌ڕی پێیه‌تی ئه‌وا په‌نا بۆ چاره‌سه‌رێكیتر ده‌بات ئه‌ویش خۆكوشتنه، یان به‌مانایه‌كیتر ئه‌و به‌خته‌وه‌ریه‌ی كه له‌و تاریكیه‌دا ده‌ستی كه‌وتووه، كه‌س لێی زه‌وت نه‌كات بۆیه خۆی ده‌كوژێت.ئه‌م بریاره بڕیارێكی قورسه، زۆر نووسه‌ری گێتی په‌نایان بۆ بردووه. سادقی هیدایه‌تیش یێكێكه له‌و نووسه‌رانه، چونكوو كاتێك وه‌رامی پرسیاره‌كان و به‌خته‌وه‌ری لێره و له‌م واقیعه نادۆزنه‌وه بڕیاری مه‌رگی خۆیان ده‌ده‌ن، به‌م ڕێگایه ده‌یانه‌وێت ئه‌و جیهانه ئایدیاڵه‌ی كه بۆ خۆیان دروستیانكردووه بپارێزن و نایانه‌وێت له ده‌ستیان بچێت.
ئه‌م چیرۆكه بونیادی گێڕانه‌وه‌كه‌ی زۆر پته‌وه. چونكوو فیكره‌یه‌كی فه‌لسه‌فی ده‌رده‌بڕێت. بۆ ده‌بڕین و گێڕانه‌وه‌ی ئه‌م باسانه، گێڕانه‌وه ئه‌ركێكی قورسی ده‌كه‌وێته سه‌رشان، لێره‌دا سادقی هیدایه‌ت ئه‌م بیركردنه‌وه قورس و قووڵانه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌وه‌نده ساكار و چێژدار گێڕاوه‌ته‌وه، خوێنه‌ر به‌زوویی تێكه‌ڵی فه‌زای چیرۆكه‌كه ده‌بێت. تاكه كۆدی ئه‌م چیرۆكه گه‌ڕانه به‌دوای خۆدۆزینه‌وه و به‌خته‌وه‌ری. ڕه‌نگه به‌خته‌وه‌ریش بدۆزینه‌وه، لێ خۆمان نه‌دۆزینه‌وه. بۆ به‌خته‌وه‌ریش هه‌ر كه‌سه و ڕێگایه‌ك ده‌گرێته‌به‌ر، یان مرۆ هه‌یه به‌خته‌وه‌ری له ده‌وڵه‌مه‌ندی ده‌دۆزێته‌وه، هه‌یانه له پله و پایه، هه‌یانه له‌نووسین، لێ چیرۆكنووس له‌م چیرۆكه‌دا پێمان ده‌ڵێت به‌خته‌وه‌ری له‌خۆدۆزینه‌وه‌یه، مرۆ تاكوو خۆی نه‌دۆزێته‌وه و نه‌زانێ كێیه ناتوانێت به‌خته‌وه‌ر بێت. ده‌كارێت له‌سه‌رێكه‌وه گه‌ڕانیش بێت به‌دوای حه‌قیقه‌ت.
چیرۆكنووس ” كه كه‌سایه‌تی سه‌ره‌كی چیرۆكه‌كه‌یه” بۆ له‌خه‌ڵك هه‌ڵدێت؟ چونكوو هه‌ستده‌كات كه هاریكاری یێكتری ناكه‌ن بۆ گه‌یشتن به‌به‌خته‌وه‌ری، هه‌ركه‌سه و بۆ خۆی ده‌هه‌وڵدایه ، بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی هه‌وڵده‌داتن بۆیه زۆربه‌ی شته‌كان دووپاته ده‌بنه‌وه ڤۆلتێر ده‌ڵێت: ” باشترین هاوڵاتی كه‌سێكه به‌شداری به‌خته‌وه‌ركردنی جیهان بێت” ڕه‌نگه به‌لایه‌ك ئه‌م گوته‌یه‌ی ڤۆلتێر جیهانێكی ئایدیاڵ و باڵا دروست بكات كه وه‌رامی گشت پرسیاره‌كانی مرۆ بداته‌وه.
لێره‌دا ڕۆڵی شوێن له‌م چیرۆكه‌دا ڕۆلێكی زۆر باڵایه، چونكوو شوێن” كه ژووره دروستكراوه‌كه‌ی كه‌سایه‌تییه‌كه‌یه” ڕه‌نگدانه‌وه‌ی بیركردنه‌وه و جیهانی كه‌سایه‌تی چیرۆكه‌كه‌یه. ئه‌گه‌ر سه‌یری وه‌سفی ئه‌و ژووره بكه‌ین” وه ژوورێك كه‌وتین كه دیوێكی به‌یزی شكل بوو و به‌ڕواڵه‌ت هیچ كونێكی بۆ ده‌ره‌وه نه‌بوو جگه له‌ده‌رگایه‌ك كه به‌ره‌و داڵان ده‌كراوه. بێ قوژبن و بێ لێوار سازكرابوو ته‌واوی به‌ده‌نه و عه‌رز و میچه‌كه‌ی مه‌خمه‌ری سوور بوو.” كه‌سێك ژوورێكی ئاوای هه‌بێت، ده‌روونی زۆر ئاڵۆزه، بیركردنه‌وه‌ی قووڵی ده‌وێت، كه هه‌وڵدانه بۆ خۆ دوورخستنه‌وه له واقیع و دروستكردنی جیهان و واقیعێكی تایبه‌ت به‌خۆیه‌تی، ده‌كارێت ئه‌م شوێنه ناوبنێین شوێنی ده‌روونی، ئه‌م شوێنه به‌گوێره‌ی ئه‌و بیركرنه‌وه و ده‌روونه دروستكراوه كه كه‌سایه‌تییه‌كه باوه‌ڕی پێیه‌تی و تێیدا به‌خته‌وه‌ره. ئه‌م كه‌سایه‌تییه هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی تاقیكردۆته‌وه كه خه‌ڵكانیتر تاقیانكردۆته‌وه، بۆیه نه‌گه‌یشتۆته هیچ ئه‌نجامێك كه باوه‌ڕی پێبهێنێت كه ڕێگایه‌كه بۆ خۆدۆزینه‌وه. بۆیه ڕێگایه‌كی ده‌گرێته‌به‌ر شوێنێك بۆخۆی دروستده‌كات، ئه‌م شوێنه شوێنێكه لای خوێنaه‌ر ده‌مێنێته‌وه، گرنگی ئه‌م چیرۆكه‌ش لێره‌دایه. ئه‌م شوێنه بیركردنه‌وه‌ی خوێنه‌ر ده‌جوڵێنێت، ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه نییه چیرۆكنووس بایه‌خی به‌هونه‌ر و ته‌كنیكه‌كانیتری گێڕانه‌وه نه‌داوه، نه‌خێر هه‌ر له‌م چیرۆكه ته‌كنیكه‌كانی وه‌كوو: دایه‌لۆگ، مه‌نه‌لۆگ، فلاش باك ده‌بینین. لێ شوێن به‌سه‌ر هه‌موویاندا زاڵتره به‌هۆی ئه‌وه‌ی قورسایی كۆد و فیكره‌كه له‌تێڕوانینی شوێنه‌كه‌دایه. شوێنی لاوه‌كیش هه‌یه وه‌كوو ناو ماشێنه‌كه.سادقی هیدایه‌ت ئه‌م ڕێگایانه‌ی هه‌موو تاقیكردنه‌وه نه‌یتوانی خۆی بدۆزێته‌وه، بۆیه له‌ڕێگای غازه‌وه له‌ماڵه‌كه‌ی له پاریس خۆی كوشت تاكوو ئه‌و جیهانه‌ی بۆخۆی دروستكردبوو هه‌ر ته‌نیا بۆخۆی بێت و كه‌س لێی زه‌وت نه‌كات.