Skip to Content

Thursday, April 18th, 2024
خۆ ناساندن …  نعۆمی شەهاب نای

خۆ ناساندن … نعۆمی شەهاب نای

Closed
by March 13, 2013 ئەدەب

 

 

ماسی روبار باش دەناسێت

بێدەنگی دەنگی بەرز باش دەناسێت

دەزانێت زەوی میراتی ئەوە 

تائەوكاتەی كەسێك قسەیەك دەكا.

 

پشیلە بێچوی باڵندەكان باش دەناسێت

كاتێك لەهێلانەكانەوە سەیری دەكەن.

دڵتەنگی هاتنە خوارەوەی فرمێسك باش دەناسێت.

كاتێك دڵەراوكێك لەناختا كنگل دەدا

سیسنە ئەو ئەو دڵەراوكێیە باش دەناسێت.

 

جزمە لەلای زەوی ناسراوە 

پێش ناسینی پێڵاوی میوانەكان 

چون پێلاوەكان تەنها تەختەی جێ‌ پێڵاوەكان باش دەیان ناسن.

 

وێنەی چەماوە 

ئەو كەسە باش دەیناسێت بەدەستیەوەتی

نەك ئەو كەسی لەناو وێنەكەدا وەستاوە..

 

دەمەوێت خۆم بناسم

بەهەموو  ئەو خەڵكەی 

بەسەر شەقامەكاندا دەرۆن و پێدەكەنن

بەو منداڵانەی لەتەنیشت یەكەوە لەریزێكی خوار و خێچدا وەستاون.

ئەوانەی كە ناسراون دایم زەردەخەنە دەكەن.

 

دەمەوێت بۆخۆناسین تۆزێك خۆم بنوێنم

دوگمەی كراسەكەم بكەمەوە

نەك بۆئەوەی بەگاڵتەوە سەیرم بكەن

تەنها لەبەر ئەوەی. دەریخەم دەتوانم

هەموو شتێك بكەم كە خۆم دەمەوێت..


                          ” نعۆمی شەهاب نای”

                  ” وەرگێرانی : نەبەز گۆران “

 

– نعۆمی خانمە شاعیری فەلەستینی. لە ساڵی 1952 لە دایكێكی فەلەستینی و باوكێكی ئەمریكی  لە ئەمریكا لەدایك بوە. یەكێكە لەو شاعیرانەی بەسەختی بەرگری لە فەلەستیندەكات و دژی ئەمریكایە..

– وێنەكە خۆیەتی…

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.