Skip to Content

Thursday, March 28th, 2024
خۆ ڕووتکەردنەوەی عەلیا مەهدی گوتنینــــا یەکی جیایە بەدەستوری میسری!

خۆ ڕووتکەردنەوەی عەلیا مەهدی گوتنینــــا یەکی جیایە بەدەستوری میسری!

Closed
by January 3, 2013 گشتی

 

 

لەکۆتایی مانگی تشرینی دووەمی ئەمساڵەوە، ڕەش نووسی دەستوری میسری بۆ ڕیفراندۆم لەسەری به‌ناوەرۆکە ئیسلامی و دیکتاتۆریەکەیه‌وه‌، کەئیخوانی مسلمین داێڕێشت، ناڕەزایەتی وتوندو تیژی زۆری لێکەوتەوە. ئەمجارەیان حکومەتەکەی مورسی کە نوێنەرایەتی ئیخوانەکان دەکات کەوتە بەر هێرشی خەڵکی ئازادی خواز وناڕازی ملیۆنی لە مەیدانی تەحریر و زوربەی شارەکانی دیکەی میسر. ناڕەزایەتیەکان لەلایەن خەڵکەوە شێوازی جۆراوجۆری لەخۆگرت. لەهەموویان سەرنج ڕاکێشتر ناڕەزایەتی دەربڕینی کیژۆڵەی خوێندکاری ٢٠ساڵە بوو لەسوید بەناوی “عەلیا ماجد مهدی” و دوو هاوڕێی لەڕێکخراوی(فیمێن-Femen) ی ئۆکرانی. ڕۆژێک پێش قۆناغی دووەمی دەنگدان لەسەر ڕیفراندۆم بۆ دەستووری میسر.لە ٢١/١٢/٢٠١٢ ئەم ٣ کیژۆڵه‌یه‌ بڕیاریاندا کەبەشێوەیەکی جیاواز” نــا “بڵێن بەدەستوری میسری.ئەویش وەستان بوو بەبێ جل بۆ ماوەی چەند چرکەیەک لەپێش سەفارەتی میسری لەسوید وهەریەکەیان بەپارچەیەک لە(تەورات و ئینجیل و قورئان)، ئەندامی تایبەتی مێیینەی خۆیان داپۆشی بوو. کەئەمەش ناڕەزایەتیەک بوو بەرامبەر هەموو ئایینە سەرەکیەکان له‌وانه‌(جولەکە و مەسیحی و ئیسلام).هەروەها لەسەر بەشێکی تری لەشیان شیعاری وەک “شەریعەت دەستوور نیە ” .” نـا” بۆ ئیسلامیەکان، بەڵی بۆ عیلمانیەت” یان نووسی بوو. لەسەر ئەو پلاکارتانەی کەبەرزیان کردبۆوە نووسرابوو”ئایین، کۆیلەتیە”، ” نا بۆ ئایین”. شایانی باسه‌ ئەم کارەی عەلیا وهاورێکانی، سەداو دەنگۆیه‌کی زۆری لێ کەوتەوە لەمیدیاو ڕاگەیاندنە ناوخۆیی ودەرەکیەکان وتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانی ئەنتەرنێت وبەشێوەی لایەنگری و دژایەتی کردن. ڕۆژنامەی دەستوور نووسیبووی”ئەو کارەی عەلیا پێی هەستاوە، بریتیەلە دەربڕینێکی ناڕەزایەتی لەدژی دەستوور، کەبۆ ڕیفراندۆم ئامادە کراوە”.لەکاتێکدا ڕۆژنامەی (الوفد) کەسەر بەڕەوتی لیبڕالەکانە دەنووسێت:”مهدی ڕێگایەکی نوێی داهێناوە بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین”.

پێگەی(هەواڵنامەی صدی البلد) ڕێگری کرد لەبڵاوکردنەوەی وێنەکان بەپاساوی”لەکەدارنەکردنی شەرم وحەیای میسریەکان و ڕێز گرتن له‌کەلتوری کۆمەڵگای میسری و پەیڕەو کردنی ڕێنوێنیەکانی هەردوو ئایینی ئیسلام و مەسیحی”.

هەندێکیش بەجۆری وەک(کارێکی قێزە وون و نزم) باسیان لێوە کرد.وەک : ڕۆژنامەی( ئه‌لوه‌ته‌ن) نووسی بووی” بانگەشەی مەهدی بۆ ڕەتکردنەوەی دەستوور، بەو شێوازە بێ ڕێزیە، کاریگەری دەبێ لەسەر ئەنجامدانی ڕیفراندۆم لەقۆناغی دووەم” هەروەها تاوانبارکردنی مەهدی بەوەی ” ئەوە هەوڵدانە بۆ بڵاوکردنەوەی ئاژاوەیه‌ لەکۆمەڵگادا” وپێویست دەکات سزا بدرێت.

هەروەها قسەکەری بزووتنەوەی ٦ی ئەپریل بەناوی محمود عفیف گوتی” قێزەون تر لەوە ئەوەیە، کە غافڵگیرانە وا بزانن ئەوەی مەهدی کردوویەتی نوێنەرایەتی هەموو ئەوانە بکا کەدژ بەدەستوورن”.

لەهەمان کاتدا ڕێکخراوی(فیمین) ی ژنانی ئۆکرانی لەپێگەی خۆیان لەفەیس بووک شیعاری خۆیان لابرد و ئاڵای میسریان دانا. ئەمەش بۆ پشتیوانی وهاوپشتی لەعەلیا وناڕازیانی دژ بەسەرۆک مورسی وهەوڵدان بۆ تێپەڕکردنی دەستووری ناوەرۆک ئیسلامی. هەروەها لە ڕاگەیاندنێکیاندا بۆ پشتیوانی لەعەلیا وناڕازیانی دەستوور و جەخت کردنەوە لەمۆڵەتدان بەخەڵکی میسر بۆ پەرەپێدانی دیموکراسی ڕاستەقینە.

شایانی باسە عەلیا مەهدی لەئۆکتۆبەری ساڵی پاردا، لەلاپەڕەی تایبەتی خۆی لەئەنتەرنێت وێنەی خۆی بەبێ جل بڵاوکردەوە بۆ پشتیوانی کردن لە” ئازادی ڕادەربڕین” وئەو کاتیش دەنگۆ و سەدای زۆری نایەوە لەکەناڵەکانی ڕاگەیاندنی جیهاندا.

 

 

سەرچاوە: سایتی بی بی سی

 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.