Skip to Content

Friday, March 29th, 2024
خەڵوەتگەی رۆژنامەوانی

خەڵوەتگەی رۆژنامەوانی

Closed
by December 6, 2008 گشتی

 خەڵوەتگەی رۆژنامەوانی
 پەیامێكی ئەخلاقی، بۆ سەرنوسەرەكەی لڤین لە هەركوێیەك هەیت!
 
 هەردی مەهدی میكە

 
 تەنزنوسی ناودار عەزیز نەسین راست بۆی چووە كە باوەڕیوایە لە كۆمەڵگەی گشتگیرو سیستمە شیوعییەكاندا هەمیشە نوسەری زۆر بەرهەمدێتو مرۆڤ بۆ پەیداكردنی نان پەنا بۆ نوسین دەبات، بەڵام لە سیستمە سەرمایەدارییەكاندا زۆرتر  بازرگانی دەكات.
 رەنگە ئەم قسەیە ئەمڕۆ بۆ كۆمەڵگەی كوردی گونجاو بێت لەبەرئەوەی لەلایەك سیستمی سیاسیو حزبایەتیو دەسەڵات كۆنترۆڵی كایەكانی بازرگانی كردووەو بوارێكی نەهێشتوەتەوە بۆ هاتنە پێشەوەی گەنجەكان تا سەرگەرمی بازرگانی بن، لەلایەكیتریش دۆخێكی فراوانو پەشێوحاڵ رەخسیوە بۆ "قسەكردنو بۆڵەبۆڵ بە نوسین"، نەك "نوسین بەبەرپرسیارێتییەوە" بۆیە هەركەسێك بیەوێت لەلایەك بژێویەك پەیدابكاتو ناویش دەربكات ئەوا دەتوانێت تا حەزبكات بنوسێت، ئیتر گرنگ نییە ئەو نوسینە قسە، جنێو، درۆ، دزی هەرچییەك بێت، ئەمەشەوایكردووە ئەمڕۆ لێشاوی بەناو رۆژنامەوانو نوسەر لەم دنیایەی ئێمەدا بونەتە كەڵە پیاوو شاخ بەرامبەر دەسەڵات، دیسانەوە لەبەر ئەوەشە كە زمانحاڵی بەرپرسانی حكومیو حزبی پێمان دەڵێن: "گەر دوژمنەكانو رەخنەگرەكانم ئەوانەبن ئەوا بە درێژترین پشووەوە لەسەر كورسییەكانمان دەنوین".
 بۆیە گرنگە مرۆڤ لەپشتی نوسینەوە "چی دەنوسێتو چیدەكات"؟! ئەمە ئەو پرسیارەیە نوسینی پەیامدار لە "نوسینی بژێویو مەعیشەتگەرا" جیادەكاتەوە، گریمان تۆ بەرپرسی لە یەكێك لە گۆڤار یان رۆژنامەكاندا ئایا دەكرێت لە ژمارەیەكی گۆڤارەكەتدا یەك سەركردەی سیاسی بكەیتە كەسێكی نزمو هیچو ناكارا، دوای دوو ژمارەی تریش بیكەیتەوە تاقانەی گۆڕەپانەكەو كێوی سیاسەتو "تەنها خۆی بە حزبێكی سیاسی" لەقەڵەمی بدەیت، جارێك هیچو جارێك سەد! ئەمە پێمان دەڵێت تۆ چی دەكەیتو كێش باوەڕت پێدەكات، ئاماژەی ئەوەشە كە ئەوەی لەپشتتەوەیە تیراژەو تیراژەو تیراژ، نە روئیاو نە مەعریفەو نەشتیتر، بۆیە هەر ئەو سیاسییەش باشی بە هاوشێوەیەكی لەو رۆژنامەنوسانەوتبوو "گەر فرۆشت دەوێت بۆ ناوەڕاستەكەی ناكەیتەوێنەیەكی روت تا تیراژەكەت بفڕێت".
 گرنگە چیدەكەیت.. ئایا گۆڤارەكەت یان رۆژنامەكەت دەكەیتە ئەووێنەدانەوەیەی هاوڵاتیان لە كێشەكانیان یان دەیكەیتە عەرشێكی سەرەسیاسییەكان تا خەڵك بكەیتە زەرنەقوتەو هەمیشە دەمیان لە ئاستیدا كراوەبێت. ئەمەش نەك تەنیا بە ماستاو، نا ئەمڕۆ زمان زۆر هاوكاری ئەو رۆژنامەوانە بژێویگەرانە دەكات كە یاری خۆیان بكەنو بڵێن "فڵانە بەرپرس خۆشەویستترین سیاسیی كوردستانە"و خەڵكیش وافریوبدەن كە رەخنەگرن، پرسیارەكە لێرەدا ئەوەیە باشە لە راپرسیەكانتدا، لە توێژینەوەكانتدا، لە سندوقەكانی دەنگداندا، لەكوێ ئەمەت هێنا؟ سەیر ئەوەیە بە رەخنەش بە خەڵك دەیفرۆشرێت، یاخود بۆ ئەوەی بفرۆشیتو رەخنەش نەگریت هەر ژمارەیەكی گۆڤارەكەت بكەیتە مینبەرو مەربەدێكی ژیاننامەی سیاسییەكی دۆڕاو، تۆ راستە كاردەكەیت بەڵام راستیەكەی تریش ئەوەیە بژێوی پەیدا دەكەیت بە تیراژ نەك مومارەسەی پیشەكەت.
 گرنگە چیدەكەیت.. ئایا راستگۆیت لەگەڵ ئەو ئەتەكێتو ئەخلاقو میساقە رۆژنامەوانییەی كە لە ئەرشیفەكەتدا شانازی پێوەدەكەیت؟ چونكە رادەی پابەندبوون بەم ئەخلاقیاتانەوەیە پێمان دەڵێت تۆ "كاردەكەیتو چی دەكەیت". رەنگە ئەمڕۆ لە كێشەیەكی لەمشێوەیەدا بژین، بۆ نمونە هەفتەی رابردوو گۆڤارێكوێنەیەكی دانسقەی رۆژنامەنوسێكیان لە سەربەرگی گۆڤارەكەیان داناوەو پێشمان ناڵێت كێ ئەموێنەیەی گرتووە،وەك بڵێیت ئەو سیاسییە خۆیوێنەی خۆی گرتبێت كە (بە جلی یارییەوە سەرگەرمی تێنس كردنە)، لە كاتێكدا لە میساقی رۆژنامەوانیەكەشدا هاتووە كە مافی هەموو رۆژنامەنوسێك پارێزراو بێت!!
 بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ئەمكارانە هەمووی ئاساییە، چونكەوتمان كە هەندێ رۆژنامەنوس هاتونەتە ئاراوە كە لە بناغەوە نایانەوێت پیشەیی بن ئەوەندەی دەیانەوێت كێوی پارەكەیان نەلەقێتو دانەبەزێت، بۆیە بە هەر شتێك بۆیان بلوێت دەیژەنن، ئەو ئەگەر كارێكی باشترو پڕ پارەتری لە رۆژنامەگەری دەستكەوێت ئەوە دەكات. بۆ نمونە رەنگە مامۆستایەكی فاشیل بوبێتو تاقەتیوانەوتنەوەی نەبووبێت لەبەرئەوە رودەكاتە كاری رۆنامەوانیو "كاردەكات". یان ئارەزووی خوێندنی هەبووبێتو دوای چەندینجار  لە هەوڵدانو تەنانەت تا رادەی قۆپیەكردنیش چوبێتە پێشەوە بەڵام سەركەوتوو نەبووە بۆیە ناچار دەگەڕێتەوەو خۆی یەكلادەكاتەوە بۆ پەڕەفرۆشتنو قسەفرۆشتن بە خەڵك، ئەمەیە كە عەزیز نەسین دەیڵێت، ئەمەشە ئەو پەشێویە دەنێتەوە كە تۆ لەناو لێشاوێك بەناو رۆژنامەنوسدا تەنیا چەند قەڵەمێك دەدۆزیتەوە كە خەڵك شانازییان پێوەدەكات، راستە زۆرینەی رۆژنامەنوسان "كاردەكەن"و رەخنەگریشن، بەڵام هەریەكوەڵامێكی هەیە بۆ ئەوەی كە "چی دەكەن".
 بۆیە گرنگە بەو خاڵەدا بچینەوە كە رۆژنامەنوس چیدەكات ئایا بەم حاڵە دەسەڵات گۆڕینی تێدا دروستدەبێت؟ گرنگ نییە جەماوەر تینووی چییە، ئەوەندەی گرنگە بەچی تینوێتی دەشكێنیت؟ گرنگە چۆن دەسەڵات دەهێنیتە ناو چاڵە پڕنەكراوەكانو ئازارەكانی خەڵك نەك خەڵك فێری ئەوەبكەیت بەردەوام بەدوای سەری سیاسییەكانەوە بێتو بزانن چیدەكەن؟ گرنگیشە خۆت بناسیت ئایا قسە دەفرۆشیتووەك خەڵوەتگەیەكی نان پەیداكردن رێت كەوتوەتە ئەم بوارە یان رۆژنامەوانێكی پیشەیی؟ ئایا دەتەوێتوەك دارتاشێك یان خەیاتێك یان مارێنزێك پارە پەیدا بكەیت؟وەڵامی ئەم پرسیارانەیە پەیامی پشتی نوسینو ترسی دەسەڵات دیاریدەكەن.
 راستە رەنگە لە خەیاڵی خۆتدا هەر پیتێكی تۆ تیرێكە بۆ چاوی بەرپرسێك، بەڵام ئەوەشت بیرنەچێت زۆرجار پیتەكانیشت هاندەری ئەو پیاوانەن كەوەك سێبەر دوای بەرپرسەكان دەكەون، بۆیە ئەمڕۆ خەریكە بەر لە هەركەسێك رۆژنامەنوسی بوێر بە جورئەت پڕ ئازارترە بەو دۆخەی كەوشەو نوسینەكان هیچ كارناكەنە سەر دۆخی خراپی سیاسی، چونكە لەتەنیشت رۆژنامەنوسی باشو بە پەیامەوە سەدان "رۆژنامەنوس"یش هەیە كە تەنیا پەیامی ئەوەیە "كاربكەو گوێمەدە بەوەی كامەیە ئەخلاقو پیشەو مافی رۆژنامەوان"و كەچی ناشتوانێت خۆی تۆسقاڵێك شەفافو راستگۆو بە ئەتەكێت بێت بەڵام داوا لەدەسەڵات دەكات راستگۆو شەفافو گوێگر بێت، رەنگە دروستترین قسەش بۆ دۆخی ئێستای رۆژنامەوانی ئەو دێڕە شیعرەی شاعیری هاوچەرخی ئێرانی (رەسول یۆنان) بێت كە دەڵێت: "دەمانویست جیهان بەوشە داگیربكەین/ ئێستاش كەناتوانین زاڵبین بەسەر زیندەخەونەكانماندا".

 Hardi_mahdi@yahoo.com
 * ئەم نوسینە كورتە وەڵامێكە بۆ ئەو بوختان و قسەڵۆكانەی كە لێرەو لەوێ لە برادەرەكانی دوێنێمانەوە لە گۆڤاری لڤینەوە دەیانبیستینەوە، پێمانوایە بێدەنگبون بۆ ئەوان باشتر بێت لەوەی سەری سندوقە نهێنییەكان بەرزبكەینەوە، ئەوسا…..     
 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.