Skip to Content

Tuesday, October 27th, 2020

خەیاڵی سپی …. ‌عومەر سیدە

Be First!
by December 17, 2012 ئەدەب

 

 

 

‌هەڕاجم مەکە 

‌دەیان ئینجانەی گوڵی ئەبەدی 

‌لە ماڵی خەیاڵەکانمدا گوڵ دەگرن

‌مەمسوتێنە من هێشتا سەوزم

‌وەرزەکان ناتوانن بمشێوێنن .. تۆ نەبیت

‌فڕێم مەدە بە کەڵک دێم

‌زستانێک لەبەرم بکەو بەناو رەهێڵەو

‌تۆفاندا رێبکەو مەترسە

‌لە سێدارەم مەدە

‌گوناهی من تەنها خەیاڵی سپییە

‌باش دەزانم تۆ پیاوی خەیاڵ سپیت نەبینیوە

‌من ژیانم نابودەو خەیاڵم سپی

‌ئایندەم تاریکەو خەیاڵم سپی

‌نائومێدم لە تۆو خەیاڵم سپی

‌سەرتاپام خەمی قەترانییەو

‌خەیاڵم چەشنی بەفر هەر سپی

 

‌عومەر سیدە

نەرویژ

Previous
Next

Leave a Reply