Skip to Content

Friday, March 29th, 2024
دابه‌زین هه‌یـــــه‌ !…..دڵشاد تاقانه‌

دابه‌زین هه‌یـــــه‌ !…..دڵشاد تاقانه‌

Closed
by January 22, 2009 گشتی

    دابه‌زین هه‌یـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــه‌ !
 کچه‌ کوردێ له‌ نه‌وه‌ی دووه‌می ڕه‌وه‌ندی کورد له‌ هه‌نده‌ران له‌ سه‌ردانی پشووی هاوین گه‌ڕاوه‌ ئه‌و کوردستانه‌ی ڕاسته‌وخۆ نه‌ی بینیوه‌و جگه‌ له‌ ده‌لاقه‌ی کامێڕا به‌ وێنه‌ و فلیم نه‌بێ ، له‌ سۆزی دایک و باوکیه‌وه‌ خۆشی ده‌وێ حه‌زره‌تی بینینی ئه‌و هه‌موو وێنه‌ و ئه‌ندازه‌ خه‌یاڵیانه‌یه‌ که‌ له‌ مێشکی منداڵانه‌ی دا مه‌زه‌نده‌ی ده‌کا  تا له‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی له‌ سه‌ردانه‌که‌ی له‌ ناو پۆل وه‌ک هه‌موو ئه‌وانی تر ئه‌وه‌ی دیبووی بۆ مامۆستا و خوێندکاره‌ هاوه‌ڵه‌کانی باس بکا پشووی سه‌یران و سه‌ردانی بۆ ووڵاتی باب و باپیران  به‌ شانازیه‌وه‌ له‌ سه‌یر و سه‌مه‌ره‌یی بگێڕێته‌وه‌ ! که‌ گه‌ڕایه‌وه‌ هه‌نێ به‌سه‌رهاتی بۆ پوری گێڕایه‌وه‌ … پورێ ! ئێمه‌ له‌ کوردستان سواری پاس بووین ، که‌چووینه‌ پێش ده‌رگاکه‌ ئاوتۆماتیک نه‌کرایه‌وه‌ ! هیچ مه‌کینه‌ی تکت بڕێن نه‌بوو بێ کۆنترۆل سواربوین ! که‌ ویستمان پاره‌بده‌ین : ده‌بێ تۆ پاره‌که‌ بده‌ی به‌وکه‌سه‌ی له‌ پێشت دانیشتووه‌ و ئه‌ویش ئه‌ی‌دا به‌وه‌ی پێش خۆی و وا ئه‌ڕوا تا پاره‌که‌ ئه‌گاته‌ شۆفێری پاسه‌که‌ ! که‌ ویستیشت دابه‌زی ناتوانی جه‌ڕه‌س لێ ده‌ی بۆ ده‌به‌زین ده‌بێ هاوار بکه‌ی بڵێ ی : دابه‌زین هه‌یــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــه‌ !
 
                                                               دڵشاد تاقانه‌
 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.