Skip to Content

Wednesday, January 20th, 2021

دابڕان …. ئه‌مین محه‌مه‌د

Be First!

 

 

 

 

په‌ڵه‌ هــــــه‌ورێك دابڕاوه‌

له‌ ئاســــــماندا به‌جێماوه‌

ئێســــتا خێرا ده‌ڕۆم بۆ لای

ده‌ڵێم وامـــــه‌زانه‌ ته‌نیای

ئه‌م ئاســـــــمانه‌ فراوانه‌

جێی ئه‌ستێره‌ی گه‌ش و جوانه‌

هــــه‌رگیز ڕێگه‌ ناده‌ن وابی

چۆن ده‌هێڵن به‌ ته‌نیــــابی

هه‌ر ئێســــتا دێن به‌ لاته‌وه‌

(بـــــــا) ده‌نێرن بتباته‌وه‌

 

*** 10/9/2011

 

Previous
Next

Leave a Reply