Skip to Content

Wednesday, November 25th, 2020

دادگای مەلا کرێکراو پرۆسەی دادگای لە ئەوروپا

Be First!
by March 30, 2012 گشتی

 

کارل بیلد شالیاری دەرەوەی سوید دەستی سورە بە خوێنی ١٠٠٠٠ سودانی و ئاوارەکردنی ٢٠٠٠٠٠ سودانی، سەرچاوە ڕادێۆی سوید.
جێمس براین ،پاش ٣٥ ساڵ زیندانی لە زیندانەکانی فلۆریدا، بەهۆی زانستی (دی، ئای، ئێن) بێتاوانی ئەو سەلمێندرا.
پێش هەموو شتێک، من کەسێکی ئەتایستم (بە واتای بێخوداکان، مێژووی ئەم بیرەش لە ١٦٠٠ ساڵ پێش ئیسلام و ٤٥٠ ساڵ پێش ئاینی کریستیانەکان سەر هەڵداوە، لەسەردەمی فەلەسوفی هەرە مەزن سوکراتەوە، هاتۆتە سەر زمان و بیری مرۆڤ، خودی سوکرات لەسەر بڵاکردنەوەی بیری بێخودای بە ژەهرخواردن سسزادرا، سوکرات دەیتوانی ژێوان بێتەوە و واز لە ئەتایستی بهێنێت، بەڵام چونکە سوکرات سوور لەسەر باوەڕەکەی، ژیانی لە لا باشتربوو، تا بەدرۆ بژی، ئەوبوو، جامی ژەهرەکەی هەڵقوڕاند و گیانی بەخشی بە زانست).

http://en.wikipedia.org/wiki/Plato
و بەهیچ شێوەیەک باوەڕم بەسەراپای ئاینەکان نیەو هەرهەموویان بەدەستکردی مرۆڤ دەزانم، واتا پارێزەر مەلا کرێکارنیم و ئەویش پێویستی بە پارێزەر نیە، موسڵمانەکان واتەنی مەلا کرێکار لەو کەسانەیە کە سروشتی بەهرەی قسەکردنی تێدایە. قۆناغەکانی ژیانی هەر لە چەرخەکۆنەکان هەرلە سەرەتای پەیدابوونی مرۆڤی نێندەرتاڵ و جاوە، کە کۆمەڵیک مرۆڤی ڕاوچیبوون و ژیانیان بە ڕاوشکار بەڕێوەبردوە، چەکە هەرە پێشکەوتوەکەیان کوتەکێک بوو،تا ئەمڕۆش کە قۆناغی(ئینفەرماشیۆن تەنکنەلۆجیە مرۆڤ خاوەنی چەکی ئەتۆمە) ئەوەمان بۆ دەسەلمێنێت، کە ئەوەی لەوکتێبانەدا، کەگوایە لەلایەن خواوە نێردراوە، کەباس لە دورستبوونی گەردوون و هەروەها هاتنی ئادەم و حەوا، دەکات، پێچەوانەی یەکترین و دژ بەیەکتری دەدوێن. بەشبەحاڵی خۆشم سەراپای مەلاکان بە بەرپرسی یەکەمی چەوساندنەوەی و درێژکردنەوەی چەوسانندنەوەی گەلان دەبینم. هەرئەم جۆرە مەلایانەشن کە کارێکی وایان کردوە، کە شیعە و سنیەکانیش لەدەقی ئاییەی قورئانیش سەر پێچی دەکەن. هەر بۆ نموونە سەرپای شیعەکان، ئایشەی هاوسەری محەمەدی کوڕی عەبدوڵا، دامەزرێنەری ئیسلامەکان بە قەحبە ناودەبەن، بڕوانە لینکی خوارەوە کەلە بوخارایەوە وەرگیراوە.

http://www.ansarsunna.com/vb/showthread.php?t=1406
ئەمە لەکاتێکدا خودی خوا، شاهیدی ئەوەدەدات، کە عائیشە، ئافرەتێکی داوێن پاکە، خیانەتی لە مێردەکەی محەمەد نەکردوە، سەراپای سورەی نور داکۆکی خوایە، لە عائیشە، کەچی هێشتا بوخاری جێگەی متمانەی شیعەکانە.
لەو دوو لینکەی خوارەوەدا، لەشفرۆشی لە قورئاندا، ڕێگەپێدراوە، شیعەکان بە شانازیەوە پەیڕەوی دەکەن و بەڵگەشیان سورەی نساء ژمارە٢٤. لە ڕستیشدا بۆچوونی شیعەکان دروستترە، تا سنیەکان، چونکە کە کاتێک لە قورئاندا هاتبێت، نە عومەر نە هیچ مەلایەکی دیکە، ناتوانێت دەستکاری قورئان بکات.

http://www.islamweb.net/media/index.php?page=article&lang=A&id=169175
http://www.islamweb.net/newlibrary/display_book.php?idfrom=538&idto=538&bk_no=61&ID=545
بەهەمانشێوەی شیعەکانیش، کاتێک خوا، خۆی شاهیدی دەدات، کە عائیشە ژنێکی داوێن پاکە، شیعەکان بۆیان نیە، کە عائیشە کە سنیەکان بەدایکی موسڵمانی نادەبەن، بە قەحبەی بجوێنن. چونکە هەروەک باسمانکرد، خودی خوا شاهیدی دەدات.
وەک دەبینن کە شیعەکان هەروەها سینەکانیش بە مەزاجی مەلا و شێخ و تا دەگاتە خەلیفەش، پەیڕەوی لە قورئان، ناکەن. هەروەها بە ئارەزووی خەلیفە و مەلا و خەتیب، ئیسلامەکان دژ بە قورئان ڕەفتار دەکەن. جگەلەمانەش سەدان ئایەت هەیە کە دژ بەیەکتری و نەگونجاون لە ژیانی ئەمڕۆی مرۆڤدا بۆ نموونە سورەی مائیدە ژمارە ٢٤، جگە لە سعودیە و هەندێک لە سەلفیە توند ڕەوەکان، دەستی دز لەسەر دزی نابڕدرێ، هەروەها سورەی مائیدە٤٥ قورئانی ئیسلامەکان یاسای تۆڵەیان بەم شێوە داناوە، گیان لە جیاتی گیان م دان لە جێگای ددان، لووت شکاندن لە جێگای لووت شکاندن، واتا ئەگەر کەسێک کەسێکی دیکە بکوژێت، ئەوا دەبێت، بکوژ، بکوژرێتەوە. بەڵام ئەو یاسایە لە جیهانی شارستانیدا جێگەی نابێتەوە، بۆیە غاندی نەمر ئەڵێ: ئەگەر چاو لە جێگەی چاو بێت، ئەوا هەموو جیهان کوێر دەبیت. هەرچەند سورەی مائیدەی ژمارە٤٥، یەکێکە لە یاساکانی حامورابی، کەیەکەمین سایای جیهانی دەژمێدرێت، حامورابی نزیکەی ٢٦٤٠ ساڵ پێش ئیسلام ژیاوە، چونکە یاساکانی حامورابی ساڵی ١٧٩٠ ی پێش زاین نوسراوەو محمەدی کوڕی عەبدوڵای دامەزرێنەری ئیسلام ٥٧٠ زاینی لەدایک بوەو دوای ٤٠ محەمەد باسی ئیسلام و پێغەمبەرایەتی دەست پێکرد، واتا محەمەد ساڵی ٥٧٠+ ٤٠ دەکاتە ٦١٠ زاینی، هەروەها لە سەردەمی پاشایەتی حامورابیدا، خوا پەرستی دروستکردنی خودا، هێشتا نەگیشتبوە ئاسمان، بەڵکوو گەلان خودیان لەدەورووبەری خۆیان دەدۆزیەوە، تەنانەت تاوێرەبەردێکی سەرنج ڕاکێش خوا بوە، وەکوو(لات) یا هەور، یا هەورە بروسکە خودا بوە. بەکورتی ئایەی مائیدەی ٤٥ یەکێک بوە لەبەندەکان یا یاساکانی حامرابی لە ڕیزبەندی ٧٢ وەمدا هاتوە.

http://en.wikipedia.org/wiki/Code_of_Hammurabi
لەوەش زیاتر، مەلای دووڕووی دڕنندەی وەک مەلا خەتێ، مەلا سەمد، مەلا محەمەد عومەر قەرەداخی خەتیبی سلێمانی، مەلا عەلی باپیر، مەلا بەشیری میتی تورکی و ئەندام پەرلەمانی چاخانەکەی ئەرسەلان فرسەت……..هتد، مەلای خەتێ بەرپرسە لە دەریایەک خوێنڕشتنی گەلەکەمان، چونکە ئەو فتوایدا کە شەڕکردن لە گەڵ عوسمانیەکاندا، بەکفر جواند و بوە هۆی تێکشاندنی سوپای کورد. مەلا محەمەد عومەر برای ئەنوەر قەرەداخی لە پێش چاوی هەموومان سوێند خوارد، کەبەعس هەڵەبجەی کیمیاوی باران نەکردوە، باشە ئەم پیاوە ئاینیە کە ووتارخوێنی شارێکی گەورەی وەک سلێمانی بێت، هەروەک چۆن شارەزای ماڵی خۆیانە، بەهەمان شێوە مەلا محەمەدی ووتاربێژی شاری سلێمانی، شارەزای تەبار بە تەباری دەقەکانی قورئانە، ئەی بۆ ئەو درۆ زللەی کرد، ئەی لە خودا ترساندن مانای چی؟ مانەوەی کورد بەهۆی کۆمەڵیک بۆنەو یادگارەوەیە نموونەی نەورۆز، کەچی وەحشێکی وەک مەلا سەمد، عەلی باپیر، ئەڵین نەورۆز لە قورئاندا نیەو حەرامە، پرسیار و دەکرێت، ئایا هیچ کام لەمەلاکانی جیهان وێراویانە دەست بۆ پیرۆزی گەلەکەیان بەرن، جگە لە کۆمەڵێک مەلای کەڵتەکۆنی وەک مەلا سەمد و مەلا عەلی باپیر. یان مەلایەکی دووڕوو ساختەچی وەک قەرەزاوی، فتوا دەدات کە قەزافی و بەشار ئەسەد بکوژن، لەهەمان کاتیشدا پشتگیری وەحشێکی وەک پاشای قەتر حەمەد بن خەلیفە، دەکات. سەرەڕای ئەوانەش شێخ قەرەزاوی لێزانانە داکۆکی لە سەدام دەکاو ئەڵێ: مادام ئاخر ووشەی لااللە الا بوە، جێگەی بەهەشتە، قەرەزاوی هەموو کوشتن خوێنڕێژیەی سەدامی بە (لااللە الا اللە) گۆڕیەوەو گەیاندیە بەهەشت، هەروەک ئەوەی کە قەرەزاوی جێگری خوایە. دەبا لەو کەڵەکچی سیخوڕەی سی ئای ئەی بپرسین کە ئایا قەزافی و بەشار ئەسەدیش بە ئاشکرا ناچنە مزگەوتەکان و هەمیشە ناڵێن (لا اللە الا اللە) یان مادام بە ئەو دوو ووشە(لا اللە الا اللە) هەمومان دەچینە بەهەشتەکەی قەرەزاوی، ئیتر ئەو هەموو فەتوای کوشتن بڕینە بۆچی. دوێنێ مەدییاکان ٢٦ ی ٣ ی ٢٠١٢ ئەوەیان بڵاوکردەوە کە فەڕەنسا ڕێگەنادات، کە قەرەزاوی پێبنێتە خاکی فەڕانساوە، ئەوەش هەر زۆر دوورە لە ڕاستی، چونکە هێندەی قەرەزاوی خزمەتی ئیمپریالیزمی کردوە، کە شتێکی وای کەمتر نیە، لەو خزمەتەی سەدام کردی بۆ ئیمپریالیزم. جگەلەوانەش ئەو دوو ڕوە جانەوەرە، داوا دەکات هەموو جیهان دژی جەنگاوەرەکانی پەکەکە بەکەونە گەڕ، قەرەزاوی گێل نیە، هەروەک مەلایەکی قەتەری دژی دەسەڵاتی قەتەری لە لینکەی خوارەوەدایە. ئەڵی: ئەگەر قەرەزاوی زەڕەیەک شەرەفی هەبوایە دەهاتە سەر تێڤی و دوای لێبوردنی دەکرد. ڕاستە کە قەرەزاوی مەلایەکی ساختەچیە نیە، بۆ ئەو هەموو وەحشیەتەی تورکەکانی بشگوێ نەدەخست، ئەگەر قەرەزاوی دوو ڕوو نیە، دەبوو پشتی کوردی چەوساوەی بگرتایە، بەڵام ئەو مەلا ساختە چیە، پشتی عەرەبەکانی قەتەر لە زەویدەدات، چونکە شیعەن و سنی نین، ئیتر کورد کەی بۆ ئەو مەبەسەتە!

http://www.youtube.com/watch?v=imme6JxzPkg&feature=related
یا ئایا جگە لەسەربازە سەرسەریەکانی ئەمەریکا، یان سەربازە هۆڵەندەیکانی سەر بەنەتەوەیەکگرتوەکانی، کە سەربازە ئەمەریکەکان میز دەکەن، بەسەر تەرمی تاڵەبانیەکان، یان سەربازە هۆڵەندیەکان کەسێکی سۆماڵی بەزیندووی دەوستێنن، کوا لە چجێکەیەکی دیکە بیندراوە یا بیستراوە کە سوکایەتی بەترم بکرێت، وەک سەربازە وەحشەکانی تورکیا، ئایا ئەو جانەوەرە قەرەزاوی ئاگاداری، ئەو ڕەوشە نیە؟
https://www.facebook.com/photo.php?v=135038746599692
پاشان جگە لەوانەش ئەو فلیمەی خوارەوە بینی بەباش دەزانم، یەکەم هەروەک ئەوەی تەماشای هەر فلیمێکی دیکەی بۆ سەرگەرمی، دوەم بۆ دیتنی ڕووی ڕاستی تورکە فاشستەکان، کە ڕیجیسۆری فلیمەکە ئەمەریکەیە، هەروەها بە خودی خۆیان ئەمەریکیەکە ئەڵێ کە ئەو فلیمە خەیاڵ نیە، بەڵکوو ڕوداوێکی ڕاستیەو وەحشیەتی سیتێمە فاشیەکەی تورکیا بورهان دەکات، ئەوەش ئەوەمان بۆ دەسەلمێنێت، کە تەواوی سیاسیە ساختەچیەکان، لەکوردیش باشتر دەزانن، کە فاشیەتی تورک لە چ ئاستێکدایە، بۆیە ئەو مەلا ساختەچیە شێخ یوسف قەرەزاوی ناتوانێت، خۆڵبکاتە چاوی کەس.
http://vimeo.com/38482740
پاشان لەسەر داد و دادگای ئەوروپی، ئەگەر سەرپایان لەیەک نەچین، ئەوا جیاوازیەکی ئەوتۆیان نیە، چونکە دادگای، دادگای خەڵک نیە، دادگا، دادگای سیستێمی سەرمایەداریە و هیچ کاتێک ناتوانێت دادگایەکی ڕەوابێت. هەرچەند جیاوازی زۆر زۆرە، تا دادگای خۆرهەڵاتی ناوێن. دادگای خۆرهەڵاتی ناوین دادگای بنەماڵەن، تا بڵێی دواکەوتوو، نەفام، هەتابڵێی دڕنندەو وەحشی. بەڵام دادگای ئەوروپی ووشیاری تێدایە، بەڵگە ڕۆڵی هەیە، تەکنیکی تاوانکاری بەکار دەهێنن، لەگەڵ ئەوانەشدا، هەر هەمووی دادگا بۆ سەمایەداران نیە. بەڵکوو بۆ ڕەش و ڕوتەکەیە. بەتایبەت بۆ سەر ڕەش بە بەڵگەی خۆیان بە فەرمی دژی سەر ڕەشن. ئەو کۆمەڵە لینکە، کە نەدەستکردی کۆمنیستە نە دەسکردی مەلا کرێکار، نەدەسکردی من، کە دادگای سویدی بێلایەن نیەو دژی سەر ڕەش بەبێ بەڵگە بڕیاری خۆیان دەدەن.

http://www.google.se/#hl=sv&sa=X&ei=eCBzT_Bv4_nhBIicuMkP&ved=0CBoQvwUoAQ&q=svenska+domstol+och+invandrare&spell=1&bav=on.2,or.r_gc.r_pw.r_qf.,cf.osb&fp=e330f6481d530fe&biw=1280&bih=632
لە هەمووشیان مەترسیدار تر، ئەم لینکەی خوارەوە، کەلە زمانی بەربڵاوترین ڕۆژنامەی سویدی هاتوە، کە پۆلیس و داوکاری گشتی سویدی، بەڵگەی ساختە دروست دەکەن، بەواتەیەکی دیکە، بۆ نموونە، ئەڵین جوتیار ناوێک تۆمەتبار دەکرێت، کە بزێو ناوێکی کوشتوە، پۆلیس و داواکاری گشتی، دەچن کتێبێک یا پەکەتێک جگەرە، یا ناسنامەی یا شتێکی دیکە جوتیار دەبەن، لە نزیک جێگای تاوان، فڕێی دەدەن، واتا جوتیار لە نزیک جێگەی تاوانەکە بوە، ئەمەش مانای ئەوەی لە ڕێچکەیەک ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، کە جوتیار بزێوی کوشتووە. ئەو کاتەش جوتیار هیچی بۆ ناکرێت.

http://www.aftonbladet.se/nyheter/article10243886.ab
بەپیی سەراپای مەدییاکانی سویدی کە کارل بلید شالیاری دەرەوەی سویدی، دەستی هەیە لە کۆمەڵ کوژی سودانیەکان، کە ژمارەی قوربانیەکانی زیاتر لە ١٠٠٠٠ کەسی بەشمەینەتی سودانی، هەروەها ئاوارەکردنی ٢٠٠٠٠٠ کەسی بیدار و پەردووی سوماڵی. یەکێک لە مەدییایانە ڕادێۆی ناوەندی(سڤەریا ڕادیۆ).ئەی چۆن کارل بیلد دەستگیر ناکرێت و نایدەنە دەدگا؟!

http://rodaberget.wordpress.com/2010/06/08/har-carl-blidt-blodiga-hander/
لەسەرووی هەمووشیانەوە، لەو نەرویجە کەپایتەختی شەفاترین پاتەخت دێتە ناونووسکردن، ئۆسلۆ (هێنری کیسنجەر) ی خوێنخۆر و ساختەچی بە نۆبڵ ئاشتی خەڵاتکرا، ساڵی ١٩٧٣ ،لە کاتێکدا دەستی کێسنجەر سورە بەخوێنی دەیان ملێۆن مرۆڤ ، وئاوارەکردنی دەیان ملێۆن مرۆڤ، یەکێک لەو گەلانە گەلە کڵۆڵەکەی خۆمان، لە ساڵانی ٧٠ بوە قوربانی، ساختەچێتی ئەو.
http://en.wikipedia.org/wiki/Henry_Kissinger
سڤەریا دێموراتەکان، پارتێکی نازی ڕەگەزپەرستی سویدین بە فەرمی، چوارەم گەورە ڕێخراوی سویدیە، ئەمانەش لە هەر هەموو دامودەزگایەکی سویدیدا بونیان هەیە، وەک قوتابخانە، خەستەخانە، بەڕێوەبردنی کاروباری کۆمەڵایەتی، نوسینەگەی کار، دادگا…….هتد، بۆشیان هەیە لە جێگای کارەکەی خۆیان بڕیار بدەن. سڤەریا دیموکراتەر، ئێستا بەل دەهاوێت و هەوڵدەدات کەلە چوارەم گەورە پارتی سویدی، ببێتە سێهەم گەورە پارتی سویدی. ئەی ئەوهەموو ڕدێۆ و تێڤی و ئیتەرنێتە چ ڕۆڵێکیان هەیە، لەدوای ئەوەی کە نازیزم هەموو جیهانی گریان، کەچی لەم ووڵاتەی وەک سوید چوارەم گەورە ڕێخراوی سویدی بێت؟

http://www.metro.se/nyheter/sd-fjarde-storsta-parti-i-sverige/EVHkdl!cKfgTcUBF7iy/
http://www.svd.se/nyheter/inrikes/sd-vill-bli-tredje-storsta-parti_6648526.svd
ئەگەر بمانەوێت لەسەر داد و دادگای سیستێمی سەرمایەداری بدوێین، ئەوا بە ساڵان لەسەر بدوێین ناگەینە دوا دواخاڵی مەبەست، بۆیە بەدوا باس بەم باسە کۆتای دەهێنن، کە زانستی (دی، ئێن،ئەی) یەکێکە لە تەکنیکانەی کە نەتوانین لەسەر دروستی ئامانجەکەی گومانمان هەبێت، تەنکیکی زانستی دێن ئێن ئەی، هەرهەمان ئەو زانستەش سەلاماندویە، کەدادگای ئەمەریکی هەزاران بێتاوانی لە زیندانەکان توند کردوە، بە تایبەتی پێست ڕەشەکان، سەر ڕەشەکان……..هتد

http://www.svd.se/nyheter/utrikes/usa-oskyldigt-domd-frigiven-efter-35-ar-i-fangelse_3958249.svd
ئەو لینکەی سەرەوە باس لە جێمس براین دەکات، کە ٣٥ ساڵ بێتاوان، لە زیندانی فلۆریدا بردە سەر، ٣٥ ساڵ تەمەنێکە،بەزمان خۆشە.

Previous
Next

Leave a Reply