دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌ت ده‌ستپێكی نه‌هێشتنی ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌یی یه
دوور له خۆشخه‌یاڵی و یۆتۆبیا، به بیركردنه‌وه هێمنانه له‌چونێتی دیاریكردنی كات و بارودۆخی گونجاوی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌ت له كوردستان، كۆمه‌ڵێك مه‌رجی پێشوه‌خت خۆیان فه‌رز ده‌كه‌ن و، ئه‌ركێكی زۆر پێویسته كه له‌به‌رچاو بگیرێن تاوه‌كو چاوه‌رێی ده‌رئه‌نجامی دروست بكه‌ین له بریارداندا، له‌وانه‌ش شیكردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ئه‌گه‌ر و سیناریۆكان و فاكته‌ره ده‌ره‌كی و ناوه‌كیه به‌هێز و لاوازه‌كان و رێگریه‌كان و چۆنێتی دانانی پلانی زانستی و خوێندنه‌وه‌ی گشت لێكه‌وته و ده‌ردانێكی پاش بریاره چاره‌نوسسازه‌كان .
زۆر سه‌رم سورده‌مێنێ كه زۆرینه‌ی ره‌های رۆشنبیران له‌م كاته‌دا ده‌ڵێن، ده‌وڵه‌تێكی كوردیمان ناوێت كه به دواكه‌وتوویی و له سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئۆلیگاریشی و بنه‌ماڵه‌ییدا بنیاتبنرێت! بێ ئه‌وه‌ی هیچ ئه‌ڵته‌رناتیڤێكی قازانجبه‌خشتر بۆ دوارۆژی ئه‌م گه‌له‌یان پێبێت كه ئه‌گه‌ره سه‌لبی و سه‌خته‌كان وه‌لابنێت و، ئاینده‌یه‌كی رووناكتر له هه‌نگاونان به‌ره‌و به ده‌وڵه‌تبونی كوردستان بۆ ئه‌م گه‌له دیاریبكات ، به‌ده‌ر له قۆناغبه‌ندی په‌ره‌سه‌ندنی كۆمه‌ڵگه و چۆنێتی هه‌نگاو نان بۆ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌ت، بێگومان هه‌ر یه‌كه‌و به پشتخانێكی فیكری تایبه‌ت به خۆی و دوور له بێلایه‌نی پێویست له شیكردنه‌وه و بێ واقعبینی قسه‌كانیان فرێ ده‌ده‌ن و زۆربه‌شیان یان به پانچه‌پی خه‌یاڵی ناسراون یان به ئاینپه‌رست توندره‌و یان پشت به پاڵنانی ململانێی حزبیده‌به‌ستن له به‌رژه‌وه‌ندیه‌كی ته‌سكدا و ، دوور له بیر‌و فكر و به‌رژه‌وه‌ندیه گشتیه‌كان ئه‌سپی خۆیان تاوده‌ده‌ن .
مانه‌وه و راهاتن له سه‌ر دڵه‌راوكێی به‌رده‌وام و ترس له نه‌ته‌وه‌ی سه‌رده‌ست و چه‌قبه‌ستن له شوێنیێكی دیاریكراو و نه‌بونی ئومێدی هه‌نگاونان به‌ره‌و سه‌رفرازی و پێشكه‌وتنی وه‌زعی گشتی خه‌ڵك و هه‌ستپێنه‌كردن به ئاسۆیه‌كی روون بۆ پچراندنی ئه‌ڵقه‌ی وابه‌سته‌بون به نه‌ته‌وه‌كه‌ی تر، هه‌میشه بێئومێدی به‌رهه‌م ده‌هێنێت و، ئه‌مه‌ش گه‌وره‌ترین به‌ربه‌سته له به‌رده‌م رزگاربون له ململانێی ده‌ره‌كی بێقازانج و ده‌ستپێكردنی ململانێ و كێبركێی ساغ و دروستی نێوخۆیی له پێناو حوكمێكی سه‌ربه‌خۆی ئازاد و پرتوانا و هه‌ڵبژاردنی خه‌ڵكی شیاو و بنیاتنانی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی پێشكه‌وتوو .
به‌ڵی پێشوه‌خت پێویستمان به بنیاتنانی پێگه‌ی به‌هێز و گونجاو و پێویست و به‌رگریكه‌ر هه‌یه بۆ دانانی به‌ردی بناغه‌ی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردستان، به‌ڵام پرسیاره‌كه له‌وێدایه؛ئه‌گه‌ر شیمانه‌ی ئه‌وه‌ت لابێت كه له‌م وه‌زعه‌ی ئێستاش پاشه‌كشه بكرێت و بارودۆخی كوردستانی باشوور وه‌ك پارێزگایه‌كی تری عێراق لێیبێت و مامه‌ڵه‌ی ناوه‌ند به پێی ده‌سه‌ڵاته‌كان بگۆرێت، له‌م كاته‌دا چ رێگه‌یه‌ك بگرینه‌به‌ر باشتره، سه‌ركێشی كردن له پێناو دروستكردنی ده‌وڵه‌ت به هه‌ر ده‌سه‌ڵاتێكه‌وه بێت و له‌م كاته‌دا به هه‌ر شێوه‌یه‌ك به‌رێوه ببرێت له‌سه‌ره‌تادا چه‌ند شڵه‌ژاو بێت یان قروقه‌پ لێ‌كردن و خۆ خستنه‌ده‌ست قه‌ده‌ر وخولانه‌وه له بازنه‌یه‌كی به‌تاڵ یان ته‌نانه‌ت پاشه‌كشه كردن له واقعی حاڵیحازر و، دواخستنی گه‌یشتن به‌و ئاواته بۆ كاتێكی نادیار، كه مه‌رج نیه بارودۆخه گونجاوه پێویسته‌كه‌ی بێته‌ئاراوه . به‌ڵام چاوه‌رێی كاتێكی دیاریكراوی گونجاو و بارودۆخێكی نمونه‌یی و سه‌ركردایه‌تیه‌كی عاقڵ و ژیانێكی دیموكراسی عه‌یار بیست و چوار و ئازادیه‌كی ره‌های خه‌ڵك و ژێرخانێكی پته‌و و سه‌رخانێكی سه‌رده‌میانه،له سایه‌ی بێ ده‌وڵه‌تی مه‌گه‌ر له خه‌یاڵدا بێته سه‌ر ئه‌رزی واقیع، ئه‌گینا مێژووی ولاتان پێمان ده‌ڵێن كه هیچ وڵاتێك به شێوه‌یه‌كی نمونه‌یی دانه‌مه‌زراوه و هه‌نگاوی یه‌كه‌م قورسترین ئه‌رك بووه.
كێشه‌ی سه‌ره‌كی ئه‌مرۆی كوردستان و به‌ربه‌ستی گه‌وره له‌م كاته‌دا، ته‌نها خۆی له فاكته‌ره ده‌ره‌كیه‌كه ده‌بینێته‌وه، ئه‌گه‌ر تا رێژه‌یه‌كی باش رێگریه‌كان لادرابێت و هه‌ڵوێسته پێویسته گرنگه‌كان زامن كرابێت، دواخستنی جاردانی ده‌وڵه‌ت ره‌نگه به خۆی به‌ربه‌ست دروست بكات .
ئه‌گه‌ر ترسی زۆرینه له حوكمی خودی ده‌سه‌ڵاتی كوردستانیش بێت له زۆر لایه‌نه‌وه، ئه‌وا له‌وباوه‌ره‌دام ململانێی سه‌خت و ریگریكردن له ده‌سه‌ڵاتی نه‌شیاو و دواكه‌وتوو له بونی ده‌وله‌تدا ئاسانتره و ئه‌و شه‌ره‌ش له كاتی خۆیدا هه‌ر پێویسته بكرێت، مێژوو پێمان ده‌ڵێت كه زۆرینه‌ی وڵاتان به بنه‌ماڵه‌یی دامه‌زراون، ئه‌وه ته‌ماشای زیلهێزه‌كان و سه‌ره‌تای دروستبونیان بكه‌ن كه هه‌ر یه‌كه‌و بنه‌ماله‌یه‌ك رۆڵی تیدا بینیوه وه‌ك: به‌ریتانیا ، دانیمارك، ئه‌لمانیا، روسیا و ده‌یانی تر، به‌ڵام پاش هه‌نگاوی یه‌كه‌م، سه‌ره‌تای دیموكراسیه‌ت و ئازادی راسته‌قینه و نه‌هێشتنی ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌یی ده‌ستی پێكردووه و، هه‌ر قۆناغه به شێوه‌یه‌كی سروشتی بڕاوه، تا كار گه‌یشتۆته ئه‌م واقعه‌ی ئه‌مرۆیان كه ده‌یبینین و، زۆر جار بازدانێكی ئیجابی و خێرا له سیستمی حوكمرانی به شۆرش یان راپه‌رینێكی جه‌ماوه‌ری له چوارچێوه‌ی خودی ده‌وڵه‌ت زۆر له‌و بارانه‌ی راست كردۆته‌وه و كاروانی پێشكه‌وتنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی خۆیان راسته‌رێكردووه،زۆر نمونه‌ش له‌به‌رده‌ستدایه، كه زۆرێك له‌و بنه‌ماڵانه‌ی كه رۆڵی گه‌وره‌یان له بنیاتنانی ده‌وڵه‌ت و چه‌سپاندنی دیموكراسیدا بینیوه پاش قۆناغێك و له‌ده‌رئه‌نجامی ململانێكان به شێوه‌یه‌كی ره‌مزی وه‌ك سومبول ماونه‌ته‌وه دوور له‌وه‌ی هیچ ده‌سه‌ڵاتێكی فیعلیان هه‌بێت، بۆیه ده‌بێت چاوه‌رێی ئه‌وه بین كه‌كوردستان به شێوه‌یه‌كی سروشتی قۆناغه‌كانی سه‌ربه‌خۆیی خۆی ببرێت و له‌و كاته‌دا سه‌ره‌تای ململانێی نێوخۆیی وڵات له پێناو به‌رژه‌وه‌ندیه چینایه‌تیه‌كان ئاسانتر ده‌بێت و، هیچ ترسێك له گه‌ڕانه‌وه بۆ داوه نامێنێت، وه‌ك له‌م حاڵه‌ته دله‌راوكێیه‌ی كه ئێستا تێدا ده‌ژین،
ئه‌گه‌ر چاوه‌رێی ئه‌وه‌ش بین كه له‌م وڵاتانه‌ی ئێستا له‌گه‌ل نه‌ته‌وه‌كانی تردا به‌ئازادی و یه‌كسانی بژین و هاوڵاتیبون به واتای وشه‌كه خۆی بسه‌پێنیت، ده‌بێت چاوه‌رێیی چه‌ندین سه‌ده‌ی تر بكه‌ین له گۆرینی عه‌قڵیه‌تی نه‌ته‌وه‌ی سه‌رده‌ست و هۆشیاری گشتی خه‌ڵك و بره‌وسه‌ندنی بیری مرۆڤدۆستانه له لایه‌ن نه‌ته‌وه‌ی خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات و بریار ، له پێناو چه‌سپاندنی دیموكراسی راسته‌قینه و بڵاوبونه‌وه‌ی فكری ولاتدۆستی و چاندنی سروشتی گیانی ئینتما بۆ وڵات نه‌ك بۆ نه‌ته‌وه‌یه‌ك یان ئاینێك یان تایه‌فه‌یه‌ك یان كۆمه‌ڵێك .
بۆیه دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ له‌م واقیعه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راستدا سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی ده‌ستپێكی قۆناغی سه‌رفرازیه سه‌ره‌تای قوناغی ململانێ راست و دروسته نێوخۆییه‌كانه و، له‌وێشدا ده‌توانرێت سیستمێكی پێشكه‌وتنخواز و دوور له هه‌ر بنه‌ماڵه و حزبێك یان كۆمه‌ڵێكی دیاریكرا بێته ئاراوه .
عیماد عه‌لی