داهاتووی نادیاری عێراق
به بۆنه‌ی شه‌ڕی كه‌نداوه‌وه و له ساڵی 1991دا وه‌زیری ئه‌وكاتی كاروباری ده‌ره‌وه‌ی عێراق جه‌یمز بهیكر روو به تاریق عه‌زیز وه‌زیری ئه‌و كاتی كاروباری ده‌ره‌وه‌ی عێراق وتی: “ئێمه ده‌مانهه‌وێت وڵاته‌كه‌تان خاپور بكه‌ین و بیگه‌ڕێنینه‌وه بۆ سه‌رده‌می چاخی به‌ردین”. ئه‌و وته‌یه‌ش وه‌دی هات. پاوڵ وۆڵفۆویتز، جێگری وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا له ساڵی 2002دا رایگه‌یاند كه “وڵاته‌كه‌ی ده‌یهه‌وێت كۆتایی بێنێت به‌وانه‌ی كه پشتیوانی له تیرۆریزم ده‌كه‌ن”. به‌ڵام عێراق بۆ خۆی ته‌فر و تونا بوو. سه‌ربازانی ئه‌مریكی له‌و كاته‌وه كه له كۆتایی ساڵی 2011ه‌وه بڕیاری پاشكه‌شه‌یان له‌و وڵاته بۆ ده‌ركرا، وه‌ڵاتێكی عه‌یب داریان له دوای خۆیان به‌جێهێشت. به گوێره‌ی مافه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان، ئه‌مریكا ده‌بێ له بواری یاسایی و ئه‌خلاقییه‌وه غه‌رامه و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی عێراق بگرێته ئه‌ستۆ، به‌ڵام به دڵنیاییه‌وه هیچ هه‌نگاوێكی بۆ هه‌ڵناگیرێت.
ئه‌مڕۆ پاش نزیكه‌ی 9 ساڵ له داگیركاری و “دێموكراسی” ئه‌مریكا بۆ عێراق، بارودۆخی عێراق زۆر خرابتره به به‌راورد له گه‌ڵ پێش هێرشی ئه‌مریكا. په‌روه‌رده و ته‌ندروستی له عێراقدا له دوای ساڵی 2003ه‌وه نه‌ك هه‌ر باشتر نه‌بووه، به‌ڵكو به راده‌یه‌كی به‌رچاویش دابه‌زیوه. به میلیۆن كه‌س له خه‌ڵكی عێراق له كاره‌با و ئاوی پاكی خواردنه‌وه بێبه‌شن. كه‌م نین ئه‌و ژن و مناڵانه‌ی كه به‌شێوه‌یه‌كی دڵهه‌ژێن تووشی كاره‌ساتی جۆراوجۆر ده‌بنه‌وه. فێنده‌مینتالیزمی ئایینی له رژێمی عێراقدا – ئه‌و رژێمه‌ی كه به پشتیوانیی ئه‌مریكا ده‌سه‌ڵاتی به‌ده‌سته‌وه گرت – جێگه و پێگه‌ی ژنانی زۆر ناله‌بارتر كردوه و به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو ده‌ستی ئه‌وانی له په‌روه‌رده و دامه‌زراندندا كورت كردوه‌ته‌وه.
له لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی دوكتۆر سه‌عاد ئهلعهزاویدا ده‌رده‌كه‌وێت كه لانیكه‌م 85%ی ئه‌و ژنانه‌ی كه خوێندنی باڵایان ته‌واو كردوه، بێكارن. ژنانی عێراق به‌ر له ساڵی 1991 وه‌كو گه‌وره‌ترین پارێزه‌ری مافه بنه‌ڕه‌تیه‌كانی ژنان و باڵاترین كه‌سه‌كان له بواری فێركردن و بارهێنان له هه‌موو ناوچه‌كه‌دا ده‌ناسرانه‌وه. ئه‌گه‌ر له كۆمه‌ڵگای ئه‌مڕۆی عێراقدا بمانهه‌وێت رۆڵی ژنان هه‌ڵسه‌نگێنین، ده‌توانین زۆر به‌هاسانی وه‌كو كاره‌ساتێك ناوی به‌رین. به‌سه‌دان ژن له‌م عێراقه به‌ناو ئازاد كراوه‌دا ده‌كوژرێن ته‌نیا به هۆی ئه‌وه‌یكه چالاكییه پیشه‌ییه‌كانیان، رۆڵی سیاسیی ئه‌وان له‌م وڵاته‌دا و یان شێوازی جلوبه‌رگ پۆشینیان بۆ نمونه له‌چك به سه‌ردا دانیان له گه‌ڵ ستاندارده باسكراوه‌كانی ئه‌وان نایه‌ته‌وه.
كه‌م نین ئه‌و ژنانه‌ی كه رایانكردووه یان پیشه‌كانیان له ده‌ست داوه، كه ئه‌وه‌ش بۆته هۆی هه‌ڵاتنی مێشكه‌كان و به‌هۆی ئه‌وه‌شه‌وه ته‌ندروستیی كۆمه‌ڵگا ئیفلیج بووه. له‌شفرۆشی ژنان په‌ره‌ی سه‌ندووه، رێژه‌ی بێوه‌ژنه‌كان له عێراقدا به 3 میلیۆن كه‌س ده‌خه‌مڵێندرێت و 5 میلیۆن مناڵی بێ دایك و باوك واته یه‌ك له پێنجی مناڵانی ئه‌م وڵاته له بارودۆخێكی زۆر دژوار‌دا ده‌ژین. ناوه‌نده‌كانی پارێزه‌ری مافه‌كانی مرۆڤ باس له‌وه ده‌كه‌ن كه 4 میلیۆن كه‌س له خه‌ڵكی عێراق تا هه‌نووكه‌ش ئاواره و ده‌ربه‌ده‌رن، چ ئه‌وانه‌ی كه ته‌ریده‌ی هه‌نده‌ران بوون و چ ئه‌وانه‌ش كه له ناوی خۆی وڵات‌دا ئاواره‌ن.
پاش تووندوتیژییه تاقمی و عهشیرهییهكانی ساڵانی 2005-2007 زۆربه‌ی ئه‌و ئاوارانه ناتوانن رووبكه‌نه‌وه شوێنه پێشوه‌كانی خۆیان. ئابووریی عێراق داڕماوه و كارگاكانی به‌رهه‌مهێنانیش له‌ناو چوون. ئه‌م به‌ناو دێموكراسییهی كه ئا‌مریكا به‌دیاری هێناوه، له راستیدا گاڵتهجاڕێكه كه تێیدا شیعه‌كان ده‌ستێكی باڵایان له ده‌ستێوه‌ردانی سیاسه‌ت و گه‌نده‌ڵیدا هه‌یه. 90%ی جه‌ماوه‌ری عێراق له ماوه‌ی نۆ ساڵی رابردوودا به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان تووشی خه‌سار بوون، زۆربه‌ی مرۆڤه‌كان شایه‌تی كوشت و كوشتار، ته‌قینه‌وه و تووندوتیژیهكانی تر بوون. خۆته‌قاندنه‌وه، قه‌تڵ و چاندنی بۆمب له عێراقدا له رۆژی 18ی دیسامبری 2011ه‌وه (له‌و رۆژه‌وه كه ئا‌مریكا زۆربه‌ی سه‌ربازه‌كانی خۆی له عێراق كێشایه‌وه) هه‌تا ئێستا، بوونه‌ته هۆی گیان له ده‌ست دانی به سه‌دان كه‌س له جه‌ماوه‌ری عێراق.
راگه‌یه‌نه‌ره نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان لێره‌دا زیاتر له پێویست سه‌رنج ده‌ده‌نه راپۆرتی حیزبه شیعه‌كان. هه‌واڵه‌كان به به‌رده‌وامی باسی راهێنان له دژی گروپی سوننه و تیرۆریستیی ئه‌لقاعیده ده‌كه‌ن، هه‌ر ئه‌وانه‌ی كه هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر شیعه‌كان.
به بڕوای كارناسانی بواری ئاسایش، له راستیدا گروپی ئه‌لقاعیده له عێراقدا رێكخراوێكی زۆر بچوكن، به‌ڵام دیسانه‌وه‌ش له مانگه‌كانی رابردوودا چه‌ندین ته‌قینه‌وه له شاره‌كانی موسڵ، تكریت، فه‌للوجه، به‌غدا و … روویداوه. زۆربه‌ی ئه‌و شوێنه ناوبراوانه شوێنی نیشته‌جێبوونی سوننه‌كانن، كه‌واته شه‌پۆلی ته‌قینه‌وه‌كان خۆی به‌سه‌ر هه‌موو وڵاته‌كه‌دا ده‌كێشێت. ئه‌گه‌ر وایه بۆچی پێشێتی(اولویت) راگه‌یه‌نه‌ره‌كان ئه‌وه‌یه كه بانگه‌واز بۆ ناكۆكییه‌كانی نێوان ئه‌لقاعیده و خه‌ڵكی شیعه بكه‌ن و خه‌ڵكی شیعه وه‌كو قوربانیانی سه‌ره‌كی ناو به‌رن؟ بۆچی هیچ قسه‌یه‌ك سه‌باره‌ت به هه‌زاران سوننه‌ی تر ناكرێت كه له‌م دواییانه‌دا له سه‌رتاسه‌ری وڵات‌دا له لایه‌ن رژێمه‌وه ده‌ست به‌سه‌ر ده‌كرێن؟ ئه‌ی بۆچی هیچ شتێك سه‌باره‌ت به رژێمی توڕه و تۆسن و سێكتاریستیی نوری مالیكی نانووسرێت كه ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر “ئایینی شیعه”ی وه‌ك شوناسی سه‌ره‌كیی خۆی ناو برد؟!
ئیعدام و ده‌ست به‌سه‌ر كردن
له 28ی مانگی مه‌ی ساڵی 2011دا، ئه‌منێستی ئهنترناشیۆناڵ راپۆرتی ساڵانه‌ی خۆی بڵاو كرده‌وه كه تێیدا نووسرابوو: مافی مرۆڤ زۆر به توندی له لایه‌ن ده‌زگا ئه‌منیه‌كانی عێراق و سه‌ربازانی ئه‌مریكیه‌وه پێشێل ده‌كرێت. له راپۆرته‌كه‌دا هاتووه: به هه‌زاران كه‌س ده‌ست به‌سه‌ر كراون بێ ئه‌وه‌یكه تاوانێكیان له سه‌ر سه‌لمابێت یان دادگایی كرابن و كه‌م نین ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ساڵانێكه له به‌ندیخانه‌كاندا به‌سه‌ر ده‌به‌ن. ئه‌شكه‌نجه و شێوازه‌كانی تری ئه‌زیه‌ت و ئازار له لایه‌ن ده‌زگا ئه‌منیه‌كانی عێراقه‌وه ئاسایی بۆته‌وه. به‌رپرسانی قه‌زایی پاش دادگاییه‌كی ناعادڵانه سزای له‌سێداره‌دان به سه‌ر كهكسانی گومانلێكراودا ده‌سه‌پێنن و لانیكه‌م 1300كه‌س له چاوه‌ڕوانی ئیعدام دان.
رێكخراوی مافی مرۆڤ له 9ی مانگی فێوریه‌ی 2012دا ئاشكرای كرد كه له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵدا 65كه‌س له‌سێداره دراون و وته‌بێژێكی حكومه‌تی عێراقیش رایگه‌یاند كه هێشتا كه‌سانی تریش ماون كه ئیعدام بكرێن. له گه‌ڵ ده‌سپێكی چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی سه‌ربازانی ئه‌مریكی له دیسامبری 2011دا له عێراق، به شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان ده‌ست به سه‌ر كردنی خه‌ڵك له سه‌رتاسه‌ری عێراقدا ده‌ستی پێكردبوو. به پێی ئاماری ره‌سمی وه‌زاره‌تی به‌رگری و وه‌زاره‌تی ناوخۆ، هێزه ئه‌منیه‌كانی حكومه‌ت له مانگی دیسامبری 2011دا، له 14 پارێزگادا 220 ئۆپه‌راسیۆنیان رێكخستووه و له ئاكامدا 1726 كه‌س و له‌وانه به ده‌یان ژنیشیان ده‌ستگیر كردووه. له مانگی ژانویه‌ی 2012دا 210 ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی رێكخراوه كه به هۆیه‌وه 1388 كه‌س قۆڵبه‌ست كراون. له مانگی مارسدا 193جار هێرش كراوه‌ته سه‌ر شوێنه جۆراوجۆره‌كان و به هۆیه‌وه 1465 كه‌س قۆڵبه‌ست كراون و چاره‌نووسی به‌شێكی زۆر له ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه‌كانیش نادیاره و بنه‌ماڵه‌كانیشیان بێ هیوابوون له گه‌ڕان به‌دوای ئازیزانیاندا. (له‌م ئاماره‌دا قۆڵبه‌ست كردن و پێشێلكردنی مافه‌كانی مرۆڤ له لایه‌ن یه‌كه‌كانی دژی تیرۆر، عه‌شایره‌كان، هیزی پێشمه‌رگه له كوردستان و هێزه چه‌كداره‌كانی تر له‌به‌ر چاو نه‌گیراون).
له راستیدا عێراق یه‌كه‌مین وڵاته له جیهاندا كه خه‌ڵكانێكی زۆری تێدا بێ سه‌ر و شوێن كراوه و ئاماره‌كانیش باسی زیاتر له 1 میلیۆن بێ سه‌روشوێن ده‌كه‌ن.
به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌م كاره‌ساته دڵهه‌ژێنانه ئێستا كاتی ئه‌وه هاتووه كه پرسیارێك له خۆمان بكه‌ین: براوه‌ی ئه‌م شه‌ڕه شێتانه‌یه كێ بوو؟ عێراقیه‌كان تا ئه‌مڕۆش هه‌ر جه‌ژنی گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌ربازانی ئه‌مریكی ده‌گێڕن. نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیران له رێكه‌وتی 18ی دیسامبری 2011دا دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌ربازانی ئه‌مریكی، په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی خه‌ڵكی عێراق كرد و په‌یامی سه‌ركه‌وتنی به گوێی خه‌ڵكی عێراقدا دا. به‌ڵام به داخه‌وه عێراق و جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی گه‌وره‌ترین دۆڕاوی ئه‌و كوشت و كوشتار و كاولكاریهن كه له ساڵی 1991دا و به شه‌ڕی كه‌نداو ده‌ستی پێكرد، به ئابڵۆقه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان له ساڵانی 90دا قوڵتر بۆوه و به هێرشی ئه‌مریكا و بریتانیا له ساڵی 2003دا به‌وپه‌ڕی خۆی گه‌یشت. 99%ی خه‌ڵكی ئه‌مریكاش ناتوانرێت وه‌كو براوه‌ی ئه‌و شه‌ڕه ناو ببرێن. شه‌ڕێك كه به وته‌ی ئابووریناس و پرۆفیسۆر ژۆزێف ستیگلیتز زیاتر له 4000 میلیارد دۆلاری له باجی خه‌ڵكه‌كه‌ی دابین كراوه. بێگومان تێچووی ئه‌و شه‌ڕه‌ش یه‌كێك له هۆكاره‌كانی قوڵتربوونه‌وه‌ی قه‌یرانێكی ئابووریی بووه كه ئه‌مریكا له‌م ساڵانه‌ی دواییدا تووشی بووه و به‌و هۆیه‌شه‌وه خه‌ڵكانێكی زۆر بێكار و بێ خانه و لانه بوون.
نووسینی: دیرك ئادریاینسنس
له هۆڵه‌ندیه‌وه: یوسف عه‌لی پور