Skip to Content

Wednesday, October 27th, 2021

داواکاری چاکسازی گۆبه‌ندێک ساز ده‌کات!…..نوسینی مسته‌فا رابه‌ر

Be First!
by February 5, 2009 گشتی

  داواکاری چاکسازی گۆبه‌ندێک ساز ده‌کات!
  نوسینی مسته‌فا رابه‌ر

 له پاش روخاندنی‌ رژێمی‌ سونه‌کانی عه‌ره‌بی عیراق له‌لایه‌ن سوپای ئه‌مریکاوه‌ له‌ ساڵی‌ 2003دا،  هه‌رێمی‌ كوردستان دوباره‌ به‌ره‌زامه‌ندی سه‌رکرده‌ی حیزبه‌کانی  باشوری کوردستان لکێنراوه‌‌ به‌ عێراقی عه‌ره‌بی و حکومه‌تێکی لاوازی گه‌نده‌ل له‌به‌غدا ساز کراو کورد وه‌کو زڕ برایه‌کی ره‌زاگران و فه‌رمانبه‌ری گوێرایه‌ل به‌پله‌و پایه‌ی جۆراوجۆر بێ دیاریکردنی سنورو یه‌کلایی کردنه‌وه‌ی ناوچه‌ دابڕاوه‌کان قه‌ناعه‌تیان کرد ، به‌داخه‌وه‌  له‌و کاته‌ی کورد داشی سوار بو نه‌توانرا هه‌نگاوێکی کۆنکریتی مێژویی وه‌ها بچه‌سپێنن  به‌تایبه‌تی ‌له‌باری مافی ره‌وای نه‌ته‌وایه‌تیدا ، فیدرالیه‌که‌ش ئه‌گه‌رچی ناوه‌ ناوه‌ هه‌رله‌میدیاکانی ناوخۆمان ناوی دێت ته‌نانه‌ت له‌م ئاخرو ئۆخرشدا خه‌ریکه‌ عه‌ره‌به‌کان وه‌کو جاری جاران هه‌ر شیمالی حه‌بیبی پێ بلێن! هۆیه‌کانی ئه‌و شل و په‌یتیه‌ی  نه‌چه‌سپاندنی مافه‌ ره‌واکانی گه‌لی کورد له‌و هه‌ل و مه‌رجه ‌له‌باره‌ی تێپه‌ری که‌س نازانی له‌به‌رچیبو؟ ره‌نگه‌ به‌پله‌ی یه‌که‌م به‌هۆی ململانه‌ی ناوخۆی پێشتری حیزبه‌ کوردیه‌کان و فریو خواردنیان بیت به‌ پاره‌وپول و به‌لێنی شیرنی بڕێک له‌ سه‌رکرده‌ی حیزبه‌ عه‌ربه‌کانی دۆستیان  بوبیت‌  
 ئه‌وه‌بو کورد له‌ دروست کردنه‌وه‌ی عیراقێ تازه‌ 
 به‌شداریكرد‌و پشكی‌ 17%ی‌ له‌ بودجه‌ی‌ عێراقیشی‌ پێدرا سه‌باره‌ت به‌ فرانفران و ده‌سکه‌وتی تایبه‌تی چه‌ند سه‌د که‌سێکی ناو حیزبه‌ ده‌ست رۆیشتوه‌کان و بێ به‌شکردنی هه‌زاران که‌سی ماندو لێوه‌شاوه‌ی نیوسه‌ده‌ی کۆری خه‌بات و تێکۆشانی خه‌لکی کوردستان که‌ ماوه‌ی 7ساڵه‌ ده‌یخۆن و لافوگه‌زافی کوردایه‌تیه‌که‌ش هه‌ر لێئه‌ده‌ن بێگومان هه‌ربۆیه‌ش له‌حه‌یفی بیبه‌ش بونی هه‌زاران که‌سی تێکۆشه‌ر له‌ نازو نیعمه‌تی دوای روخانی رژێم ئه‌مرۆ شه‌پۆلێكی‌ ناڕه‌زایی‌ له‌ناو خه‌لکی هه‌رێمی‌ كوردستانی‌ ته‌شه‌نه‌ی کردوه‌ وه‌کی ده‌لێن خه‌لک شه‌رمیان شکاوه‌ واته‌واتو مقۆمقۆی دروستکردنه‌وه‌ی جاشی به‌ناوێ ئیسناد هه‌ندی مه‌ترسی بۆ حیزبه‌کان هیناوه‌ته‌ ئاراوه‌ که‌ ده‌لێن له‌ ناوی پیشوی خۆشناوتره و مۆدیلێکی تازه‌یه‌و گشتگیره‌ هه‌رچه‌ند براعه‌ره‌به‌کان ناتوانن به‌م تاقیکردنه‌وه‌ سواوه‌ به‌ڕه‌که‌ له‌بن پێی سه‌رکرده‌ی حیزبه‌ کوردیه‌کان رابکێشن چونکه‌ دور نیه‌ خۆیان به‌بیانوی جۆربه‌جۆرو به‌راسپاردنی چه‌ند که‌سێکی وابه‌سته‌ی خۆیان به‌و ئه‌رکه‌ پیرۆزه‌ هه‌لبستن بۆ نوکته‌ سه‌ربرده‌ی مه‌لایه‌کی سالی گرانی گه‌وره‌تان بۆباس ده‌که‌م:
 ده‌گێرنه‌وه‌ له‌سالێکی نه‌هات و قات وقڕیدا مه‌لایه‌کی ده‌شتی هه‌ولێر ده‌چیته‌ ئه‌وبه‌ری بادینان گوند به‌گوند ده‌گه‌رێت به‌لکو به‌مه‌لا رایبگرن هه‌ر  ده‌گه‌ری و جێی ده‌ست ناکه‌وی دواجار دور به‌دور له‌سه‌ر گردێک گارانێک به‌دی ئه‌کات گۆتی باشتر وایه‌ له‌و گاوانه‌ بپرسم ئه‌گه‌ر گونده‌کیان مه‌لای هه‌بیت سه‌ر له‌گونده که‌یان‌ نا‌ده‌م.. مه‌لا چاک وچۆنی له‌گاوانه‌که‌ کردو که‌وتنه‌ قسان ، گاوانه‌که‌ زورناو بلوێرێکی به‌زره‌و پۆلیه‌ی له‌به‌ر‌ پشتینی راکردبو،  مه‌لا پرسی زه‌حمه‌ت نه‌بی گۆنده‌که‌تان مه‌لای هه‌یه‌ یان نا؟ گاوانه‌که‌ گۆتی نه‌خێر مه‌لای ره‌سمی نیه. مه‌لا هه‌ندێک دلی خۆش بوگۆتی ده‌‌ زۆر باشه‌ ده‌بی به‌مه‌لا رام نه‌گرن گاوان گۆتی بروا ناکه‌م چونکه من خۆم پێش نوێژی به‌یانیان و رۆژئاوا و خه‌وتنانیان بۆ ده‌که‌م هه‌لبه‌ت ماره‌ برین ته‌لقین دوعاو نوشته‌شیان هه‌ر خۆم جێبه‌جیی ده‌که‌م! مه‌لا به‌سه‌رسورمانه‌وه‌ پرسی ئه‌ی ئه‌م زرنایه‌ چیه؟‌ ‌گاوانه‌که‌ گۆتی بلێم چی خۆت ده‌زانی ساله‌که‌ نه‌هاته! ناوه‌ناوه‌ له‌گونده‌که‌مان زه‌ماندو شایی و بۆک گواستنه‌وه‌ ده‌بیت نایه‌لم چاوه‌شی بێگانه‌ بینن هه‌ر خۆم زرناکه‌شیان بۆ لێ ئه‌ده‌م ئیتر مه‌لا به‌نائومیدی خوا حافیزی کردو گه‌راوه‌ ده‌ڤه‌ری خۆی.‌
 گۆبه‌ندی چاکسازی:
 یاری یه‌کی تر سه‌ری هه‌لداوه‌ ئه‌وێش یاری چاکسازی و گۆرانکاریه که‌دور نیه‌ ئه‌م یاریه‌ش چونکه ‌دروست و ره‌وایه‌ که‌سانێکی بوده‌له‌و ناشایسته‌ بۆبه‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆیان بیقۆزنه‌وه‌ خۆیان پیدا هه‌لواسن ئیتر مه‌سه‌له‌که‌ ببیته‌ هه‌قایه‌تی مێشی و هه‌ر نه‌بڕیته‌وه.‌
   جاران کورد له‌پێناوی به‌ختیاری خه‌لکو و رزگاری کوردستان تێکه‌لی سیاسه‌ت ده‌بو  ئێستا خه‌لک سیاسه‌ت ده‌کات بۆ خۆ زه‌نگین کردن و که‌له‌گایی و خۆسه‌پاندن به‌سه‌ر خه‌لک بۆ دزی و راوه‌روت به‌لام هه‌ر جاره‌ی که‌ شه‌پۆلیکی فره‌وانی ناره‌زایی له‌ناو میلله‌ت دروست ده‌بی حه‌تما گۆرانکاری روئه‌دات بۆیه‌ دیاره‌ بۆ دامرکاندنه‌وه‌ی ئه‌و شه‌پۆله‌ ترسناکانه‌‌ ئه‌وکه‌سانه‌ی به‌شی فیلیشیان به‌رکه‌وتوه‌  که‌وتونه‌ته‌ جموجۆل بۆ دۆزینه‌وه‌ی رێگه‌ چاره‌ی گونجاو بۆ چه‌واشه‌کردن ،  بۆ روبه‌رو بونه‌وه‌یان و له‌باربردنی هه‌وله‌ راسته‌ قینه‌کان دورنیه‌ له‌داهاتودا دادگای تایبه‌ت دروست بکه‌ن بۆ دادگایی کردنی چه‌ند بازنه‌یه‌کی کزولاواز ده‌ست به‌سه‌راگرتنی مال مولکی دزراو به‌ندکردنیان بۆ له‌خشته‌ بردنی کۆمه‌لانی خه‌لک ره‌نگه‌ به‌ئاشکرا چه‌ند که‌سێکی وا که‌په‌رۆیان له‌به‌ر لێشاوی ‌گه‌نده‌لی ده‌رهیناوه‌‌ ترۆ بکرێن ریسوایان بکه‌ن.
  له‌خواره‌وه‌ دوو بابه‌تی ساده‌ له‌کتێبێک به‌ ناوی (شۆربای مریشک بۆ گیانی خۆت) ‌له‌ ئینگلیزیه‌وه‌ وه‌رگیراوه‌ ده‌رباره‌ی خه‌بات و هه‌ولدان له‌پێناوی گۆرانگاری له‌لایه‌ن تاکه‌وه‌ و هیوا دارم که‌س به‌ره‌واژی لێکی نه‌داته‌وه‌ مه‌به‌ست که‌سایه‌تیه‌کی دیاری کراو نیه‌ چونکه‌ به‌داخه‌وه‌ نه‌خۆشیه‌که‌ گشت گیره:
 بابه‌ت یه‌که‌م:
 له‌خۆته‌وه‌ ده‌ست پێ بکه!
 ئه‌م وشانه‌ی خواره‌وه‌ له‌سه‌ر کێلی گۆڕی قه‌شه‌یه‌کی ئانگلیکا‌نی له ناو‌سه‌ردابی کلیسای ویست مینیسته‌ر ئابی له‌ له‌نده‌ن نوسراوه:-
 کاتی گه‌نج بوم ئازادو خه‌یالو وێناکردنم بێ سنوور بو خه‌ونم به‌چاکسازی و گۆرینی دونیاوه‌ ئه‌دی، وه‌ختی هه‌ندی ژیرترو به‌ته‌مه‌نتر بوم هه‌ستم کرد گۆرینی دونیا له‌توانای مندا نیه‌ ، بۆیه‌ هه‌ندی مه‌ودای تێراونینی خۆم کورت کرده‌وه‌ بریارم دا هه‌ول بده‌م گۆرانکاری ته‌نیا له‌ولاته‌که‌م بکه‌م  به‌لام ئه‌ویش دیاربو هه‌روا ئاسان نیه!‌ کاتی چومه‌ ناو سالانی تاریک و رونی ته‌مه‌نمه‌وه‌ له‌دوا هه‌ولمدا به‌ هیوایه‌کی کزه‌وه‌‌ له‌سه‌ر ئه‌ورایه‌ جێ گیر بوم که‌چاکسازی وگۆرانکاری ته‌نیا له‌ناو که‌سوکاری خۆم بکه‌م به‌تایبه‌تی له‌ناو ئه‌وانه‌ی زۆر لێمه‌وه‌ نزیک بون به‌لام ئه‌فسوس له‌وه‌شدا سه‌رکه‌وتونه‌بوم ، ئێستا من که‌وا له‌سه‌ره ‌مه‌رگام له‌پڕ تێگه‌یشتم ئه‌گه‌ر بهاتایه‌ یه‌که‌م جار گۆرانکاری وچاکسازیم له‌خودی خۆمدا بکردایه‌  ده‌بوه‌ سه‌ره‌تایه‌کی باش بۆچاکسازی له‌ ناوخێزانه‌که‌میشدا  پاشان ئه‌میش ده‌بوه‌ هانده‌رو ئیلهام به‌خش بۆ گۆرانکاری و چاکسازی له‌ولاتدا ، هه‌ر به‌و پێیه‌ش کێ ده‌زانی ره‌نگه‌ ته‌نانه‌ت بم توانیایه‌ دونیاش بگۆرم.‌‌‌:‌
 بابه‌تی دوه‌م:
 ئه‌نجیلای ته‌مه‌ن 11ساله‌ توشی نه‌خۆشی بێ هێزی له‌سیسته‌می کۆده‌ماری مێشکی ده‌بیت ئه‌وکچه‌ نه‌یده‌توانی بروات و ‌له‌ جوله‌و په‌لوپۆکه‌وت‌ . دوکتۆره‌کان له‌ئه‌گه‌ری چاکبونه‌وه‌ی زۆر بێ هیوابون . پێشبینیان ده‌کرد‌ ته‌واوی ژیانی ده‌بی له‌سه‌ر‌ کورسی پێچکه‌دار به‌سه‌ر ببات ، به‌لام که‌مێک له‌دوکتۆره‌کان پێ یان وابو ئه‌گه‌ر به‌ربه‌رکانیه‌کی نه‌خۆشیه‌که‌ی بکاتو به‌توندی روبه‌روی ببیته‌وه‌ ده‌شێ رۆژێک له‌رۆژان بگه‌رێته‌وه‌ سه‌ر ژیانی ئاسایی خۆی. ئه‌وکچه‌ به‌سه‌ر ‌ترس ودڵه‌ڕاوکێی ده‌رونی خۆی زاڵ بو له‌ نه‌خۆشخانه‌که‌ی  له‌ناو پێخه‌فی خۆی راکشابو هه‌رکه‌سێک گوێ ی لێ بگرتایه‌ سوێندی بۆ ده‌خوارد که‌ گومانی‌ له‌وه‌دا نیه‌ رۆژێک له‌رۆژان ده‌توانی بروات. ئه‌و کچه‌‌یان ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌یه‌کی تایبه‌ت کرد بۆئه‌وه‌ی به‌ورزش و شێلان چاره‌سه‌ر بکرێت!  رێگه‌ی‌ چاره‌سه‌ری گونجاویان بۆ مسۆگه‌ر کرد ، ئه‌و دوکتۆر و کارمه‌ندانه‌ی رۆژانه‌ سه‌ردانیان ده‌کرد سه‌رسامبون به‌ ئازایی وخۆراگری نه‌خۆشه‌که‌یان ئه‌وانیش ئامۆژگاریان ده‌کرد هه‌میشه‌ بیرو خه‌یال له‌وه‌ بکاته‌وه‌ که وا به‌رێوه‌ ده‌روات! خه‌یال کردن به‌رۆیشتن بۆئه‌م ئه‌گه‌ر هیچ نه‌بی هه‌ندی هیوای پێ ده‌به‌خشیت و له‌کاتی ئه‌وهه‌مو واگای یه‌یدا هه‌ست به‌شتێکی پۆزه‌تیف ده‌کات.
   له‌نه‌خۆشخانه‌ی ‌سانفرانسیسکۆ ئه‌نجیلا له‌سه‌رجێگه‌ی خۆی به‌رده‌وام رشت و ‌دلسۆزانه‌ گه‌رم بو له‌سه‌ر ئه‌نجام دانی رێنمایی سه‌ر په‌رشتیاره‌کانی ،  له‌ناو گێژه‌لوکه‌ی راهیناندا وای خه‌یال ده‌کرد که‌ وا جوله‌ده‌کات به‌رێوه‌ ده‌روات.
 رۆژێکیان له‌کاتێکدا زۆرماندی و سه‌رقال بو ئه‌وه‌ی جارێکیتر قاچه‌کانی جوله‌ پێ بکات ، وه‌کو موعجیزه‌یه‌ک روبدات قه‌ره‌وێله‌که‌ی که‌وته‌ جوله‌و له‌جێگه‌ی خۆی به‌رز بووه!‌  کچه‌ هاواری کرد بزانن من چیده‌‌که‌م ته‌ماشاکه‌ن چ روئه‌دات ، ته‌ماشاکه‌ن من ده‌توانم بجولێمه‌وه‌ ده‌جولێم ده‌رۆم  به‌لی رێکه‌وت وابو له‌وساته‌وه‌خته‌دا هه‌مو ئه‌وانه‌ی له‌ناو ئه‌و نه‌خۆشخانه‌دا ‌بون  هاواریان لێ هه‌ستا و شپرزه‌بون رایان ده‌کرد ، ده‌زگاو که‌رسته‌کان به‌ربونه‌وه ‌سه‌رزه‌وی ، شوشه‌کان شکان  تومه‌ز له‌و کاته‌دا بومه‌له‌رزه‌یه‌کی توند له‌سانفرانسیسکۆ روئه‌دات به‌لام ئه‌نجیلا نه‌یزانی ‌بوله‌مه‌رزه‌ رویداوه‌ که‌سیس پێی نه‌گۆت! ئه‌و وای زانی خۆی ئه‌و حاله‌ته‌ی دروست کردوه‌
 ئێستا ته‌نیا چه‌ند سالێکی به‌سه‌رداچوه ئه‌نجیلا به‌پێی خۆی ‌بێ داره‌شه‌ق و بێ کورسی پێچکه‌دار گه‌راوه‌ته‌وه بۆ قوتابخانه‌ . تۆده‌زانی هه‌موکه‌س ده‌توانی ئه‌گه‌ر هیمه‌ت بکات له ‌ده‌وروبه‌ری خۆی زه‌وی بله‌رزێنی ، ده‌توانی زاڵ بیت به‌سه‌ر نه‌خۆشی یه‌کانیدا.

 Hanoch Mccartyله‌لایه‌ن نوسراوه‌‌.   
 
 

Previous
Next

Leave a Reply