داوود …. دڵشاد عەبدوڵڵا
بڕیار بوو له‌م سه‌فه‌ر كورته‌دا ،
مایكل ئه‌نجیلۆ ببینم .
داشمنابوو ، له سێبه‌ری ئه‌و ده‌سته‌دا بحه‌سێمه‌وه
كه درێژكراوه بۆ مه‌سیح
ده‌ستی مریه‌م هه‌میشه مایه‌ی ئارامییه .
كه گه‌یشتمه فلۆره‌نسه ، مایكل سه‌فه‌ری كردبوو
لای داوود خه‌به‌ری دانا بوو :
كوپه‌ڵه‌یه‌ك هه‌یه له بن لووتكه‌یه‌كدا
ئه‌و لووتكه‌یه هه‌ڵكۆڵم ده‌یدۆزمه‌وه
هه‌رچی ده‌خوازم تێیدایه له په‌نهانی ئه‌م دنیایه .
كه داوودم دی به چۆكدا كه‌وتم له‌به‌ر شیرینی ئه‌و به‌ژن و باڵایه
له بیرم چووه‌وه كوپه‌ڵه چی تێدایه
مه‌زمووری مه‌زمووره‌كان بۆ داووده
شیله‌ی داڕشتنه‌كان بۆ داوود .
شنه‌ی وشه‌كان بۆ داووده
خولیای كتێبان بۆداوود .
فه‌رمووده‌ی فه‌رمووده‌كان هه‌ڵوژه‌یه :
به ده‌مار و ماسولكه‌ی داووده‌وه شۆڕبۆته‌وه .
كڕنۆشی ئیمانم بۆ داووده
ناوكی ئه‌ڤینم بۆ داوود .
مایكل رۆحی كردووه به به‌ری به‌رددا :
كه لێ بۆته‌وه ، پێی وتووه : قسه بكه .
له هه‌موو لاوه ئیلهام ڕژاوه
له‌شكری ئیمان ده‌وری داوه .
كه من گه‌یشتم هه‌موویان له‌وێ بوون
ئاوازی ئاوازه‌كان لێ نه‌بووه‌وه
بلوێره‌كه ، پڕ به كونی گۆی زه‌وییه‌وه مۆسیقا بوو .
مه‌زمووره نه‌غمه دووركان هی داووده
مه‌زمووری نه‌غمه‌ی نزیك هی كائینات .
له هۆڵێكی ئه‌كادیمیای فلۆره‌نسه ،
وه‌ك كارمامزێك له‌به‌ر سێره هه‌ڵاتبێ ،
له كێوێكی دووره‌وه هاتبێ
به‌هه‌ر چوار په‌ل كه‌وتمه هه‌ڵپه‌ڕین .
بۆ به‌ردی شیرین !
مه‌زمووره‌كان گیابه‌ندن ، سوێسنه و شه‌سته‌په‌ڕ و شلێرن بۆ داوود
سۆفیله و په‌ڕسێلكه‌ن ،
ئه‌سپ و گاكێوین بۆ داوود .
كووپه نه‌مابوو پڕ نه‌بێ له شه‌رابی
سوراحی و پیاڵه پڕ ببوون
ئینجانه پڕ له گوڵی بۆنخۆشی
چرۆ له هه‌موو چڵێكه‌وه ده‌پشكووتن بۆ داوود .
داوودیش به حه‌واوه
ئه‌و جوانییه نه سه‌ری دیار بوو نه بنی !
نه سه‌ره‌تای و نه كۆتای !
هه‌رچه‌ندی هه‌ڵ ده‌گه‌ڕای هه‌ر بنار بوو
هه‌رچه‌ندی داده‌كشای هه‌ر نادیار بوو .
مه‌زمووری عه‌شقه شه‌رابییه‌كان به ده‌ستی داووده‌وه ، پیاڵه‌ن .
مه‌زمووری عه‌شقه سپییه‌كان به سه‌ری داووده‌وه ، به‌فرن .
مه‌زمووری عه‌شقه شینه‌كان به باوه‌شیه‌وه ، زه‌ریان .
ئه‌و هه‌موو مه‌زمووره له زماندا عاسێیه ،
وه‌ك مایكل ئه‌نجیلۆ له ئاسمان .
هه‌بێ و نه‌بێ ئه‌و عاسێ بوونه گه‌وهه‌ری ناو كوپه‌ڵه‌یه :
ده‌بێ بیگێڕم له شاران
لێی بسڵه‌مێنه‌وه دز و جه‌رده و ئه‌شقیا ،
دڕنده و حه‌زیا
له ده‌وری بگه‌ڕێن مه‌ست و شه‌یدا ،
ئه‌ڵقه ببه‌ستن به‌هره‌مه‌ند به‌سه‌رییه‌وه .
گومانم هه‌یه ، مایكل ئه‌نجیلۆ مه‌به‌ستی ،
هه‌ر ته‌نیا داوود بووبێ به‌ربه‌ستی ؟
ئه‌و هه‌ورازتر هه‌ڵكشاوه
خودا ئه‌گه‌ر ئاده‌می دروست كرد له خولیا ،
پاشان به بیانووی شه‌یتان فڕێیدایه ناو به‌ڕیا
داوود كه نه‌خشی دانرا : فلۆره‌نسه خه‌وتبوو له ژێر پێیدا ،
تاڤگه‌ی ته‌ماشا پڕ ببوو له نه‌غمه‌ی
ڕووباری ئاڕنۆ پڕ له بۆنی
كڵێساش داما له ئاستی .
ئه‌و هه‌موو ڕێكی و جوانییه
كه هه‌تا دێ هه‌ر په‌نهانییه .
سوپاس بۆ مایكل ئه‌نجیلۆ :
به‌هره‌مه‌ندیی له ئاسمانه‌وه گواسته‌وه سه‌ر زه‌وی
شكۆمه‌ندیی گێڕایه‌وه بۆ به‌شه‌ر
كوپه‌ڵه‌كه هه‌ر هێنده‌ی تێدا بوو ،
جا هێنده به‌س نه‌بوو ؟
فلۆره‌نسه 2011