Skip to Content

Thursday, November 26th, 2020

دایه‌ ترێزا ویژدانی بێداری جیهان…..

Be First!
by April 16, 2009 گشتی

دایه‌ ترێزا ویژدانی بێداری جیهان.. له‌ (1979) خه‌ڵاتی ئاشتی نۆبڵی پێبه‌خشرا.
         گرنگ نییه‌ ئێمه‌ی مرۆڤ كاری گه‌وره‌ ئه‌نجام بده‌ین، گرنگ ئه‌وه‌یه‌ كه‌بتوانین به‌ عیشقێكی گه‌وره‌وه‌، كاری بچووك به‌ئه‌نجام بگه‌یه‌نین….
و: كه‌ژاڵا عه‌لا

    ئاگنیز پویاكسی له‌ ساڵی (1910_5/9/ 1997) له‌ شاری ئه‌سكوپیای  ئیتاڵیا له‌دایك بووه‌. باوكی ئه‌لبانی‌و دایكی ئیتاڵی بووه‌، ئاگنیز له‌ ته‌مه‌نی 9 ساڵیدا باوكی له‌ده‌ست داوه‌. ئه‌و پاش ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵا قه‌شه‌كانی یوگۆسلۆفاكیا ئاشنایی په‌یدا كرد‌و گوێبیستی ئاوازی خوشكانی لۆرتۆی هندی بوو، بڕیاری دا په‌یوه‌نیان پێوه‌بكات. ته‌مه‌نی  18 ساڵ بوو بۆ فێربوون چووه‌شاری دۆبلین له‌ ئیرله‌ند‌و پاش سێ مانگ چوو بۆ هندستان.
    ئاگنیز له‌ ته‌مه‌نی 27 ساڵیدا به‌هۆی ناوی هاوڕێیه‌كیه‌وه‌ نازناوی  (ترێزا)ی بۆ خۆی هه‌ڵبژارد. كه‌ دواتر به‌ دایه‌ ترێزا ناوبانگی ده‌ركرد له‌جیهاندا. ترێزا ڕاهیبه‌یه‌كی فه‌ره‌نسایی بوو كه‌ به‌ڕێگه‌ی بچووك كاریده‌كرد. ئه‌م ڕێگه‌یه‌ ئه‌وه‌نده‌ له‌لای دایه‌ ترێزا دره‌وشاوه‌‌و پیرۆز بوو كه‌ كاریگه‌ری زۆری كرده‌سه‌ر ژیانی‌و ئه‌م ڕێگه‌یه‌ی گرته‌به‌ر. دایه‌ ترێزا له‌ درووشمێكدا ده‌ڵێت: (گرنگ نیه‌ ئێمه‌ی مرۆڤ كاری گه‌وره‌ ئه‌نجام بده‌ین، گرنگ ئه‌وه‌یه‌ كه‌بتوانین به‌ عیشقێكی گه‌وره‌وه‌، كاری بچووك به‌ئه‌نجام بگه‌یه‌نین).
    دایه‌ ترێزا له‌ كه‌لكه‌ته‌‌و له‌ دێری ( لۆرتۆ) ده‌ستووری ڕاهیبه‌یی ئه‌خوێند‌و له‌هه‌مان كاتیشدا له‌ قوتابخانه‌ی سانتماری وانه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌وته‌وه‌.  هه‌ر له‌رێگه‌ی نێوان قوتابخانه‌‌و ماڵه‌وه‌دا بوو كه‌به‌ ڕواڵه‌تی ژاكاو‌و غه‌مگینی هه‌ژاران ڕووبه‌ڕوو بوویه‌وه‌. كه‌لكه‌ته‌ له‌وسه‌ر ده‌مه‌دا زیاتر له‌( 200,000) هه‌ژار‌و بێ ماڵ‌و حاڵی تێدا ده‌ژیان‌و ڕۆژانه‌ ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان ده‌مردن.   
   ترێزا له‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی كه‌لكه‌ته‌ خۆی فێری كاری په‌رستیاری كردو له‌ ناوچه‌ هه‌ژارنشینه‌كاندا خۆبه‌خشانه‌ كاری ده‌كرد‌و هه‌روه‌ها له‌ژێردره‌ختێكدا وانه‌ی  به‌منداڵانی هه‌ژار ده‌گوته‌وه‌. .ئه‌و له‌م دواییانه‌دا وتی كه‌ له‌و سه‌رده‌مه‌ سه‌خت‌و دژواره‌دا به‌ جلێكی شڕه‌وه‌ سواڵی ده‌كرد بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێك داهاتێكی پێ كۆبكاته‌وه‌‌و جێگایه‌ك دابین بكات بۆ ئه‌م جۆره‌ كار‌وچالاكیانه‌ی. هه‌روه‌ها ئه‌و ده‌ڵێت بۆ په‌یداكردنی ژورێك ڕۆژی واهه‌بووه‌ كه‌ 40 كیلۆمه‌تر رێگای بڕیوه‌!.
    ترێزا له‌سه‌ر جاده‌كان هه‌میشه‌ یارمه‌تی خه‌ڵكی بێلانه‌ی ده‌دا. ڕۆژێك له‌سه‌ر شه‌قام چاوی به‌ پیره‌مێردێك كه‌وت كه‌ هێشتا گیانی تێدا مابوو، به‌ڵام مشك‌و مێروو لاشه‌كه‌یان شێواندبوو، ترێزا دانیشت به‌دیاریه‌وه‌.  پیره‌مێرده‌كه‌ له‌ دواساته‌كانی ژیانیدا به‌ ترێزای وت:(( ته‌واوی ته‌مه‌نی ژیانم وه‌ك ئاژه‌ڵێك به‌سه‌ربردو ئێستاش وه‌ك مرۆڤێك ده‌مرم… .)) ئه‌و له‌دوای ئه‌م ڕووداوه‌ دڵته‌زێنه‌دا ((خانه‌ی كه‌سانی پێش مه‌رگ)ی كرده‌وه‌ له‌هندستان، له‌سه‌ر ئه‌م كاره‌ی چه‌ند جارێك پیلانی كوشتنیان بۆداناوه‌، چونكه‌ ئه‌وان پێیان وابوو ئه‌و ده‌یه‌وێت به‌م ڕێگه‌یه‌ خه‌ڵكی له‌ دواین ساته‌كانی ژیانیدا بخاته‌ سه‌ر ئاینی مه‌سیحی. به‌ڵام كاتێك به‌چاوی خۆیان بینیان كه‌ ده‌چووه‌ ژوور سه‌ری هه‌ركه‌سێكه‌وه‌ له‌كاتی سه‌ره‌مه‌رگیدا پێی ده‌گوت: (تۆ دووعای دینیی خۆت بخوێنه‌‌و من دووعای دینیی خۆم، واهه‌ستده‌كه‌م كه‌ ئه‌مه‌ كارێكی جوان‌و پیرۆزه‌ به‌لای یه‌زدانی گه‌وره‌وه‌).

  له‌ ساڵی(1960) دایه‌ ترێزا وه‌ك كه‌سایه‌تیه‌كی خۆبه‌خش‌و ئاشتی خواز ناوبانگی ده‌ركرد له‌ سه‌رانسه‌ری جیهاندا. ئه‌و توانی له‌وڵاتی هندستاندا سنووری نێوان بیروباوه‌ڕه‌ ئاینیه‌كان بشكێنێ.   له‌ساڵی (1971) خه‌ڵاتی ئاشتی پاپی وه‌رگرت‌و ئه‌و ده‌م‌و ده‌ست ئه‌م خه‌ڵاته‌ی فرۆشت‌و به‌ پاره‌كه‌ی چه‌ند ئامبولانسی پێكری بۆ كه‌سانی توشبوو به‌نه‌خۆشی پێست(گوله‌كان).  له‌ ساڵی (1972) خه‌ڵاتی نه‌هرۆی به‌ده‌ست هێنا.  هه‌روه‌ها له‌ ساڵی (1979)شدا خه‌ڵاتی ئاشتی نۆبڵی پێبه‌خشرا. ئه‌و بانگهێشتی نانی ئێواره‌ی نۆبڵی قه‌بوڵا نه‌كرد. به‌پاره‌ی ئه‌م خه‌ڵاته‌ له‌گه‌ڵا پاره‌كانی تریدا كه‌له‌خه‌ڵكی خێرخوازی كۆكردبوه‌وه‌ توانی خواردن بگه‌یه‌نێته‌ زۆر له‌منداڵه‌ هه‌ژاره‌كان‌و له‌مه‌رگ ڕزگاریان بكات.  ئه‌م ژنه‌ ڕۆح سوك‌و فیداكاره‌ی كه‌ چه‌ندین یادگاریی جوانی له‌دوای خۆی به‌جێهێشتوه‌، توانی ده‌وری گه‌وره‌ ببینێت بۆ خه‌ڵكانی هه‌ژاری ئه‌سیوبیا له‌ سه‌رده‌می وشكه‌ ساڵی ئه‌و وڵاته‌دا. هه‌رچه‌نده‌ سه‌ره‌تا كه‌چووه‌ ئه‌م وڵاته‌وه‌ له‌لایه‌ن( هایلاتی لاسی)یه‌وه‌ ده‌سگیر كرا.
    دایه‌ ترێزا له‌ ژیانیدا شووی نه‌كردوه‌‌و هه‌رگیز په‌یوه‌ندی عاشقانه‌ی نێوان دوو كه‌سی ئه‌زموون نه‌كردوه‌.. هه‌روه‌ها ئه‌و ده‌وری كاریگه‌ریی هه‌بوو له‌ نێوان جه‌نگی ئیسرائیل‌و لوبناندا‌و گیانی 37 منداڵی ڕزگار كرد كه‌ له‌لایه‌ن دوژمنه‌وه‌ گه‌مارۆ درابوون. له‌ جه‌نگی ئه‌مه‌ریكا‌و عێراقیشدا ساڵی (1991 )نامه‌یه‌كی بۆ بۆش‌و صه‌دام نووسی كه‌ تێیدا ده‌ڵێت: (له‌ ماوه‌یه‌كی كه‌مدا ئه‌م جه‌نگه‌ به‌ سه‌ركه‌وتن بێت یاخود دۆڕان كۆتایی پێدێت، به‌ڵام پاش جه‌نگ هیچ شتێك‌و هیچ كه‌سێك ناتوانێت ئازارو ئه‌شكه‌نجه‌ی منداڵان‌و لێقه‌وماوانی ئه‌م جه‌نگه‌ سارێژ بكات). 
      ترێزا به‌خۆش حاڵیه‌وه‌ ده‌ڵێت كه‌ توانیویه‌تی(54) هه‌زار كه‌س له‌ لافاوی جۆگه‌ ئاوه‌كانی سه‌ر جاده‌كان نه‌جات بدات. ئه‌و هه‌رگیز هیچ شتێكی بۆ خۆی نه‌ده‌ویست. تا ئه‌م دواییه‌ش ته‌نانه‌ت سوودی له‌ ته‌له‌فۆنیش وه‌رنه‌گرد. كاتێك كه‌ به‌ فڕۆكه‌ سه‌فه‌ری ده‌كرد، بۆ ئه‌وه‌ی له‌و پاره‌و پوله‌ی كۆیكردبوه‌وه‌ بۆ خه‌ڵكانی هه‌ژار‌و برسی سه‌رف نه‌كات، له‌ ناو فڕۆكه‌كه‌دا میوان داری ده‌كرد. ترێزا داوای له‌ چه‌ندین گارگه‌ی فڕۆكه‌وانی كردبوو ببن به‌ئه‌ندامی ڕێكخراوه‌ خێرخوازیه‌كانی ئه‌و. ئه‌‌و توانی به‌م ڕێگه‌یه‌ به‌رماوه‌ی خواردنی گه‌شتیاره‌كان بگه‌یه‌نێته‌ زۆر له‌ خه‌ڵكی  برسیی‌و له‌مردن ڕزگاریان بكات. 

  چه‌ند نموونه‌یه‌ك له‌ درووشمه‌كانی دایه‌ ترێزا :
  1_ هیچ كاتێك وامه‌زانه‌ كه‌ عیشق شتێكی له‌ڕاده‌به‌ده‌ر گه‌وره‌یه‌، یا هه‌میشه‌یی‌و یا كاتییه‌، به‌ڵكو پێویسته‌ عیشق نه‌مر بێت، مه‌رجی نه‌مریش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ هه‌میشه‌ وزه‌ی پێببه‌خشرێت. چرایه‌كی نه‌وتی ئه‌وه‌نده‌ ڕۆشنایت پێده‌به‌خشێت، تا نه‌وته‌كه‌ی قه‌تره‌ی لێده‌بڕێت. لات سه‌یر نه‌بێت ئه‌گه‌ر زه‌مه‌نێك بێت‌و مه‌عشوقه‌كه‌ت پێت بڵێت: ((من تۆ ناناسم!)).
2_ دوورنیه‌ چاكه‌كانی ئه‌مڕۆی تۆ، خه‌ڵكی سبه‌ینێ‌  له‌یادی بكات، به‌ڵام تۆ هه‌ر چاكه‌كار به‌.
3_  ئه‌گه‌ر بتوانی شادمانی‌و ئارامی به‌ده‌ست بێنی بێگومان كه‌سانێك هه‌ن ئیره‌یت پێده‌به‌ن، به‌ڵام تۆ هه‌ر كه‌سێكی ئارام‌و شاد به‌.
  4_ ئه‌گه‌ر تۆ كه‌سێكی سه‌ركه‌وتوو بیت، بیگومان هاوڕێی درۆزن‌و دۆژمنی ڕاسته‌قینه‌ت ئه‌بێت، به‌ڵام تۆ هه‌ر هه‌وڵی سه‌ركه‌وتن بده‌. 
5_ مرۆڤ بوونه‌وه‌رێكی له‌خۆڕازی‌و دڵڕه‌ق‌و خۆپه‌رسته‌، به‌ڵام له‌گه‌ڵا ئه‌وه‌شدا تۆ هه‌وڵبده‌ لێبووردنت هه‌بێت‌و كه‌سێكی میهره‌بان به‌  .
   *************************                               سه‌رچاوه‌: سایتی زنان 

Previous
Next

Leave a Reply