
دایه …. ڕۆسته‌م خامۆش
0
Be First!
دایه‌ی ئازیزم گیانی شیرینم
ئه‌ستێره‌ی گه‌شی ڕووناكی ژینم
له‌بیرمه هه‌رده‌م ئامێزی گه‌رمت
بۆنی هه‌ناسه‌و دوو ده‌ستی نه‌رمت
دایه‌ی ئازیزم ئه‌ی دڵ پڕمیهر
ده‌روون پڕله‌سۆز هه‌وێنی شیعر
گه‌ر له ڕۆژێكا جارێ نه‌تبینم
نامۆ ده‌ناڵم ده‌ڕژێ ئه‌سرینم
دایه‌ی ئازیزم ئه‌ی ڕۆشنایی ماڵ
وێنه جوانه‌كه‌ی نێو بیر‌و خه‌یاڵ
ئه‌ی دایه دایه دایكی شیرینم
پێم خۆشه بمرم مه‌رگت نه‌بینم