درۆی به‌هاری عه‌ره‌بی و له‌به‌ین چوونی ده‌وڵه‌تی مه‌ده‌نی عیلمانی
له‌سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیسته‌م و به وردی له دوای كۆتایی هاتنی جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م و سه‌ره‌تای دروست كردنی نه‌خشه‌یه‌كی تازه بۆ وڵا تانی ناوچه‌ی عه‌ره‌بی . ئه‌و رژێمه پادشایه‌تیانه‌ی كه حوكمڕانی ئه‌و وڵاتانه‌یان ده‌كرد كه‌وتنه دروست كردنی كۆمه‌ڵگایه‌كی مه‌ده‌نی عیلمانی له وڵاته‌كانیان . به‌ڵام ئه‌و پرۆسه‌یه دووچاریوه‌ستاندنێكی زۆره‌ملێ بۆوه به هۆی شه‌پۆڵی تسۆنامی كوده‌تاكان . كه ناو ده‌نران – شۆرش- ه‌كان .و له ناوه‌راستی سه‌ده‌ی ناوبراودا ئه‌و وڵا تانه‌ی گرته‌وه و كۆمه‌ڵه ئه‌فسه‌رێكی سوپای ئه‌و وڵاتانه له ناكاو‌و به بێ هیچ شاره‌زاییه‌كی پێش وه‌خت . له مۆڵگه سه‌ربازیه‌كانیانه‌وه گه‌یشتنه كورسی ده‌سته‌ڵات و له سه‌ركردایه‌تی كردنی فه‌وجه سه‌ربازیه‌كانه‌وه گه‌یشتنه سه‌ركردایه‌تی ده‌وڵه‌ت . ئه‌مه‌ش هیدی هێدی بووه هۆی له‌ناو بردنی مه‌ده‌نیه‌تی كۆمه‌ڵگاكانی ئه‌و وڵاتانه‌و به سه‌ربازی كردنی . به‌راده‌یه‌ك كه سه‌ربازیه‌تی بوو به كولتوورێكی گشتی . بچووكه‌كان به‌رله گه‌وره‌كان ,كێ بڕ كێیان له‌سه‌ر ده‌كرد و جل‌و به‌رگی سه‌ربازی بۆ هه‌موو ته‌مه‌نێك ته‌شه‌نه‌ی كرد . گه‌مه كردن به چه‌ك له هه‌موو یاریه‌كانی تری منداڵان زیاتر بوو . بۆ نموونه له عێراق چه‌ندین رێكخستنی هه‌مه جۆر بۆ به سه‌ربازی كردنی كۆمه‌ڵگا په‌یدا بوون وه‌كو به‌رگری میللی له‌سه‌رده‌می قاسم و حه‌ره‌سی قه‌ومی له‌سه‌رده‌می هه‌ردوو عارفه‌كه‌و ته‌لایع و فتوه‌و جه‌یش شه‌عبی و ملیشیاكانی فیداییه‌كان له‌سه‌رده‌می سه‌دامدا . ته‌نانه‌ت په‌یوه‌ندی كردن به سوپا خێرا ترین رێگا بوو بۆ دروست كردنی پاشه‌رۆژی خه‌ڵك . چونكه كۆمه‌ڵێك ئیمتیازاتی دارایی و پله‌ی كۆمه‌ڵا یه‌تی له‌و كۆمه‌ڵگایه‌دا هه‌بوو كه ته‌نها سه‌ربازی بوون ده‌یخواردو ده‌یخوارده‌وه‌و هه‌وای هه‌ڵده‌مژی. بێگومان سه‌ره‌رای سه‌رجه‌م دیارده‌كانی ناشیرین كردنی مه‌ده‌نیه‌ت كه سیسته‌مه سه‌ربازیه‌كان . به‌سه‌ر ئه‌و وڵاتانه‌و كۆمه‌ڵگایانه‌یان دا هێنا .به‌ڵام ئه‌و رژێمانه توانیان عیلمانیه‌تی ئه‌و كۆمه‌ڵگایانه بپارێزن . ئاین تێكه‌ڵی سیاسه‌ت نه‌ده‌كرا . به‌ڵكو له زۆر كاتدا مه‌ودایه‌كی دیاریكراویان له نێواندا هه‌بوو . ته‌نها چه‌ند حاڵه تێكی دیاریكراوی لێ ده‌رچێ , وه‌كو ئه‌وه‌ی كه سه‌رۆكی پێِووی عێراق له كاتی داگیر كردنی كوه‌یتدا ئه‌نجامی دا . دوور له‌و حاڵه‌ته سیسته‌می ئه‌و وڵا تانه به درێژایی چه‌ندین ده‌یه . ده‌ستی له دین و دونیای خه‌ڵك وه‌رنه‌ده‌داو رێگای پێ دا بوون به بێ ده‌ست تێوه‌ردانی ده‌سته‌ڵات ژیانی تایبه‌تی خۆیان ببنه سه‌ر . هاووڵاتی عه‌ره‌بی له خواردن و جل و به‌رگ و شێوه‌ی قژ تاشین و له چوونه یانه‌ی شه‌وانه‌و شانۆ‌و مزگه‌وتدا ئازاد بوو . به‌مه‌رجێك ده‌ست له سیاسه‌ت وه‌رنه‌داو له‌و شتانه دوور كه‌وێته‌وه كه ئه‌و سیسته‌مانه به هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر بوونی خۆیان داده‌نا . هه‌رچه‌نده ئه‌مه ئێستا‌و له‌م رۆژگاره‌دا بووه‌ته جۆرێك له خه‌یاڵ و خه‌ونێك كه هه‌رگیز نایه‌ته‌دی . دوای ئه‌وه‌ی ده‌سته‌ڵاتی ره‌ها له زۆربه‌ی وڵاتانی ناوچه‌ی عه‌ره‌بی كه‌وته ده‌ست هێزه‌كانی ئیسلامی سیاسیه‌وه . چونكه له‌سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی 21و به تایبه‌تی دوای رووداوه‌كانی 11ی سێپتێمبه‌ر كه رێكخراوه‌ی تیرۆریستی قاعیده پێی هه‌ستا . سیماكانی دروست كردنی نه‌خشه‌یه‌كی تازه له ناوچه‌ی عه‌ره‌بی و له ژێر ناوی رۆژهخه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی تازه سه‌ریان هه‌ڵدا . كه سه‌ره‌تاكه‌ی له عێراق و به بیانووی روخاندنی سه‌دام له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه ده‌ستی پێكرد . كه پاشان ئه‌و وڵاته‌ی بۆ سیسته‌مێكی حوكمڕانی جێهێشت كه حیزبه نه‌ته‌وه‌یی و تایفه‌گه‌ریه‌كان به شێوه‌یه‌ك ده‌سته‌ڵا تیان له نێوان خۆیاندا به‌ش كرد هه‌روه‌ك چۆن ئاهه‌نگ گێران قالبی كێكی شیرینی له نێوان خۆیاندا دابه‌ش ده‌كه‌ن . چه‌ند ساڵێك دوای ئه‌مه‌ش شه‌پۆڵی تسۆنامی به‌دواداهات كه له‌لایه‌ن هێزه‌كانر ئیسلامی سیاسیه‌وه ره‌نگ رێژ كرابوو . وه‌له‌لای زۆرینه‌ی خه‌ڵكه‌وه ناونرا به‌هاری عه‌ره‌بی . ئه‌و ئاژاوه‌یه‌ش به بیانووی حه‌زی چاكسازی و گۆڕینی رژێمه گه‌نده‌ڵه‌كان هه‌موو شاره‌كانی گرته‌وه . له ئه‌نجامی ئه‌مه‌شدا سیسته‌مه سه‌ربازیه‌كان رووخان . كه هیوایه‌كی كه‌م له چاكردنیاندا هه‌بوو . له جیاتی ئه‌وانه‌ش سیسته‌مه‌كانی ئیسلامی سیاسی له‌وان گه‌نده‌ڵترو دیكتاتۆری تر هاتن . كه هیچ جۆره ئومێدێك له چاكردنیاندا نی یه . به‌مه‌ش داوو چۆله‌كه‌كه به‌یه‌كه وه ون بوون .نه‌تاریی شام و نه‌قه‌سپی یه‌مه‌ن پێ نه‌گه‌یشتن . ئه‌مه‌ش حاڵی ئه‌مڕۆی گه‌له عه‌ره‌بیه‌كانه . پاش ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئیسلامی سیاسی و لایه‌نه پشتگیری كه‌ره‌كانیان له ژێر دروشمی درۆزنانه‌ی به‌هاری عه‌ره‌بیی خۆیان كرده گه‌وره‌یان . له‌مه‌شدای نه‌زانی و گێلی و راكردنی دوای شته بێ ماناكانی ئه‌و گه‌لانه‌یان قۆزته‌وه و توانیان به‌ڕه‌ی دڕاوی عیلمانیه‌ت له ژێر پێیاندا رابكێِشن. كه‌ئه‌و میلله‌تانه له‌سه‌ری وه‌ستابوون و به‌هۆیه‌وه ده‌ستیان به‌و كه‌مه مرۆڤایه‌تی و شارستانیه‌ته‌ی خۆیانه‌وه گرتبوو . كه زووتر به شێكی زۆریان به هۆی تفه‌نگی سه‌ربازه‌كانه‌وه له‌ده‌ست دابوو . به‌ڵام ئه‌مڕۆ به‌هۆی به‌ناو داواكارانی ئیسلامی له عێراق و میسر‌و سوریا‌و تونس ئه‌م به‌شه كه‌مه‌ش له‌ده‌ست ده‌دا . پاشانیش ده‌وڵه‌تی عیلمانی هه‌نگاو به هه‌نگاو له جیهانی عه‌ره‌بیدا
له‌ناو ده‌چێ هه‌روه‌ك چۆن پێشتر ده‌وڵه‌تی مه‌ده‌نی له‌ناو چوو .به بڕوای منیش ماوه‌یه‌كی زۆر ناخایه‌نێ تا له دایك بوونی ده‌وڵه‌تی تیۆ كراتی ده بینین . كه‌به‌درێژایی رووبه‌ری وڵا تانی عه‌ره‌بی هه‌ر له ئۆقیانووسه‌وه تا كه‌نداو حوكمڕانی بكا . چه‌ندین به‌ڵگه‌و سه‌لماندن هه‌ن له‌سه‌ر داڕمان و له بارچوونی ده‌وڵه‌تی مه‌ده‌نی عیلمانی له جیهانی عه‌ره‌بی و كۆمه‌ڵگاكانی ئێستایان . به‌تایبه‌تی دوای درۆی به‌هاری عه‌ره‌بی كه میدیای ژاراوی و به‌كرێگیراوی ئیسلامی سیاسی و هێزه پشتگیری كه‌ره‌كانی ده‌هۆڵیان بۆ ده‌كوتاو باوه‌ڕیان به دروشمه بۆشه‌كانی ده‌كرد , و شه‌قامی بێ ئاگا چه‌پڵه‌ی بۆ ده‌كوتا به بێ لایه‌ن و چه‌پ و راستره‌وه‌كانیانه‌وه . چونكه تێڕ وانیكی ساده له شێوه‌و پێكهاته‌و شێوازی ئه‌و نوخبه سیاسیانه‌ی كه حوكمڕانی ده‌وڵه‌ته عه‌ره‌بیه كان ده‌كه‌ن . له‌گه‌ڵ چاو خشاندنه‌وه به پاشخانه كۆمه‌ڵا یه‌تی و كولتووریه‌كانیان . بۆ نموونه له میسر له شل فاروقه‌وه تا مورسه به ره‌ت بوون به عبد ئه‌لناسرو سادات و موباره‌كه‌وه. یل له عێراق هه‌ر له شل فه‌یسه‌ڵه‌وه تا ده‌گاته مالیكی به تێپه‌ڕ بوون به عبدالكریم قاسم و هه‌ردوو عارفه‌كه‌و به‌كرو سه‌دامه‌وه . ئه‌و ئاسته نزمه‌مان نیشان ده‌دا كه نوخبه‌ی سیاسی حوكمڕانی وڵاته عه‌ره‌بیه‌كان پێی گه‌یشتوون . كه دواییه‌كه‌یان نوخبه‌ی ئیسلامی سیاسیه. كه ده‌ستیان گه‌یشته كاسه‌ی سه‌ركه‌وتن له كۆمه‌ڵگاكانی به‌هاری نه‌داری و دواكه‌وتن و نه‌زانینی عه‌ره‌بیه‌وه ,مایه‌ی نائومێدیشه ببینین ئوز میلله‌ت و كۆمه‌ڵگایانه‌ی كه خه‌ریك بوو تا ناوه‌ڕاستی سه‌ده‌ی رابردوو شان به شان له گه‌ڵ كاروانی پێِشكه‌وتن و په‌ره‌سه‌ندن بڕوا و به‌راستی له فۆناغی به‌هاره‌كه‌یدا بژی به شێوه مرۆڤایه‌تی و كه‌ش و هه‌وا پرشنگ داره‌كه‌یه‌وه . هه‌نووكه به و شێوه ترسناكه بگه‌ڕێته‌وه دواوه‌و پۆشاكی مه‌ده‌نیه‌ت و شارستانیه‌ت دابكه‌نێ و جل‌و به‌رگی نه‌زانی و دواكه‌وتن بپۆشێ . وه به‌هاره‌كه‌ی وا بشێوێنێ بیكاته هێمایه‌ك بۆ مه‌ینه‌تی و تاریكی و نه‌زانی………..
ن: موسته‌فا قه‌ره‌داغی
و: رابه‌ر عوسمان
سه‌رچاوه: سایتی العرب ئۆن لاین