Skip to Content

Tuesday, April 23rd, 2024
درەختەكان من نا ناسنەوە

درەختەكان من نا ناسنەوە

Closed
by April 10, 2008 ئەدەب

   عەبدولوەهاب شوانى……..

 ئەى دۆست
 ئەى بێگانەترین كەسى من
 لە گۆشەى ئەم تەنیاییە دەرم بێنە
 لە بەردەم تیشكى خودا هەڵم بێخە و بڕۆ
 بە پەڕەمووچەیەكم بسپێرەو لێم گەڕىَ
 چۆلەكەكان منیان دیوە
 درەختەكان دەم ناسنەوە
 كۆترێك هەیە ناوى منى لە بەرە
 دەبىَ بە دواى ڕەنگى ئەودا بگەڕێم
 لەو داخوازى هەوێردەیەكى دوورە پەرێز بكەم
 ئەو تەعارفم لەگەڵ فەزا پێبكا
 لە بەفر ئەو دەبینم ڕەش دەچىَ
 لە شەو ئەو دەبینم سپى دەچىَ
 لە دیوەكەم دێمە دەرىَ
 پەڕوباڵى ئەو دەبینم لەو نێو پێڵاوەكەم نووستووە
 زمانى ئەو دەبیستم لە سەر پەنجەرەكەم مردووە
 هەورێك دىَ دڵم دەداتەوە و
 نێو چاوم پڕ دەكا لە باران
 تەیرێك دىَ سینگ بە سینگمەوە دەنىَ و
 تێر بۆم دەگرى
 لە نێو گەرووى تاریكیەوە برووسكەیەك دىَ
 دەم پێچێتەوە لە خاك و ڕەنگم دەبا
 وەك ڕەش سپى
 وەك سپى ڕەش دادەگەڕێم
 گەڵاكان نام ناسنەوە
 تیشكەكان پێم نازانن
 با ساتمە بە سەر ڕۆحم دەكا و
 تۆش نام ناسیەوە
 ئەى بێگانەترین كەسى من
 لەم بت خانەیە كەشفم بكە و
 بمدەرەوە دەست هەورەكان ئەى دۆست.
                 
                     
abdulshwany@yahoo.com
 
 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.