دهرگــــــــــــــا …. یوسف خه‌لیل
ده‌مه‌وێ له ده‌رگاكانی قه‌ده‌ر بده‌م .. زۆر گه‌ڕام نهم دییه‌وه ، له گه‌ڵێ ده‌روازه‌ی دیكه‌م دا و قفڵ و ژه‌نگی په‌نگ خواردووم شكاند ..فره‌یی پۆخڵ له نه‌مان نه‌ده‌هات! تا تێوه‌ی ژه‌نی بۆنی بۆگه‌ن دێ ! به نۆش كردن له په‌لوپۆ ده‌كه‌ویت ، گه‌ر بێتوو سه‌ری بنێیته‌وه ده‌بێت كڵۆمی ده‌رگاكانی هزر چه‌ندین جار قفڵ ده‌یت جا ملكه‌چانه رێدهكهیت !!
له‌بری به‌ره‌و خۆر هه‌نگاوه‌كان به‌ڕێ بخرێ .. به‌ره‌و سێبه‌ر و نشێوه‌كان .. خه‌نده‌ی نه‌وه‌كان زینده به‌چاڵ ده‌كرێن ! ئه‌وسا ده‌كرێت بڵێین ژینی پڕ له گه‌نده‌ڵ ،زۆرن ئه‌وانه‌ی پێ له مرۆ ده‌نێن و به‌سه‌ر سه‌ری هه‌مووانه‌وه گێلانه ده‌خنێنه‌وه .. پێده‌چێت بێ دیدهبن ! نه ده‌كرێت به‌ره‌و پێش رێبكه‌ن نه رابردوو به‌سه‌ر بكه‌نه‌وه ! چه‌قیوانه و ملكه‌چانه رێده‌كه‌ن بۆ كوێ ؟ ته‌نها تێری و پۆشتهییان ده‌وێ وه‌ڵامی پرسیاره كانیان بۆ بداته‌وه ،ئه‌م كه‌شتییه‌ی مه‌له‌ی تێدا ده‌كه‌ین بێوزه و بێسهوڵ و بێشنهی بایه كه‌س نییه ئاخێكت بۆ ساڕ‌ێژ كات .. ده‌بێت هه‌موو شتێك بیت ! بۆ ئه‌وه‌ی له كاروان دانه‌بڕێی و بێ نانی رۆژانه‌ش نه‌بیت ! له‌م مه‌زرای چاوه‌ڕوانییه‌دا سوپاس ونه و وه‌چنگ ناكه‌وێ ! زۆرجار باری شان و باری هزر و چه‌مكی شه‌پۆله‌كانی نڤار هێنده گران ده‌بێت ده‌ته‌وێ هانا بۆ په‌شیمانی ببه‌یت .. گومان پاشگه‌زت ده‌كاته‌وه .. ئێدی رێگه چاره خۆی ون ده‌كا و دادی هه‌ناسه تاساوهكانت نادات ..ده‌كرێت وێڵانه هه‌نگاو بنێین !
هه‌ن زۆرجار قه‌ده‌ر بووه‌ته دووا خۆزگه‌ی ئاوات بۆیان .. ده‌كرێت پێشبینی ئه‌وه بكه‌ین و بڵێین ماڵێكه بۆ ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی به‌ره‌و پاش رێده‌كه‌ن و ده‌رگاكانی بیركردنه‌وه‌یان كڵۆم داوه ..هه‌رگیز چاوه‌ڕوان ناكرێت قه‌ده‌ر ئاو‌و رۆحی پڕ گه‌وهه‌ری داهێنان ئاوه‌دان كات ، ته‌نها ده‌رگاكانی چاره بره‌و دانه به ماندووبوون و نه‌وه‌ستان له كار و كرده‌ی به مرۆیی بوون ، ئه‌مه‌ش ژییان فێرت ده‌كات به‌م قوتابخانه‌یه‌دا به به‌رده‌وامی رێبكه‌یت ! تا بتوانیت مۆم بیت بۆ ده‌وروبه‌رت و ئاسوده‌یی بهێنیته كایه ..ئارامانه كاروانی ته‌مه‌ن به رێبكه‌یت و دڵخۆش بیت به‌وه‌ی ده‌یكه‌یت ! تا چه‌ند توانیت رێبكه و بوونیه‌تی خۆت بسه‌لمێنه ..له كوێدا په‌كت كه‌وت و جێمای ..گوریسه‌كه بده‌ره ده‌ست ده‌روێشێكی دیكه تا گه‌ر لووا و وه‌ده‌ست هات ..كاروانه‌كه‌ت بگه‌یه‌نێته مه‌نزڵگا !! به‌مه‌ش ده‌كرێت بسه‌لمێنرێ كه شتێكت كردووه و دونیای مرۆڤت به‌ره‌و ئاینده به‌ڕێكردووه ..