Skip to Content

Tuesday, November 24th, 2020

ده‌سته‌به‌رکردنی ئازادی یه‌کانمان ،کاری هه‌مه‌لایه‌نه‌ی ده‌وێت !

Be First!
by March 28, 2013 گشتی

 

 

 

   ئه‌وه‌ی سه‌یروسه‌مه‌ره‌و گاڵته‌ جاری یه‌ وه‌ جێگه‌ی نه‌فره‌ت و بێزاری یه‌ ده‌بێت له‌م ووڵاته‌ی ئێمه‌دا بیبیستین و بیبینین!!!!

  چه‌ند ڕۆژێک پێش ئیستا .به‌ پێیی هه‌ واڵیک که‌ له‌ که‌ ناڵی ئێن ئارتی بڵاو بۆته‌وه‌ . ده‌ستگیرکردنی گه‌نجێکی ته‌مه‌ن 21 ساڵ له‌ لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌ که‌ خه‌ڵکی ئێرانه‌، به‌ هۆی لایکی په‌یجێك له‌ تۆری کۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یس بووک ، له‌ گوندێکی سه‌ر به‌ ناحیه‌ی قۆره‌توو سه‌ر به‌ ئیداره‌ی گه‌رمییان. به‌ پێ ی هه‌واڵه‌که‌ له‌‌و په‌یجه‌ی که‌ ئه‌م گه‌نجه‌ لایکی کردوه‌ سوکایه‌تی به‌ پێخه‌مبه‌ری ئیسلام کراوه‌ ، دوو هاوڵاتی سکاڵای یاسای یان له‌ سه‌ر ئه‌و گه‌نجه‌ تۆمار کردووه‌. پۆلیسیش گه‌نجه‌که‌ی ده‌سگیرکردووه‌ بڕیاره‌ به‌ پێی یاسای پاریزگاری له‌ پیرۆزیه‌کان مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ دا بکرێت.  له‌ کاتێکدا  گه‌نجه‌که‌ له‌ لایه‌ن چه‌ند هاوڵاتی یه‌کی ئه‌و گوونده‌وه‌ به‌نیاز بوون که‌  هێرش بکه‌نه‌‌ سه‌ری.  وه‌ چه‌ندین پێشێل کاری وده‌ستدرێژی تر بۆ سه‌ر ئازادی هه‌رله‌م یه‌ك دوو ساڵه‌ پێشودا که‌ هه‌تا ئێستاش  به‌رده‌وامه‌، هه‌ردوای 2-3 رۆژ  له‌ کاتی خۆپیشاندانه‌کانی 17 شوبات سوتاندنی ڕادیۆوته‌له‌فزیۆنی نالیا وه‌ چه‌ندین سه‌رکوتی تر..وه‌ هێرشکردنه‌ سه‌ر دوکان و سه‌نته‌ری مه‌ساجه‌کان له‌ هه‌ولێر و زاخۆ، ڕاگرتنی زنجیره‌ درامای به‌رازیلی (ئۆکلیۆن) له‌ ته‌له‌فزیۆنی زاگرۆز، که‌ په‌رده‌ی له‌سه‌ ر ئاینه‌ جیاوازه‌کان هه‌ڵده‌دایه‌وه‌ و له‌ سه‌ر نایه‌کسانی و ناعه‌داله‌تی نێوان ئینسانه‌کاندا له‌ ڕوانگه‌ی دینه‌وه‌، باس له‌ ئاینه‌کان ده‌کات که‌ چۆن ده‌بنه‌ ڕێگر له‌ به‌رده‌م ئازادی خۆشه‌ویستی ئینسانه‌کان. هێرشکردنه‌ سه‌ر ته‌له‌فزیۆنی NRT به‌ هۆی مداخه‌له‌کردنی که‌سێك که‌ جنێوی به‌ پارتی داوه‌،  غه‌رامه‌وده‌سگیرکردنی هاوڵاتیان له‌سه‌ر نوسینی بابه‌تێك …هتد.

هه‌روه‌کو ئاگادارن به‌ دێژایی ته‌مه‌نی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌  ئه‌وه‌ی ناحه‌قی  وتاوانه‌ به‌رامبه‌ر به‌ خه‌ڵکی کرێکارو زه‌حمه‌تکێش، به‌رامبه‌ر به‌ ژنان ، مناڵان ، به‌ گه‌نجان له‌ کوردستان و عێراق ‌ کراوه‌. به‌ پیێ  یاسایه‌ك که‌ چه‌ندین ساڵه‌ له‌ لایه‌ن ده‌سه‌ڵات دارنی عیراق و کوردستان کاری پێ ده‌کرێت، مافه‌کانی ژنان پێشێل ده‌کات ،هه‌موو ڕۆژه‌ ئێسک و پروسکی کرێکاران ووردوخاش ده‌کرێت.وه ‌له‌  ئه‌و دووبه‌یه‌ی ده‌سه‌ڵات داران باسی ده‌که‌ن ڕۆژ نیه‌ هه‌واڵی گیان له‌ ده‌سدانی کرێکاران نه‌بیستین به‌ هۆی نه‌ بونی پێداویستی یه‌کانی سه‌لامتی کار. له‌م لاشه‌وه‌ یاسایه‌کیان داناوه‌  له‌ ژێر ناوی پاێزگاری  له‌ پیرۆزییه‌کان  بۆکۆت وبه‌ندکردنی هه‌موو ده‌نگێکی ناڕازی.

ئه‌و یاسایه‌ که‌ نه‌ك هه‌ر له‌گه‌ڵ  ئازادی بیرورا نایه‌ته‌وه‌ به‌ڵکو خۆی له‌ خۆیدا کۆت و به‌ندکردنی مافه‌ مه‌ ده‌نی و فه‌ردییه‌کانی خه‌ڵکی کوردستانه‌ به‌ هه‌موو چین و توێژه‌کانییه‌وه‌، ، له‌م لاشه‌وه‌ هه‌ر به‌م یاسایه‌ ده‌ستی خۆیان و هه‌رچی کۆنه‌په‌رستی ودواکه‌وتویی کۆمه‌ڵگاومه‌لای مزگه‌وته‌کان و ئیسلامی سیاسیه‌ ئاواڵا کردوه‌،.وه‌ شه‌ریکیان کردوون  له‌ به‌رێوه‌بردن وده‌ستێوه‌ردانی هه‌موو ئازادی یه‌کان.  به‌کردنه‌وه‌ی سه‌دان مزگه‌وت بۆ فتوادان وهه‌ڵخراندنی ئیحساساتی خه‌ڵکی له‌ به‌رامبه‌ر مافه‌کانی ژنان وپێشکه‌وتنی کۆمه‌ڵگا ، زینده‌ به‌چاڵ کردنی  خه‌ون و ئاواتی لاوه‌کانمان. ته‌نانه‌ت ده‌ست بردن و ته‌داخل کردن له‌ هه‌موو کارێکی شه‌خسی ئینسانه‌کاندا .

 پۆلیس و ئاسایش وا ڕاهێنراون و مه‌شقیان پێ کراوه‌ که‌ هه‌میشه‌ ئاماده‌ به‌کارن بۆ سه‌رکوتکردنی ده‌نگی ئازادییه‌کان ، و هێرشکردنه‌ سه‌ر ناره‌زایه‌تییه‌کانی خه‌ڵکی کرێکار و زه‌حمه‌ت کێش ‌و ده‌سگیرکردنی ڕۆژنامه‌نووسان و خه‌ڵکی بێ تاوان و بێده‌سه‌ڵات هه‌تا ڕاده‌ی ڕفاندن و کوشتنیان، ئه‌وه‌ی له‌ قازانجی ده‌سه‌ڵاتدا بێت سه‌ریان پێوه‌ نیه‌ وته‌نفیزی ده‌که‌ن ، به‌ڵام برینه‌کانی 17 شوبات هێشتا خوێنی لێ ده‌تکێ ، له‌ به‌رامبه‌ر کوشتنی دوعاکان ته‌ماشاکه‌روبێده‌ربه‌ستن، دووعاکان ڕۆژانه‌ له‌ ترسی ئه‌وه‌ی به‌رده‌باران نه‌کرێن و نه‌یان کوژن سڵ له‌ خۆشه‌ویستی کردن له‌گه‌ڵ مه‌زهه‌بێك و دینێکی تر ده‌که‌نه‌وه‌،هه‌موو ڕۆژێك سه‌رده‌شت و سۆرانه‌کان ژیانیان له‌ به‌رده‌م خه‌ته‌ری تیرۆردان .

هه‌روه‌ك له‌ سه‌ره‌وه‌ ئاماژه‌م پێداوه‌ له‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌حزابی قه‌ومی و دینی و طایفی که‌ پاش ڕوخاندنی صه‌دام به‌ هه‌مان ئه‌قڵیه‌ت وله‌ سه‌ر هه‌مان کورسی، ڕۆژگاره‌ تاڵه‌کانی سه‌رده‌می”به‌عس “مان پیشان ده‌ده‌‌نه‌وه‌.وه‌ به‌ هه‌موو شێوه‌ك ده‌ست براوه‌ بۆ خنکاندنی ده‌نگی ئازادی، به‌ درێژه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خۆیان و چه‌ندین ساڵه‌ دا‌ خه‌ڵکیان وا ڕاهێناوه‌ که‌  به‌ زۆری زۆرداری ئه‌و شته‌ی لای ئه‌وان پیرۆزو مقه‌ده‌سه‌ بیسه‌پێنن به‌سه‌ر هه‌موو خه‌ڵکی دا. ده‌یانه‌وێت سه‌رده‌می جه‌هاله‌ت و به‌ربه‌ریه‌ت بگه‌رێننه‌وه‌  که‌ به‌شێکی ته‌وای ئه‌م کۆمه‌ڵگه‌یه‌ هه‌ر باوه‌ریشی پێ ی نه‌ماوه‌‌.له‌هه‌موارکردنی یاسای باری که‌سێتی دا ، قبووڵکردنی یاسای فره‌ژنی.که‌ سوکایه‌تیکردنه‌‌ به‌ که‌سایه‌تی ژنان  وگه‌ڕانه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگایه‌ بۆ سه‌ده‌کانی ناوه‌ڕاست ..

 له‌ هه‌مووی سه‌یرتر ئه‌وه‌یه‌ که‌ ئه‌مانه‌ هه‌ر به‌ سه‌رکوت وکوشتن و زیندانیکردن ڕوبه‌ڕووی مافه‌ کانی خه‌ڵکی نه‌بوونه‌ته‌وه‌، به‌ڵکو ده‌یانه‌وێت به‌ گۆڕینی ناوی ئه‌و ڕۆژو بۆنانه‌ی که‌ له‌ ئه‌نجامی خه‌بات وتێکۆشانی ئازادیخوازان له‌ دنیادا به‌ ده‌ست هاتوون و وه‌ك سمبولی ئازادیخوازی ناسراون  بگۆڕن  وه‌ ئه‌م ده‌سکه‌وتاناش له‌ بار به‌رن.بۆ نموونه‌ ڕۆژی 8ی مارس‌ ڕۆژی ناره‌زایه‌تی جیهانی یه‌ و ده‌سکه‌وتی ژنانی کرێکارو تێکۆشه‌رو کۆمۆنیسته‌کانه‌ ، که‌ به‌ هه‌ڵ و تێکۆشانی  نه‌بڕاوه‌یان توانییان دژ به‌ نیزاامی سه‌رمایه‌داری بوه‌ستنه‌وه‌و به‌شێك له‌ مافه‌کانیان ده‌سته‌به‌ر بکه‌ن ،که‌چی زۆر بێشه‌رمانه‌ له‌له‌لایه‌ن ئیسلامییه‌کانه‌وه‌ وویستیان بیکه‌ن به‌ ڕۆژی (فاطمه‌ زه‌هراء) وه‌ له‌ لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردو بزوتنه‌وه‌ی کوردایه‌تیشه‌وه‌ بیکه‌ن به‌( ڕۆژی جلی کوردی). به‌ڵام خۆش به‌ختانه‌ هه‌تا ئێستا ئه‌و هه‌وڵانه‌یان سه‌ری نه‌گرتووه‌.

 

 وه‌هه‌ر لێره‌وه‌ به‌ پێویستی ده‌زانم ئیشاره‌ت به‌وه‌ بده‌م‌‌ ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ پێ یان وایه‌ ده‌سه‌ڵاتی کوردی ده‌سه‌ڵاتێکی دیموکراسی و پێشکه‌وتووخوازه‌  که‌ هیواو ئاواتی خۆیان گرێداوه‌ به‌و ده‌سه‌ڵات ومه‌لاو بیرو باوه‌ڕه‌ دواکه‌وتوانه.  پێویسته‌ ده‌رسێ له‌ مێژووی خوێناوی ئه‌مانه‌ وه‌رگرن. بیرو هۆشیان بکه‌نه‌وه‌ به‌ تایبه‌تی لاوان خۆیان نه‌که‌ن به‌ مه‌ئمور و مدیرله‌م دنیایه‌دا بۆ دیفاع کردن له‌ شتی که‌ بووه‌ به‌ له‌مپه‌ر له‌ به‌رامبه‌ربه‌ره‌وپێشبردنی ڕه‌وتی کۆمه‌ڵگا ، که‌ ئه‌ ویش ده‌سه‌ڵاتی قومی ودینیه‌ که‌ دین ونه‌ته‌وه‌یان کردۆته‌ ئامرازێك له‌ پێناو مانه‌وه‌ی خۆیان و ده‌سه‌ڵاته‌کایان .ئیسلام و دینه‌کان به‌گشتی ‌ ئه‌مڕۆ له‌ کاری شه‌خسی ئینسانه‌کانه‌وه‌ بوه‌ به‌ سیاسه‌ت.  ئه‌مڕۆ ده‌بێت شه‌ڕو ناڕه‌زاییه‌کانتان له‌ دژی ئه‌مانه‌ بێت. دژبه‌ هاوره‌گه‌زه‌کانتان نه‌وه‌ستن،  دوای هات و هاواری مه‌لای‌ مزگه‌وته‌کان نه‌که‌ون، ئازاری دراوسێکانیان نه‌ده‌ن به‌ خاتری ئه‌وه‌ی بیرو باوه‌ڕێکی جیاوازی یان  هه‌یه‌..  پێویسته‌خۆیان دوربخه‌نه‌وه‌ له‌وکلتوره‌ دواکه‌وتوو دژی ئینسانی یه‌  ، ته‌نها وویژدانی خۆیان به‌کار بهێنن. هه‌وڵ بده‌ن یه‌ک دل ویه‌ك گیان ئینسانه‌کانیان خۆش بوێت جونکه‌ به‌ هه‌زاران ساڵ وه‌ مێژوو سه‌لماندوویه‌تی ته‌نها ئینسانه‌کان ئه‌سڵن.هه و‌ڵ بده‌ن خۆیان ڕێکخراو بکه‌ن ، کار بکه‌ن بۆ گۆرینی ژیانی خۆیان و ئه‌و خه‌ڵکه‌ به‌شمه‌ینه‌ته‌.خه‌ڵکی کوردستان و عێراق پێویستیان به‌ ئێوه‌یه‌ مه‌هێڵن چیتر ده‌سه‌ڵاتدارانی دینی وخێله‌کی یاری به‌ چاره‌نوستانه‌وه‌ بکه‌ن، هێشتا خه‌ڵکی کوردستان  چاره‌نووسی دیار نیه‌ به‌ ده‌ست بزوتنه‌وه‌ی کوردایه‌تی یه‌وه‌‌. بۆیه‌ شه‌ری ئێوه‌ شه‌ڕی ناو خێزان و کۆڵان و هاوسێکانتان نیه‌ شه‌ری ئێوه‌  له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی گه‌نده‌ڵ ومشه‌خۆرانی ده‌وری ده‌سه‌ڵاته‌ که‌ ئه‌م هه‌ل ومه‌رجه‌ دژواره‌ی بۆ ڕه‌خساندوون .لاوان وخه‌ڵکانی دڵسۆز ده‌بێت له‌ چاره‌نوسی ئه‌م ووڵاته‌دا ده‌ورو نه‌خش بگێرن. چیتر گوێگری فتواو هات وهاواری ئیسلامی سیاسی ومه‌لاکان مه‌بن هیچ به‌ردێکیان بۆ ناخه‌ته‌ سه‌ر به‌رد جگه‌ له‌ ڕازیکردن و نان و پیاز پێوه‌ خواردنی ئه‌م هێزه‌ میلیشیایانه‌ نه‌بێت که‌ یاری به‌ چاره‌نووسی ئه‌م میله‌ته‌وه‌ ده‌که‌ن ، 

 به‌ ده‌ست هێنانی ئازادی ئینسانه‌کان کارێکی کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و جینایه‌تییه‌. هه‌ر چینێك به‌ چۆرێك و له ڕوانگه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی خۆیه‌وه‌ له‌‌ ئازادی ده‌ڕوانێت.  هه‌ر بۆیه‌ ‌ کارکردن بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌  و ئه‌رکی سه‌رشانی هه‌موو که‌سێکی ئازادی خواز و پێشکه‌وتووخوازه‌ ،وه‌ ده‌کرێ به‌شێوه‌ی جۆراوجۆر کاری بۆ بکرێ له‌ پێناو وه‌ستانه‌وه‌ به‌ دژی هه‌موو ئه‌و بێمافی یانه‌دا،هه‌روه‌کو چۆن ده‌سه‌ڵات داران له‌ پێناو مه‌نفه‌عه‌تی خۆیان ده‌ستیان بۆ هه‌موو شتێك بردووه‌ بۆ کپ کردنه‌وه‌ی ده‌نگی ئازادی که‌هه‌روه‌ک له‌سه‌ره‌وه‌ باسم کردوه‌. ده‌بێت به‌ره‌ی ئازادی خوازیش به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك هه‌ڵ بدات له‌ پێناو ده‌سته‌به‌رکردنی ئازادی یه‌کان، به‌ ده‌رکردنی به‌یان نامه‌و نامه‌ی ناره‌زایه‌تی،مان گرتن ،له‌ ڕێگه‌ی تۆره‌ کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی فه‌یسبوك و توێتر…هتد دژ به‌ دواکه‌وتویی و عه‌قڵێتی کۆنه‌په‌رستی ده‌نگ هه‌ڵبڕن و ناره‌زایه‌تی ده‌ربڕن .له‌ پێناو جێ که‌وتنی قانونێکی مه‌ده‌نی و پێشکه‌وتووخوازکه‌ دین که‌ له‌ ده‌وڵه‌ت و په‌روه‌رده‌و خوێندن جیا  بکاته‌وه‌س .ژنان و پیاوان  یه‌کسان بن له‌ هه‌موو بواره‌کانی ژیان . 

 

 

سه‌رگوڵ سه‌لمه‌

24/03/2013

Previous
Next

Leave a Reply