ده‌ق گرتن به‌ده‌ق ده‌ق گرتنه به مه‌رگ بوونی ده‌ق …
ئێمه ناتوانین له ده‌قێك تێبگه‌ین ئه‌گه‌ر ئه‌و ده‌قه هه‌ڵقوڵاوی ناخی كێشه‌كانی مرۆڤ نه‌بێت،یان له ده‌ره‌وه‌ی تێگه‌یشتنی بیر و ژیری مرۆڤ بێت، ئه‌گه‌ر ده‌قێكیش چاره‌سه‌رێكی مام ناوه‌ندیش بێت بۆ كێشه‌كانی رۆژانه‌ی مرۆڤ،ئه‌وه ده‌قێكه له‌هه‌ناوی كێشه‌كانه‌وه هه‌ڵقوڵاوه نه‌ك له‌ئاسمانه‌وه دابه‌زی بێت.
مرۆڤ له‌سه‌ر زه‌وی ده‌ژیت نه‌ك ئاسمان،مرۆڤ جوڵه‌و ڕه‌فتاره‌كانی جۆرێكه له تێكه‌ڵی چاكه و خه‌راپه،كه‌واته زه‌وی شوێنێكه بۆ ژیانی مرۆڤ و ئاسمانیش چه‌ترێكه بۆ سێبه‌ری ژیان،نه‌ك جێگه‌ی ژیان.كه‌واته شوێنێك ئه‌گه‌ر ژیانی لێ نهبَت چۆن ده‌توانێت ده‌قێكی بۆ ژیان لێ بخولقێت.مرۆڤ باجی خه‌راپه و پاداشتی چاكه‌ی خۆی له‌سه‌ر زه‌وی وه‌رده‌گرێت،نه‌ك له‌ئاسمان.به‌درێژای مێژووش ژیاری
مرۆڤایه‌تی به‌م شێوه‌یه بووه.مرۆڤ بۆ نه‌توانێت ده‌قێك بگۆڕێت كه قابیلی گۆڕان بێت ئایا مرۆڤ بۆ ئه‌وه هاتوه ده‌قه‌كان بیگۆڕن؟،
ئه‌ی مرۆڤ خۆی ده‌وری چیه بۆ گۆڕان ؟ .
ئه‌گه‌ر ده‌قی ئایینی بۆ گۆڕانی مرۆڤ هاتوه بۆ پێش له‌دایك بوونی مرۆڤ ده‌ق بوونی نه‌بو؟ خۆ ئه‌گه‌ر له دهقێكیشدا باس له‌گۆڕان كرابێت بۆ تا مرۆڤ خۆی گۆرانگاری نه‌كات ناوترێت لهدهقهكانیش گۆڕانكاری باس كراوه!. ده‌قێك ئه‌گه‌ر له‌دوای له‌دایك بوونی مرۆڤ بۆ مرۆڤ هات بێت ودهقێكیش پێش له‌دایك بوونی مرۆڤ هه‌بوو بووبێت،ئایا جیاوازن یان نا؟ ئه‌گه‌ر ده‌قی یه‌كه‌م هه‌ڵبژێرین،كه له‌دوای له‌دایك بوونی مرۆڤ بۆ مرۆڤ هاتوه مانای وایه ئه‌و ده‌قه قابیل به‌گۆڕانه،چونكه بۆ مرۆڤ هاتوه مرۆڤیش له‌جوڵه و له‌گۆڕاندایه،ئه‌گه‌ر ده‌قی دووه‌میش هه‌ڵبژێرین كه پێش له‌دایك بوونی مرۆڤ هه‌بوو بووه مانای وایه ئه‌و ده‌قه له‌لایان ژیری مرۆڤه‌وه قابیل به ڕه‌تكردنه‌وه‌یه چونكه پێش په‌یدابوونی مرۆڤه،كه‌واته بۆ مرۆڤ نه‌هاتوه . ده‌ق له‌ژێر كاریگه‌ری خودی ده‌ق ڕه‌نگه بتوانێت بۆ چه‌ندین شێوه خۆی بنوێنێت،به‌ڵام ناتوانێت مرۆڤ له‌خودی مرۆڤ بوونی خۆی بۆ ده‌ق بگۆڕێت. مرۆڤ بۆ مرۆڤ بوونی خۆی مرۆڤانه به”بیر” بیر له مرۆڤ و شته‌كان و ده‌قه‌كانیش ده‌كاته‌وه،هه‌روه‌ك چۆن “ده‌ق” له‌به‌رامبه‌ر مرۆڤدا،له نێو ده‌قه‌وه بۆ ده‌ق بوونی ده‌ق ده‌قی به ده‌ق بوونی خۆی گرتوه.
گریمان ده‌ق بۆ گۆڕینی ناوه‌رۆكی ژیانی مرۆڤ هاتوه،ئه‌ی ئه‌گه‌ر ده‌ق خۆی قابیل به‌گۆڕان بوو؟ له‌كاتێكدا ده‌ق خۆی له‌گۆڕان به‌دور بگرێت چۆن ده‌توانێت مرۆڤ بگۆڕێت!.بۆ ئه‌م گریمانه‌یه‌ش ” گۆڕان له‌نێو :ده‌ق:دا ” وه‌كو ” گۆڕان له :بیر:ی مرۆڤ “وه‌كو یه‌ك نیه چونكه زۆر جار ده‌ق به گریمانه‌ش ناگۆڕدرێت و وه‌كو بیری مرۆڤ بجوڵێت،چونكه ده‌ق خامێكی ڕه‌قه له‌به‌رده‌م گۆڕاندا.
كه باسی ده‌ق ده‌كه‌ین و ده‌ڵێین پێویستی به‌گۆڕانه،له‌به‌ر ئه‌وه‌یه ئێمه ” ئێستا ” له‌جیهانێكی نوێ به‌بیرێكی نوێ ده‌ژین ئه‌گه‌ر ڕابردوش له‌ئێستا باشتر بوبێت،چونكه منی مرۆڤی سه‌ده‌ی بیست و یه‌ك له‌هه‌زاره‌ی سَیهمدا ڕه‌نگه نه‌توانم له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌قه یان نه‌ریته یان كلتوره خۆم بگونجێنم كه ڕابردوی مۆرڤی هه‌زاره‌ی پێش تر و جیهانی كۆن بێت.ئایا بۆ هه‌ر منی مرۆڤ له‌گه‌ڵ ده‌قی ڕابردو خۆم بگونجێم به‌ڵام بۆ كاریگه‌ری ئه‌و ده‌قه كه بۆ من ناگونجێت تێناپه‌ڕێت؟،یان خۆی ناگۆڕێت و خۆی ناگونجێنێت ؟. له‌كاتێكدا له جیهانی نوێ‌دا ده‌بێ ده‌ق ده‌قێكی نوێ بێت و ناكرێت مرۆڤ له جیهانێكی نوێ دا به‌ده‌قێكی كۆن ده‌ق بگرێت. ناكرێت چیتر له ژیان و ژیاری نوێ‌دا به‌كه‌ره‌سته‌ی كۆن مامه‌ڵه له‌ژینگه‌یه‌كی جیاوازدا بكرێت. ئایا مرۆڤی رابردو ئه‌گه‌ر ئه‌وانیش رابردوی خۆیان پشتگوێ نه‌خستبایه پێش ده‌كه‌وتن؟.جیهانی نوێ له‌ده‌قی ئه‌و مرۆڤانه‌وه دروست ده‌بێت كه به ده‌قی نوێ جیهان به‌ره‌و جیهانێكی نوێ ئاراسته ده‌كه‌ن،ئه‌و ده‌قانه‌ی ده‌قیان به ڕابردو گرتوه و خۆیان له‌گۆڕان به‌دور ده‌گرن ،ته‌نیا بیری ئه‌و مرۆڤانه ده‌یخوێنێته‌وه كه بیریان وه‌كو ده‌قی رابردو ده‌قی گرتوه.