ده‌نكه گه‌نمێك بۆشاره مێرووله‌يه‌ك !
ژينگه چه‌ند ئاره‌زوى دووكه‌ڵى كارگه ده‌كات!
من هێنده ئاره‌زووى ژيان
تۆش هێنده ئاره‌زووى من
گۆڕ چه‌ند به‌مردوو تێر ده‌بێت
ديواره‌كانيش هێنده به‌ڕووخان
ڕووخانيش هێنده به‌من
تۆ ميهره‌بانيت له ده‌نكه گه‌نم ده‌چێت
يه‌ك ده‌نك –من- له‌خۆتدا بچێنه
چه‌ندين ده‌نك له -ئه‌وان- سه‌رله‌خاكت دێنه‌ده‌ر
له‌گونده‌وه ماچم كردى له‌شاردا
ده‌مت پڕبوو له‌ئاو
ماچ به‌و‌خێرايه‌يى من و تۆ
له‌چركه‌يه‌كدا چه‌ند كيلۆمه‌تر ده‌بڕێت؟
له‌نامه‌يه‌كى من
بۆ ئێواره‌يه‌كى دره‌نگ:
” چه‌ند له دووريت نزيكم “
وه‌ڵامى تۆ
بۆ به‌يانييه‌كى زوو:
“چه‌ند له‌نزيكيم دووريت “
ده‌سته‌كانم بوونه‌ته ته‌رازووى ميوه فرۆشان
هه‌ر كاتێك سێوه‌كانت بۆ‌كێشده‌كه‌م
لێوه‌كانى خۆشمت بۆداده‌نێم
ده‌ڵێم قه‌ينا مادام بۆتۆيه با زياتربێت
له ناو ژياندا بۆتۆ ده‌گه‌ڕێم
له ناو تۆشدا له ژيان گه‌ڕام.
مرۆڤ” گه‌وره‌ترين زيندانييه بۆ ئازادى.
يه‌ك يه‌ك ئازاره‌كانم ده‌ژمێرم
يه‌ك……….پێنج
ئه‌و ئازارانه”نه‌بێ كه‌به‌هۆى تۆوه‌بۆم هاتوون .
گورگ شوانى مه‌ڕان بێت ! سه‌گ چكاره‌يه!؟
تاريكيمان سوتاند!؟ سه‌يره
سه‌يرتر ئه‌ويه ويستمان له‌نێو ئه‌م ڕووناكييه‌دا
ئاسووده‌يى ببينين.
مرۆڤێكى خه‌مگينم ، ئيره‌يى چيم پێ ده‌به‌ن؟
من په‌يكه‌رێكى به‌ردينم ،
چاوه‌ڕێم ڕۆژێك ئيبراهيم ئاسا بێيت نه‌مشكێنيت
ڕۆح بخه‌يته جه‌سته‌مه‌وه
له‌خۆم ڕاده‌كه‌م به‌ره‌و ئه‌وێك ده‌چم، ئه‌وێك كه‌هه‌رخۆمه
چۆن گيرم خواردووه !
مردن سه‌ركۆنه‌ى خۆى ده‌كات به‌وه‌ى بۆته به‌دكارێك و
به‌ينى من و ژيان تێكده‌دات
زۆر داماوه نازانێت بۆته فرياد ڕه‌س.
من ده‌مه‌وێت، تۆش ده‌ته‌وێت، به‌ڵام نابێت
لێره‌دا ده‌بێت – شكست- خه‌جاڵه‌ت بكێشێت.
زه‌مين پيربووه.
له‌بوونمه‌وه تا نه‌بوونى تـــۆ، من هه‌م.
قابيل و هابيل شه‌ڕيان كرد ئێمه بۆ به‌شه‌هيد نووسراين؟
ئه‌گه‌ر په‌نجه‌ره‌يه‌ك هه‌بێت بۆچوونه‌وه ناو ژيان
سه‌د ده‌ركه هه‌يه بۆڕاكردن.
ده‌ستێك بۆنى –دزى و پاره و خيانه‌ت و كوشتن و درۆى – لێ نه‌يه‌ت
پێمناڵێن كێ تاقه‌تى گرتنى هه‌يه ؟ ده‌ستێك شه‌ڵاڵ بێت له‌بێ كارى.
*
چه‌ند وشه‌يه‌كى تێكه‌ڵ له‌بێكاريدا بۆ بێكارييه‌كه‌م.
بێستـــوون مينه.
دوو 1000و دووازده.