Skip to Content

Wednesday, October 27th, 2021

ده‌نگه‌کان له‌ شاری تۆرۆنتۆ کۆرێک بۆ به‌رێز سه‌ڵاح ئه‌حمه‌د* سازده‌کات

Be First!
by December 15, 2008 گشتی

 ده‌نگه‌کان له‌ شاری تۆرۆنتۆ کۆرێک بۆ به‌رێز سه‌ڵاح ئه‌حمه‌د* سازده‌کات له‌ ژێر ناوی
 پرسیاری ئومێد: گرێدانه‌وه‌ی مارکسیزم
 کۆرێکی فه‌لسه‌فیی ده‌رباره‌ی قه‌یران و مارکسیزم

 
 له‌م کۆڕه‌دا سه‌لاح ئه‌حمه‌د پوخته‌ی دوو بابه‌تی خۆی  ده‌رباره‌ی مارکسیزم به‌ کوردی پێشکه‌ش ده‌کات. له‌ ته‌وه‌ره‌کانی باسه‌که‌ی:
  یه‌که‌م/ توانای ره‌خنه‌یی مارکسیزم له‌مه‌ڕ قه‌یرانه‌ سه‌ره‌کییه‌کانی سه‌رمایه‌داریی نوێ، له‌وانه‌ پرسی که‌مینه‌کان و پرسی ئیکۆلۆجی.
  دووه‌م/ قوتابخانه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌ی سیستمی جیهانی و چه‌مکی شۆڕش. 
 

*سه‌لاح ئه‌حمه‌د هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی باچله‌ره‌ له‌ فه‌له‌سه‌فه‌ له‌ زانکۆی کارلترۆن له‌ ئۆتاوا و، بروانامه‌ی ماسته‌ر له‌ فه‌لسه‌فه‌ی هاوچه‌رخی ئه‌ڵمانی و فه‌ره‌نسی له‌ زانکۆی بڕۆک له‌ سانکاترین. وه‌رگیراوی زانکۆی سه‌سێکسه‌ له‌ ئینگلاند بۆ لێکۆڵینه‌وه‌ له‌ بواری فه‌لسه‌فه‌دا-به‌رنامه‌ی دکتۆرا. ئێستا له‌ زانکۆی کارلیتۆن خه‌ریکی لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ له‌ بواری ره‌گه‌زپه‌رستیدا له‌ به‌رنامه‌ی ماسته‌ری توێژینه‌وه‌ زمانه‌وانییه‌کاندا. سه‌لاح ئه‌حمه‌د خاوه‌نی چه‌ندین بڵاوکراوه‌یه‌ به‌ زمانی کوردی و عه‌ره‌بی و ئینگلیزییه‌. له‌ ساڵی 2008دا چه‌ند بابه‌تێکی فه‌لسه‌فیی له‌ چه‌ند ژۆرناڵێکی نێونه‌ته‌وه‌ییدا به‌ زمانی ئینگلیزی ده‌رکه‌وتووه‌ و ده‌رده‌که‌وێت. کتێبێکی به‌ هاوبه‌ش له‌ گه‌ڵ چه‌ند که‌سێکی دیکه‌دا له‌سه‌ر میشێل فۆکۆ ئاماده‌یه‌ و بڕیاره‌ له‌ ساڵی 2009دا له‌که‌نه‌دا بڵاوبکرێته‌وه‌ و، هه‌روه‌ها له‌ گه‌ڵ چه‌ند فه‌یله‌سوفێکی به‌ریتانیدا،  به‌ نووسینێک له‌سه‌ر نیچه‌، به‌شداره‌ له‌ کتێبێکدا ده‌رباره‌ی فه‌لسه‌فه که‌ فیلۆسۆفیکاڵ فرۆنتێرز له‌ 2009دا بڵاویده‌کاته‌وه‌. 
 
 کۆره‌که‌ له‌م ناونیشانه‌ی لای خواره‌وه‌ سازده‌کرێن:

 North York Civic Centre
 Yonge Street 5100– room # 3-
 On the west side of Yonge Street, five blocks north of Sheppard Avenue
 Toronto, ON M2N 5V7
 Public Transit: subway to North York Centre Station

              رۆژ–   20-12-2008
                کاتژمێر : 2:00PM  بۆ 6:00 PM
 بۆ زانیاری زیاتر  په‌یوه‌ندی بکه‌ن به"‌ گۆران عه‌بدوڵڵا"ه‌وه‌
 Tel: 416 – 717 – 4131
 Email: dengekan@yahoo.com
 
 بۆداگرتنی ئه‌م فایله‌ به‌ PDF سه‌یریپاشکۆ بکه‌ن…….
 

Previous
Next

Leave a Reply