Skip to Content

Saturday, December 5th, 2020

ده‌نگ به‌ کێ ده‌ده‌ی ؟…..دڵشاد تاقانه

Be First!
by July 19, 2009 گشتی

گوزاره‌ی نه‌وه‌ی دووه‌می کورد له‌ هه‌نده‌ران …
ده‌نگ به‌ کێ ده‌ده‌ی ؟

خۆشگۆی په‌یوه‌ندیه‌کی ته‌له‌فۆنی ڕاسته‌وخۆی باوکه‌بوو هه‌واڵی کوڕه‌ کورده‌ هه‌نده‌رانی یه ‌ژیان چوارده‌ نه‌ورۆزه‌که‌ی ده‌پرسی ، حه‌زی ده‌کرد ئه‌وه‌نده‌ی بکرێ هه‌ستی غه‌ریبی کردنی جگه‌رگۆشه‌که‌ی ده‌ربڕێ له‌م که‌لێنی بیسه‌ری ته‌له‌فۆنه ‌بێ گیانه‌وه‌ گه‌رمترین سۆزی خۆشه‌ویستی باوکانه‌ی پێ ببه‌خشێ . دیاره لاوکه‌ بۆ سه‌ردانی خزمان له‌گه‌ڵ ته‌نیا خوشکی گه‌ڕا‌بۆوه‌ کوردستان … ها کوڕی بابه‌‌ چۆنی ؟ ده‌نگوباست ؟ کوردستان خۆشه‌ ؟ بێزار نه‌بووی ؟ بیرم ناکه‌ی ؟ کوڕه‌ش به‌ زمانێكی کوردی ڕه‌وانتر له‌جاران وه‌ڵامی باوکه‌ی ده‌دایه‌وه‌ ، به‌هاوار هاواری هه‌ردوولایان ده‌وروبه‌ریان هه‌راسان کردبوو . باوکه‌ به‌ده‌م گوێ گرتنی قسه‌کان و به‌کارهێنانی وشه‌ سیاسیه‌کان له‌لایه‌ن کوڕه‌که‌یه‌وه‌ وه‌ک کۆبونه‌وه‌ ، چووینه‌ ئاهه‌نگی پشتیوانی ، لیستی فڵان و وتاری فڵان …. بروسکه‌ی کورته‌ خه‌یاڵێک له‌ چاو تروکانێکدا بردیه‌وه‌ ئه‌و ڕۆژه‌ی له‌ هه‌نده‌ران کوڕه‌که‌ی له‌سه‌ریه‌ک پرسیاری لێ ده‌کرد : بابه‌ مام جه‌لال چی یه‌ ؟ بابیش گۆتی : سه‌رۆکی کۆماری عێراقه‌ و سکرتێری یه‌کێتی یه‌ . کوڕه‌ ووتی : یه‌کێتی چی یه‌ ؟ باوکه‌ گوتی : پارتایه‌کی سیاسی کوردستانه‌ . ئه‌دی کاک مه‌سعود چی یه‌ ؟ ئه‌ویش سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانه‌ و سه‌رۆکی پارتی یه‌ . ئه‌ی پارتی چی یه‌ ؟ پارتیش حیزبێکی تری کوردستانه‌ و ئه‌وانه‌ هه‌مووی پێشمه‌رگه‌بوون هه‌روه‌ها منیش پێشمه‌رگه‌ بووم . ئا ئه‌دی پێشمه‌رگه‌ چی یه‌ ؟ پێشمه‌رگه‌ وه‌ک سه‌ربازی ئازایه‌‌ و پارێزه‌ری کوردستانه ‌. ئینجا تۆ ئازا بووی ؟ باوکه‌ پێکه‌نی و  سه‌ری بادا ئێستا بڵێم چی خۆ ناکرێ خۆم هه‌ڵکێشم ! شه‌هید چی یه‌ ؟ شه‌هید ئه‌و که‌سه‌یه‌ له‌ پێناو گه‌ل و نیشتمانه‌که‌ی گیانی ده‌به‌خشێ . چه‌ندین وشه‌ ناوی تریش وه‌ک شۆڕش چی یه‌ ؟ جاش چی یه‌ ؟ په‌رله‌مان چی یه‌ ؟ حکومه‌تی هه‌رێم ، هه‌ڵبژاردن …. پرسیارڕێزی ده‌مه‌ته‌قێیه‌که‌یان بوو دیاربوو کۆتایی پێ نه‌ده‌هینا و چیڕه‌ی ده‌دایه‌ ، باوکه‌ش بێزار بوو پێ ی گۆت : خۆ حه‌کایه‌تی مێشێ نی یه‌ ؟ به‌سه‌ کوڕی خۆم . کوڕه‌ ناحه‌قی نه‌بوو له‌ ته‌مه‌نی دوو سێ ساڵی گه‌یشتبووه‌ هه‌نده‌ران زانیاری ته‌واوی له‌سه‌ر ئه‌و وشه‌ و زاراوانه‌ نه‌بوو ئه‌وه‌ی گوێ بیستی ببوو له‌ که‌ناڵه‌ ته‌له‌فزیۆنیه‌ کوردیه‌کان یا له‌ قسه‌ و باسی میوان و ماڵه‌وه‌یان ده‌یویست له‌ باوکی بپرسێ ، بابه‌ بۆی که‌شکۆڵی فه‌رهه‌نگ و زانیاریه‌کان بوو . ده‌نگ و دوانی ناو ته‌له‌فۆنه‌که‌ به‌رده‌وام بوو کوڕه‌ وه‌ک پرسه‌‌ گه‌رمه‌که‌ی ناو که‌شی ئێستای هه‌ڵبژاردنی کوردستان ووتی : ڕاوه‌سته‌ ڕاوه‌سته و ‌پرسی : بابه‌ ده‌نگ به‌ کێ ده‌ده‌ی ؟ کوڕم لیستی گۆڕان و کاک نه‌وشیروان . کوڕه‌ گۆتی : حه‌یف ! بابی ده‌ستی به‌ پێکه‌نین کرد و پرسیه‌وه‌ لۆ حه‌یف ؟ ئه‌ی تۆ ده‌نگ به‌ کێ ده‌ده‌ی ؟ کوڕه‌ : بابه‌ لیستی کوردستانی ؟ باوکه‌ پرسیاری خێرا و کورتی کرد بۆ ؟ له‌به‌ر خاتری کاک کۆسره‌ت و خاڵم ، بابه‌ چاومانی .

    دڵشاد تاقانه
                                        ‌
  Dlshadtakana@yahoo.com                                 

Previous
Next

Leave a Reply