Skip to Content

Friday, December 3rd, 2021

ده‌وقۆدی ! … دڵشاد تاقانه‌

Be First!
by August 26, 2009 گشتی

       گوزاره‌ی نه‌وه‌ی دووه‌می کورد له‌ هه‌نده‌ران
       ده‌وقۆدی !

توڕه‌یی ئه‌و باره‌ ده‌رونی یه‌ نائاسایی یه‌ مرۆڤ کاردانه‌وه‌ی ده‌بێ له‌ هه‌مبه‌ر ناخۆشیه‌کانی توشی دێ له‌کاتی ئه‌وپه‌ڕی قه‌ڵسی و هه‌ڵچووندا بۆ خاوکردنه‌وه‌ و لابردنی ئازاره‌کان به‌جۆره‌ها شێوه‌ توڕه‌ییه‌که‌ی ده‌رده‌بڕێ له‌ بێ ده‌نگ بوونه‌وه‌ بگره‌ بۆ ده‌مه‌ته‌قه‌ی جوێن ، هه‌ڕه‌شه‌ و لێدان …..هتد. جاران منداڵه‌ چه‌قاوه‌سووی گه‌ڕه‌که‌ ده‌رگا کراوه‌ گشتی یه‌کان که‌ له‌م سه‌ری کۆڵانه‌وه‌ تا ئه‌و سه‌ری کۆڵان ده‌یان توانی به‌سه‌ر بانه‌کانه‌وه‌ غارده‌ن وا ده‌به‌زین که‌س پێیان نه‌ده‌گه‌یشت ، گاڵته‌یان به‌ منداڵه‌ ماڵی و بێچوه‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌کان ده‌کرد که‌ نازانن جوێن بده‌ن گه‌ر‌ توڕه‌بوون به‌ یه‌کتری ده‌ڵێن : خوایه‌ گیتاره‌که‌ت بشکێ . شۆڕه‌ سارد و سوکه‌کان زۆرن له‌ هه‌ر سه‌رده‌مه‌ش وشه‌ و زاراوه‌ی نوێ په‌یداده‌بێ له‌وانه‌یه‌ مرۆڤ له‌یه‌کتری فێرببێ به‌ڵام منداڵه‌ کوردستانیه‌کانی هه‌نده‌ران جگه‌ له‌ جوێنه‌ بیانیه‌کان که‌ هه‌ندێ جار به‌کوردی هیچ واتایه‌ک ناگه‌یه‌نێ ، گوێ بیستی هه‌موو ئه‌و وشه‌ کوردیانه‌ نابن و هه‌ر هه‌مووی نازانن ئه‌گه‌ر فێریشی ببن نازانن که‌ی و له‌کوێ به‌کاری بهێنن ! له‌کاتی ئه‌وپه‌ڕی توڕه‌یی و ڕقی جوێن دان گوێ بیستی جوێنێکی نوێ بووین که‌ برا گه‌وره‌ به‌ برا گچه‌ی ده‌دا و زۆر به‌ توڕه‌یی خۆی سۆرکردبۆوه‌ له‌بن زگیه‌وه‌ نرکه‌ی ده‌هات ده‌یگوت : ڕه‌بــــی ڕه‌بـــــی عه‌مرت نه‌مینێ . برا گچکه‌ش بۆ به‌زم زیاتر هاری ده‌کرد به‌ده‌م برۆ هه‌ڵته‌کانه‌وه‌ هه‌ر ئه‌و قسه‌یه‌ی له‌ سه‌ردانی کوردستان له‌ کۆرانێ فێری بوو ده‌یگۆته‌وه‌: ده‌وقۆدی !

      دڵشاد تاقانه‌
                                           
               Dlshadtakana@yahoo.com      

Previous
Next

Leave a Reply