ده هایکۆ له کوبایاشی ئیسا
کوبایاشی ئیسا 15ی حوزه‌یرانی 1763ی زایینی له دایک بووه. ژیانی ئه‌و پڕاپڕه له غه‌م و په‌ژاره؛ که دوو ساڵی بوو دایکی کۆچی دوایی کرد و له ته‌مه‌نی 14 ساڵی‌دا دایه‌گه‌وره‌ی مرد. دواتر سێ منداڵ و یه‌که‌م هاوسه‌ری مردن. له سێ ساڵی کۆتایی‌دا له‌گه‌ڵ کیژێکی ساموڕایی زه‌ماوه‌ندی کرد. ئیسا له هایکۆیه‌کانی‌دا باس له ژیانی پڕ له غه‌م و په‌ژاره‌ی خۆی ناکات و تا ماوه‌یه‌کی زۆر له سه‌ر شێوازی باشوو و یووسا بۆسۆن شێعری ده‌هۆنێوه به‌ڵام له ته‌مه‌نی چل ساڵی‌دا گه‌یشته لوتکه‌ی شێوازی شێعری خۆی. ئه‌و زمانی کوچه بازار و زاراوه جۆراوجۆره‌کانی هێنانه ناو هایکۆکانی خۆی. ئیسا 5ی ژانوییه‌ی 1828ی زایینی له گوندی خۆی کۆچی دوایی کرد.
1
له‌م جیهانه‌دا
به سه‌ر میچی دۆزه‌خ هه‌نگاو ده‌نێن و
له گوڵان ڕاده‌مێنین.
2
له سه‌ر گڵکۆی کچم
سی ڕۆژ له دوای مه‌رگی:
بای پاییزی هه‌ڵیده‌کا و
ئه‌م گوڵه سوورانه
هه‌ر ئه‌وانه‌ن که ئه‌و
حه‌زی لێ‌بوو بیانچنێ.
3
وه‌نه‌وزدانی نیوه‌ڕۆ
ده‌نگی گۆرانی
به‌رهه‌مهێنه‌رانی برنج ده‌بیسم و
ته‌ریق ده‌بمه‌وه.
4
شێعری مه‌رگی ئه‌و:
جارێک حه‌مام
که له دایک ده‌بی
جارێک حه‌مام
که تۆ ئه‌مری؛
چ گه‌وجانه‌یه!
5
سه‌ردانی دووباره‌ی گۆڕستان و
سه‌گێکی پیر
ڕێگات نیشان ئه‌دا.
6
له ژێر وێنه‌یه‌کی بودادا
گشت ئه‌م گوڵه به‌هارییانه
نه‌ختێک ماندوو خۆ ده‌نوێنن.
7
به‌فر ده‌توێته‌وه و
گوند له حاڵی خنکانه
وێڕای گشت مناڵانی.
8
جوڕه‌پۆپنه…
ده‌ڕوانێته ئێره، ئه‌وێ.
ها… چیت لێ ونه؟
9
ڕۆژی سه‌ره‌تای ساڵی نوێ
هه‌موو شتێک شکۆفه‌ی ده‌رکردووه
به‌ڵام من
هه‌ست به ئاسایی بوون ده‌که‌م.
10
نیوه‌ی ڕۆژ
خه‌ریکی سه‌رخه‌و شکاندن بووم؛
هیچ که‌سیش لۆمه‌ی نه‌کردم!
سه‌رچاوه:
* فه‌ر‌هیختگان، وه‌رگێران له زه‌مانی سه‌ره‌کی بۆ فارسی: وه‌حید عه‌لیزاده ڕه‌زازی، 4/3/1390
* ویکیپیدیای فارسی