Skip to Content

Thursday, November 26th, 2020

دوابه‌دوای راگه‌ياندنی هاوڕێ هادی مه‌حمود بۆ سايتی ئاوێنه:‌

Be First!
by May 28, 2009 گشتی

 

 

رۆژی26/5 هاوڕێ هادی مه‌حمود رايگه‌ياند که‌ کانديديان بۆ پۆستی سه‌رۆکايه‌تی هه‌رێم نه‌بووه‌! به‌ڵام جێگاێ داخه‌ روونی نه‌کردۆته‌وه‌ بۆچی کانديديان نه‌بووه‌؟! هه‌روا روونی نه‌کردۆته‌وه‌ کێ ئيدعای کردووه‌ که‌ کانديديان هه‌بووه‌؟ هه‌روا نازانم بۆ لای به‌ڕێزيان جێگای داخه‌که‌ ده‌ڵێ: " به‌ڵام جیگای داخه‌ له‌م رۆژانه‌دا دوای رونكردنه‌وه‌یه‌ك كه‌ هاورێ جه‌لال ده‌باغ بڵاویكردبۆوه‌ گوایه‌ خۆی كاندید كردووه‌ بۆ پۆستی‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێم‌و  كشاوه‌ته‌وه‌، له‌ كاتێكدا ئه‌مه‌ به‌ بریار‌و ئاگاداری ئێمه‌ نه‌بووه‌، به‌ڵام شالاوێكی راگه‌یاندن بۆ  شێواندن‌و دژ به‌ حزبی شیوعی‌و هه‌ڵویسته‌كانی له‌ئارادایه‌".
ئه‌مه‌ له‌کاتێکداپێويست به‌" گوايه" ناکات که‌ من خۆم کانديد کردووه‌، چونکه‌ خۆشی له‌ زمانی خۆمه‌وه‌ ئاگادارکراوه‌‌که‌من خۆم کانديد کردووه‌. که‌سيش نه‌يگوتووه‌ ئه‌مه به‌ بڕيارو ئاگاداريی ئه‌وان بووه‌ تادووپاتی بکاته‌وه‌و بڵێت"‌ ئه‌مه‌ به‌ بریار‌و ئاگاداری ئێمه‌ نه‌بووه‌"و ئينجا دوای دووجار داخ و خه‌فه‌ت خواردن، هه‌ر له‌و راگه‌ياندنه‌ کورته‌دا بۆ سه‌ری سێيه‌مينجار رايده‌گه‌يه‌نێ " "سه‌رله‌نوێ ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كه‌ین كه‌ ئێمه‌ نیازمان نه‌بووه‌ بۆ ئه‌م پۆسته‌ كه‌س كاندید بكه‌ین‌و وه‌ك حزبی شیوعیش ته‌كلیفمان له‌كه‌س نه‌كردووه"!! به‌مه‌ش به‌سی نه‌کرد مۆری لێژنەی باڵای هەڵبژاردن لە حزبی شیوعی كوردستان ی خسته‌سه‌رو له‌ سايتی رێگای کوردستاندا بڵاوی کرده‌وه‌!!
ئينجا راست ده‌ڵێ که ‌‌" ئه‌م هێرشانه‌  به‌رده‌وامبوونی ئه‌و شاڵاوه‌یه‌ كه‌ چه‌ند مانگێگه‌ ده‌ستی پێكردوه‌‌و ئاراسته‌ی حزبمان ده‌كرێ‌و دوور له‌كه‌ش و هه‌وای ململانێی ته‌ندروستی هه‌ڵبژاردن. " ئيتر له‌به‌رچی هاوپه‌يوه‌ندی ده‌کات له‌گه‌ڵ خۆکانديتکردن و خۆکێشانه‌وه‌که‌‌ی من؟!
منيش ده‌مه‌وێ بۆ هه‌موانی روونبکه‌مه‌وه‌ که‌ وه‌ک له‌ روونکردنه‌وه‌که‌ش‌مدا ئاماژه‌م پێکردووه"‌  به‌ پێی مافێکی ده‌ستوريی و ياسايي خۆم و له‌ گۆشه‌نيگای ديموکراسييه‌وه‌، بڕيارمدابوو که‌ بۆ پۆستی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان خۆم کانديت بکه‌م."
سه‌باره‌ت به‌و هێرشه‌ش که‌ بۆ سه‌رخۆم و حزبه‌که‌م له‌ ئارادايه‌مايه‌ی شانازيمانه‌ که‌ ئه‌و جۆره‌ که‌سانه‌ له‌ سايتی ک. پۆست، هێرشمان به‌رنه‌ سه‌رو شتێکی وايان به‌ده‌سته‌وه‌ نييه‌ که‌ هێرشه‌که‌يان پشت ئه‌ستوور بکات، با بيمنه‌ت بن و هه‌ر پێويست به‌ وه‌ڵامدانه‌وه‌ش ناکات.
ده‌بوايه‌ هاوڕێ هادی مه‌حمودو حزبيش شانازييان بکردايه‌ که‌ يه‌کێک له‌ هاوڕێکانی خۆی بۆ پۆستی سه‌رۆکی هه‌رێم کانديد کردووه‌و ئه‌مه‌ش مافێکی ره‌وای ئ‌اسايي و ده‌ستوريی هه‌موو هاونيشتيمانييه‌کی کوردستانه‌‌ چ شيوعييه‌کی وه‌ک نووسه‌ری ئه‌م چه‌ند دێڕه.
بێگومان نابێ حزب باکی به‌وه‌بێ که‌ دۆژمنانی هێرشی ناڕه‌وای ده‌که‌نه‌ سه‌ر، به‌ڵام ده‌بێ سه‌رنجی ره‌خنه‌ی هاوڕێ و دۆسته‌کانی خۆی بدات و، ئه‌گه‌ر له‌ پڕاکتيکی سياسه‌ته‌که‌يدا هه‌ڵه‌و که‌م وکوڕی نه‌بێت که‌س ره‌خنه‌ی لێناگرێت و، بێگومان ره‌خنه‌ هێزو ژيان و چالاکی ده‌داته‌ حزب و ده‌بێ  به‌ سياسه‌ته‌کانيدا بچێته‌وه‌و راستيان بکاته‌وه‌.‌
دواجار ده‌مه‌وێ ئه‌وه‌ش بڵێم که‌ بۆ حزبێکی شيوعی زۆر ئاساييه‌ به‌ڕێگه‌ی تێکۆشان هه‌وڵی ئه‌وه‌ بدات پێگه‌ی له‌ په‌ڕله‌مان و ده‌سه‌ڵاتدا به‌هێزبێت يان ته‌نانه‌ت هه‌وڵ بدات بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتيش بگرێته‌ده‌ست نه‌خواسمه‌ به‌ ڕێگه‌ی سندووقی هه‌ڵبژاردن.. ئيتر ئه‌م هه‌موو پاکانه‌يه‌ی بۆچييه‌؟!.

                                       جه‌لال ده‌باغ  سلێمانی 28/5/2009

 

Previous
Next

Leave a Reply