دواهه‌مین حساب … سامویل بیكت
كێ ده‌توانێ بڵێت
ئه‌و پیره پیاوه چی ده‌زانێت
بوونی ، له ته‌رازودا كێشاوه؟
یان دوا رۆژی، به خه‌تێك كێشاوه؟
ئازاری دونیای ، ژماردوه؟
یان كۆتای، به وشه هێناوه؟.
دێت
چ خۆی بێت چ خۆی نه‌بێت
بۆلای ئه‌و شته‌ی كه له‌خۆی بچێت یا له خۆی نه‌چێت
ده‌چێت بۆ لای عه‌شقێك له‌خۆی بچێت
ده‌چێت بۆلای عه‌شقێك له‌خۆی نه‌چێت.
بیركه‌ره‌وه
له‌رۆژێكی باشی ئاوا
بیركه‌ره‌وه
له‌و رۆژه خۆشه‌ی كه ته‌واو بوو
بیركه‌ره‌وه..
بهسێبهرهكهیدا دیار بوو
شه‌و درێژه
بێ ره‌نگه، ون ده‌بێت ..
له‌وه خرابتر ئه‌وه‌بوو
له‌دڵیا گومانێك هه‌بوو
له‌وه خراپتر ئه‌وه بوو
به‌مێشك قسه‌ی ده‌كرد
زیندوی ده‌كرده‌وه
له‌وه خراپتر ئه‌وه بوو
به‌خراپترین شێوه رۆیشت..
مرد
له نێوان مێشه مردوهكاندا
باش
یاری به به ته‌ونی جاڵجالۆكهكان ده‌كرد..
جاربه‌جار
هیچ شونێك
ته‌نانه‌ت هیچ كه‌سێكیش
ناتوانێت
خۆی له شته بچوكه‌كان
به‌دور بگرێت..
بێ ئه‌وه‌ی چاوه‌رێ بكات
به‌بێ خه‌م به‌ته‌نیشت خۆیه‌وه
هه‌نگاو ده‌نێت
بێ ئامانج بۆ خۆی ده‌روات!..
هیچ شتێكه
هیچیش ده‌توانێت باشبێت
بۆشتێكی هیچ
زۆر زۆر بوون
ئه‌م هه‌موو شته هیچه..
خه‌ونی
بێ كۆتایی
به‌بێ وه‌ستان
تا لای هیچ..
” سامویل بیكت “
” وه‌رگێرانی : نه‌به‌ز گۆران ”
– سامویل بیكت. له‌ناو رۆشنبیری ئیمه وه‌ك شانۆكاری مه‌زن ناسراوه. ئه‌ویش زیاتر له رێگای ده‌قی ” به‌ده‌م چاوه‌روانی گۆدۆوه” به‌ڵام ئه‌م پیاوه گه‌وره كۆمه‌ڵێك شیعری جیاواز و نامه‌ی هه‌یه. به‌هه‌مان شێوه كار له‌سه‌ر بێهوده‌یی ژیان و پوچ گه‌رایی ده‌كات.. ئه‌مه‌ش یه‌كێكه له‌و ده‌قانه..