Skip to Content

Thursday, March 28th, 2024
دواى کۆبونەوەى پیرمام …. ئایا ئۆپۆزسێون کۆتاى دێت ..؟

دواى کۆبونەوەى پیرمام …. ئایا ئۆپۆزسێون کۆتاى دێت ..؟

Closed

 

 

 

 

ئۆپۆزسیۆن بوون چەمکێکى گشتگیرى سیاسى و گشتیە ، بۆئەوەى ئالیەتى دەستاو دەست کردنى دەسەڵات دروست ببێ و ببێتە کلتورێک ئەوا پێویستە وەک کردارێکى میکانیکى ململانێکان بۆ باشترین پڕۆژە و کردار ببێتە پێوەرى گشتى ، بە مانایەکى تر مەرج نیە ئۆپۆزسیۆن بوون تەنها لە کایە سیاسیەکەیەوە وێنا بکرێت و بچوک بکرێتەوە ، بە پێچەوانەوە ئۆپۆزسێون بوون کایەیەکى گشتیە وەک بەشێکى گەورە لە چاودێرى دەسەڵات ، یەکێک لە بنەما گرنگەکانى دیموکراتى بونى ئۆپۆزسیۆنێکى کارایە ، لەم دیدەوە ئەگەر ماوەى 20 ساڵى داهاتوو نەتوانرا بێت ئۆپۆزسیۆن لە دایک بێت ، وە زەمینەى دروست بونى قورس بو بێت ، ئەوا لە دواى 2009 وە ئەم قۆناغە کۆتایى دێت و دەسەڵات دەکەوێتە بەردەم ئۆپۆزسیۆنێکى بە هێزەوە ، هەموو ئەو بۆچونانەى هەڵوەشاندەوە کە پێیان وابوو دەبێت سەرەتا ئَوپۆزسیۆن بە شێوەیەکى هێمن و پلە بەندى دروست ببێت ، بە پێچەوانەوە ئەگەر پێشتر جار و بار ئۆپۆزسیۆنێکى شەرمن و کارتۆنى بو بێت ، ئەوا لە دواى ئەم قۆناغەوە ئۆپۆزسیۆنیکى بەهێز و فراوان دروست بوو ، ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەو دەنگەى ئۆپۆزسیۆن بوون و چاودێرى کەلەسەر ئاستى گشتى دروست بوو ، بە جۆرێک نوخبەى نوسەران و میدیاى ئەهلى بە جۆرێک لە جۆرەکان چاودێر و ئۆپۆزسیۆن بوون ، بەڵام ئۆپۆزسیۆنیکى کاراى سیاسى ڕێکخراو نەبوو ، ئەمەش پێویستى بە کەسانێک هەبوو کە ڕەگێکى مێژووییان هەبێت و بەرامبەر حیزبەکانى دەسەڵات ببنەوە کە شەرعیەتى مێژووى دەدەن بە خۆیان ، ئەمە واى کرد لە سەروى هەمویانەوە نەوشیروان مستەفا ئەو کارتەى سوتاند و وەک پێویستى قۆناغەکە هەڵسا بە دروست کردنى ئۆپۆزسیۆنیکى کارا ، ئەو داهاتوەى بەردەوام شەرعیەتى بە ئێستا دەدا بیسوتێنێ ، هاوکات لەگەڵ ئەم قۆناغەدا بە حوکمى هاوتایى داواى ئۆپۆزسیۆنى سیاسى و داواى ئۆپۆزسیۆنى گشتى بەرەیەک دروست بوو بۆ پشتگیرى بەرەى ئۆپۆزسیۆن ، بە جورێک هەموو جۆرەکانى ناڕازى و چاودێرى و ئۆپۆزسیۆنى سیاسى یەکدەنگ بوون لە بەرامبەر دروست کردنى قۆناغێکى نوێ و کۆتایى هێنان بە قۆناغى باڵادەستى حیزب و پەراوێز خستنى تاک ، ئەم دروست بوونە بوە هۆى بە سەنتەرکدنى تاک ، بەڵام ئۆپۆزسیۆنى سیاسى ئەجێنداى سیاسى خۆى هەیە ئەیەوێت لە ڕێى یاریە سیاسیەکانەوە بگاتە دەسەڵات و بگۆڕێت و خۆى ببێتە دەسەڵات و لەوێوە ئامانجەکانى خۆى جێ بە جێ بکات ، بەڵام ئۆپۆزسێونى گشتى دەیەوێت کار لە دەسەڵات بکات و فشارى بۆ دروست بکات تا ناچار بێت بگۆڕێت نەک بیگۆڕن ، پرسیارەکە لێرەوە دەست پێ دەکات ئایا لە دواى دانیشتنەکانى پیر مامەوە ئۆپۆزسیۆن کوتاى دێت ……….؟

خۆ ئەگەر تەنها قسەیەکى نەوشیروان مستەفا بکەینە پێوەر ، بەحوکمى ئەوەى کە ڕابەرایەتى بەرەى ئۆپۆزسیۆن دەکات ، ئەوا دەتوانین وەڵامى ئەم پرسیارە بدەینەوە ..کە دەڵێت [ئێمە خەڵکمان فێر کرد بەرامبەر دەسەڵات بڵێن (نا ) .. وە بەرامبەر خۆشمان بلێن (نا) ] کەواتە ئەگەر ئۆپۆزسیۆن بوون هەڵگرى بەشێک بێت لە یاخى بوون لە دەسەڵات و کلتورى باو و بە (نا ) دەست پێ بکات ئەوا ئەم قسەیەى نەوشیروان مستەفا تەواوە ، کاریان بۆ دروستکردنى (نا) ى یاخى بوون کردوە ، بەڵام کاتێک دەچنە دەسەڵاتەوە ئەم (نا) یە هەر بەردەوام دەبێت و ڕۆحى یاخى بوون و چاودێرى و لێپرسینەو و ئۆپۆزسیۆن بوونى گشتى نامرێت ، بگرە زیندوو تر کار دەکات لەسەر ئاستى شەقام ، بە جۆرێک کاتێک ئەم ئۆپۆزسێونە گشتیە بەشێکى سیاسى دەچێتە دەسەڵاتەوە ئەگەر لە ڕوى جێ بە جێ کردنەوە پابەند نەبێت بە دروشمەکانیەوە ئەوا ڕو بە ڕوى ئەو (نا) یانە دەبێتەوە کە ڕۆژانێک پشتیوانى ئەم بوون بۆ چونە دەسەڵات ، کە دەتوانین بڵێن دنیاى ئێمە دابەش نەبووە بۆ دنیاى ئۆ پۆزسیۆن و دەسەڵات بە پێچەوانەوە چاودێرى زۆر ڕەهەندى ترى هەیە ، دەکرێت تاک و شەقام و ڕۆشنبیران هەڵگرى بەردەوامى چەمکى ئۆپۆزسیۆن بن ، نەک هەر لە بەرامبەر دەسەڵاتدا بەڵکو لە بەرامبەر کلتورى باوو ڕەهەندە گشتیەکانیشدا ، ئەمە بۆ خۆى دەکاتە ئەوەى لە دواى کۆبونەوەکانى پیرمامەوە هەڵەیەکى گەورەیە کە پێمان وا بێت ئۆپۆزسۆن بوون کۆتاى هاتوە ، دەکرێت ئۆپۆزسیۆنى سیاسى کۆتاى هاتبێت بەڵام ئەمەش تا ئێستا دیار نیە ، چونکە دەتوانرێت لە ناو دەسەڵاتدا بێت و پاڵپشتى ئۆپۆزسیۆنى گشتى بکەى ، نەهێلێت خاڵى بێتەوە لە ئۆپۆزسیۆنى سیاسى ڕێکخراو ، خۆ ئەگەر ئەمە لە دەرەوەى دەسەڵات بێت ، ئەوا دەکرێت لە ناو دەسەڵاتدا دەزگاکانى چاودێرى ئەکتیڤ بکرێت کە تا ئێستا کارتۆنى و لە کار خراون ، بە جۆرێک ئۆپۆزسیۆن لە پەناى یاریە سیاسیەکانیدا دەتوانێت کاتێک دەچێتە دەسەڵاتەوە ئەم دەزگایانە وەربگرێت کارایان بکات ..وەک ( دەستەى نەزاهە ، چاودێرى پەرلەمانى ، چاودێرى دارایى ، چاودێرى بێ لایەن ) وە کار بکات بۆ بە دوادا چونى هەموو ڕەخنەکان کە لەسەر ئاستى چاودێرى شەقام دروست دەبێت ، بە جۆرێک هاوسەنگى بپارێزێت ، وە کاتى چونە دەسەڵاتى کار بکات بە شێوەیەک تاک هەست بە جاوازى بکات لەگەڵ قۆناغى پێشوترى ، کار بکات بە سستم لە بەارمبەر تاکدا بێ لەبەرچاو گرتنى جیاوازییەکان ، ئەو کات ئازادى ڕاو ڕەخنە دەبێتە هۆیەک بۆ بەردەمى دان بە ئۆپۆزسیۆن بوون ..تا ئۆپۆزسیۆن بوون لە ڕەهەندە سیاسیەکەیدا کورت نەکرێتەوە ..هەموو ئەمانە دەکاتە ئەوەى کاتێک بەرەى ئۆپۆزسیۆن دەچنە دەسەڵاتەوە ئەوا ئۆپۆزسیۆنى گشتى کاراتر دەبێت بەسەر کۆى دەسەڵاتەوە .. ئەگەر کۆبونەوەى پیر مام کۆتاى هێنا بێت بە ئۆپۆزسیۆنى سیاسى ئەوا لە بەرامبەردا ئۆپۆزسیۆنى گشتى کارا تر دەبێت و (نا) کان فراوانتر دەبێت ، بە جۆرێک ناو هەیکەلى ڕێکخستنەکانیش (نا) کانى تێدا دەبێت کە تەریب بێت بە (نا)ى شەقام و ڕۆشنبیران .. کەواتە ئەگەر کۆبۆنەوەى پیرمام چونى ئۆپۆزسیۆن بێت بۆ ناو دەسەڵات ئەوا سەرەتاى دروست بونى ئۆپۆزسیۆنێکە لەسەر ئاستى گشتى .

 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.